• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لەو دیوی چیرۆکەکانمەوە ئەو دوو مرۆڤەش ببینن

نیسان 23, 2015 Omer ئه‌رشیف لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لەو دیوی چیرۆکەکانمەوە ئەو دوو مرۆڤەش ببینن


لەو دیوی چیرۆکەکانمەوە ئەو دوو مرۆڤەش ببینن

 ئەنفالستان

Document3نازانم پیویست بە داوای لێبوردن دەكات كە لەنێوان هەندێک دڵسۆزی تردا بەتایبەتی ناوی ئەم دوومرۆڤە دێنم یان نا؟ چونكە مەگەر تەنها خۆم‌و مۆبایلەكەم بزانین کە (مەلا ئیدریس‌ و  پشكۆ محەمەد) چەندە پێمەوە ماندوو بوون..مەگەر هەركۆمپانیای ئاسیا بزانێ‌ لە گیرفانی خۆیان چەند كارتی مۆبایلیان بۆ دەرچوونی ژمارەیەکم خەرجكردووە.. هەمیشە یەكێكیان لەسەرخەتبوو.. جاری وا هەبوو ئاگایان لەماندوویتی سەرنوسەر دەبرا.. خۆ خوانەكا بموێرایە بلێم ئەوكەم‌و كوریەم هەیە . بەڵام ئەوان ئەوەندە هەستیار بوون چ پێویستی بەوتن بوو؟ بێئەوەی بەمن بلێن كەلێنەكانیان پڕدەكردەوە.. رۆژێك پشكۆ ئۆتۆمبیلەكە(ئۆپڵە پیر)ی لێوەرگرتم ووتی كارم پێیەتی‌و رۆیشت.. كە گەرایەوە هیچی نەوت .. بەلام بۆ ڕۆژی دوایی کە تەماشا دەكەم جووتێك تایەی تازەی خستووەتە ژێر.! كە پرسیم ئەوە تۆ چیت كردووە؟ ووتی برا چۆن دەهێڵم ئەنفالستان بێ (پا) بێت؟! لە رۆژانی بێكارەبایشمدا كاك پشكۆ محەمەد رۆستەم ووتی ئەمساڵ ئەنفالستان چۆن دەردەكەیت؟ ووتم بەهەر قیمەتێك بووە ناهێڵم بووەستێ‌.. پرسی: ئەی كارەبا؟ ووتم جارێ‌ نازانم.. من ئەوکاتە خەتی مووەلیدەشم نەبوو، پێموانیە هەفتەیەك بەسەر ئەم قسانەدا تێپەریبن رۆژێكیان لە كەلارەوە هاتبوو بۆ سلێمانی بێئەوەی لە دەرگابدات بە تەلەفۆن ووتی: هام لەبەردەرگا كە چوومە پێشوازی‌و فەرموومكرد بۆ ژووەرەوە، ئەو صندوقی سەیارەكەی كردەوەو ووتی: با ئەوە داگرین.. ئەوکاتە هێشتا کێشەی فەقەراتم نەبوو، تەماشادەكەم موەلیدەیەكی تایگەری 12ئەمپێری لە پاكەتەكەدا هێناوە، بەرلەوەی بهێلێت دەم بكەمەوە ووتی: (نەی گەرەكە قسەی نەگەرەكە ئەمە هین توو نیە ئەمە هین (ئەنفالستان)ە. گەرەكمە ئەمسالیش دەربچێت).

دڵنیام ئەگەر ئەو موەلیدەیە نەبوایە بە بێنەو بەرەیەكی زۆر زیاتر ئەم ژمارەیە دەردەچوو.. ئەم هەلوێستەی پشكۆ هەردووچاومی پركرد لەئاو دڵم پربوو لە گریان.. هەم خۆشی وهەم ناخۆشی، ئێستاش كە ئەم چەند دێرە لە بارەیەوە دەنوسم دیسانەوە دڵم پرە ئەمە جگەلە گەورەیی پشكۆوگەرمیانیەكانی تر لە پێش هەمووانەوە مامۆستا نەجیبی هێنایەوە یادم ئەو هەلوێستانەی كاك پشكۆ‌ومەلا ئیدریس كت‌ومت هەڵوێستی مامۆستا نەجیب گەرمیانی بوون. دوای مەرگی مامۆستا نەجیب مەلا ئیدریس زوو زوو زەنگێكم بۆ دەكاو دەڵێت: ( بنوسە فڵان ئەوەندە دینار فیسار ئەوەندە هەزار.. ئامان لە بیری نەكەیت ها حەیامان دەچێت) .ئەمە هەمان ئەو قسەوکارانە بوون کە مامۆستا نەجیب دەیکردن !

دوای ئەوەی خۆم كۆنترۆڵكرد‌و نەمهێشت پشكۆ بەدڵی پرو فرمێسكەكانم بزانێ‌ هەزاران نەفرەتم لە دڵرەقەكانی رۆژگاركرد، نەفرەتم بۆ ئەو كاربەدەستانەش نارد كە ساڵی رابوردوو لەفەرمانگەكەمدا بەو پەری ترسنۆكی‌و دڵرەقیەوە خەتی ئینتەرنێتەكەمیان لێدەبریم‌و بریاری دانە گیرساندنی موەلیدەیان لە دژم دەدا، تەنها بۆ ئەوەی پەكی ئیشەكانم بخەن لە كاتێكدا باشیش دەیانزانی من خەریكی چیم‌و ئەنفالستان چ هەمبانەیەکی چیرۆکی مرۆڤە ئەنفالکراوەکانەو نافرۆشرێ‌‌و كاری خۆبەخشە. فەرمانگەکەشمان بەحساب رێکخراوی ئاوەدانکردنەوەو ئینسانی بوو! بەڵام  مەلا ئیدریس‌و پشكۆ كارێكیانكرد هەموو ماندووبونێكیان لێسەندمەوەو توریاندا. ووتیان هەستە، ئێستا كەی وەختی دانیشتنە قەڵەم لەتۆو هەوڵ لە ئێمە. نابێت ئەوەشم لە بیربچێت ئەوكاتەی کە كۆمپیوتەرەكەم ئینتیحاری كردو سوتا، هەر ئەوەندەم زانی پشكۆ زەنگی لێدا‌و وتی بڕۆ لە سەیارەی ژمارە ئەوەندەی خەتی كەلار كۆمپیوتەرێكم بۆ ناردوی وەریبگرە.

هەرچەندە ئەم چەند دێرە بەباڵای ئەو دوو مرۆڤە نیە. بەڵام بۆ ئەوەی نەچینە قاپی موجامەلەوە  با هەڵویستەكانی تریان لێگەڕێین. كورد ووتەنی بەكەم نەزانین بەزۆریش فت.

تیبینی : ئەم پێزانینە ساڵی ٢٠٠٧ نوسراوە بەداخەوە ئیستا مەلائیدریس لە ژیاندا نەماوەو لە رێکەوتی ٣٠/١١/٢٠١١ بەدەستی رەشی تیرۆرستان شەهیدکرا. نابێت ئەوەش لەبیر بکەم کە لەژمارەکانی داهاتووش چەندین ئازاوبەئەمەکی تر هاتنە پیشەوەو بەقەلەم و بە شیوازی جیا بوونە کارەکتەرەکانی پشتەوەی دەرچونی گۆڤاری ئەنفالستان

 

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌