مارس 07, 2018 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە یهكهم دیداری جینۆساید لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی
یهكهم دیداری جینۆساید لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی
Anfalistan- sulemaney : بەبۆنەی یادی (٣٠)ساڵەی تاوانی ئەنفال ڕاگرایەتی کۆلێژی هونەر- زانکۆی سلێمانی یەکەمین ڕۆژی دیداری جێنۆسایدی بە کۆمەڵێک چالاکی سەرکەوتوانە بەرێکرد .
ئەمرۆ ٧ی ئایاری ٢٠١٨ بەشی شێوەکاری و بەشی فیلمسازی کۆلێژی هونەر دەستی بە چالاکیەکانی (فیلم، شێوەکاری، پیرفۆرمەنس،سیمنار) کرد،لە یەکەمین ڕۆژی دیدارەکەدا چالاکیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەستی پێکرد :
1- نمایشی بەرهەمی (ئەنفال ٣٠) پ .یاریدەر د. رێبوارسەعیدو مامۆستا رەنجدەرمستەفا.
2- نمایشی تابلۆی شیعری خوێندکار( ساراجەعفەر) بەرێوبەری بەشێ فیلمسازی ئێواران بەهاوکاری خوێندکارانی بەشی شێوەکاری.
3- نمایشی بەرهەمی خوێندکارانی بەشی شیوەکاری.
4- نمایشی (بەرزەخ) تێکستی د.دڵشاد مستەفا- رێکخستنی مامۆستا رەنجدەرمستەفا و نمایشی خوێندکارانی بەشی فیلمسازی سۆما قاسم وشڤان رەشید.
5- وتاری هونەرمەند د. ریبوار سەعید راگری کۆلیژ
6- د. دڵشاد مستەفا سەرکی بەشی فیلمسازی
7- نمایشکردنی کاری فۆتۆگرافی (خەمی ئەنفال لەوێنەدا) بەسلایدی ڤیدیۆیی لەلایەن گروپی فۆتۆگرافەرانی گەرمیان .
8- نمایشی فیلمی (دەنگێک لەناو بێدەنگیدا) بەرهەمی بەشی فیلمسازی کۆلێژی هونەر.
توێژینەوەکان
دوابەدوای ئەم چالاکیە هونەرییانە سێ توێژینەوەی هونەری وکۆمەڵایەتی و فیکری لەلایەن د. دڵشاد مستەفا سەرۆکی بەشی فیلمسازی و خوێندکارانی بەش ڕۆژە حەسەن و هێمن بەهادین (هێمن قەرەداغی) پێشکەش کران بەم ناونیشانانەی خوارەوە :
1- یادەوەری برین ، هەوڵێک بۆ هێنانە گۆی پانتاییەکی نادیار .. د.دڵشادمستەفا .
2- بونیاد نانەوەی ژنان لەلای رزگاربووی ئەنفال … رۆژە حەسەن .
3- جینۆساید گەڕان بەدوای مانای تردا . هێمن قەرەداغی
جێگەی ئاماژەیە سبەی ٨ی ئایار بەچەند چالاکیەکی تری مامۆستایان و خوێندکاران دیدارەکە بەردەوام دەبێت.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئیلول 21, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.