نیسان 24, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌دساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن ولێكچوونه‌كانی ئه‌نفال وكۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ن
سه‌دساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن ولێكچوونه‌كانی ئه‌نفال وكۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ن
بێستون ژاڵه‌یی .
ئه‌مڕۆ 24 ی نیسان یادی سه‌د ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كانه له ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا ،به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان سه‌د ساڵ پێشتر له‌م ڕۆژانه‌دا به ده‌یان هه‌زار ئه‌رمه‌نی له‌لایه‌ن سوپای عوسمانی و لایه‌نگرانیه‌وه به‌كۆمه‌ڵ ڕاپێچ كران و دواتر له‌ناوبران ،به‌داخه‌وه زۆر سه‌رچاوه‌ی مێژوویی باس له‌تێوه‌گلانێكی به‌ربڵاوی عه‌شیره‌ته كورده‌كان له‌م له‌ناوبردنه ڕێكخراوه‌ی ئه‌رمه‌نه‌كاندا ده‌كه‌ن ،به‌ڵام هه‌ر مێژوونووسانی ئه‌رمه‌نیش ده‌ڵێن خه‌باتگێڕێكی گه‌وره‌ی وه‌ك شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری عوسمانیه‌كان بۆ تێوه‌گلاندنی له‌م تاوانه‌دا به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك له‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌دا به‌شداری نه‌كردووه و ئه‌مه‌ش كێشه وسه‌رئێشه‌ی گه‌وره له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بۆ دروست كردووه،ئه‌ڵبه‌ته هه‌ندێك لێكچوونی سه‌یر له‌نێوان جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن و جینۆسایدی ئه‌نفالدا هه‌یه ،خاڵی یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن دوو وڵاتی داگیركه‌ره‌وه به‌رامبه‌ر دوو گه‌لی بنده‌ست وبێده‌سه‌ڵات و بێ دیفاع ئه‌نجام دراون ،خاڵی دووه‌می لێكچوونه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئاین و به‌دیاریكراوی ئیسلام كراوه‌ته بیانوو بۆ له‌ناوبردنه‌كه له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا ،خاڵی لێكچووی تری له‌ناوبردنه‌كه ئه‌وه‌یه كه تاوانه‌كه له‌لایه‌ن میراتگرانی ده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌ره‌وه داوای لێبوردنی له‌سه‌ر ناكرێ و قوربانیانی قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه و هه‌وڵی زۆریش بۆ شێواندنی تاوانه‌كه و په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌درێ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ن یه‌ك ڕیوایه‌تی هه‌یه ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه جینۆسایدنیه و ته‌نیا جه‌نگێكی ناوخۆیی بووه كه به‌شی زۆری له‌نێوان كورد و ئه‌رمه‌ندا بووه ،به‌م شێواندنه مێژووییه توركیه‌ش جاشی كورد هه‌میشه قه‌ده‌ری وابووه ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان تاوانه‌كه‌یان پێ ئه‌نجام داوه و دواتر وێڵیان كردووه بۆ چاره‌نووسی خۆی ! لێكچوونێكی تریش ئه‌وه‌یه به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زۆر به‌خاوی ئه‌ڕوا ،جا ئه‌گه‌ر كورد گه‌لێكی بێ ده‌وڵه‌ته وتاوانی ئه‌نفالیش ته‌نیا چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی به‌سه‌راتێپه‌ڕیوه و كورد میلله‌تێكی شه‌فه‌وی و بێ دامه‌زراوه وبێ زاكیره‌یه ،ئه‌وا ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌وڵه‌تیان هه‌یه و سه‌د ساڵیش به‌سه‌ر جینۆسایدكردنیاندا تێپه‌ڕیوه ،به‌ڵام له‌مه‌راسیمی سه‌ساڵه‌ی یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كاندا له یه‌ریڤان ته‌نیا سه‌رۆكی چوار وڵاتی فه‌ره‌نسا وسربیا وقوبرس و ڕوسیا ئاماده‌بوون ،ئه‌وانیش به پاڵنه‌ری كێشه‌ی سیاسی وئاینی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیادا ،ئه‌گینا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌رمه‌نستان ده‌ڵێ “تاوانی كۆمه‌ڵكوژكردنی ملیۆن ونیوێك ئه‌رمه‌ن هێشتا ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێده‌وڵه‌تی نه‌جوڵاندووه”
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.