نیسان 27, 2015 Omer هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە به‌یاننامه‌ى رۆژنامه‌نووسانى گه‌رمیان له‌سه‌ر داخستنى دادگاكانى گه‌رمیان
به‌یاننامه‌ى رۆژنامه‌نووسانى گه‌رمیان له‌سه‌ر داخستنى دادگاكانى گه‌رمیان
ئەنفالستان – گەرمیان : رۆژنامه‌نووسانی گه‌رمیان له‌باره‌ی مانگرتنەکەی ئەنجومەنی دادەوەرییەوە دەربری و به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوکردەوەو تیایدا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌و به‌دیاریكراوی به پاساوی ئەوەی ده‌سته‌واژه‌ی “شكانی شكۆی دادگا” یان شکاندووەو ئەمەیان کردووەتە پاساو بۆ داخستنی دەرگای دادگاكان، رۆژنامه‌نووسانی گەرمیانی هێنایە دەنگ. سمکۆسابیر کەیەکێکە لەو رۆژنامەنوسانەی بەیاننامەکەی واژۆکردووە بەئەنفالستانی راگەیاند ئەورۆژی خۆپیشاندانەکە دادەوەر ریزی لەخۆپیشاندەران نەگرتتوو بەبیانوی ئەوەی دلنیانیە لەوەی پارێزراودەبێت ومەرجی ئەوەبوو میدیاکان لەوێ نەمێنن ئینجا هرجارەی بۆ پەنجا کەس لێدوان وروونکردنەوە دەدات .
لەناوەرۆکی بەیاننامەکەشیاندا ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه “ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی كه‌لار و گه‌رمیان، چه‌ندین ساڵه تێبینیمان له‌سه‌ر دادگا و دادوه‌ره‌كانی گه‌رمیان هه‌یه، چونكه نه‌یانتوانیوه ئه‌و شكۆیه‌ی كه باسی ده‌كه‌ن به‌ده‌ستیبێنن، هه‌ر له یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵیی و ده‌ستگیرنه‌كردنی تۆمه‌تبارانی 25ی شوباتی گه‌رمیان و به‌دواداچون بۆ كه‌یسی رۆژنامه‌نوسی شه‌هید كاوه گه‌رمیانی و چه‌ندین دۆسیه‌ی تر”.
دەقی بەیاننامەکە
ئه‌مڕۆ ٢٧/٤/٢٠١٥ دادگاكانى گه‌رمیان ده‌رگایان به‌ڕووى هاوڵاتیاندا داخست و سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌كان مانیانگرت، به بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان و چالاكوانان له خۆپیشاندانه‌كه‌ى رۆژى 26 ى مانگدا كه دژى گواستنه‌وه وسزادانى دادوه‌ر هاوژین حامید ئه‌نجامیاندا “شكۆى دادگایان شكاندووه”. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌و به‌دیاریكراوی بهپاساوكردنى ده‌سته‌واژه‌ى “شكانى شكۆی دادگا ” بۆداخستنى دادگاكان ئێمه‌ى توشى سه‌رسورمان كرد، چونكه نازانین باس له‌كام شكۆ ده‌كرێت؟ دادگایه‌ك ماوه‌ى زیاتر له چوار ساڵه نه‌یتوانیبێت ئه‌و جاش و موسته‌شارانه ده‌ستگیربكات كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له گرنگترین دادگاكانى عێراقه‌وه كه دادگاى باڵاى تاوانهكانهكانه، داواكراون؟!
كام شكۆ! دادوه‌رێك له گه‌رمیان له‌به‌ر جێبه‌جێكردنى یاسا بگوازرێته‌وه‌و دواتر له ترسی سه‌لامه‌تى ژیانى، خۆی و خێزانه‌كه‌شى كوردستان به‌جێبێڵن، به‌بێ ئه‌وه‌ى نه دادگاكه‌ى و نه ئهنجومهنهكهشى هیچ پشتگیرییه‌كى لێبكه‌ن.
ئاخر! كاتێك چه‌ندین دۆسیه‌ى تاوانكارى گه‌وره له‌گه‌رمیان ئه‌نجامدراون و تۆمه‌تبارانى ئه‌و دۆسیانه بهواسیتهى حیزب و به‌رپرسان له سزاى یاسایى قوتاركراون و تاوانباره‌كان له‌پێش چاوى خه‌ڵكى بسورێنه‌وه، ئێمه مافى خۆمانه بپرسین كامه شكۆى دادگایه؟
ئێمه‌ى رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانى كه‌لار و گه‌رمیان، چه‌ندین ساڵه تێبینیمان له‌سه‌ر دادگا و دادوه‌ره‌كانى گه‌رمیان هه‌یه، چونكه نه‌یانتوانیوه ئه‌و شكۆیهى كه باسی ده‌كه‌ن به‌ده‌ستیبێنن، هه‌ر له یهكلانهكردنهوهى دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵیی و دهستگیرنهكردنى تۆمه‌تبارانى 25ى شوباتى گه‌رمیان و به‌دواداچون بۆ كه‌یسی رۆژنامه‌نوسى شه‌هید كاوه گه‌رمیانى و چه‌ندین دۆسیه‌ى تر.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین گرێدانى شكۆى دادگا بهخۆپیشاندانى كه‌سانێك كه زۆرترین قوربانیان له پێناو ئه‌م نیشتیمانه‌دا داوه، پاساوێكى نالۆژیكى و كاردانه‌وه‌یه‌كى زۆر بێمانایه، چونكه مه‌به‌ست له خۆپیشاندانه‌كه گه‌رانه‌وه‌ى شكۆ بوو بۆ دادگا و به‌ده‌نگ هاتن بوو به‌رانبه‌ر شكاندنى شكۆى دادگا .
به ئیمزاى:
1- دڵشاد ئه‌نوه‌ر
2- جه‌زا محه‌مه‌د
3- ئازاد عوسمان
4- ئارام ئیكرام
5- ئاریان ره‌ئوف
6- سمكۆ سابیر
7- ئه‌ركان ره‌ئوف
8- محه‌مه‌د عه‌لى وه‌لى
9- محمد حسین
10- بێستون ژاڵهیى
11- لاوان ئه‌حمه‌د
12- صالح میروه‌یس
13- صباح عه‌لى قاره‌مان
14- گه‌رمیان حه‌مه‌ى پور
15- ئیحسان مه‌لا فواد
16- كاروخ عومه‌ر عه‌لى
17- والى محه‌مه‌د
18- محه‌مه‌د شه‌هاب
19- ئه‌حمه‌د حه‌مید
20- سه‌نگه‌ر حه‌مید
21- محه‌مه‌د تال
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.