• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد
  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەرکی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای تێهەڵچونەوەی “كەركوك – گەرمیان چی بوو ؟

نیسان 28, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەرکی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای تێهەڵچونەوەی “كەركوك – گەرمیان چی بوو ؟


ئەرکی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای تێهەڵچونەوەی “كەركوك – گەرمیان چی بوو ؟

عومەر محەمەد

ئەوەی لە ئیستادا باسدەکرێ و دەیبینین کەسوکاری ئەنفالکراوانی هێناوەتە دەنگ، سزادانی دادوەرێکی دادگای شاری کفرییە، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی سێ‌ تۆمەتباری تاوانی ئەنفالی لە سنووری گەرمیان داوەو لە ئێستادا تۆمەتبارەکان گیراون و لە زینداندان، بڕیاری گرتنیان لەلایەن دادوەری دادگای بەرایی شاری كفری “هاوژین حامد”وە دراوە، بەڵام دادوەرەکەی شاری کفری ئەم پرسە لە هەڵکشاندایەو بە هۆیەوە دادوەری ناوبراو هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە چونکە بەوتەی خۆی هەرەشەی لەسەر بووە.

لەبەرانبەریشدا کەسوکاری ئەنفالکراوان نیگەرانی دەردەبرن و بە بریاری گواستنەوەی حاکم هاوژین لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە قایل نین، لەراستیدا گواستنەوەی دادوەر هاوژین حامد لە شاری “كفری”یەوە بۆ شاری “ئامێدی”، هێندەی سزایە هێندە فەرمانێکی کارگێری نیەو ئەنجومەنی دادوەری هەرگیز ناتوانێ سەرکەوتووبێت لەوەی کۆمەڵانی خەلک قایل بکات کە ئەمە بریارێکی ئاسایی بێت . هەرئەوەشە ناڕەزایەتیەكانی كەسو كاری قوربانیانی ئەنفال و چالاكوان و رێكخراوەكانی لە هەڵوێستێکی روکەشەوە گەیاندووەتە خۆپیشاندان و فراوانکردنەوەی ئاستی نارەزایەتیەکان سەیرە ئەنجومەنی دادوەری لەبری ئەوەی رێز لە داوای خەڵک بگرێت کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بەشیوەیەکی بەرچاو رولە هەڵکشانن و بەردەم سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی “كەركوك- گەرمیان شایەتییە بۆ داوای رەوای خەلک و مافی قوربانی ؟

کەچی سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی “كەركوك – گەرمیان” نەک ریزی لە داوای خەلک نەگرت کە داوادەکەن بریارەکەی ئەنجومەنی دادوەری هەلبوەشێتەوە لەدژی حاکم هاوژین ، ئامادەش نەبوو پێشوازیی لە خۆپیشاندەران بكات. کە مافێکی سەرەتایی خۆیان بوو!  ئەنجومەنی دادوەریش لەبری ئەوەی بەخۆیدا بچێتەوە بۆ رۆژی دوایی مانگرتنیان رایاگەیاند بە پاساوی ئەوەی کەسووکاری ئەنفالکراوان سوکایەتیان بە شكۆی دادگاو دادوەرەكان کردووە بۆیە قسەی خۆیان بردە سەرو ئەمرۆ ٢٨ی نیسان کەهەمان مانگ بوو کە ٢٨ ساڵ بەرلە ئیستا گەرمیانی تیدا ئەنفالکرا، لە بری ریزگرتن لەو هەموو قوربانیەی بەهۆی تاوانی ئەنفالەوە گیران و کوژران و بێسەروشوێنکران بەخوێن ساردییەوە نەچوونەوە سەرکارەکانیان و بەکردەوە دەوامیان لەدادگاکان راگرت .

ئەوەی جێگەی سەر سورمانە ئەوەیە دەمێکە لەم وڵاتەدا دادگاکان سوکایەتیان پێدەکرێت و تۆمەتبارانی ئەنفال بەپێشچاویانەوە دەسورێنەوە كەچی بۆیەک جاریش وەها هەڵوێستێکیان نەنواندووە هەتا سەربەخۆیی دادگاو پیشەی دادوەری خۆیان بپارێزن ! کەچی لەبەرانبەر کەسوکاری ئەنفالکراوان ماندەگرن !

ئەگەرچی لەم دۆخەدا ئەنجومەنی دادوەری بریاری داوە بەڵام بەرپرسیارێتی تەواو بەر دادگای تێهەڵچونەوەی “كەركوك- گەرمیان” دەکەوێت چونکە بەلای کەمەوە دەیتوانی راستەوخۆ لەگەڵ خۆپیشاندەران بگەنە خاڵی هاوبەش ولێک تێگەیشتن، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو راستیەی کەسوکاری قوربانیان و دادگاکان مافیان بەسەر تۆمەتبارانەوە هەیەو هەتا ئەوتۆمەتبارانە نەچنە بەردەمی دادگا ئەو کێشەیە بەهڵپەسێردراوی دەمێنێتەوەو دواخستن و هەڵپەساردنیشی هیچ خزمەتێک بە ئایندەی هەریمی کوردستان و کۆمەڵگەی کوردستان ناکات بەڵ کو کێشەکان وەک خۆی دەهێڵیتەوە .

ئیستا ئەوەی رون وئاشکرایە ٢٥٨ کەس تۆمەتباری ئەنفالن ولەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانەوە داواکراون تۆمەتبارن بەتاوانی جینۆسایدو ئەوەش پێش کەسوکاری ئەنفالکراوان ئەرکی دادوەرەکان بوو، چونکە بۆخۆیان باش دەزانن کە تۆمەتبارانی جینۆساید مافی دالدەدان و داکۆکی کردنیان نیەو تەنانەت سەرۆکی دەولەتیش ناتوانی بیانپارێزیت یان لێیانخۆش بێت . ئیتر سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی “كەركوك- گەرمیان” و وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری بەچ مافێک تۆمەت دەخەنە پاڵ خۆپیشاندەران و ناشرین کردنیان کە ئەو خەڵکە کەسوکاری ئەنفالکاراوانن ؟ چۆن دەشێت سوکایەتیان پێبکرێت و داواکانیان بەرەوا نەزانرێت ؟ بەوە تۆمەتباریان بکات دزو حەشیشە خۆرو پیاو خراپیان تێدا بووە ؟ دادوەران و یاساناسان باش دەزانن داوای کەسوکاری قوربانیەکان رەوایەو کێشەکەیان یاساییەو مەسەلەیەکی سۆزداری نیە بۆ دادوەرە سزادراوەکە . لایەنگری نیە لەکەسایەتیەکی مجرد، بەڵکو هاوپشتییە بۆ دادوەرێک کە خوستەکانی ئەوان دێنێتە دی.

بەهیوام ئەنجومەنی دادوەری بەخۆیدا بچێتەوەو بریاری گواستنەوەی حاکم هاوژین هەڵبوەشێنێتەوەو داوای لێبوردنیش لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بکات چونکە ئەوە سادەترین مافی دادوەرە سزادراوەکەو قوربانیانی ئەنفالە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
    ئەنفالستان ژمارە (١٧)

    ئیلول 21, 2025 0

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌