• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

كۆمەڵكوژی بارزانییەكان ، قۆناغێك بەرلەئەنفال هەوڵێك بۆراستكردنەوەی مێژوو..

حوزەیران 23, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كۆمەڵكوژی بارزانییەكان ، قۆناغێك بەرلەئەنفال هەوڵێك بۆراستكردنەوەی مێژوو..


كۆمەڵكوژی بارزانییەكان ، قۆناغێك بەرلەئەنفال

هەوڵێك بۆراستكردنەوەی مێژوو..

11091379_854212597985397_2142162290_n

 

 

سمكۆ سابیر

كۆمەڵكوژی بارزانییەكان ،قۆناغێك بەرلەئەنفال ،دووا بەرهەمی  هاوڕێم عومەر محەمەد سەرنوسەری گۆڤاری ئەنفالستانە،پەڕتوكێكە بەقەبارەیەكی مامناوەندو نزیكەی 190 پەڕەیە،لەپێنج بەش پێكهاتووە‌ولەلایەن دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان چاپكراوە .كۆمەڵكوژیی بارزانییەكان لەساڵی 1983 لەسەر دەستی رژێمی بەعس ،بەچەند قۆناغێك و پێنج ساڵ بەرلەئەنفال ئەنجامدراوە . بەدرێژایی ماوەی حوكمڕانی كوردی بەهەڵە ناسنامەی ناساندن ‌وخوێندنەوە بۆ كۆمەڵكوژی بارزانییەكان كراوە  ، نوسەریش لەو روانگەیەوە  هەوڵی داوە لەو بەرهەمە تازەو ناوازەیەیدا، ناسنامەی مێژوێك راست بكاتەوە‌وهەروەك  بەوردی باسی جیاوازی نێوان هەردوو تاوانەكە دةكات (كۆمەڵكوژیی بارزانییەكان ‌و تاوانی ئەنفال) كەجگە لەڕووی كات‌و زەمەنەوە جیاوازن،هاوكات خەسڵەت ‌و وردەكاریەكانیش،لەگەڵ چۆنیەتی ئەنجامدانیان،  دوو پرۆسەی تەواو جیاوازن . لەڕاستیدا كتێبەكە زۆر لایەنی تری كۆمەڵكوژیی بارزانیەكانی تاوتوێكردووەو بەشرۆڤەو زانیاری نوێوە جۆرێك لە بەرپرسیارێتی پێشنیازكردووە وبەرپرسیارێتی‌و خەمساردی بەسەر چەندین لایەندا گشتاندووە.

        11073073_898031836919509_6201897920057710312_nئەوەی لەكۆمەڵكوژی بارزانییەكاندا باسكراوە دەكرێت دوای خوێندنەوەیەكی جددی هەنگاوی گرنگ‌ی لەسەر بنێین لەپێناو بردنە پێشەوەی دۆسیەكەدا، بەڵام لەیەك كاتدا پرسیارێك لەگەڵ چەندین نیگەرانی دێتە پێشەوە كەدام‌و دەزگاو سیستمی حوكمڕانی ئێمە لە توانایدایە كارێكی لەو جۆرە ئەنجام بدات.؟؟ بێگومان دەبێت بەنەخێر وەڵامی خۆمان بدەینەوە ..چونكە ساڵانێكە میدیاو كۆمەڵگەو سەركردەو حزبی سیاسی‌و رۆشنبیرانمان نەیانتوانیوە هێندە ورد بن تا دوو تاوانی وەك ئەنفال ‌و كۆمەڵكوژی بارزانییەكان لێكجیابكەنەوە، ئاخۆ دەبێت بەئومێدی ترەوە بژین‌و خەونی ترمان بۆبردنە پێشەوەی دۆسیەی تاوانەكان لە ئەجێنداكانمان بێت .؟؟

ئاوات محەمەد لەپێشەكی كتێبەكەدا دەنوسێت: كۆمەڵێك تاوانی تر هەن كۆمەڵكوژیی‌و جینۆسایدن ،هەمان پێوەری نێودەوڵەتی دەیانگرێتەوە، بەڵام ناچنەوە ناو تاوانی ئەنفال . لێرەوە دەبێت ورد تر شرۆڤەی كۆی ئەو تاوان ‌و كۆمەڵكوژییانە بكەین كە لەزهنی نەتەوەی ئێمەدا ساڵانێكە وەك خۆی نەپێناسە كراوەو نەكاركردنێكی جددی لەسەركراوە بۆناسین‌و ناساندن . بۆیە نوسەر دوای نیگەرانییەكی زۆر دەستی بۆ ئەو كارە بردووە كە بەداخەوە دەبوایە دوای دەرچوونی كتێبەكە كاری لەسەر بكرابایە. بەڵام ئەوكارەش نەمیدیای كوردی جوڵاندو نەئەو چالاكوانەی ساڵانێكە بەهەڵە ناوی دەبەن .ئەوانیش تەنها بەیەك دێڕیش باسی  ئەوكتێبەیان نەكرد، نەرێكخراوێكی بواری جینۆسایدو ئەنفالیش هاتە دەنگ‌و بڵێن: ئێمە سوپاسگوزراین بۆ راستكردنەوەی مێژوویەك كەتا ئێستا، بەهەڵەو نەزانییەوە قسەی لەسەر كراوە، وەك نوسەر دەڵێت:( بەهەژاری زمانەوە كاتێك بەخۆمان دەزانین كەرەستەیەكی گرنگی خۆمانمان لەدەستداوە كە دەشێت بۆبنیاتنانەوەی ئایندە پێویستمان پێیبێت). بێگومان میدیای كوردیش بەشێك بووە لە هەڵەیەك، جگە لەوەش ئەو هەڵەیەی كردووە بە بەشێك لە حەقیقەت كەتا ئێستا ئەو حەقیقەتە بەردەوام كاری پێكراوە .

لە وێستگەیەکدا كتێبەكە ئەو پرسیارەجدییەی كردووە؛ ئایا هەڵەی سەركردە و میدیاـ كامیان لە پێشەوەیە ، ئایا كامەیان راستەوخۆ درووستكەری ئەو هەڵەیەن. راستردنەوەی مێژوویەك بۆئەمڕۆی ئەو هەرێمە، بۆئەو دۆخە، كارێكی هێندە ئاسان نییە، چونكە ئێمە تەنیا لەم روەوە كێشەمان نییە، بەڵكو خەمساردییەك سەرتاپای كۆمەڵگەی تەنیوەوەو هەموو شتێك بۆتە جێگەی گومان . چونكە ئەگەر رێكخراوەكانی بواری ئەنفال‌و جینۆساید وردترو خاوەن سەلیقەیەكی جوانتر بونایە، بۆ دەبوون بە جێگەی گومان ‌وپرسیار؟؟!

كۆمەڵكوژی بارزانییەكان، قۆناغێك بەر لە ئەنفال زیاد لەخوێندنەوەەیەك و نوسینێكی گەرەكە بۆ ئەوەی بەها‌و دیقەتی نوسەر زیاتر كەشفبكرێت، بۆیە لەنوسینێكی ئاوادا ناتوانین هەموو ئەو وردەكارییانەی ئەوقسەی لەسەر كردووە لێرەدا وەك خۆی بیخەینە روو. نوسەر جەخت لەوە دەكاتەوە كۆمەڵكوژی بارزانییەكان‌و تاوانی ئەنفال لەدوو زەمەنی جیاواز دا ئەنجام دراون . كۆمەڵكوژی بارزانییەكان بەفەرمی دانیپێداندراوە لەلایەن رژێمی بەعس لەكاتی دانوستانەكانی كورد و بەعس، بەڵام لە ئەنفال سەركردەكانی رژێم ئەگەر چی بەهەزاران بەڵگەی سەلێندراو لەبەردەستبوون كەچی دانیان بەتاوانی ئەنفال نەناو، جگە لەوەی فۆرمی هەردوو كۆمەڵكوژییەكە، جیاوازن لەرووی پرۆسەكەو خەسڵەتەكانی .وەك نوسەر ئاماژەی پێكردووە؛ كوشتنی بارزانییەكان خودی سەدام دانی پێداناوە، بەڵام لە ئەنفال دانی پێدانەناوە .لەڕووی زەمەن‌و كاتیشەوە كۆمەڵكوژی بارزانییەكان لە ساڵی 1983 ئەنجامدراوە بەچەند قۆناغێك، لەوكۆمەڵكوژییەدا تەنها نێرینەكان دووچاری گرتن‌و لەناوبردن بونەتەوە، بەڵام ئەنفال بەبڕیاری ژمارە 160 و 4008دواتر بەهەشت قۆناغ پرۆسەكە جێبەجێكراو سەدو هەشتاو دوو هەزار مرۆڤی لە هەردوو رەگەز ‌وهەمووئاستەكانی  تەمەنی تێدا كۆمەڵكوژكرا. لەڕاستیدا زۆر وردەكاری تر هەن كەنوسەر لە كۆتایی كتێبەكەیدا ئاماژەی پێكردووەو جیاوازییەكانی خستۆ تەڕوو. خەمی گەورەی نوسەر ئەوەیە، ناكرێت میللەتێك لەسەر هەڵەكانی بەردەوام بێت‌و وەك خۆی تاوان‌و كۆمەڵكوژییەكانی خۆی نەنوسێتەوەو قسەی پێویستی لەسەر نەكات. بەو شێوەیەی ئێستا كۆمەڵكوژیی بارزانییەكان خراوەتەوە نێو تاوانی ئەنفالەوە ، زیانێكی زۆر بەخودی كەیسەكە دەگەیەنێت‌و ماهیەتی وەك دۆسیەیەكی سەربەخۆ كاڵ دەكاتەوە . هەرچەندە دادگای باڵای تاوانەكان وەك كەیسێكی سەربەخۆ بەجینۆسایدی ناساندووە .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌