• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • تاوانی ئەنفال بۆ نەوەکانت بگێڕەوە! با گۆپتەپە دووبارە نەبێتەوە… سروە نوری ئەزیز
  • عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد
  • لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد
  • خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد. ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
  • عجاج التكريتي بين عقوبة الدنيا وحساب الآخرة. د. سەربەست نادرعبدول
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

قوربانی بوون شانازی نییە

کانونی دووهەم 05, 2020 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە قوربانی بوون شانازی نییە


قوربانی بوون شانازی نییە

عومەر محەمەد

٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ –سلێمانی

رۆچونم بەناو دۆسێی ئەنفالدا، ئەوەی پێبەخشیم هەمیشە لێبوردەو ناتوندوتیژو هاوکات بەرەنگاریش بم . هەمیشە بە تەنیشت نوسینەوەی چیرۆکی قوربانیەکانەوە، ئەوەم لێخواستوون کەسوکاری ئەنفال و قوربانیانی گازباران بە زەلیلی نەمێننەوەو هەستنەوە سەرپێ و خۆیان لەبەردەم کەسدا بەگچکە نەبینن. زۆریش بەوە برینداربووم، کە دیومە کوڕوکچی ئەنفالکراوێک، تاقانەیەکی لەئەنفال یان رزگاربووی ناو گۆڕی بەکۆمەڵ خۆی لە بەرپرسێکی گەندەڵ گچکە تر ببینێ و بەوێنەیەک شاگەشکە بێت، کە بەتەنیشت بەرپرسێکەوە دەیگرێت بێئەوەی بەرپرسەکە هیچ هەستێکی بۆ بارودۆخی ئەوان هەبێت لە قسەی پوچ زیاتر.

لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کە لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٦دا لە پارێزگای کەرکوک، لە شارۆچکەی قەرەهەنجیر، لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی بەڕێوەچوو، لە دووەم رۆژی کۆنگرەدا دەرفەتی ئەوەم پێدرا پێنج خولەک قسە بکەم.. لەمیانەی ئەوقسەکانمدا رەخنەم لە شێوەی بەرێوەچوونی کۆنگرەکە گرت، کە دانیشتنیان بەجۆرێکە خۆیان لەسەروی ئامادەبوانەوە دەدیت، بەڵام بەدەم رەخنەکەمەوە پێکەنین و زەردەخەنەیان هاتێ و منیش نا ئومێدبووم .

لەمیانەی ئەو پێنج خولەکەدا کە بەڤیدیۆ پارێزراوە، یەکێک لە راسپاردەکانم بۆ کەنەکە دەربارەی نادییە موراد بوو، داوامکرد کۆنگرەی نەتەوەیی بەفریای نادییە موراد بکەون و نەهێڵن ببێتە ملیونێرو کچانی ئێزدی لەناو چادرەکانی کەمپەکان بەجێبهێڵێ و ببێتە نەگبەتترین خەلاتکراوی سەدەو بە خەڵاتی بوونە باڵوێز لە دەست بچێت و خێر بۆ خەڵک بداتەوەو بۆخۆشمان هیچ، ئەفسوس ! ترسەکەم لەجێگەی خۆیدا بوو، ئەوەتا لەکاتێکدا دونیا لەسەر ستەمکاری سوڵتان – ئەردۆگان هاتووەتە دەنگ، کەچی نادییە موراد هەر قوربانی و زەلیلەکەی کۆچۆیەو بێ قسەترین کوردی پایەدارە لەناو نەتەوەیەکگرتووەکان بەرانبەر ئەو هەموو ستەمەی لە کورد دەکرێت ! نادییە موراد زەقترین سومبلی ژنی کوردە بەدەست غەدری چەتەکانی دەستکردی ئەردۆگانەوە، بەڵام لاوازترین کەسایەتی نێودەوڵەتیشە، کە لەتوانایدا لاوازنەبێت و دەنگێکی بڵندی کورد بێت.

راستە ئیزدییەکان بریندارترین پێکهاتەی کوردن بەدەست داعشی تیرۆرستەوە، بەڵام رۆژئاوا فریادرەسی ئێزدییەکان بوو، پێش هەموو رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ئەمرۆ دەیانتوانی گرنگترین ڕۆڵبگێرن لەبەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەی تورکیاو چەتە ئیسلامیە توندرەوەکان دەیکەنە سەر دانیشتوانەکەی رۆژئاوای کوردستان، ئەمرۆ رۆژی نادییە مورادە، کە دەتوانێ لە زۆربەمان زیاتر رۆڵی لە ریسواکردنی دەوڵەتی تورک و تیرۆردا هەبێت، کەچی دەبینین ئەو باڵوێزەی ئاشتی کە شوناسێکی کوردی هەیە بێدەنگترین و بێبەرهەمترین کارەکتەری کوردە.

نادییە دەتوانێ لەبری ئەوەی فاشلترین قوربانی بێت، چالاکترین کارەکتەری ڕاچەنیوبێت لە قوربانی بوونی خۆی، چونکە ئەو کۆدێکی گرنگتری لە ئێمەومانان بەدەستەوەیەو دەتوانێت، کەمپەینی گەورەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ بەهاناوەچوونی کوردەکان بەڕێوەبەرێت، بەلای کەمەوە لەسەر ئەو ژن ومنداڵانە بەدەنگ بێت کە وەک خۆی نەبنەوە بەدیل و کەنیزەکی دەستی چەتە تیرۆرستەکان.

لەراستیدا ئەمە هەرشکستی نادییە نیە، وەک قوربانییەک شکستی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردیشە، کە لەم رۆژانەی رابوردوودا خۆشگوزەرانەکانی کورد لە هۆڵندا بەستیان و پۆستی شیرینیان لەبارەیەوە کرد. لەراستیدا ئەوە نادیە موراد نیە، کە خاوەنی هیچ داهێنانێک نییە، بەڵکو دونیابینیە باوەکەی کوردە، کە بە پێچەوانەی ئەو بەرخۆدانە مەزنەی رۆژئاوا دەیەوێت قوربانی بوون وەک شانازی ببینێت. بۆیە شانازی بەخەڵاتی باڵوێزبوونی نادییەوە دەکات کە لەلایەن رێکخراوێکەوە پێی بەخشراوە تەنها زەلیلی مرۆڤایەتی دەوێت نەک ئازایەتی و شکۆی بەرەنگاری. باشە هەڵگری خەلاتی نۆبڵی ئاشتی بۆچی باشە ئەگەر هاو زمان وهاونیشتمانی و هاوخوێنەکانت لەناو کڵپەی ئاگری جەنگ وفسفۆری سپیدا بسوتێن ؟ خەڵاتی باڵوێزی ئاشتیەکەمان (نادییە موراد) ئەگەر بەپیر هاواری موحەمەدی تەمەن ١٣ ساڵەوە نەچێت بوون ونەبوونی چ جیاوازییەکیان هەیە ؟

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • تاوانی ئەنفال بۆ نەوەکانت بگێڕەوە! با گۆپتەپە دووبارە نەبێتەوە…                                          سروە نوری ئەزیز
    تاوانی ئەنفال بۆ نەوەکانت بگێڕەوە! با گۆپتەپە دووبارە...

    مارس 24, 2026 0

  • عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد
    عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد

    مارس 22, 2026 0

  • لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد
    لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید...

    مارس 16, 2026 0

  • خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد.                                             ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
    خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی...

    مارس 16, 2026 0

  • جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە.                        -………………… سروە نوری ئەزیز
    جینۆسایدی کورد و جینۆسایدی جولەکە. ...

    مارس 11, 2026 0

  • لە نێوان قەفەسی ئایخمان و حکومەتی فەرامۆشیدا. – ………………….   د.کامەران محەمەد
    لە نێوان قەفەسی ئایخمان و حکومەتی فەرامۆشیدا. –...

    مارس 10, 2026 0

  • تاوانبارانی جێنۆساید پۆلێن ناکرێن بۆ گەورەو بچوک.  –…………………                                                                          هۆمەر محەمەد
    تاوانبارانی جێنۆساید پۆلێن ناکرێن بۆ گەورەو بچوک. ...

    مارس 10, 2026 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • تاوانی ئەنفال بۆ نەوەکانت بگێڕەوە! با گۆپتەپە دووبارە نەبێتەوە…                                          سروە نوری ئەزیز
    تاوانی ئەنفال بۆ نەوەکانت بگێڕەوە! با گۆپتەپە دووبارە نەبێتەوە… سروە نوری ئەزیز

    مارس 24, 2026 0

  • عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد
    عەجاج وەک ئایشمان ………………..سەیوان محەمەد

    مارس 22, 2026 0

  • لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد
    لە سێدارەدانی عەجاج و لە گۆڕنانی دۆسێی جێنۆساید ……………………………هۆمەر محەمەد

    مارس 16, 2026 0

  • خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد.                                             ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە
    خراپەکاریی سادەکردنەوە: ستراتیژی سادەکردنەوەی تاوانەکانی جینۆساید لای دەستەبژێری سیاسی کورد. ……………….. ئیبراهیم سادق مەلازادە

    مارس 16, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌