حوزەیران 03, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لە یادی مەرگی یەک ساڵەتدا وتەیەک بۆ ژیان و مەرگی تۆو هەموو ئەوانە وەک تۆ ژیان و مردن
فڕێدران و دەورە گیران. سەخت سەختیەکی بێداد بە کۆڵێک خێزانی ڕەش و ڕوتەوە. نە کۆڵانە باریک و دەرگاو حەوش و خانوە بێڕەونەق و شێدارەکەی ئێوە و دراوسێکانتان نە وێنەی ئەو ساروخەی کە گۆڤاری ئەنفالستان پیشانی داوە لە گوندەکەتان ( سێدەر )[1] کە کراوەتە دیلەکی بەرهەیوان وندەبن لەبەرچاوم. بیرمە لەقرچەی گەرمای نیوەرۆدا ئەوکاتەی خواپێداوان لەبەر هەوای فێنککەرەوەکانی قەسرە دزراوەکانیاندا خۆیان هەڵدەخست ،تۆ پارچەیەک نانی ڕەق و دۆی گەرم و ترشاوی بێ سەهۆڵت دەکرد ژەمی نانی نیوەڕۆ. دواتر وەک ئەو ئەکتەرانەی لە فلیمە خەیاڵێیەکاندا بەکۆڵێک چەکی جۆراو جۆروە شارێک خاپور دەکەن ،تۆ پاڵەوانێکی ڕاستی ڕاوەشاندنی ئەم گۆی زەویە بویت بۆ ئەوەی نانێکی لێهەڵوەرێت، داسێک و پەتێک بە پشتەوەو خاکەنازو شەنێك بەسەر شانەوە دەبەیەکی ئاوی 5 لیتری کە لە چەند خولەکێکدا هەڵمی لێهەڵدەستا بەرەو مەزراکان بۆ نیوەکاری و کرێکاری ، تۆو هەزارانی وەکو تۆ تونێڵی ئاگری دۆزەختان بە زیندووی و لەمسەر زەوییە بڕی بۆیە ئارام بنوو منەتت بە هیچ شتێک نەبێت ،وەک بێمنەت ژیایت. گوێم لە وەفاداریی کۆڕی دایکە بێژنگ بەدەستە کرێکارەکان و كچ و کوڕە دەسکەنەچی و شەتڵ لێدەرەکان بوو ، ئەوە شانازییەکی گەورەیە بۆ من. ئەوەی بەقەد مەرگتان جێگەی داخە بۆ من ئەوەیە تائێستاش لەناو کۆڕی گەرمی هەزاران زەحمەتکێشی وەکو تۆدا ڕومەت و دەست و لەپی سافی بەر سێبەری چەوسێنەران وەک بەخششیی خودایی و بەرائەتیان سەیر دەکرێت .ڕومەتی بە خۆر سوتاوو قلشەکانی دەستی ئێوەش هیچ ڕامان و پرسیارێک دروست ناکات. مەرگتان بەرزو بەڕێزە، هاوخەمی یەک بەیەکی خێزانەکەتانم هیوای تەمەندرێژی و لە شساغییان دەخوازم
[1] ئێمەش وەک ماڵپەری ئەنفالستان هاوخەمی کەسوکاری کۆچکردووین و بەهیواین ئەمە دوا کۆستی خانەوادە بەرێزەکەیان بێت . سەبارەت بە وێنەی ئەو رۆکێتەی کاک دارا باسی دەکات هی گوندی سێدەر نیە بەڵکو هی گوندی یاخسەمرە بەلام لەبەر ئەوەی بۆمان روون نەبوو کۆچکردوو ئایا لەبنەرەتەوە خەلکی گوندی یاخسەمر بووە ودوایی چووەتە سێدەر یاخود باسی رۆکێتیکی تر دەکات کە ئەنفالستان وێنەی نەگرتووە ئێمە پێمان باش نەبوو دەستکاری نوسینکەی نوسەر بکەین .
نیسان 08, 2022 1
ئیلول 21, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
ئیلول 21, 2025 0
ئیلول 21, 2025 0
ئیلول 13, 2025 0
ئیلول 08, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.