• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەو ڕۆژەی ( فەرەج ) گریا لەیادی مەرگی تەهاکەریمی

مارس 26, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەو ڕۆژەی ( فەرەج ) گریا لەیادی مەرگی تەهاکەریمی


ئەو ڕۆژەی ( فەرەج ) گریا

MEDION Digital Cameraعومەر محەمەد

بە نیازبووم بۆیادی چل ڕۆژ تێپەرین بەسەرمەرگی سینەماكاری كورد “تەهای كەریمی”دا كتیبێك بنوسم، چونكە پێش مەرگی هەموو ئەوسەفەرانەم یاداشت كردبوو كە لەمیانەی دووكاری هونەری و ماوەی سێ‌ ساڵدا پێكەوە هەمان بوو، بۆیە هەوڵمدا یاداشتەكان پاكنوس بكەمەوەو بۆیادی مەرگی چاپی بكەم، بەڵام پاشئەوەی ڕەشنوسەكەم پیشانی هاورێیاندا كە هاورێی ( تەهای كەریمی ) یش بوون، بەگشتی وایان پێباش بوو كە پەلە نەكەم‌و لە دەرفەتێكی تردا چاپی بكەم‌و بیخەمە بەردیدەی خوێنەران.

لێرەدا بەڵینەكەم دەبەمە سەر كەبە خوێنەرانی پاشكۆیەكی تایبەتم دابوو لە داهاتوویەكی نزیكدا (سەفەر نامە لەگەڵ سینەماكار تەهای كەریمی) دەكەوێتە بەردیدەتان .

ئێستاشی لەگەڵدا بێت مەرگی تەها بەخەونێك دەزانم، هەرچەندە كاتژمێرێك كەمتر لە دوای روداوەكە گەیشتمە سەری ولەسەر سەكۆی دواماڵئاوایی لە هۆڵی پزیشكی دادوەری جەستەی ساردەوە بووی قوتابیەكەی ( یەڵمازگۆنای)م بەچاوی خۆم بینی، بەڕاكشاوی بینیم وەك خەوی لێكەوتبێ‌ ماچم كرد، بەلام چ ماچێك ؟ ئەفسوس ئەو ماچی نەكردمەوەو رومەتە سپییەكەی هیچ گەرمییەكی پێنەخشیم، بەڵكو تەزاندمی وەك بڵێی لێم زیزەونەیەوێت ماچم بكاتەوە..

بزەیەك كە هەمیشە لێمدیووە، كەچی هێشتا ناتوانم بڕوا بەمەرگی تەهای كەریمی بكەم ، هێشتا واهەست دەكەم كە ڕۆژێك زەنگم بۆ دەكاوبەهێمنی پێمدەڵێت : دەتوانی كاتێك بڕەخسێنی پێكەوە بەسواری ماشێنە ماندووەكەی “گۆڤاری ئەنفالستان” سەردانێكی میمكە ئەنفالكراوەكانی گەرمیان بكەین ؟ دەتوانیت یاریدەم بدەیت‌و ئەمجارەش راوێژكارم بیت لەكاری داهاتومدا ؟

من نامەوێ‌ لەم نوسینەدا مەرگی تەهای كەریمی لەخورافەوە بپێچم‌و شتێكی زیادەی لەبارەوە بڵێم، كەهی خۆی نەبێ‌، چونكە بۆخۆی ئەوەندە گەورەیە فریای وتنی هەمووشتێك لەبارەیەوە ناكەوین، هەتا خەون‌و خەیاڵی بۆداتاشین، ئەو كوڕە بەوتەمەنە كەمەیەوە هەمووشتێكی هەبوو، پول‌وسامان نەبێ‌ .

سەیرە ! لە دوای مەرگی تەهای كەریمیەوە فەرەجی تۆپخانە ( پاڵەوانی فیلمی هەزارویەك سێو) یەخەم بەرنادا..! فرمێسەكەكانی ئەو پیاوەی لەبیابانی لمدا لە كۆمەڵكوژییەكی ئەنفالدا لەناو هەزارلاشەی ساردەوەبوودا رزگاری بوو، كاتێك لە گوندی كوڵەجۆی حاجی حەمەجان زێدی ” تەیمور” عەبدوڵا كە تاكە منداڵی دەربازبووە لەناو حەشری كۆمەڵكوژییەكدا خەریكی وێنەگرتنی “فیلمی هەزارویەك سێو” بووین تەهای دەرهێنەرماندوبونی نەدەزانی‌و گرتەكانی چەند بارە دەكردەوە، بەلاپاڵی گردێكی گوندی كوڵەجۆوە، تەواو كامێرامان‌و كاك فەرەجی شەكەت كردبوو، كەچی زۆر لەسەرخۆ دەیگووت : كاك فەرەج من دەمەوێ‌ بگریت بەڕاستی بگریت، ڕاستی هەموومان ماندوو ببوین، لەچاوانی فەرەجدا ئەوەم دەخوێندەوە داوام لێبكات بكەومە نێوانەوەو بەو پیاوە بڵێ‌ وازم لێبێنێ‌، چیتر توانام نەماوە، بۆیە ناچاربووم تەها بەرمە لاوەو پێی بڵێم تكایە بەسە، چیتر ( فەرەج ) ماندومەكە، نایشارمەوە ووتم : من هەرگیز نەمزانیووە تۆ ئەوەندە بێڕەحم‌وبێ‌ بەزەییت ؟ تۆ بەو هەموو ناسكییەی خۆتەوە ئەم دڵرەقییە چیە ؟ تكایە باگللەیی كاك فەرەجم نەیەتەوە سەر، كەچی تەها بەزەردەخەنەكەی سەرلێوەكانی یەوە بەهێمنی لەروخسارم ورد بووەوەو هیچی نەوت تەنها پێكەنی ، وەستاودوای كەمێك ئینجا ووتی : من دڵڕەق نیم ، ئەوە سینەمایە بێبەزەیی‌ودڵرەقە، تكایە لێگەرێ‌ ئەم دەرفەتە دوبارە نابێتەوە ..

من ئەزمونم هەبوو لەگەڵ تەهای مرۆڤدا ئەو تەنانەت لەگەڵ درندەو مارو جانەوەریش توندرەفتار نەبوو بەڵكو زۆر نەرم‌ونیان بوو، من بەكردەوە ئەوەم لێ بینیبوو ڕۆژی (١ی حوزیرانی ٢٠١١ ) بوو لە میانەی فیلمی (بەكرێگیراوی سپی) دا عەسرێكی درەنگ لە قۆپییەكانی قەرەداغەوە بەرەو مەزاری شەهیدانی بەگازخنكاوی سێوسێنان دەرۆیشتین، لە پێچێكدا بۆرە مارێك هاتە سەر رێگەمان‌، منیش بەزەوق‌و شەوقێكی گەوجانەوە سوكانی ئۆپلەكەم شكاندەوە سەری بەو نیازەی تایەی ئۆتۆمبیلەكە مارەكە بفلیقێنێتەوە، بە خەیاڵی خۆم لەژیر پێچكە بازنەییەكاندا مارم كردووەتە قیمە، بەڵام شێخ ڕەزا ووتەنی (شیڕڕڕڕ وانەبوو) كە دابەزین ‌و سەیرمانكرد بینیمان مارەكە بە كەماڵی ئیسراحەت بەرەو بەرزایی‌ دەكشێ‌ بێباك لەوەی من بە چ دڵڕەقیەكەوە نیازی كوشتنی ئەوم هەیە ..!! بەردێكی گەورەم هەڵگرتبوو تا بتوانم یەكەم هەوڵ هیچ نەبێ‌ سڕی بكەم‌و نەهێڵم دەربازبێت .

هەر ئەوەندەی دەستم بەرزكردەوە یەكێك لەدواوە دەستی گرتم ! كە ئاوڕم بۆ دایەوە ” تەهای كەریمی” بوو.. ووتی: ئەوە چ گوناهێك دەكەیت جەنابی راوێژكار ؟ ئەوە لەتۆ ناوەشێتەوە تۆ داوا دەكەی خەڵك لەیادی ئەنفال گۆشتی سۆپەرماركێتیش نەخۆن ! ئیدی چۆن بەچ هەقێك گیاندارێك دەكوژی ؟ ووتم ئەوە ماری ژەهراوی‌وكە پێوەبدات خەڵك دەكوژێ‌ !! ئای كە سەرسام بووم بەو جوانییەی كە ووتی: نا سروشت چەندە هی ئێمەیە ئەوەندەش هی گیاندارانە، ئەوانیش مافی ژیانیان هەیە،.. نایشارمەوە زۆر شەرمەزار بووم دەستم شل بوو بەردەكەم فریداو مارەكە بەهێواشی بەرەو ناودەوەنەكان كشا، بێئەوەی پەلە بكات ماوەیەك بەو كەندەڵانەوە بەبەرچاومانەوە مایەوە كە زۆر لەبار بوو بۆ ئەوەی هەر بەبەرد گیانی لێ بسەنم‌و كۆتایی پێبهێنم بەلام تەها فریا كەوت‌و نەیهێشت .

 لەگەڵ تەهای كەریمی‌وسەروەری وێنەگر ئەوان لەلایەك‌و من لەلایەك مشت‌و مڕمان بوو سەرئەنجام منیش چوومە سەر بروای ئەوان، بۆیەكەمجار وانەیەكم لەتەها وەرگرت‌و لەوە تێگەشتم چ شەرمەزارییەك لەرابوردومدا هەیە، كە پێشتر لە كۆڕو مەجلیسدا خۆم پێوە هەڵكێشاوەو شانازیم بە كوشتنی گیاندارانەوە كردووە. ئاخر تەهاو سەروەر ( دەرهێنەرو وێنەگر) راستیان گووت، لە دوای ئەنفالەوە دەبوو ئێمە ماریش نەكوژین، چ جای ئەوەی براكان دەستیان بچێتە خوێنی یەكتری‌وشەری ناوخۆ گۆڕستانەكان فراوانتر بكات. !

ئەو ڕۆژەی فەرەج گریا دەبوو هەموو كورد بگری ! چ ڕۆژگارێكە یاران ؟ كارەكتەری سەرەكی “هەزارویەك سێو” لە كۆڕی مەرگی دەرهێنەرەكەیدا بێئەوەی دەرهێنەر رای سپاردبێ‌ (فەرەجی تۆپخانە) شانی بە دیوارێكەوە ناو بەكوڵ گریا، من كەهەتا ئەو چركەساتە خۆم پێرا گێرا بوو، ئیتر دەبووبگریم پێكەوە لەگەڵ فەرەج‌وهاشم گریاین ..پێكەوە ستافی هەزارویەك سێو فرمێسكمان ڕشت..بەڵام ئەفسوس گریانی بۆ ئەمجارە سیناریۆ نەبوو ئەمجارە لەسەر داوای تەهای دەرهێنەر نەبوو بەڵكو بۆ ماڵئاوایی یەكجاری تەها بوو، گریانی ڕاستی بوو، گریانێك بۆ مەرگی تەهای سینەماكارو دەرهێنەر !! چ خەمێكی وێرانكەرە چ هێزێك سەبوریمان بۆدێنێ‌ چونكە هێشتا مەرگی تەها لە ناخەوە هەڵمان دەقرچێنێ‌ ..

 ئەو ڕۆژەی فەرەجی تۆپخانە گریا كۆستێكی تر بوو، دەتوانم بڵێم كۆستی نەتەوەیەك‌ و شكستی پرسەی كامێرا و سینەمای كوردی بوو، ئەو ڕۆژەی من‌و هاشم‌ و فەرەج گریاین، دەبوو هەموو كورد گریابا، چونكە گریانی ئێمە جیاواز بوو، ئەو پیاوانەی لە دۆزەخی ئەنفال گەرابوونەوە هەرگیز لە ئاوەدانی دا نەگریابوون، بەڵام بۆ مەرگی تەها گریان . فرمێسكەكانی فەرەج و هاشم واتایەكی تریان بە من بەخشی واتایەك كە هەموو كەس تێیان ناگات، ئەو فرمێسكانە وەڵامێكی واتا داربوون بۆ ئەو دەستانەی جاهیلانە بەردیان لە شاشەی سینەما گرت‌و وتیان تەهای كەریمی داوای خەڵاتی بۆ جاشەكان كردووە ..! ئەو جەهلەی بەناوی دڵسۆزی نیشتمانەوە ویستی فیلمەكەی راگرێت، بێئەوەی بزانن غەدر لە تەهاو لە سینەما گەورەترین بێ رێزییە بە ئەنفالکراوانی نیشتمان ئەوانە هێندە خوێن سارد بوون، نە پۆزشیان بۆ تەهاو نە بۆ فرمێسكەكانی هاشم‌ و فەرەج هێنایەوە نەبۆ سیناریۆ و كامێراو سینەماش، نە ئۆفێكیان بۆمەرگی تەهاو نەماتەمینییان بۆ جەهلی خۆیان پیشاندا!!

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌