• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد
  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام
  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئه‌و چیرۆكه‌ تراژیدیه‌ی ئه‌نفال ،كه‌ ساڵانێكه‌ پێوه‌ی ده‌سوتێم و شاردومه‌ته‌وه‌

نیسان 21, 2015 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌و چیرۆكه‌ تراژیدیه‌ی ئه‌نفال ،كه‌ ساڵانێكه‌ پێوه‌ی ده‌سوتێم و شاردومه‌ته‌وه‌


“ئه‌و چیرۆكه‌ تراژیدیه‌ی ئه‌نفال ،كه‌ ساڵانێكه‌ پێوه‌ی ده‌سوتێم و شاردومه‌ته‌وه‌”
بێستون ژاڵه‌یی

چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌و چیرۆكه‌ تراژیدیه‌م له‌ سینگ و زه‌ین و یاده‌وه‌ریما ه10565266_855033151185566_285985289062112035_nه‌ڵگرتووه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ من هه‌موو ژیانم مامه‌ڵه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ ئازار و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكدا ،به‌ڵام ئه‌مه‌ چیرۆكێكی جیاوازه‌ ،ئه‌وكاته‌ی له‌ چه‌ند میدیایه‌كدا كارم له‌سه‌ر كۆسته‌كانی ئه‌نفال ده‌كرد ،ئه‌و ژنه‌ له‌ سلێمانی ته‌له‌فۆنی بۆ كردم ، به‌تۆنێكی پڕ له‌متمانه‌ و ویقار وتی “ده‌مه‌وێ‌ بتبینم “،شوێنێكمان دیاری كرد و بینیم ،ژنێكی سه‌لار كه‌ په‌نجا ساڵ ته‌مه‌نی زیاتر پشت سه‌ر نابوو ،هه‌ر له‌ڕێوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێ‌ كۆڵێكی قورس له‌ كۆڵی خۆی بكاته‌وه‌ ،وتی :(باش گوێ‌ بگره‌ چیرۆكێكی تاڵ و هاوكات مه‌ترسیداریشت بۆ ده‌گێڕمه‌وه‌ ،چیرۆكێك له‌ ژیانی خۆمه‌وه‌ كه‌ ده‌یان ساڵه‌ به‌ په‌نهانی هێشتومه‌ته‌وه‌ و ئیتر ته‌حه‌مولی شاردنه‌وه‌ی ناكه‌م ، ساڵی 1988 ماڵمان له‌ گه‌ڕه‌كێكی ئه‌م شاره‌دا بوو ،ڕۆژێكی به‌هاری ئه‌و ساڵه‌ ،ئه‌و گه‌وره‌كچه‌ی له‌گه‌ڵ دایكیدا له‌ پشتی ماڵمانه‌وه‌ ده‌ژیا ،خۆی كرد به‌حه‌وشا و هه‌واڵی دامێ‌ كه‌ چه‌ند مناڵێكی ئه‌نفال له‌به‌رده‌م مه‌ركه‌زی شورته‌ی عه‌ربه‌تا فڕێدراون ،من مناڵیشم هه‌بوو ،به‌ڵام یه‌كسه‌ر ئۆقره‌م لێ‌ هه‌ڵگیرا و له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا به‌ره‌و عه‌ربه‌ت كه‌وتمه‌ڕێ‌ و كه‌ گه‌یشتمه‌ ئه‌و شوێنه‌ ته‌نیا ئه‌م مناڵه‌ كچه‌ چوارپێنج مانگانه‌ مابووه‌وه‌ ، كه‌ له‌گه‌ڵ خۆمدا هێنام ، ئه‌مه‌نده‌ تایبه‌ت و به‌سۆزه‌وه‌ به‌خێوم كرد ،زۆر جیاواز له‌ مناڵه‌كانی خۆم ،به‌ڵام قه‌ت نه‌مهێشت ئینسانێك بزانێ‌ ئه‌و كچه‌ مناڵی خۆم نیه‌! به‌ڵام هه‌میشه‌ ئازارێكی ویژدانی قوڵم به‌هۆی چیرۆكی كاره‌ساتباری ئه‌و مناڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵدا بوو ، نه‌مده‌زانی چی بكه‌م! ئه‌م چیرۆكه‌ بۆ كێ‌ بگێڕمه‌وه‌! ئایا دایك و باوكی ئه‌م مناڵه‌ چیان به‌سه‌ردا هاتووه‌ ! له‌ چ بیابانێكدا زینده‌به‌چاڵكراون ! له‌كوێ‌ ئه‌م له‌ته‌ی جگه‌ریان لێ‌ جیاكراوه‌ته‌وه‌!! به‌ده‌م ئه‌م هه‌موو ژان وئازاره‌ په‌نهانه‌وه‌ كچه‌كه‌م گه‌وره‌كرد ،هه‌ر به‌هۆی چیرۆكه‌ تراژیدیه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه‌ ناچار به‌خێزانه‌وه‌ دوای ڕاپه‌ڕین هاتمه‌ ئه‌وروپا ،ئه‌و كچه‌ بۆ چاوتروكاندنێكیش هه‌ستی نه‌كردووه‌ ،كچی من و مێرده‌كه‌م و خێزانه‌كه‌مان نیه‌ ! ئه‌و نازدار و بزێوی ناو مناڵه‌كانه‌ ،تا هاوسه‌رگیریشی كرد له‌ماڵی ئێمه‌دا خاوه‌ن بڕیار و گه‌وره‌ بوو ،به‌ڵام ئه‌م نهێنیه‌ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ منی ده‌هاڕی ، ده‌یخواردم و ئازاری ئه‌دام ،سه‌دان جار بیرم له‌ ڕێگایه‌ك كردۆته‌وه‌ ڕاستیه‌كه‌ ئاشكراكه‌م ،زاتم نه‌كردووه‌!هه‌میشه‌ له‌خۆم ده‌پرسی دوای ئاشكراكردنی ئه‌م نهێنیه‌ چی ڕوو ئه‌دا! هه‌ڵوێستی خه‌ڵك و خزم و كه‌س وكار چی ئه‌بێ‌! ئه‌ی هه‌ڵوێستی خودی كچه‌كه‌؟! ئه‌ی هاوسه‌ری؟! ئه‌ی كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی؟!ئه‌وا له‌ دوایدا قه‌ناعه‌تم به‌خۆم هێنا و بۆتۆم گێڕایه‌وه‌ ،من نازانم تۆ چی ئه‌كه‌ی له‌م چیرۆكه‌ كاره‌ساتباره‌ ،به‌ڵام ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ بۆ من هه‌ناسه‌یه‌كی ئارامیه)

لێره‌دا ئه‌و ژنه‌ چیرۆكه‌كه‌ی به‌چاوی پڕ له‌ گریان و حه‌سره‌ت و هه‌نسكه‌وه‌ ته‌واو كرد ،هه‌موو گیانی ئه‌له‌رزی! هه‌ر له‌وێدا چه‌ند وێنه‌یه‌كی كچه‌كه‌ و وێنه‌یه‌كی ناسنامه‌كه‌شی دامێ‌ ،منیش ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌و ئازاره‌م له‌ سینگمدا هه‌ڵگرتووه‌ و كینكڵی پێوه‌ ئه‌خۆم،به‌ڵام ئیتر ته‌حه‌مولم نه‌ما و ناچاربووم لێره‌دا بیگێڕمه‌وه‌!نازانم باشم كردووه‌ یان خراپ !به‌ڵام به‌ڕاستی خه‌ریك بوو به‌هۆی ئه‌م حیكایه‌تی ئه‌نفاله‌وه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ هاوسه‌ریشمم شاردۆته‌وه‌ ده‌خنكام ،ئه‌مه‌ نهێنیه‌كی زۆر ئازار به‌خش و قورس بوو، ڕاسته‌ ئه‌نفال هه‌زاران حیكایه‌تی هه‌زارجار له‌مه‌ تراژیدی تری تیایه‌ ،به‌ڵام ئه‌مه‌یان كه‌ پارچه‌یه‌كی نهێنیه‌كه‌ی كه‌وته‌ ناو حه‌وشه‌ی ژیانی منه‌وه‌ زۆر قورس زاماری كردم!خودایه‌ ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ به‌ خێر بۆ ئه‌و خێزانه‌ و ئه‌و كچه‌ی ناو ته‌نووری ئه‌نفال ته‌واو بێ‌!! كه‌ تا ئێستا و دوای 27 ساڵ له‌تاوانی ئه‌نفال به‌م سه‌ربه‌رزیه‌ گه‌وره‌ی ژیانی نه‌زانیوه‌ ،سه‌ربه‌رزی بوونی له‌ناو كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوه‌كاندا!!!

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم!  إعداد المحامية: رولا باش إمام
    في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام

    ئیلول 07, 2025 0

  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
    دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

    ئاب 30, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌