• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

كیمیابارانی گۆپتەپە‌وعەسكەر وێنەیەك لە جینۆسایدكردنی كورد.

مارس 09, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە كیمیابارانی گۆپتەپە‌وعەسكەر وێنەیەك لە جینۆسایدكردنی كورد.


كیمیابارانی گۆپتەپە‌وعەسكەر وێنەیەك لە جینۆسایدكردنی كورد.

عومەرمحەمەد

رۆژی ( 3ی ئایاری ساڵی 1988) رۆژێكی ترە لەیادەوەرییە تاڵ‌و ترسناكەكانی میژووی گەلی كورد، ئەوەی لەو رۆژە‌و رۆژانی دواتربەگوندی گۆپتەپەو عەسكەركرا، هەربەتەنها هێرشێكی سەربازی جاش‌وسوپای رژێمی بەعس نەبوو بەڵكو تاوان و مەرگەساتێك بوو بێوێنە، كیمیابارانكردنی ئەو دوو گوندە یەکەمین هێرش بوولە ئۆپەراسیونی ئەنفالی چوار، بەرلە ئەنفال روبەری گوندی گۆپتەپە نزیكەی 10 میل دووجا دەبوو، نزیكەی دوو هەزار كەسێكی تێدا دەژیا‌و ژمارەی خانووەكانیشی خۆی لەسێ‌ سەد خانووی گلین دەدا كە گوندنشینەكان‌و خێزانی پێشمەرگەو ئەو خەڵكەی لەدەست رژێمی بەعس رای كردبوو لەوێ‌ بەشێوەیەكی هەژارانە ژیانیان تیا بەسەر دەبرد. گۆپتەپەو عەسكەر بەرلەم بۆمبارانی كیمیایەش هەریكەی چوارجار سوووتاون‌و گوندنشینەكان دروستیان كردووەتەوە، بەڵام هێرشی ئەمجارە تەنها بۆ سوتاندن نەبوو، بەڵكو بۆ قركردن‌وسرینەوەی یەكجاری ئەو دوو گوندە گرنگەی ناوچەی قەڵاسێوكە بوو لە نەخشەی وڵاتدا،  عەسرێكی درەنگ لەماوەی دەخولەكدا فرۆكەكانی بەعس هەموو شتێكیان شێواندو باری ئاسایی خەڵكەكەیان لە ژیانێكی هاكە زاییەوە گۆرییە سەرمەرگەساتێكی گەورەو فرۆكەوانەكان بە چەكی قركەر ئامانجەكانی خۆیان پێكاو تاوانێكی نێونەتەوەییان تۆماركرد، بۆرۆژی دوایش  بەچاوساغی‌و پێش لەشكری جاشەكوردە بەكرێگیراوەكان سوپا پێشرەویانكردە ناو گوندەكانی عەسكەرو گۆپتەپەو ئەوەی دەربازیش ببوو، ئەوەی چنگیان كەوت گرتیان راپێچی ئەو قەڵاو بنكە سەربازیانەیانكردن كە بۆ كۆكردنەوەو گواستنەوەی ئەنفالكراوەكان ئامادەیان كردبوون، ئیتر دوای كیمیابارانكردنی هەردوو گوندی گۆپتەپەو عەسكەر لەگەڵ سوپادا تیمەكانی پسپۆری تەقاندنەوە و شۆفڵەكان دوابەدوای جاش‌و هێزی سوپا چونە ناوگوندیگۆپتەپەوعەسكەرەوە‌و هەمو شتێكیان لەناوبرد.

ئەنفالی چوار بەسەركردایەتی گەورە تاوانبار سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق سوپاسالار (نزارعەبدولكریم خەزرەجی‌) وچەندین ئەفسەری پلەبەرز‌و ئەفسەری مەیدانی  هێرش كرایە سەر ناوچەكەوخەڵكەكەیان بەدەردی ناوچەكانی تری گەرمیان برد.

شاهید حاڵێك كە ئەو رۆژە لە گوندی گۆبتەپەبووە  بۆی گێڕامەوە: ئەو رۆژەی گۆپتەپە كیمیابانكرا بەهار بوو دەمەو عەسر‌و رۆژێكی خۆش بوو، دنیا بەرەو گەرمی دەچوو ئاسمان ساف‌و بێگەرد بوو هیچ پەڵە هەورێك بە ئاسمانەوە نەبوو، بەڵام ترسمان هەبوو ساڵەكە ناخۆش‌وقات‌وقڕی بوو (ساڵی 88) عەلی حسن مەجید هەرەشەی دەكردو گوندنشینەكان گوێیان نەدەدایە، هەواڵی هێرشەكانی ئەنفال لەناوچەكانی تری كوردستان دەهاتن، لەبەرئەوەی بەهارانی گۆپتەپە خۆش‌و تەڕوبڕە، گەنم باڵانما هەڵكشابوو، نەمانزانی بەعس ئەو بەهەشتەمان لێدەكات بە دۆزەخ، عەسرێكی درەنگ دوو فرۆكەی دیدەوان (استگلاع) بەسەرئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕانەوە، ئنجا دەستیان بەهاویشتنی بۆمبی دووكەڵا كرد بۆ ئەوەی ئاراستەی(با)بزانن، دوابەدوای ئەوەش سێ‌ پۆل فرۆكە گەیشتنە سەر ئاسمانی ناوچەكە. فرۆكەكان لێك جودابوونەوەو بون بەسێ‌ بەشەوە، هەەربەشەیان 5 -6 فرۆكە دەبوون بەشێكیان بۆ گوندی گۆپتەپە، دوەمیان بۆ گوندی عەسكەری نزیكمان‌و سێیەمیان بەرەو شوێنكی ترچوون. ئەو فرۆكانەی گۆپتەپەیان بۆ ردومان كرد دووجاربەسەرگۆپتەپەدا سوڕانەوەوجاری سێیەم لێیانداو بۆردومانەكەیان كرد. لەیەكەم بۆردومانی گوندی گۆپتەپەدا نزیكەی (150) كەس گیانیان لەدەستدا. لەدیدارێكیدا پیاوێكی خەڵكی گۆپتەپە بەناوی عەبدواللە عەسكەری لەگەڵ كەنعان مەكییەدا دەلێت: لەروبەری 200 ـ 300 م2 چواردەوری ماڵەكەم بەدەیان كەسوكاری خۆم بینی، مناڵا و براو دایك و كوروكچی براكانم لەنێوانیان بون. هێندێكیان هەناسەیان تیامابو، بەڵام نەمدەتوانی لەیەكتریان جیابكەمەوە. هەوڵمدەدا بزانم منداڵەكان هێشتا زیندون. لەوكاتەدا هەستم نەمابو. نەمدەزانی بۆكێ بگریم، بچم بەلای كامیانەوە. لەو شەوەدا تەنها باڵا بوم.

بەڵام هەرچی پارێزەر مستەفا عەسكەریش ئەم ژمارەیە بەكەم دەزانێ‌‌و پێی وایە ژمارەی قوربانیانی كیمیابارنی ئەنفال‌وكیمیابارانی گۆپتەپە خۆی لەسەرووی (500)كەس دەدا لە دیدارێكیدا لە گەڵ ساڵنامەی ئەنفالستان دەلێت:  رەنگە كەسێك بڵێت باشە پینج سەد كەس لە گۆپتەپە؟ ئەمە بە عەقلیدا نەچێت، بەڵام لێرەدا شتێك هەیە، ئەو سەروەختە گۆپتەپە مەڵبەندی پێشمەرگە بوو، سەربازی هەلاتووی ئەملاوئەولای تێدابوو، ئەوانەی لەدەست حكومەت هەڵاتبوون، جایان لەدەست بەزۆر چەكداركردن بووێت یان، پاشان كەبازنەی ناوچە رزگاركراوەكان تەسك ببونەوە، هەندێك خەڵك لەدێهاتی خۆیانەوە باریانكردبوو، هاتبوونە گۆپتەپە، بۆئەوەی تووشی گێرمەوكێشەی كەمترببن، هەندێك كەس‌وكاری پێشمەرگەش چوبوون لەوێ‌ نیشتەجێ‌ ببون، جا ئەمانە هەموویان بەركیمیاباران‌و ئەنفالیش كەوتبوون، خەڵكی تیایە بەكیمیاییەكە لەگۆپتەپە شەهیدبووە پێشمەرگەبووە، نمونەش سەعیدی حەمەشوان پێشمەرگەیەكی زۆرئازاش بوو، خۆی‌وماڵ‌ومنداڵی تێداچوون، ئەو جۆرە ئامارانەش ئاسان نین، خەڵك هەیە هەتاكو ئێستاش ئێسك‌وپروسكیان لە ژێرداروپەردووی خانوەكاندان، چونكە من، ئەومەزندەیەشم كە دەلێم 150كەس لەوەوە هاتووە، من رۆژی سێهەمی كیمیابارانەكە چومە گۆپتەپە، ئەوەش دورودرێژە چۆن چومە ئەوێ‌، كە چووم گوندەكە نەمابوو، تاڵانكرابوو تەخت بوو، كۆمەڵە خۆلێك لێرەو یەكێك لەوێ‌‌ویەكێك لە شوێنێكی تر، منیش پرسیارمكرد، ووتم ئەمانە چین؟ وتیان ئەمانە ئەو خەڵكەی كە كوژراون یان ئەو مەرو ماڵات‌و رەشەوڵاخ‌و ئاژەڵانەی كوژراون بۆئەوەی بۆنیان بەسەرجاش‌وعەسكەرییەكەدا نەروات، كۆمەل كۆمەڵیانكردبوون‌و هەر بە شۆفڵا خۆڵیان بەسەرداكردبوون،  بەمەزندەی من ئەوانە نزیكەی سەدو پەنجا كەسێك دەبوون بەڵام ئەمانە هەموویان نەبوون.([1]) بروانە ئەنفالستان ژمارە 3ی ساڵی سێهەم دیداری مستەفا عەسكەری ل7 گوندی عەسكەریش لە گەڵ گۆپتەپە لەهەمان وەخت‌وسەعاتدا لە رۆژی (3 ی ئایاری 1988 ) لەسەر نەخشەی عێراق سڕایەوە، بەعسیەكان بە شێوەی ئەخلاقیاتی خۆیان بەرانبەر بەمێژوو رەفتاریانكرد: ئەوان سڵیان لە هیچ نەكردەوە چ لە سڕینەوەی مێژوی راستەقینەو نوسینەوەی بەوجۆرەی بەعسیەكان بەگونجاوی دەزانن. چ لە قركردنی هەموو زیندەگیەك كە ئەوان بە قابیلی ژیانیان نەدەزانی ، بەعسیەكان بۆ دنیایان سەلماند كەچەكی كیمیایی تەواو لەگەڵا بیروراو رەفتار‌و ئامانجەكانیان دەگونجێت، كەچی تا ئەم چركە ساتەی ئێمەی تێدا دەژین ئەخلاقیاتی بەعسیەكان بە كردەوە لە دوای روخانیشیانەوە پەیرەو دەكرێ‌‌و زۆرجار كت‌ومت خۆیان دادكۆكی لێدەكرێت، كەدەبوایە بەپێچەوانە بوایەو ئەخلاقیاتی بەعس ببوایەتە شەرمەزارییەكی گەورەو هەرگیز كۆمەڵگای عێراقی بەتایبەتی كۆمەڵگای كوردی لە دوای ئەنفالەوە پەیرەوی نەكردایەتەوەو حساباتی جدی لە گەڵ رەوشتە دزێوەكانی بەعس بكردایە. وەلێ‌ ئەفسوس هەتا ئیستاش ئەفسەرو پلە دارەكانی سوپا كەشخەیی بە نجمەو دالەكانی سەرشانیانەوە دەكەن.

سێ ساڵ دوای كارە ساتی كیمیابارانكردنیان، نوسەری گەورەی عێراقی كەنعان مەكییە( ) لەسەردانێكیدا بۆ هەردوو گوندی گۆپتەپەو عەسكەر دەنوسێت: لەهەمووحاڵەتێكدا گوندی عەسكەر گرنگی خۆی لەدەست دابو لەبەرئەوەی عەسكەر بەمانای وشە بوونی نەمابو، تەنها ناوێك بو هیچی دی، كەچی لەگەڵا ئەوەشدا هێشتا شوێنەواری رێگەوبان و رێرەو و دیوارە خواروخێچەكانی پێوەدیاربو كەسەردەمانێك ژوری مرۆڤگەلێك بوون، لەناویاندا دەیانخوارد و كارو نوێژو یارییان تیا دەكرد. ئێستا عەسكەر كەلاوەیەكی تەواوە، لەدوو سەد ماڵا تەنها بنتەمەڵا و دیواری روخاوی ماوە، چونكە بەعسیەكان شت بۆ رێكەوت بەجێ ناهێڵن. ئەوان بەدرێژایی سێ ساڵاو بەئیشكردنی حەوت رۆژ لەهەفتەیەكدا، هەزار كرێكاری سودانیان خستەگەڕ بۆ ئەوەی شوێنەوارە سەرەكییەكانی شاری بابل بۆچەندین حەوشە و سەدان ژور بگۆڕن. كەواتە كێ دەتوانێت لەعەسكەر رێگەیان پێبگرێت ؟ عەسكەر بە جۆرێك كەوتە بەپەلاماری وەحشیانەی فرۆكەوانەكانی رژێمەوە ماڵ نەما تیایدا زەرەر مەند نەبێت كەسێك نەما لەوگوندە لەكەسێكی نزیكی خۆی زیاتری لەدەست نەدابێت، سەرباری ئەوەش ئەوانەی بە زیندووی‌وبرینداری دەربازبوون ئەنفالكران‌و دواجار بێسەروشوێنكران، ئەوانەشی مانەوە هەر ئەو پیرو پەككەوتانەبوون كە لە نوگرە سەلمان بە نیوە مردوویی گەرانەوە.

ئەگەر بەعس بەسیاسەتی خۆی بەڵام بەچەكی مۆدیرنی ئەمریكای حازری‌وروسی هاوپەیمانی صدام‌و چەكی كیمیایی كۆمپانیاكانی دنیای پیشەسازی قەتل‌و عامی گۆپتەپەو عەسكەر‌و هەموو كوردستانی كرد، ئەوا سیاسەتی سەردەمی جیهانگیری‌و دیموكراسیش نەیتوانی لە درۆی بەهەشت‌و بەلێنی شیرین بەولاوە شتێكی تر بێت بۆ گەلێك كە جینۆسایدكراوە، ئیستاش لە دوای روخانی رژێمی بەعسەوە ئەو دوو گوندە وەكو پێویست ژیانیان بۆ نەگەراوەتەوە‌و ئەو كۆمپانیایانەش لە سەرقازانجەكانیان بەردەوامن‌و خۆیان لە ئاست گەورەترین تاوانی نێونەتەوەیی كەركردووە.

 ئەگەرچی ئێستا نەخشەدارێژەرانی ئەو كارەساتە جگەلە خەزەرەجی لەبەردەمی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقدان‌و شایەتحالەكانی ئەو دوو گوندەش چوونەتەبەردەمی دادگاو رووبەرووی تاوانباران قسەی خۆیانكردووە، بەڵام من بێئومیدم لەوەی ئەو دادگایە بتوانێ‌ وەكو جینۆسایدی گەلێك دۆسیی كیمیابارانكردنی گۆپتەپەو عەسكەرو گوندەكانی تر لە دۆسێی ئەنفالدا وەكو جینۆساید بسەلمێنن‌و بریاری لەبارەوە بدەن، بەڵكو گومانم هەیە لەوەی بە شێوەیەكی عادلانە دادگا بریاربدات، هەرچەندە بە پێی بەندی 11 (تایبەت بەجینۆساید)‌و بەندی 12ی (تایبەت بەتاوان دژی مرۆڤایەتی) كە لە 21ی ئابی 2006 ەوە تاكو 26ی ئازای ئەمساڵا 52 دانیشتنی دۆسێی ئەنفالی ئەنجامداوە، دوای پێشكەشكردنی لائحەی پارێزەرانی دواكاری مافی شەخصی لەدانیشتنی پەنجاو یەكەمیندا ئیتر پرۆسەی ئەو دادگاییە بەرەو كۆتایی دەچێت‌و واچاوەڕوان دەكرێت بەم زووانە دادگا بڕیاری خۆی لەو داوایەدا دەربكات. كە ئەو دووبەندە لە پەیماننامەی نێونەتەوەییەوە هاتوون‌و هەقوایە ئەنجامی دۆسێكە بە بەرژەوەندی لایەنی جینۆسایدكراودا (كورد)ساغ بكاتەوە..بەڵام وەكو لە پێشەوە پەنجەم بۆ راكێشا بە گۆمانم لێی .

دواتریش بەرئەنجامی دادگایكردنەكە هەرچۆنێك بێت كورد بەبێدەنگی‌و دیزە بەدەرخۆنەكردنی ئەو تاوانانە هیچ ناچنێتەوە، بەڵكو ئەركی سەرشانی هەموولایەكمانە هەموو تاوانەكان بخەینە چوارچێوەی یاساوەو دیكۆمێنتیان بكەین‌و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی پێوە سەرقاڵبكەین‌و بیكەینە كێشەیەكی میللی‌و ئایندەی سیاسیمانی لەسەر بنیات بنێینەوە .

[1]  – ئەنفالستان ژمارە 3ی ساڵی سێهەم دیداری مستەفا عەسكەری ل7

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌