نیسان 29, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە هاوكیشه ی كورد و جینۆساید … ئه‌نفال و موسته‌شار
هاوكیشه ی كورد و جینۆساید … ئه‌نفال و موسته‌شار
كاتێك باس له هاوكێشه‌ی كه‌یسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دابه‌شكراو وبێ ده‌وڵه‌تی وه‌كو گه‌لی كورد ده‌كرێت ، راسته‌وخۆ زاكیره‌مان وابه‌سته‌ی كۆمه‌ڵێك روداوی نه‌خوازراو و پڕ مه‌ینه‌تی وه‌كو ( روخانی كۆماری مه‌هاباد ، قڕكردن ، له سێداره‌دانی شێخ سه‌عیدی پیران ، ئه‌نفال ، كیمابارانی هه‌ڵه‌بجه ، جینۆسایدی شه‌نگالیه‌كان ، به‌رخودانی كۆبانی … هتد ) ده‌بێت . دیاره هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م روداوانه نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابورییه كه پێی ده‌وترێت ” ده‌وڵه‌تی كوردستان ” جا به‌رژوه‌ندی وڵاتهزلهێزهكان و سته‌می داگیركه‌رانی كوردستان هۆكار بووبێت . یاخود كه‌مته‌رخه‌می ناوخۆیی له ئاستی ئه‌و كاره‌ساتانه و به‌دوادانه‌چوون و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتن و نه‌بوونی ئه‌و كه‌یسانه به كارتی فشار ، و وهگهڕنهخستنی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ، و نه‌خوێندنه‌وه‌ی دروست بۆ واقیعی سیاسی كوردستان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر وجیهان ، و نه‌بوونی ئیراده‌ی راسته‌قینه لای ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته له قۆناغی بندهستیهوه بۆ سه‌ر شانۆی به ده‌وڵه‌تبوون بۆیه هه‌میشه ئه‌و كاره‌ساتانه له زاكیرهماندا به زیندووی ده‌مێنێته‌وه .
واتای چییه ؟ میلله‌تێك به قه‌باره‌ی چوار ده‌وڵه‌ت خوێنی رژابێت و به سه‌دان جار جینۆساید بووبێت به به‌شی ، و زۆربه‌ی شۆرشه‌كانی به ئاشبه‌تاڵ كۆتایی هاتبێت له پێناوی سه‌ربه‌خۆیدا و خاوه‌نی هێچ قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نه‌بێت ؟
هۆڵوكۆستی جوله‌كه‌كان و جینۆساید كردنی ئه‌رمه‌نه‌كان دوو نمونه‌ی زیندوون كه ده‌بێت ئێمه‌ی كورد خوێندنه‌وه‌ی زۆر وردی بۆ بكه‌ین ؟ بۆ نمونه هۆلۆكۆست بووه هۆكاری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل چونكه به رێكی و به پلانی پوخت و له رێگای خه‌ڵكی دلسۆز وخۆنهویستهوه كاری بۆ كرا !
یه‌كێكی تر له هاوكێشه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی ئه‌م میلله‌ته ئه‌وه‌یه ، بكه‌ران و تاوانبارانی ئه‌نفال له سایه‌ی حوكمڕانی كوردییدا به ئازادی رۆژانه گوزه‌ر ده‌كه‌ن و زۆر جار خاوه‌نی باڵاترین پۆستی ئه‌م وڵاته‌ن ! كاتێك شۆڕشگێرانی ڤێتنام به‌سه‌ر داگیركاری ئه‌مریكادا سه‌ركه‌وتن هه‌موو خۆفرۆش و به‌كرێگیراوه‌كانیان دادگای كرد به پیێ تاوانه‌كانیان له ناوبران یاخود له وڵات وه‌ده‌رنران و ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی وڵاتان كاریان پێ ده‌كردن و داهاته‌كانیان بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ڤێتنام ته‌رخان ده‌كرد ، هه‌روه‌ها تاكو ئێستا و دوای تێپه‌ڕبوونی 65 ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایدی جوله‌كه‌كاندا یه‌كه به یه‌كه‌ی تاوانباران ده‌ستگیر ده‌كرێن له‌مپه‌ڕی دونیای تا ئه‌وسه‌ری و دادگایی ده‌كرێن ؟ كه‌چی له كوردستاندا و له ژێر هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا بێت و له دوای ساڵی 1991 ه‌وه به بێ هیچ پاساوێك و تا ئێستا نازانرێت به چی یاسایه‌ك لێبوردن بۆ جاش و موسته‌شار و بهكرێگیراوان و تاوانبارانی ئه‌نفال ده‌رچواند ! بۆیه دادگایی نه‌كردنی تاوانبارانی كه‌یسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به هه‌ر هۆكارێك بێت ، ته‌واوی شۆرشه‌كانی كورد له باشور ده‌خاته به‌رده‌م گومانی زۆر مه‌ترسیدار ، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئاكار و ره‌فتاری شۆرشڤانانی كورد بێت له ئێستادا له‌به‌رامبه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفال ! كه‌واته شۆرشی كوردی بوونی نه‌بووه و نیه !!! .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.