• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!” ………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
  • کاتێک میدیاکار تێ ناگات ……………..هۆمەر محەمەد
  • دادگاییکردنی عەجاج تکریتی بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە دواخرا
  • پێشنیارێک بۆ دۆکیۆمێنتکردنی تاوان و پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵ
  • سبەی عەجاج دادگایی دەکرێت. دڵخۆش بین یان دڵتەنگ ؟ هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

پایتەختی شەهیدان و ئەنفال..!!

نیسان 23, 2020 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفال..!!


پایتەختی شەهیدان و ئەنفال..!!

كازم جه‌باری

شاری چه‌مچه‌ماڵ، پێش پرۆسەی ئازادی عێراق بەپێی هێڵی 36 بەهێڵی تەماس دانرا بوو هاوسنور بوو لە نێوان ناوچە ئازادکراوەکانی هەرێم و ناوچه‌كانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس، هەتا بەهاری 2003، هیچ بەرپرسێک زادی ئەوەی نەدەکرد سەردانی ئەم شارە بکات، وەکو زەمانی بابانەکان دەربەندی تەکیەی کاکەمەندیان کردبوو، بە دوایەمین وێستگەی سەفەریان، وەکو قەڵغانێکی سروشتی دەربەندەکە و دانیشتوانی چەمچەماڵیشیان وەکو قەڵغانێکی مرۆیی و پشتێنەیەکی ئەمنی بەکاردەهێنا.

وەلێ لەودەمەدا ڕاستە ئەم شارە بەشێک بوو لە ناوچە ئازادکراوەکان بەڵام ساتیرە و لولەی تۆپەکانی ڕژێمی بەعس لەبەرزاییەکانی بانی مەقانەوە حوکمی ئەم شارەیان دەکرد، چونکە شارەکە لەژێر ڕەحمەتی رەبیەکانی بەرزاییەکانی بانی مەقاندا بوو.

بەڵام دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئەم شارە لایەکی هەرێمی کوردستان دەژێنێت بە نەوت و گازی ناحیەیی قادرکەرەم و گوندەکانی دەوروبەری بەڵام ئەسەف خۆی برسیە، جاران مەسئول و بەرپرس بوێری ئەوەیان تێدا نەبوو سەردانی بکەن کەچی ئێستا ئەم شارە چەقی گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی بەرژەوەندیەکان و پێکدادانەکانی داهاتووە.

  شارێک ، به‌ پیی فەرمانگەی ئاماری چەمچەماڵ بیت گەشەی دانیشتوان  ژمارەی دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ، بۆ  ساڵی  2019  بەم  شێوەیە  بە ناوەندی قەزاو شەش ناحیە و  (324) گوند ژمارەی دانیشتوانی (189456) کەس دادەنرێت. سەدەو نیوێکە بووەبە قەزا، کەچی هێشتا توخمەکانی شار و گەشە و بەرەوپێشچوون و داینامیکیەتی شارو ڕووەکانی شارستانی پێوەدیار نیە، لە ئاست مێژووە دێرین و قوربانیە بێ شومارەکانی و دەوڵەمەندیە بێ ئەندازەکەی خزمەت نەکراوە.

 تەنانەت شیرینیەکانی نەوت و گازیشی پێ ڕەوانەبینراوە، خەڵک لە ئەنحای عالەمەوە دێت لەم شارە لە شه‌ریكه‌ی داناغاز کۆرەومۆر ئیش دەکات کەچی هاونیشتیمانیەکانی بێ ئیش و برسین، کارەبای بەشێکی کوردستان وێستگەکەی و گازەکەی هی ئەم شارەیە کەچی خۆی بێ کارەبایە، بەتایبەت لەوەرزی زستان و هاوین.

ساڵی وا هەیە لە هاویندا خەڵکی ئەم قەزایە هێندە بێ ئاودەبن بە دووهەفتە لە چاوەڕوانی سرەی ئاودا ماتڵ دەبن، سیستەمێکی تەندرووستی کۆن و بێ خزمەتی هەیە، چەندین جار بەڵێنی نەخۆشخانەی 50 و 100قەرەوێڵەییان پێداوە بەڵام تەنها بەردی بناغەکەی ماوە، بینایش هیچ.

کابینە لەدوای کابینە بەڵێنی قەبەی پێدەدرێت کەچی لەواقیعدا جێ بەجێ ناکرێت دەبێتەتارمایی مەرەکەبی سەر کاغەز. وەنەبێ خەڵکی شار بێ دەنگبن بەردەوام بەهەڵوێستن بۆمافەکانیان بۆ ئەو مەبەستە قوربانیشیانداوە، بەڵام کە دڵسۆز نەبوو کەسێک نەبوو بەخەمەکاندا بچێتەوە، خزمەت بۆ شار زیاد نابێ، بەڵکو تەنها ژمارەی قوربانیەکان زیاد دەبێ بەس.

قەزای چەمچەماڵ،  لە پرۆسەی ئەنفالدا بەخۆیی و ناحیە و گوندەکانیەوە گورزێکی جەرگبڕی بەرکەوت لە نێوان قەزاو ناحیەکانی تری کوردستان زۆرترین کەسی لێ ئەنفال و شەهید و سەرنەگوم کرا. ئەم شارە بەهۆی سنوورە جوگرافی و کارگێڕیە پان و بەرینەکەیەوە دوو پرۆسەی ئه‌نفالی تێدا جێبەجێکرا، پرۆسەی ئەنفالی سێ و چوار، پرۆسەی ئەنفالی سێ کەبە ئەنفالی ڕەش ناودەبرێت بەهۆی جێکەوتە تراژیدی و پڕ قوربانی و وێرانکەرێکەی، ناوچەکانی بەشی باشوور و باشوری خۆرهەڵاتی قەزاکەی گرتەوە، لەنێوان سەرجەم ناحیەکانی کوردستان بەتەنها لە گوندەکانی ناحیەی قادرکەرەم، لەکۆی 87 گوند و 4041 خانوو، 25 قوتابخانە و 4 نەخۆشخانە و سەدان مزگەوت، ڕوخێنرا. لەکۆی 30678کەس لە ژمارەی دانیشتوانەکەی، زیاتر لە 14863 کەسی لە ژن و پیاو منداڵی تێدا ئەنفالکرا، هەروەها لە گوندەکانی ناحیەیی سەنگاویش، لەکۆی 92 گوند و 1970 خانوو 13 قوتابخانە و 3نەخۆشخانە و سەدان مزگەوتی تێدا ڕوخێنرا، لەکۆی 10159کەس لە دانیشتوانەکەی 4922 کەسی لێ ئەنفالکرا. لە ئەنفالی چواریش کە بە ئەنفالی خاڵخاڵان ناسراوە بەشێکی زۆر لە گوندەکانی باکوری قەزاکە بەتەواوی وێران کرا بەڕادەیەک 67گوند و 2813 خانوو 10 قوتابخانە و ژمارەیەکی بەرچاو مزگەوتی تێدا ڕوخێنرا، لەکۆی 14864 کەس لەژمارەی دانیشتوانەکەی 7201ی لێ ئەنفال و بێ سەر و شوێن کرا.

ئەمە جگەلەوەی گۆپتەپە و عەسکەر هەر لەو سنورە زۆر بەچڕی کیمیاباران کرا، هەزاران کەس  شەهید بوون، ژماره‌یه‌كی زۆریش  قوربانی.

لە شۆڕشەیەک لەدوایەکەکانی گەلی کوردیشدا ئەم شارە شەهید و قوربانیەکی زۆریداوە، دواترینیان لە شەڕی داعش. بۆیە لە ساڵی 2014 ، نازناوی پایتەختی شەهید و ئەنفالیان بەخشی بەم شارە، وەکو ئاماژەیەک بۆ شەهید و قوربانیە زۆر و بەردەوامەکانی ناویان لێنا پایتەختی (شەهیدان و ئەنفال). بەڵام ئەمە تەنها شوناسێکە و بەس ئەگینا شار هەروەک خۆیەتی و تەنها ناو و ئاوەڵناوی بۆ زیادکراوە. لێ هه‌ركاتێك به‌لای چه‌مچه‌ماڵدا تێپه‌ڕین بزانن ئه‌وه‌یه‌ پایته‌ختی شه‌هیدان و ئه‌نفال.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!”                        …………..                                    ئیبراهیم سادق مەلازادە
    “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!” ...

    مارس 08, 2026 0

  • سبەی عەجاج دادگایی دەکرێت.                     دڵخۆش بین یان دڵتەنگ ؟                                               هۆمەر محەمەد
    سبەی عەجاج دادگایی دەکرێت. دڵخۆش بین یان دڵتەنگ ؟ ...

    مارس 06, 2026 0

  • بۆ هۆمەر محەمەدی گەورە و منەوەر                             ڕەوا هەژار
    بۆ هۆمەر محەمەدی گەورە و منەوەر ڕەوا هەژار

    مارس 04, 2026 0

  • جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌لی توتسی …………………………………..                                                                                                                  سروە نوری ئەزیز
    جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌لی توتسی...

    مارس 03, 2026 0

  • ئایدیاو چەمکسازی لە نێوان داهێنانی فیکری و بەرپرسیارێتیی زانستیدا……………… هۆمەر محەمەد
    ئایدیاو چەمکسازی لە نێوان داهێنانی فیکری و بەرپرسیارێتیی...

    نیسان 24, 2026 0

  • کوردە فەیلییەکانی عێراق.. پێکهاتەیەکی ناوازە، کە لەژیر توندوتیژیدا پلیشاونتەوە پڕۆفیسۆر دکتۆر سەیار جەمیل
    کوردە فەیلییەکانی عێراق.. پێکهاتەیەکی ناوازە، کە لەژیر...

    نیسان 22, 2026 0

  • لە پێناوی شکۆی پاڵەیی یاخود فەیلیەکاندا هەڵوەستەیەک لە بڕیای (٤٧٤)                          هۆمەر محەمەد
    لە پێناوی شکۆی پاڵەیی یاخود فەیلیەکاندا هەڵوەستەیەک لە بڕیای...

    نیسان 21, 2026 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!”                        …………..                                    ئیبراهیم سادق مەلازادە
    “حەجاج لە ئۆرشەلیمی کوردستان!” ………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە

    مارس 08, 2026 0

  • کاتێک میدیاکار تێ ناگات                                                ……………..هۆمەر محەمەد
    کاتێک میدیاکار تێ ناگات ……………..هۆمەر محەمەد

    مارس 08, 2026 0

  • دادگاییکردنی عەجاج تکریتی بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە دواخرا
    دادگاییکردنی عەجاج تکریتی بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە دواخرا

    مارس 08, 2026 0

  • پێشنیارێک بۆ دۆکیۆمێنتکردنی تاوان و پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵ
    پێشنیارێک بۆ دۆکیۆمێنتکردنی تاوان و پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵ

    مارس 07, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌