ئازار 17, 2015 Omer ئه‌رشیف, توێژینه‌وه لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە فایلى ئه‌نفال له دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق
عەدالەت عومەر صاڵح
* پێشه‌كى
پێش ئه‌وه‌ى بچمه ناو ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كه كورته باسێك له سه‌ر ئه‌نفال ده‌كه‌م , به‌درێژای مێژوو كوردان به گشتی له سه‌ر خاك و وڵاتی خۆیان دووچاری سیاسه‌تی غه‌درلێكردن و چه‌وساندنه‌وه‌وله‌ناوبردن بونه‌ته‌وه، له كوردستانی عێراقیشدا رژێمه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی ئه‌م ووڵاته به‌به‌رده‌وامی و نه‌پچرِاوه‌یی له سه‌ر كوتكردن و داپلۆسینی ئه‌و نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌یه‌دا بونه‌و به هه‌موو شێوه و رێگایه‌ك ویستویانه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بسرِنه‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و كرداره‌شیان به‌به‌رنامه و پرِۆگرامی تایبه‌ت بوه و ستراتیژیه‌ت و تاكتیكی گونجاو و له باریشیان بۆ دارِشتوه. راگواستنی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كورد له سه‌ر زێدی باب و باپیرانیان و پراكتیزه كردنی سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كورد نشینه‌كان به‌هێنانی هاووڵاتی عه‌ره‌ب پاداشتكردن و دابینكردنی خانوو دارایی بۆیان و تێكدان و رِوخاندنی گوند و دێهاته‌كان و كیمابارانكردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان له سوران هه‌تا بادینان به‌تایبه‌تی شاری هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید، كه له چاو چوقانێكدا زیاتر له (5000) پێنج هه‌زار كه‌س به‌گازی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاوی خنكێران و به ده‌یان هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون و كه تاوه‌كو ئێستاش ئاسه‌واره‌كانی ئه‌م گازه كیمیاویه به‌رده‌وامه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن زنجیره یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی ئه‌و تاوانانه‌ن. وه‌لێ لوتكه و ترۆپكی هه‌مووئه‌و تاوانانه خۆی له (ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفال) دابینیه‌وه. كه به پرِۆگرامێكی دارێژراوی پێش وه‌ختى رژێمی عێراق به‌رێوه چوو به‌ڵی تاوانێك كه چه‌ند مانگێك له (23 ىشوبات تا 6 ئه‌یلولی 1988) له هه‌شت قۆناغی جیاجیادا به‌به‌رچاوی وڵاتانی جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و (UN) و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ رویدا‌و زیاتر له (182000) سه‌دو هه‌شتا و دوو هه‌زار هاووڵاتی كوردی سیڤیل تیایدا شونبزركران و زیاتر له (4500) گوند و لادێی كوردستانیش ته‌فرو تونا كرا‌و سوتێندران كه به سیاستى خاك سوتاندن ناوزه‌د ده‌كرێت ” هه‌روه‌ها گه‌رانه‌وه بۆ سیسته‌مى عبودیه (واته كرین فروشتنى به‌نده) بازرگانى به ئافره‌ت و مندالانى كوردوه كرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌سێك ده‌نگی لێوه‌نه‌هات و دنیا لێی بێ ده‌نگ بوو، ته‌نانه‌ت رِوو ناوه‌رۆكی ئه‌م تاوانه بىَ وێنه‌یه له‌گه‌لڕ ئاستی گه‌وره‌یی و درِندانه‌ی نه‌بوونه كه رسته‌و هه‌وێنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و نه‌ورژێنران، پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێت كه‌به‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی ساڵی 1988 دا پێشتریش سیاسه‌تی جینۆسایدی كوردان به‌چه‌ند شێوازێك ئه‌نجامدراوه. ئه‌وه‌ته له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی كوردی فه‌یلی شونبزر كران و له ساڵی 1983 دا زیاتر له ( 8000 ) هه‌شت هه‌زار هاوڵاتی بارزانی به‌پرۆسه‌یه‌كی دارێژراوی رژێمی عێراق بێسه‌رو شوێنكران و ئێستاش به دروستى نازانرێت چاره‌نوسیان چی یه ؟
دیاره كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (UN) و وڵاته زلهێز و باڵا ده‌سته‌كان به‌رپرسیاری یه‌كه‌من به‌رامبه‌ر رِوودانی ئه‌و تاوانه بێ وێنه‌یه، بێگومان دابه‌ش بوونی جیهان له‌وكاتدا به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ر (بلۆكی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا) و به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان هۆكاری سه‌ره كی بوون بۆ داپۆشین و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه. وه‌لێ ئه‌مرِۆ دوای ئه‌و هه‌موو گۆرِانكاری و رووداوانه‌ی كه هاتنه پێشه‌وه و له دوای پرِۆسه‌ی ئازادی عێراق و ئاشكرا بوون و دۆزینه‌وه‌ی سه‌دان گۆرِی به كۆمه‌لڕ كه به‌ڵگه‌ی واقیعین له سه‌ر ئه‌و تاوانه،بۆیه پێویسته له كاتى دادگایى كردنى تاوانباران فایلى ئه‌نفال ببێته گه‌ورترین كه‌یسى سه‌ده‌ى رابردو له مه‌ر جینوساید هه‌وڵ بدریت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تى به تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UN) زیاتر بایه‌خ به‌م پرسه‌وه بده‌ن و له بنج و بنه‌وانی بكۆڵنه‌وه و هه‌ولڕ بۆبه ( نێو نه‌ته‌وه‌یی كردنی كاره‌ساتی ئه‌نفال) بدرێت و پاش دادگایه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ قوربانیان و زیان لێكه‌وتوانی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه ، به‌تایبه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌روه‌ك بینیمان چۆن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (UN) ره‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا له سه‌ر قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خێزانی گیراوه كوێتییه‌كان كه ژماره‌یان ته‌نها (602) كه سه و برِی ( 161 ) ملیۆن دیناریان پێ درا. كه كاتی خۆی له كاتی داگیر كردنی كوێت له ساڵی 1990 له لایه‌ن رِژێمى عێراق گیرابوون ئاواش خێزانی ( 182000 ) هه‌زار كه‌س قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه. هه‌ر نا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك له مه‌ینه‌تی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه، هیوادارم بابه‌ته‌كه‌م هه‌ولێك بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
** فایلى ئه‌نفال له دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق:
دامه‌زراندنى ئه‌م دادگایه ده‌گریته‌وه بۆ سه‌ردده‌مى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى حوكم ، كه له‌م كاته‌دا فه‌مانره‌وایى عێراقیان ده‌كرد وه‌ك ده‌سه‌لاتێكى ئینتقالى پاش رووخانى رژێمى دیكتاتورى به‌عس، ئه‌م دادگایه په‌یوه‌ندى به تاوانه‌كانى دژه مرۆیى و كۆمه‌ڵكوژى و تاوانه‌كانى جه‌نگ هه‌یه كه به بریارى یاسایى ده‌رچووه و هاوكات وه‌ك مادده‌یه‌كى سه‌ره‌كى یاسایى سزاكانى عیراقیش جىَ به جىَ ده‌كرێت كه دادگاكه له رووى دستوورى و یاسایى به قووتتر ده‌كات , ئه‌م دادگایه تایبه‌ته به كۆمه‌لێك تاوانى دیارىكراو كه رژێمێكى دیارى كرا‌و واته له (17/7/1968) تا (9/4/2003) ئه‌نجامى داوه‌ن، واته سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتدارى رژێمى به‌عس كه تایبه‌ته به تاوانه‌كانى (تاوانه‌كانى دژ به مرۆڤایه‌تى جێنۆساید و تاوانه‌كانى جه‌نگ ) كه یه‌كیك له‌م تاوانانه تاوانى ئه‌نفاله , پاش دامه‌زراندنى دادگاى بالاى تاوانه‌كان له عێراق و له كوردستان ده‌ست پىَ ى كردنى كاركان و هه‌وڵه‌كانى دادگاى بالاى تاوانه‌كان بۆ فایلى ئه‌نفال كه ساڵه‌كانى 1987تاكو 1988له خۆ ده‌گرێت به‌م شیوه‌یه بوو :
1-كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان به شێوه‌ى بینراو وبیستراو خوینراو له سه‌ر ئه‌نفال و كیمیابارانى ناوچه جیاجیاكانى كوردستان له ساڵانى 1987-1988 جگه له كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه چونكه فایلێكى جیا له ئه‌نفاله كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جگه له‌م به‌ڵگانه‌ى خۆمان هه‌مان بوو سوود له به‌ڵگه‌نامه‌كانى كووالار و 14 تن به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه پاش راپه‌رین نێردرا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا وه‌رگیراوه هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ى له ده‌ست خه‌ڵك كه‌وتبوو له كاتى راپه‌رینى 1991 و پرۆسه‌ى ئازادى عێراق له 2003 دا. به‌داخه‌وه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه هه‌مانه هێندێكیان دیكوَمینتى اێلى نین چونكه ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه كه له رۆژنامه‌كان بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه یان وه‌ك كه‌رسته‌یه‌كى فشارى سیاسى به‌كارى دێنین ،جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌ى قانونى،كه‌ره‌سته‌ى قانوونى ده‌بیت زیندوو و روون بێت، ته‌ئویلات قبوڵَ ناكات،كه‌ده‌توانم بڵیم هه‌موومان به تایبه‌تى ده‌سه‌لاتى كوردى به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه كه‌متر خه‌م بووینه.ئیستا ئه‌گه‌ر سه‌یرى دادگایى كردنه‌كه بكه‌ین،بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت مه‌سه‌له‌ى ئه‌نفال له رووى ئیسپات كردن تا چه اندازه‌یه‌ك گرانه ،واته ئه‌وانه‌ى ئه‌نفال كراوه‌ن نه‌ماوه‌ن, ئه‌وانه‌ى له ئه‌نفال گه‌رانه‌وه و شایدحالن هێندیكیان ئاماده نین شایدى بده‌ن هێندێكیان ئه‌نفاله‌كانیان نه‌بینیوه كه چوون كوژراوه‌ن و یان چوون زینده به چال كراوه‌ن جه‌گه له چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت ،به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌ڵگه‌ى زۆر به هێزیشمان له‌به‌ر ده‌سته ئه‌مه جگه له دانپێنانه‌كان وه‌ك دان پێنانى على حسن مجید كه به شاهیدى وه‌فدى كوردى له ساڵى 1991 كه ده‌ڵێت: ئه‌نفال له 100 هه‌زار كه‌س تىَ ناپه‌رێت , ئه‌مه زۆر گرنگه گه‌ر 50 كه‌سیش ئه‌نفال كرابێت یانى ئیسپات كردنى ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌یه‌ك به‌ناوى ئه‌نفال ئه‌نجام دراوه یان بڵاوكراوه‌كانى رژێم له سه‌رده‌مى ئه‌نجام دانى پرۆسه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى ته‌كریم كراوه‌ن و( نۆتى شجاعیان) وه‌رگرتووه و ناوه‌كانیان تۆمار كراوه بۆ نمونه سلتان هاشم كاتى كه گیرا خه‌ریك بوو ئازاد بكرێت كه یه‌كێك له پاله‌وانه‌كانى قات‌و قرِكردنى ئافره‌ت و منداله‌كانمان بوو له پرۆسه‌ى به‌دى ئه‌نفال ,له فایلى ئه‌نفال له رووى سیاغه‌ى یاسایى شتى زۆر باش كۆ كراوه‌ته‌وه تا به‌ڵگه‌كان یاسایى موقنیع بن چونكه جیهانێك جگه له ئێمه سه‌یرى دادگاكه ده‌كات ،بۆ نمونه شاهیدمان هه‌یه له نوگره سلمان گراوه‌ته‌وه ئه‌و نوگره سه‌لمانه‌ى كه به هه‌زاران كه‌سى تیدا بووه كه رۆژانه به ده‌یان كه‌سیان لىَ مردووه ده‌ڵین : به چاوى خۆمان ده‌یان كه‌سمان بینیوه كه مردوون و خستومانه‌ته ژێر خاك هه‌ر پێش ئه‌وى بگرێینه‌وه سه‌گه ره‌شه‌كان هاتوون ته‌رمه‌كانیان ده‌رهیناوه خواردویانه ئه‌مانه بۆ نمونه باس كران كه به‌ڵگه‌ى كاریگه‌رن هه‌روه‌ها بۆ ئاگاداریتان قوناغى هه‌شتمى ئه‌نفال كه به (خاتمه‌الانفال) ناوزه‌د ده‌كرێت به هێزترین به‌ڵگه‌نامه‌ى له سه‌ر به‌ده‌ست كه‌وتووه له چاو قوناغه‌كانى تر‌ى ئه‌نفال به هه‌ر حاڵ هه‌وڵمان داوه له چوارچێوه‌ى یاسایى به‌ڵگه‌كان به‌خینه روو نه‌ك كه‌رسته‌یه‌كى راگه‌یاندن به‌لام ئیستا له كاتى دادگایه‌كه پیویستیمان به راگه‌یاندنه بۆ به هێز كردنى فایله‌كه .
2-ده‌ست نیشان كردن و و سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆره‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان – كار كردن به‌شیوه‌ى زانستى له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ته‌رمه‌كانى ناو گۆره به كۆمه‌له‌كان و به دواداچوون بۆ ناسینه‌وه‌ى كه‌س و كاریان – ئاماده كردنى راپۆرتى گۆره‌به كۆمه‌له‌كان- بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گۆرى به‌كۆمه‌ڵى ناوچه‌ى حه‌زه‌رى موسل وه‌ك به‌لگه به‌كار هاتووه كه مه‌زنده ده‌كرێت نزیكه‌ى 7000 -10000 كه‌س له خڵكى سیڤڵى ناوچه‌كانى كوردستانى تیدا زینده به چال كراوه‌ن كه وه‌ك به‌ڵگه-200 ته‌رم- كارى زانستى تیدا كراوه له لایه‌ن تیمه‌كانى وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤ و پسپۆرانى ئه‌مریكىCPA- – كه له‌كاتى دادگایى كردنى تاوانباران ئاماده ده‌بیت كه جیگاى ئاماژه پىَ ى كردنه له‌نێو ئه‌م گۆره ته‌رمى ئافره‌تێكى دووگیان كه‌مندالێكى 8 مانگه‌ى له‌سكى دابوو به‌ر چاو ده‌كه‌ویت چونكه-پارێزه‌ره‌كانى سه‌دام و دار ده‌سته‌كه‌ى باس له ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و گۆره به كۆمه‌ڵانه ته‌رمى-سه‌ربازه‌كانى شه‌رى 8 ساله‌ى ئیران –عێراقن, له‌ناو گۆره‌كان ته‌سبیحى قه‌زوانى تیدایه , جل به‌رگى ئافره‌تان وتۆپى یارى و شوشه‌ى شیر‌و قوَتوى شیرى كۆرپه و بوكه شوشه‌ى تیدایه , سه‌باره‌ت به به دواداچوونى هه‌ویانه‌ى له گۆره به كۆمه‌ڵه‌كان بۆ نمونه 8 نفوس له باخه‌لى ئافره‌تیك دا دۆزرایه‌وه له دواى لێكۆلینه‌وه‌ده‌ركه‌وت 4كه‌س له وانه‌ى نفوسه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه زیندوون كه كاتى خۆى له پرۆسه‌ى به‌دناوى ئه‌نفال ئه‌م خیزان لێك ترازاوه‌ن ئه‌وان له ئه‌نفال رزگاریان بوو دایكیان له‌گه‌ڵ 3 له خوشك وبرایان زینده به چاڵ كراوه‌ن كه له‌م باره‌یه وه‌ك وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كابینه‌ى چواره‌م راپۆرتێكى تێر ته‌سه‌ل له‌سه‌ر گۆره به كۆمه‌ڵه‌كان پیشكه‌ش به دادگا كراوه له‌گه‌ڵ اتلسى (خریته‌ى) ئه‌نفال و گۆره به كۆمه‌ڵه‌كان.
3- دیدارى شایدحال و شایدعیانه‌كان وه‌ك كه‌سوكارى قوربانیان هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى به‌شیك بووینه له پرۆسه‌ى به‌رێوه‌بردن وه‌ك-مۆسته‌شاره‌كان و جاشه‌كان كه چاو ساغى حكوومه‌ت بوون له‌م كاته‌دا.هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى زۆر له ئارادایه‌كه ته‌كلیف له هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار بكرێت بۆ ته‌سلیم كردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى وه‌ك چاو ساغى حكومه‌ت وه‌ك جاش و موستشار كاریان كردوه له پرۆسه‌ى ئه‌نفال, چونكه ئه‌حزابى كوردى خاوه‌نى عه‌فوو نین به‌ڵكو خاوه‌نى عه‌فوو كه‌سو كارى ئه‌نفالكراوه‌كان .
4- وه‌رگرتنى ایفاد و سكاڵا له كه‌س وكارى قوربانیان: (5000) سكالاى كه‌سوكاره‌كان تۆمار كراوه كه به داخه‌وه ژماره‌یه‌كى كه‌مه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ریته‌وه بۆ بىَ هیوا بوونى كه‌س كارى قووربانیان له دیداار و چاو پێكه‌وتن و فۆرم پر كردنه‌وه له ساڵانى رابردوو- هه‌روه‌ها شایدى و ایفادى نزیكه‌ى 1200 له شاهیدحال و شاید عیان وه‌رگیراوه كه – 200-150 كه‌س بۆدادگا شایه‌تى ده‌دن كه ده‌بى ئاماده بكرێن له هه‌موو رۆیه‌كه‌وه-هه‌روه‌ها محكمه به شیوه‌ى مه‌یدانیش سه‌ردانى گونده‌ویران كراوه‌كان كیمیابارانیان كرد-له رێكه‌وتى 5\2005 له هه‌ولێر له -8\2005 له دهوَك- دیدار و وه‌رگرتنى ایفاد و شایدیه‌كان له رێگاى ده‌ستنیشان كردنى زۆربه‌ى شایده‌كان له لایه‌ن دادگا به پىَ ى به‌لگه‌كانیان بوو ئه‌مه‌ش بۆ به هێز كردنى به‌ڵگه‌نامه‌كان بوو‌و-ئه‌وانه‌ى تریش له لایه‌ن ئیمه ئه‌وانه‌ى كه‌یسى به هێَز بوون ده‌ست نیشان ده‌كران هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه به شیوه‌یكى زۆر نهێنى ئه‌نجام ده‌درا ئه‌مه‌ش ده‌گرایه‌وه بۆ هۆكارى ئه‌منى, لێره‌دا پێویسته رۆڵى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئاسایشى گشتى له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆك به‌رز بنرخێنین به مه‌به‌ستى هاوكارى كردنمان له هه‌موو كات و ساتێكى پێویست .
5- كۆكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى قوربانیانى ئه‌نفال و كیمیاباران كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زارتى مافى مرۆڤى پێشوو سه‌رژمێریه‌كان ئه‌وى كه تاكو ئیستا ئاماده بوو تسلیم به دادگا كراوه كه نزیكه‌ى( 60000) ناوى ئه‌نفالكراو له خۆ ده‌گرێت -به‌ڵام كه‌متر خه‌مى هه‌موو لایه‌كمان به تایبه‌تى ده‌سه‌لاتى كوردى له پاش راپه‌رین و سه‌ره‌تاى پێك هینانى حكومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ سه‌رژمێرى كردنى ئه‌نفال و بىَ سه‌رو شوینه‌كان .
سه‌ره‌كى ترین هۆكاره‌كانى نه‌بوونى ئامارێكى دروست وته‌واو ونه‌گه‌یشتن به‌م ئامانجه له سه‌ر ئه‌نفال ده‌گه‌ریته‌وه بۆ:
ا- پاش راپه‌رین كوردستان به هۆى ئه‌و باردۆخه سیاسیه ناله باره‌ى تێكه‌وت وه‌ك شه‌رى ناوخۆ , هه‌ر له‌م كاته‌ش زۆر له به‌ڵگه‌نامه دێكۆمێنته‌كان له ناو چوون .
ب- گوندى واهه‌بووه كاتێك ویران كراوه كه‌سى لى ده‌رباز نه‌بوو كه بزانین و تۆمار بكرێت ژماره‌یان چه‌ند بووه هه‌ر چه‌ند له سالى 1987 سه‌رژمێریكى گشتى له لایه‌ن رژێم كراوه به‌ڵام به هۆى ئه‌نجام دانى پرۆسه‌ى به‌دى ئه‌نفال و سیاسه‌تى خاپوور ویران كردنى كوردستان و راپه‌رینى ساڵى 1991 وتاڵان كردنى كوردستان كه‌م و كورى زۆرى تىَ كه‌وت كه نه‌توانراوه كارى زانستى و پێویستى تیدا بكرێت, هه‌روه‌ها زۆر له به سالاچووه‌كان كه له كاره‌ساتى ئه‌نفال گه‌رابوونه‌وه شاید بوون له‌م چه‌ند ساله وفاتیان كرد بىَ ئه‌وه‌ى به‌سه‌رهاتیان تۆمار بكرێت .
ج –ژماره‌یه‌كى به‌ر چاو له كه‌س و كارى قوربانیان له كاتى راپه‌رین و كۆره‌وه‌كه شه‌هید وبىَ سه‌ر شوین كران .
د – له به‌ر نه‌بوونى استقرارى سیاسى پاش راپه‌رین له كوردستان خه‌لكێكى زۆر رووى له هه‌ندران كرد كه ژماره‌ێكیان كه‌س و كارى قوربانیان بوون .
ه – پشتگوىَخستن و ساغ نه‌كردنه‌وه‌ى ژماره‌ى قوربانیانى ناو گۆره به كۆمه‌ڵه‌كان.
هه‌ر چه‌ند ئیمه له سه‌نته‌رى ئه‌نفال به هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێم له سالى 2001 تاكو 2004 هه‌وڵمان داوه سه‌رژمێریه‌كى زانستى و مه‌یدانى ئه‌نجام بدین كه ده‌توانرێت له (60%) پشتى پىَ ببستین.
6- دیدار چاو پێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له كاتى پرۆسه شوومه‌كه ده‌ستدرێژه‌یان كراوه‌ته سه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ولێكى زۆرمان داوه بۆ ئه‌وى ئه‌و ئافره‌تانه ببن به به‌شێك له پرۆسه‌ى دادگایى كردنه‌كه ئه‌گه‌ر به شێوه‌ى نهێنیش بێت به‌ڵام به داخه‌وه له به‌ر داب و نه‌ریت وبارودۆخى كۆمه‌لایه‌تى كوردستان ئاماده‌نین ئه‌م كاره بكه‌ن به‌تایبه‌تى كه‌س كاریان زۆر رێگرن له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره به‌ڵام هیوادارم بگه‌نه قه‌ناعه‌ت هه‌روه‌ها (به‌ڵگه نامه‌ى18 كچى ئه‌نفالكراو فروشراو به وو‌ڵاتى مێسر) و ئه‌و به‌ڵگانه‌ى تایبه‌تن به فرۆشتنى ئافره‌تان و منداڵانى كورد له‌كاتى عه‌مه‌لیاتى ئه‌نفال دراوه‌ته دادگا .
تحقیقات له سه‌ر فایلى ئه‌نفال له كۆتایى مانگى3\2006 كوَتایى پىَ هات –له مانگى 4\ 2006 له تحقیق درا به محكمه‌ى جنایى و له رۆژى 21\8\2006 دادگایى كردنى تاوانبارن ده‌ست پى َده‌كات — فایلى ئه‌نفال پێك هاتووه له( 43 ) فایل كه كۆبه‌نده‌كه‌ى ده‌گاته (8900) لاپه‌ره كه به ماندوو بوونى هه‌موو خه‌م خۆرانى بوارى ئه‌نفال و دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى رژێم ئاماده كراوه و ئه‌ركى ئێستامان وا ده‌خوازێت كه هانى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بدرێت تاكو به بایه‌خێكى زیاتر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدویین به تایبه‌تى له سه‌ر وروژاندنى بابه‌تى لێبوردنى ده‌وڵه‌تى عیراق به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردستان له هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌و جینۆسایدانه‌ى كه له ماوه‌ى 35 سال حۆكمى دیكتاتورى سه‌دام و دار ده‌سته‌كه‌ى به ناوى ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان ئه‌نجامى داوه‌ن كه سه‌ره‌كى ترین داوى رِاواى خه‌ڵكى كوردستانه. ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه كورته‌یه‌ك بوو له به‌شێك له فایلى ئه‌نفال كه زۆر سه‌ربه‌رزم به ئه‌وه‌ى وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤ له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك وه‌ك رێكخه‌ر و نوینه‌ر هه‌م وه‌ك چالاكێك له‌م بواره‌دا كارم له‌گه‌ل َدادگاى باڵاى تاوانه‌كان كردوه .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.