ئازار 18, 2015 Omer بهڵگهنامه لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە یەكەمین پەلاماری سەربازی ئەنفال بۆسەردۆڵی جافایەتی ناوی هێرشی محمد الرسول اللە بووە.
یەكەمین پەلاماری سەربازی ئەنفال بۆسەردۆڵی جافایەتی ناوی هێرشی محمد الرسول اللە بووە.
عومەر محەمەد
هەتا ئێستا كەم كەس هەیە باس لە هێرەشەكانی محمد رەسول اللە بكات كە لیوا ركن پێشەوای تیپی (4) عصمت صابر عومەر سەر پەرشتی دەكرد. هەڵبەت ئەوە زانیاریەكی پێویستە بەڵام هەتا ئێستا هیچ لێكۆلیارێكی بیانیو خۆماڵی دركیان پێنەكردووە بۆیە لەناو نوسینو تویژینەوەكانیشیاندا باسی هێرشەكانی محمد رەسول اللە نەكراوە، خۆشبەختانە بەهۆی كۆمەلێك بەڵگەی گرنگەوە كە دەستم كەوتنو ئێستا لەبەردەستدان زانیاریەكی بەرچاوم چنگ كەوتن كە باس لە شێوەی پەلامارەكەو یەكەكانی سوپاو هێزەكانیو ئەو ئەفسەرانەش دەكەن كە بە هۆی رۆڵی بەرچاویانەوە لەپەلاماری محمد رەسول اللە دا خەڵاتی ویسام رافدینو نوت الشجاعەو دیارییان لەلایەن صدام حسینەوە وەرگرتووە
ئەم هێرشانەش كە بەهەمان شێوە ناوێكی ئاینی بۆ هەڵبژێردراوە دیارە مەبەست لێی ئەوەیە كەوا شەڕ لەگەڵ بێباوەڕاندا دەكەن.
بەپێی ئەو بەڵگانەی بەردەستی ئەنفالستان كەوتوون، یەكەمین هێرشی تیپی چواری سەربە فەیلەقی یەك لە چیای ئەزمرو حەوزەی ماوەت و چیای ئاسنگەران ناوی ئەنفال نەبووە بەڵكو بەناوی هێرەشی محمد رەسول اللە بووە، بێجگەلەو بەڵگەو نوسراوانەش كە بەردەست كەوتوون و ناوی ئەو ئەفسەرو جەنگاوەرانەی لەخۆگرتووە، كە بەشداری هێرشەكەیان كردووە، لیواركن فەوزی بەرزنجیش لە یادەوەرییەكانی خۆیدا بەرونی باسی ئەو هێرشەو هەڵكەوتەی جوگرافی ناوچەكەو پێشمەرگەو بەفرو سەرما دەكات، هەرچەندە ئەو بەگشتی یادەوەرییەكانی خۆی لە فەرماندەیی و كاری سەربازی و جەنگدا دەگێرێتەوەو جەنگی ئێران و جەنگ لەگەڵ پێشمەركە تێكەڵ كردووە، بەڵام بەرواری چەرو ناوچەی جوگرافی و مەیدانی جەنگەكە دیارە كە باس لەئەنفال دەكات . ئەو بەشانازی و ئازایەتیەوە هەلومەرجی جەنگ و لیواو تیپەكەیان دەگێڕێتەوە كە لیوا ركن پێشەوای تیپی (4) سەر بەفەیلەقی یەك عصمت صابر عومەر سەر پەرشتی دەكرد. تەنانەت ئەوەش باس دەكات كاتێك لەبەرەی جەنگدا سەرما تەنگیان پێهەڵدەچنێ و نزیكەی 30 سەربازیان لەسەرمادا رەق دەبنەوەو دەمرن، ئەم بەبروسكەیەك داوا دەكات جارێ جەنگەكە رابگرن، بەڵام پێشەوای تیپ لە بروسكەیەكدا ئاوا وەڵامی دەداتەوە چاوەروانی بروسكەیەك دەكەم لەتۆوە بێت تەنها بریتی بێت لە سێ ووشە ( پێشڕەوی سەركەوتن، مژدە) دان بەو راستیەشدا دەنێت كەوا سەرپێچی كردنی داواكەی دوبەختە یان دەبێت لەبەرەی جەنگدا بكوژرێم یاخود دەبێت چاوەڕوانی لیژنەی ئیعدامات بكەم لەدواوە بمكوژن .
هەڵبەت زانیاری دەربارەی هێرشەكانی محمد رسول اللە لەیەكەمین قۆناغی ئەنفالدا پێویستە بەڵام هەتا ئێستا هیچ لێكۆلیارێكی بیانیو خۆماڵی دركیان پێنەكردووە بۆیە لەناو نوسینو تویژینەوەكانیشیاندا باسی هێرشەكانی محمد رەسول اللە نەكراوە، تەنانەت دوای دەستكەوتنی بەڵگەكان من لە ئەكاونتی خۆمدا لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووكدا نوسیبووم هەركەسێك بزانێت یەكەمین هێرش بۆ سەر دۆڵی جافایەتی پێشئەوەی ناوی ئەنفالی لێبندرێت چی بووە دوو ژمارەی ئەنفالستانی پێشكەش دەكەم . خۆشبەختانە بەهۆی كۆمەلێك بەڵگەی گرنگەوە كە دەستم كەوتنو ئێستا لەبەردەستدان زانیاریەكی بەرچاوم چنگ كەوتن كە باس لە شێوەی پەلامارەكەو یەكەكانی سوپاو هێزەكانیو ئەو ئەفسەرانەش دەكەن كە بە هۆی رۆڵی بەرچاویانەوە لەپەلاماری محمد رەسول اللە دا خەڵاتی ویسام رافدینو نوت الشجاعەو دیارییان لەلایەن صدام حسینەوە وەرگرتووە
ئەم هێرشانەش كە بەهەمان شێوە ناوێكی ئاینی بۆ هەڵبژێردراوە دیارە مەبەست لێی ئەوەیە كەوا شەڕ لەگەڵ بێباوەڕاندا دەكەن.
هێرشەكانی محمد الرسول اللە لەناو نوسراوەكانی سوپاو یادەوەریەكەی لیوا ركن فەوزی بەرزنجیدا بەرونی دەردەكەوێت، لیوا فەوزی بەرزنجی كە ئەوكاتە لەبەرەی جەنگی ماوەتدا ئەفسەرێكی تیپی پیادەی (4)ی هێزی تایبەت بووە لە فەیلەقی یەك بە پلەی مقدم، هێرشەكە لەپێشەوە لە بەرەی جەنگی ئێران- عێراقدا ئەوناوەی لێنراوە كە بەرەی جەنگی ماوەت و پێنجوێنو چیای سورێنی گرتووەتەوە هێرشی محەمەد رەسول اللە تایبەت بوو بەجەنگی ئێران لە حەوزەی ماوەت و پێنجوێن و چیای سورێن.
كاتێك پەلامارەكانی ئەنفال دەستیان پێكرد سوپا لە چیای ئەزمرو حەوزەی ماوەتو چیای ئاسنگەرانو ژیلوان و ئەحمەد كلوان هەر بەناوی هێرشی محمد رەسول اللەوە پێشڕەویانكرد، ئەوەش ڕونە كە شەڕ لەوكاتەدا شەڕی حكومەتی بەعس پێشمەرگە بوو، لە قۆناغی یەكەمی ئەنفالدا كە شەرێكی بەرەیی فراوان و نزیكەی 70 كم گرتبووەوە، پێدەچێت لە دوای گرتنی سەرگەڵو بەرگەڵو كە بنكەو بارەگاكانی سەركردایەتی و راگەیاندنو نەخۆشخانەی شۆڕشی لێبوو لە رۆژی 18ی ئازاری ساڵی 1988 بەیانی كۆتایی بڵاوكرایەوەو لەوكاتەدا ناوی ئەنفالی لێنرابێ.
بەپێی ئەو بەڵگانەی لەبەر دەستن لەوانە نوسراوی تیپی چواری هێزی تایبەت كە بە هێزەكانی ( قەعقاق) ناسراوەو رۆڵی كاریگەری لە ئەنفالی یەكەمدا بینی ناوی هێرشەكانی محمد رەسول اللەو پەلامارەكانی ئەنفال پێكەوە هاتوون.
لە یادەوەرییەكانی لیوا فەوزی بەرزنجیدا باس لە چیای ئەزمرو حەوزەی مالومەو شاخی ئاسنگەرانو چیای ژیلوان دەكات لە ئازاری ساڵی 1988 دا بەرێوەچوون. هەلەبتە شەر لە مانگی ئازارو لەو شوێنانەی ناویانهێنرا هەموویان نزیكن لەبارەگاكانی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بیرەوەریەكانی لیوا ركن فەوزی بەرزنجیدا بەڕونی ئەوە دەردەكەوێ كە ئەم پەلامارە یەكەمجار پێشئەوەی ناوی ئەنفال لە هێرشەكانیان بنێن ناوی محمد رسول اللە بووە. تیایدا باس لە هەلومەرجی شەرەكەو هەڵكەوتەی جوگرافیو قورسی شەرەكە دەكات بەتایبەتیش لەناو بەفرو هەوای ساردی ناوچەی شارباژێرو دۆڵی جافایەتی، كە لەهەرسێ فەوجی یەك و دوو سێ سەر بە لیوای 38 كە ئەو فەرماندەی بووە، ئەو دەگێرێتەوە كە چۆن پەنجا سەربازیان بە تەواوی لەپەلو پۆكەوتوون بەهۆی سەرماو نەبوونی خواردنی باشەوە كە خواردنیان تەنها بریتی بووە لە سەمونی ئەبوو خەلیلو چای رەش كە لە كتلیەكی رەشدا بۆ خۆیان ئامادەیان كردووە. ئەو دانپێدانانەی لیوا فوزی بەرزنجی قسەیەكی زەكەریا سامری بیرخستمەوە كە لە (پڵنگەكان لە رۆژی دەیەمدا) باسی ئەوە دەكات چۆن پڵنگەكان وادەستە مۆ بكرێن كە بە خواردنی گیاش رازی بن، هەڵبەتە ئەم قسەیە بۆ پێشمەرگە بەرهەڵستكارەكانی یەكێتیش هەر ڕاستە، كە لە و هەلومەرجەدا بەرەنگاری ئەو هێزە ستەمكارو پرچەكە بوونەتەوە لە رۆژگارەكانی ئەنفالدا بەتایبەتی لەو دیوی چیای ئەزمڕو كەڵكی قەیوانو ناوچەی دۆڵە رووت كە كەمتر لە باربووە بۆ روبەرووبوونەوەی وەها سوپایەك، لەجەنگێكی بەرەیی روبەرودا هەڵبەتە پێشتریش بە برسێتیو ورەیەكی پۆڵاینەوە لەبەرامبەر ئەو سوپایە جەنگابوون. لەو بارەیەوە دارا محمەد چەرمەگایی لەكۆمینتێكدا كە بۆ هاورێیەكی دێرینی خۆی نوسیبوو لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك كە هەردوكیان لە بەرەی جەنگی قەیوان پێشمەرگە بوون نوسیوێتی : كولێرە خوێناویەكەی بن دارەبەنەكەی قەیوانم هەرگیز لە بیرناچێتەوە، ساڵی 1987 مەحمود یەكێك لە پێشمەرگەكانی تیپی 31ی سلێمانی بوو، لە كەڵكی قەیوان چەند رۆژیك پێشتر تۆپێك دابووی لەبەردەمی سەنگەرەكەی و بەسەریدا روخاندبووی گوێیەكانی بە تەواوی قورس ببون، دوای چەند ڕۆژیك پشوو گەرایەوە لامان رۆژانە دەبوو مەفرەزەیەكی یەدەگی لانی كەم (10) دەكەسی بە دوری (150) مەتریك لەپشتی كەڵكی قەیوانەوە لە بن گابەردەكان خۆیان بشارنەوە ئێمە لە بن بەردێكی گەورەدا بووین ودارەبەنێكی گەورەش بەسەرییەوە بوو، ئەو مەفرەزەیە بۆ ئەوە بوو كە لەحاڵێكدا برادەرەكانمان كەوتنە تەنگانەی زۆرەوە ئێمە بەفریایان بكە وین, ئەو رۆژەی محمودمان لە گەڵدا بوو لە هەموو لایەكەوە دوژمن هێرشی دەهێناو پێشمەرگەش لە بەرهەڵستییەكی نابەرابەردا بوو، ئێمە زۆرمان برسی بوو خوردنمان پێنە بوو لە ناكاو محمود وتی هاوڕێیان لە تێك كولێرەم دۆزییەوە وەرن با بەشیبكەین، بەڵام دیوێكی كولێرەكە خۆینی پێوە وشكك ببو دیار بوو هی براینداروشەهیدەكانی ڕۆژانی پێشووتر بووە, ئێمە هەموومان داوا پڕ لە دڵفراوانیەكەی محمودمان رەتكردەوەو وتمان: (نایخۆین) بەڵام محمود وتی: بشمكوژێ هەردەیخۆم بەبەرد خۆێنكەی لێكڕاندوو ئینجا خواردی . هەروا كاتژمێریك دوای ئەوە دوو كۆپتەری سەمتی كەوتنە بۆمبارانو بە ساروخ سەنگەرەكانی پێشەوەی داگرتەوە، من بەبەردەكەدا هەڵگژام بۆ سەرەوە بۆ ئەوەی بزانم ساروخەكان بەر سەنگەرەكان دەكەون یان نا ؟ هەركە گەیشتمە سەربەردەكە ساروخێك هات ڕاست لە ناوەڕاستی ئەو بەردەیدا كە وا من سەرم لێوەی دەرهێنابوو، خۆشبەختانە سەلامەت بوومو هیچ پارچەیەكم بەرنەكەوت, لەوە گرنگتر دارەبەنەكە بوو چونكە پەلە نزمەكانی قەزوانی پێوە نەمابوو، كە ڕۆژانە لێمان دەخوارد بەڵام ئەو ساروخە دوسێ لقی لە بەرزییەوە بڕییەوەو بەسەرماندا كەوتنە خوارەوە ئەوەش بۆ ئێمە بووە خێر چونكە كەوتینە قەزوان خواردن ) ئیدی لێرەوە حاڵی جەنگاوەرانی هەردوو بەرەی جەنگ دەردەكەوێ كەوا بەچ مەینەتیەكەوە روبەرووی یەكتر بوونەتەوە .
دواتر كە تاڵانی و برۆ هاتووە پەلاماری سەرگەڵو بەرگەڵو ناونراوە ئەنفالی یەكەم بۆیە لەپەلاماری ئەنفالی یەكەمدا ناوی شەر یان هێرشی محمد رسول اللەش لە بەڵگەنامەكانی سوپاو هێزە چەكدارەكاندا زۆر دوبارە بووەتەوەو دوای قۆناغی یەكەمی ئەنفال ئیتر پەلامارەكانی محمد رسول اللە نابینرێن . پەلامارەكانی محمد رسول اللە لەلایەن فەیلەقی یەكو فرقەی پیادەی چوار بە پێشەوایەتی عصمت صابر عومەر بووەو تیایدا ئەم یەكەو هێزە سەربازییانە بەشداریان كردووە، ئەم بەڵگەنامەیە گرنگ و قایلکەرە بۆ تێگەیشتنێکی گشتی نوسراوی ژمارە : أ / 24 / 5756 لە ڕێکەوتی 6 / 11 / 1988 بۆ / دیوانی وەزارەتی بەرگری
بابەت / ڕێزلێنان
بەڕێز سەرۆكی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان خوا بیپارێزێ چاوی بەپێشنیاری ڕێزلێنانی هەڤاڵانی بەشداربوو كەوت لەپرۆسەی محمد رسول الله وە پرۆسەكانی ئەنفال ، فەرمانی بەرێزیان بەم شێوەیەی خوارەوە یە:
پێشەوایەتی گشتی بۆچونەكانی پێشكەش دەكات دەربارەی ئەو فەرماندانەی ڕێزیان لێنەنراوە لە پرۆسەكانی ئەنفالدا بە پێی مافەكانیان بەبێ زیاد و كەم (لا زیادە ولا نقصان) .
تكایە بۆ كاری پَویست وە ئاگادارمان بكەنەوە ………. لەگەڵ ڕێزدا
فەریق روكن
علاء الدین كاظم حماد
ڕازگری گشتی هێزە چەكدارەكان
بۆ زانیاری زیاترو بینینی بەلگەکان و ناوی ئەفسەرە خەلاتکراوەکان کلیک لێرە بکە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.