ئاب 08, 2017 Omer ئه‌نفال لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دۆکێۆمێنتی ژماره[1601] ی نهێنی چاره‌نووسی کچه پاکیزه‌ییه کانی ئه‌نفال و دوای ئه‌نفال به‌شی : یه‌که‌م
دۆکێۆمێنتی ژماره[1601] ی نهێنی چاره‌نووسی
کچه پاکیزه‌ییه کانی ئه‌نفال و دوای ئه‌نفال
عەبدوڵا کەریم مەحمود
ئەم نوسینەی نوسەری بواری ئەنفال عەبدوڵا کەریم مەحمود لە واڵی تایبەتی خۆیدا رۆژانە بەش بەش بڵاودەبنەوە، بەڵام لەبەرگرنگی بابەتەکە ئەنفالستان بە پێویستی زانی هەموو بەشەکانی هەڵگوێزێ و هەرجارەی چەند بەشێکیان لێ بڵاوبکاتەوە، دەبێت خوێنەر بزانێت کە وەک چۆن نوسەر بڵاویان دەکاتەوە ئەنفالستانیش وەک خۆی چۆنە ئاوا بڵاویان دەکاتەوە، مەگەر هەڵەی زەقی رێنوس، دەنا بە مافی خۆمانی نازانین بە هیچ پاساوێک هیچ وشەو رستەیەکی دەستکاری بکات وێنەکانیش هەر ئەو وێنانەن کە نوسەر بۆ نوسینەکەی داناون .
به‌شی : یه‌که‌م
ئه‌وه [27] ساڵ بێ ده‌نگی به‌سه‌ر ده‌سگیر کردنی دیکۆمێنتی ژماره [ 1601] کچه پاکیزه‌کانی ئه‌نفال و دوای ئه‌نفا ل و ……دوای [14] ساڵ بێ ده‌نگی به‌سه‌ر بڵاو کردنه‌وه ی دا تێ ده‌په‌ڕێت
، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له ناو هۆڵی دادگا ی باڵای تاوانبارانی عێراق روو ده‌کاته یه‌کێک له برای پاکیزه‌کان و ده‌ڵێ[ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ته‌زویره، چه‌ندین لێپرسراوی و کورد و چه‌ند که‌س –ی تر و[ نه‌سیر موته‌قه‌دیم] ی جاران و….. تێکۆشه‌ری دوای راپه‌رین ….ئه‌وانیش وه‌ک تووتی هه مان .قسه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ده‌ڵێنه‌وه و……..به مه‌زاچی خۆیان ده‌ڵێن [ ته‌زویره]
گه‌ر به‌وردی بڕوانینه ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌و …. دیکۆ مێنتی ژماره [ 1467] ، [1725]، [ 96] که دامناوه له به‌رگی سێیه‌می [ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفاڵ] له لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی ورد‌و چڕ‌و پڕ ئه‌و نهێنییه په‌نهانه بسه‌لمێنم . به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌وه که سه‌رانی کورد دروستیان کرد وه به‌رگی [3 ، 4 ، 5 ] که زیاتر له 3 هه‌زار لاپه‌ره‌ی[ A4] ه ، له ده‌یان کاری مه‌یدانی و توێژینه‌وه و به‌ڵگه‌نامه‌ی [ به‌رێوه به‌رایه‌تی موخابه‌راتی ته‌ئمیم –ه‌وه ، به‌رز کراوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی موخابه‌راتی عێراق . هه‌موو ئه‌و داکۆکییه بۆشانه به‌تاڵ ده‌کاته‌وه ، که ئه‌وان بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی ده‌ڵێن [ته‌زویره ]…..منیش لێره‌دا ئه‌م تۆیژینه‌وه‌یه به‌چه‌ند به‌شێک بڵاو ده‌کومه‌وه…. ئێوه‌ی ئازیز ده‌زانن [ عه بدوڵڵا که‌ریم ] هیچ مه به‌ستێکی نی یه ، هیچ په‌رژه‌وه‌ندییه‌کم نی یه ته‌نیا به داداچون نه‌بێت ئه‌ویش بۆ خزمه‌تی که‌س و کاری ئه‌نفال– ه ….یه‌که‌م که‌س بووم له دوای راپه‌رین –ه‌وه وه‌ک ئه‌رکێکی سه‌رشانم ، به به‌رده‌وامی کاری بۆ کردوه ، له هچ گوشار‌و هه‌ڕه‌شه‌و ده‌سگیر کردن و ….زیندانێک سڵ ناکه‌مه‌وه .
کچه پاکیزه‌ییه‌کان
له ژماره [ 3100] ی کوردستانی نوێ دا ،نوسینی[ کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفالی دوای ئه‌نفال ] م بڵاو کرده‌وه، ئه‌م بابه‌ته هه‌موو میدیاکانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌ژاند ، به‌ڵگه‌نامه‌ی ژماره [1601] بۆ یه‌که‌م جار بڵاوم کرده‌وه ، هه‌زاره‌ها نمونه‌ی لێ گیرایه‌وه ، ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه له 10 / 12 / 1989 له به‌رێووه‌به‌رایه‌تی موخابه‌راتی ته‌ئمیم –ه‌وه نێراوه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌راتی گشتی –عێراق له به‌غداد ، به نهێنی و خێرا بۆ کاری پێویست به‌رز کراوه‌ته‌وه .
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
نهێنی وخێرا
ژماره 1601
به‌روار 10/ 12/ 1989
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌راتی پارێزگای ته‌ئمیم
بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌راتی گشتی
بابه‌ت / کاری پێویست
دوای ئاگادارکردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی ،دوای ئه‌نجا مدانی ئه‌نفالی ، یه‌که‌م و دووه‌م له‌کۆمه‌ڵه جیاجیانه‌ی که ده‌ست به‌سه‌رن لامان ، له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌دا ، کۆمه‌ڵێک له‌کچان که ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 29ساڵدان ، به پێی جێ به‌جێ کردنی فه‌رمانه‌کانتان ئه‌و کۆمه‌ڵه‌کچه‌مان نارد بۆ ملاهی و نادیی شه‌وانی کۆماری میسری عه‌ره‌بی ، له‌سه‌ر دواکاریتان ، ئه‌مه‌ش لیستێک له ناوی ئه‌و کچانه یه ، ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌که‌یان
تۆمار کراوه ،بفه‌رمون بۆزانیاریی زیاتر له‌گه‌ڵ ڕێز دا.
1- گه‌لاوێژ عادل ره‌حیم 7 اساڵ
2- چیمه‌ن نازم عه‌باس 23 ساڵ
3- له‌یلا عه‌باس جه‌وهه‌ر 21 ساڵ
4-له‌میعه نازم عومه‌ر 19ساڵ
5-په‌یمان شوکر مسته‌فا 16ساڵ
6- خۆراسان عه‌بدوڵڵا تۆفیق 20ساڵ
7- قه‌دریه ئه‌حمه‌د ئیبراهیم 17ساڵ
8- گوڵیک ئه‌حمه‌د ئیبراهیم 19ساڵ
9- خوله ئه‌حمه‌د فه‌خره‌دین 25ساڵ
10-عیسمه‌ت قادر عه‌زیز 24 ساڵ
11- نه‌جیبه حه‌سه‌ن عه‌لی 18ساڵ
12 –حه‌سیبه ئه‌یمه‌ن هه‌مزه 29ساڵ
13- شلێر حه‌سه‌ن عه‌لی 20ساڵ
14- شوکریه رۆسته‌م محه‌مه‌د 27ساڵ
15- حه‌سیبه هیدایه‌ت ئیبراهیم 15ساڵ
16-کوێستان عه‌باس مه‌ولود 26ساڵ
17- سروه عه‌باس که‌ریم 17ساڵ
18- سۆزه مه‌جید که‌ریم 29ساڵ
ا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمخابه‌راتی پارێزگای ته‌ئمیم
20/ 12 / 1989 [1]
دۆکێۆ مێنتی ژماره [1601] نهێنی چاره‌نوسی
کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفال و……دوای ئه‌نفال
به‌شی : دووه‌م
ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه سه‌ره‌داوێکی نهێنیه‌کی تری تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد ی خسته روو …وه‌ک چۆن
+ پیرو په ککه‌وتوه‌کان ، هه‌ندێکیان کوژران ، یا له برساو گه‌رماوتینوێتی و له به‌ر نه‌خۆشی گیانیا ن له نوگره سه‌لمان سپارد ، ئه‌وانی تر به چه‌ند پۆستێک ئازاد کران.
+ کوره گه‌نجه‌کان له بیابانه‌کانی خوارو ناوه‌راستی عێراق کۆمه‌ڵ کوژ کران .
+سه‌دان منداڵ له زیندانه‌کانی تۆپزاوه‌و دبس و تکریت و دووز خورماتوو نوگره‌سه‌لمان له به‌ر گه‌رماو سه‌رماو نه‌خۆشی و له برساو له‌تینوا و چه‌ند هۆکارێکی تر گیانیان سپارد.
به پێ ی ئه‌وه ی یه‌که‌م که‌س بووم له دوای راپه‌ڕین –ه‌وه له بواری ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیا جیاکان دا له سه‌ر گیرفانی خۆم له بواری ئه‌نفال دا کارم کردوه ، به پێی گه‌شته مه‌یدانییه‌کانم ، زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له دبس و تکریت و نوگره سه‌لمان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆیان گێڕامه‌وه و ده‌ڵێن:
له‌و زیندانیانه دوور له هه‌موو به‌هایه‌کی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و مرۆڤایه‌تی و یاسایی به زۆر ته‌عدا ی ناموس له کچ و ژن کراوه ، به کێبڵ له کچه‌کانیان ده‌دا ..قژیان راده‌کێشان ….به به‌رچاوی زیندانییه‌کانه‌وه له هۆڵه‌کانیان ده‌برانه ده‌ره‌وه ، جارێکی تر چاومان به‌روخساریان نه‌ده‌که‌وته‌وه .
ئایا سه‌رانی به عس بۆ ئه‌و هه‌موو کچانه‌یان له هۆڵه‌کان جیا ده‌کرده‌وه .
+ پوره به‌فراو حسین –ی خه‌ڵکی گوندی قنربان ده‌ڵێت :
[به چاوی خۆم کچه عازه‌به‌کانی
گوندی {هۆمه‌ربل ، به‌له‌که ،که‌ریم باسان و گونده‌کانی تری گه‌رمیانم بینی …به‌زۆر له ئێمه جیا ده‌کرانه‌وه ، نه‌مان ده‌زانی بۆ کوێ‌یان ده‌بردن . [2]
+ محه‌مه‌د تۆپزاوه‌یی خه‌ڵکی تۆپزاوه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی بایچی خوار که‌رکوک ، له کاتی ئه‌نفاله‌کان دا له چێشتخانه‌ی سه‌ربازگه‌ی تۆپزاوه چێشت لێنه‌ر بووه ، له باره‌ی ئه‌نفاله‌کانه‌وه ده‌ڵێت :
ئه منه‌کان به ئوتۆمۆبیله سپی یه کانی جیهازی ئه‌منی خاس کچه گه‌نجه‌کانیان ده‌برده دوو هۆڵه تایبه‌تی یه‌که‌وه ، ئه‌و دووهۆڵه زۆر گه‌وره نه‌بوو ، له گه‌ڵ که‌رنه‌ڤاڵه‌که له‌وێ به زۆر ده‌ست درێژیان لێ ده‌کردن ، شه‌وان گوێم له قیژه‌و هاواری ئه‌و کچانه بوو، نه‌قیب مه‌هدی به زۆر لاقه‌ی له کچانی ئه‌نفالی هۆڵه‌کان کرد ،خۆی راشکاوانه پێ ی وتم { ئاوام لێ کردن و …وام لێ کردن}.
محه‌مه‌د تۆپزاوه‌یی ده‌ڵێت : رۆژی چواره‌م ئه‌فسه‌ره‌کان له چێشتخانه نانیان ده‌خوارد ، له‌و کاته‌دا که‌مال مسته‌فا جیهازه‌که‌ی ده‌رهێناو قسه‌ی ده‌کرد ….هه‌ر ده‌یگوت :
[ به‌ڵێ گه‌وره‌م…….به‌ڵێ گه‌وره‌م]
دواتر نه‌قیب مه‌هدی و که‌مال مسته‌فا که‌وتنه فسکه ….فسک ، رویان کرده هۆڵی کچه‌کان ، به لێدان سێ کچیان ده‌رهێنا ، ده‌ستیان به‌ستنه‌وه و سواری ئۆتۆمۆبیلیان کردن ……ئێواره‌که‌ی که گه‌ڕانه‌وه کچه‌کانیان له گه‌ڵدا نه‌بوو ، کاتی نان خواردن له نه‌قیب مه‌هدی – م پرسی ….وادیاره ماندویت ، بۆ کوێ چویت …وتی { ئه‌و سێ کچه‌مان برد بۆ ئوستاز عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ، ئه‌وکاته عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له کۆشكێکا بوو له ناوچه‌ی [ ته‌ل ئه‌لوه‌رد ] له نزیک حه‌ویجه ،[5] کم له خوار تۆپزاوه‌وه بوو.[3 ]
ئه‌مانه‌و ده‌یان و سه‌دان روداوی تری پڕله تراژیدیا ی ته‌عه داکردن له کچ و ژنی کورد له تۆپزاوه‌و دبس وتکریت و نوگره‌سه‌لمان و هه‌موو زیندانه‌کانی عێراق .
+ ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د سه‌عید له ناو هۆڵی دادگای تاوان بارانی عێڕاق دا له که‌یسی ئه‌نفال دا وتی :
حه‌جاج له نوگره‌سه‌لمان دوو کچی له هۆڵی ژنه‌کان هه‌ڵبژارد …..پۆلیسه‌کان هه‌ر رۆژه‌ی کچێک‌یان بۆ هه‌ڵده‌بژارد بۆیان ده‌برده ژوره‌که‌ی …..که کچه‌کان ده‌گه‌ڕانه‌وه به گریانه‌وه ده‌یانگوت [حه‌جاج به‌زۆر ده‌ست درێژی سیکسی لێکردوین ].[ 4 ]
+ کاریزا بێنکستون ده‌ڵێت : دوای دوو مانگ گه‌ڕانه‌وه م له کوردستان رووداوه‌کان به ناخمدا شۆڕبوونه‌وه ، یادگارییه بچوکه‌کان له سه‌ر روخسارم سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه ،هه‌رچه‌نده لێشیان دوورم ، به‌ڵام وایان لێکردووم بیریان لێ بکه‌مه‌وه ،فرمێسکم بۆ رشتن ، پرسیارم له خۆم ده‌کرد[تا که‌ی میلله‌تێک ئامرازی خه‌بات و مانه‌وه‌ی هه‌ر چه‌ک بێت بۆ پارێزگاریی له خانه‌واده‌و ماڵه‌کانیان و ژیانی خۆیان …من نازانم پیاوێک هه‌ر سه‌رقاڵی دروست کردنی خانووه‌که‌یه‌تی ، بۆ پێنجه‌م جار به‌شۆفڵ بۆی خاپورده‌که‌ن …..ره‌نگه وه‌ڵامێک هه‌بێت …رووبه رووی پیاوێک بومه‌وه …براکه‌ی و براژنه‌که‌ی و وسێ منداڵه‌که‌یان بێ سه‌روشوین کرابوون ،تاوانی ئه‌و سزایه‌یان ئه‌وه بوو که کورد بوون، بۆ داجار به سۆراخیان گه‌یشت که له زیندان به‌ردران،به‌ڵام له ناو زیندان دا، سه‌ربازه عێراقییه‌کان ده‌ست درێژی ناموسیان کردبووه سه‌ر ژنه‌که‌ی و دواتر خۆی و هه‌ر سێ منداڵه‌که‌ی که ته‌مه‌نیان له 3ساڵ بۆ10 ساڵ ده‌بوو ،له به‌ر ئه‌وه‌ی ناموس گرێ یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه ، بۆیه مێرده‌که …ژنه‌که‌ی و هه‌ر سێ منداڵه‌که‌ی کوشت ،دواجار خۆشی کوشت .
+پیاوێکی تر ی کورد ، کچه‌که‌ی 7ساڵی ته‌واو زیندان کرا، باوکه که نه‌یده‌زانی بۆ کچه‌که‌ی زیندان کراوه ،کاتێک کچه‌که‌ی به‌ردرا خۆی هه‌ر سێ منداڵه‌که‌ی خۆی کرد به ماڵا ، ئه‌و سێ منداڵه‌یان له زیندان پێ خستبوه‌وه ،باوکه‌که داڵده‌ی کچه‌که‌ی نه‌دا ، له ماڵه‌که‌ی ده‌ری کرد …..ئه‌وده‌یزانی کچه‌که‌ی هیچ تاوانێکی نییه ، باوکه‌که وتی:
[من نه‌متوانی بواری مانه‌وه‌ی کچه‌که‌م بده‌م].
له‌وکاته‌دا ئه‌و باوکه ئه‌و قسانه‌ی ده‌کرد …چۆڕاوگه‌ی فرمێسک به چاوه‌کانیدا ده‌هاته خواره‌وه.[5 ]
کچ و ژنه…… ئه‌رمه‌نییه‌کان
گه‌ر بڕوانینه ترژیدیای جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان ، ئه‌وانیش له کاتی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی دا ، رووبه‌رووی هه‌مان تاوان و مه‌رگه‌سات بوونه‌ته‌وه ،چه‌ندان ژنی ئه‌رمه‌نی له‌و کاته‌وه‌ی که به‌زۆر له ماڵه‌کانیان ده‌ریان کردون ،به زۆر ته‌عه‌دایان لێکراوه ….زۆریان به زۆر کران به ژنی ئه‌فسه‌رو ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت …وه‌ک کۆیله خرانه حه‌ره‌م سه‌راکانیانه‌وه ته‌نیا بۆ چێژی نه‌رجسته‌تی خۆیان ..زۆربه‌ی ژن و کچه‌کانی تر له بازاڕ به کڕیاره تورکه موسوڵمانه‌کان فرۆشران، چونکه ده‌بوایه به زۆر ببنه موسوڵمان.
ئه‌م کچ وژنه‌مه‌سیحیانه جارێکی تر …دایک و باوک و مێرده‌کانیان نه‌بینی یه‌وه …..به شێوه‌ی کۆیله به به‌ندی و شه‌رم وتورکبون حوکم دران.
ئه‌م کچ و کورانه له بازاڕه‌کانا وه‌ک کۆیله ده‌فرۆشران ، نرخیان له بازاره‌کان دا [10] – [12 ] شیلینک بوو [ 6 ]
دۆکێۆمینتی ژماره [1601] ،نهێنی چاره‌نووسی
کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفالی …..دوای ئه‌نفال
به‌شی : سێ یه‌م
له ساڵی 2003 له سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ژماره [1601 ] ی کچه پاکیزه‌کانم نوسی ، به رۆح و دڵ وگیان ، به جۆرێک تێکه‌ڵ به تراژیدیاکه بوم…..هه‌موو ناخم و هه‌ست و ویژدانم پڕ بوو له گریان ، نه م ده‌زانی خه‌ڵکی کوێن ….که‌س و کاریان ماوه یا نه‌ماوه …بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه چۆن به چ زمانێک ….به چ پێوه‌رێک…. به چ شێوه‌یه‌ک …. له سه‌ر ئه‌م بواره قورس و دژوار و مه‌رگه‌ساته‌ی خوشکه‌کانم بنوسم… وشه‌و رسته‌کانم له گه‌ڵ فرمێسکه‌کانم تێکه‌ڵ ده‌بوون …….دوو دڵ بووم له بڵاکردنه‌وه‌ی … به‌ڵام ره‌وشتی پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی و ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و …… عه‌شقم بۆ به دیکۆمێنتکردنی تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌له‌که‌م .. بڕوا به خۆ بونم به نیه‌تی پاکی خه‌ڵوه‌تی کاره‌که‌م ….که ئه‌رکی سه‌رشانمه .. به جۆرێک تراژیدیاکه مێشکی داگیر کردم …..له هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی دژ به نوسینه‌که‌م سڵم نه‌ده کرده‌وه ….. خۆم خه‌ڵکی گوندی هه‌زارکانی ره‌باتی سه‌نگاوم ….خه‌ڵکی گونده‌که‌ی خۆم و سه‌نگاوه‌که‌م …به هه‌مان چاره‌نوس براون ….سه‌راپا گه‌رمیانه‌که‌م نوقمی تراژیدیا یه و…….. ئه‌مه ئه‌رکی سه‌رشانم و …شه‌ره‌فی پیشه‌که‌مه هه‌رده‌بێت … جێ به‌جێ بکه‌م …رووبه رووی چی ده‌بمه‌وه ….. با ببمه‌وه ….ئاماده‌م … بۆ گرتن زیندان گه‌ر که‌سو کاری پاکیزه‌ییه‌کانیش به هه‌ڵه لێم تێ بگه‌ن ….هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاوم به‌رامبه‌ر بکه‌ن ….هه‌ر ده‌بێت نوسینه‌که‌و دیکۆمینته‌که بڵاوی بکه‌مه‌وه ..له‌کاتی نوسینه‌که‌م دا فرمێسک به چاوه‌کانم دا ده‌هاته خواره‌وه….هه‌ر 18 کچه‌که‌م به خوشکی خۆم ده‌زانی …ده‌مزانی ته‌نیا ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه له دوای راپه‌ڕین له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌راتی پارێزگای تامیم ،هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی تر ون کراون …. ده‌مزانی هه‌ر ئه‌م 18 کچه‌پاکیزه‌ییه نین ….هه‌موو کچانی گه‌رمیانه‌که‌م ونیشتیمانه‌که‌م . له سه‌قه‌ڵای لای کفری وه ….تا دوا سنووری زاخۆ . به‌م مه‌رگه‌ساتانه براون…ده‌مزانی له دوای راپه‌رین که که‌رکوک ئازاد کرا ….چه‌ند که‌سی تر پێش من ئه‌م به‌ڵگه نامه‌ی دیوه … به‌ڵام خۆی له قه‌ره‌ی نه‌داوه ……چونکه نوسین له سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه نامه‌یه کاریکی یه‌کجار قورسه ….و باجی ماندو بونه‌که‌م به‌وه ده‌ده‌نه‌وه ئازاری رۆحم ده‌ده‌ن ، هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌که‌ن …قسه‌ی نه‌شیاوم پێ ده‌ڵێن ….سکاڵام له‌سه‌ر تۆمار ده‌که‌ن ، روو به رووی دادگا م ده‌که‌نه‌وه…..حوکم ده‌درێم . به‌ڵام گه‌ر پاکیزه‌کانم به ویژدان و رۆح به به‌شێک له شه‌ره‌فی ماهیه‌تی خۆم نه‌زانیایه … نه مده‌توانی وا به و شێوه‌یه بابه‌ته‌که بنوسم . گه‌ڕام به داوی ناونیشانێ به‌های به‌رزی پاکیزه‌یی ئه‌و خوشکانه‌می……پێ بخه‌مه روو . ..به چ زمانێک ….به کام وشه ، که‌سێتی فریشته‌یی باڵایی ئه‌وان …که شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی هه‌موو کورد ه بخه‌مه روو بۆ کوردستان …بۆ دنیا .
ئه‌م ناونیشانه‌م به دڵ به فرـێسک نوسی [ نهێنی کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ….ئه‌نفاڵی دوای ئه‌نفال ] .که بڵاو بووه وه کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژان ، هه‌مووی هاتنه سه‌ر هێڵ …..من هه‌ر بوونم نه‌ما .. به‌ڵگه‌نامه که بوو به هی ئه‌و نووسه‌رو رۆژنامه نوسه‌م مه‌قاش و ماستاو چیانه‌ی بۆ پاره‌و ده‌ست که‌وت سڵ له هیچ ناکه‌نه‌وه ، ئه‌وام له سه‌ر ئه‌رک و ماندوو بونی رۆژنامه نوسه ماندوه‌کان ده‌ژین ، ئه‌وانه‌ی پسپۆڕی ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی و خۆبردنه پێشه‌وه‌ن …. .به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی که سه‌رانی کورد وتیان ته‌زویره هه‌مویان وتیان ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه [عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود] بڵاوی کردوه‌ته‌وه ….هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ئێمه‌وه نییه ، ته‌نانه‌ت [نه‌سیر موته‌قه‌دیم]ه‌که‌ی جاران که جلی زه‌یتونی به‌شانازییه‌وه ده‌پۆشی ، جاران هاوڕێ ی ئه‌من و ئیستیخبارات بوو ، ئێستا هاورێ ی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رکرده‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و سسه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانه ، ده‌مانچه‌که‌ی لاقه‌دی جارانی دیاری سه‌دام حسین بوو ، جاران ماڵ به ماڵ به‌دوای سه‌ربازی هه‌ڵاتودا ده‌گه‌ڕا ، وتبوی به‌س شوێنی یه‌ک کچیان بدۆزرێنه‌وه خۆم ده‌چم بۆ میسر ، دوایرله که‌ناڵه‌کانا ده‌یگوت ئه‌ودیکۆمێنته ته‌زویره ، ئه‌و کۆنه به‌عسییه ئه‌نفالی به‌کارهێنا بۆ کۆمه‌ڵێ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی ، ئه‌ویش له گه‌ڵ زۆر له سه‌رانی کوردا ناسنامه‌ی به‌عسێتیه‌که‌ی جارانی گۆرییوه به تێکۆشه‌ری دوای راپه‌رین، له‌و ململانێ سه‌خته‌دا هه‌ر هه‌موویان ده‌ڵێن ته‌زویره… منیش ئێستا‌و تا دوا هه‌ناسه ده‌ڵێم ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ته‌زویر نی یه …. له به‌شه‌کانی تردا هه‌موونهێنی و راستییه‌کان ده‌خه‌مه روو.
دۆکێۆمێنتی 1601 –ی نهینی چاره‌نوسی
کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفالی …..دوای ئه‌نفال
به‌شی :چواره‌م
دوای بڵاو بونه‌وه‌ی نوسینی [ کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفالی دوای ئه‌نفال] له 24 /6 /2003 ، له ژماره [ 3100] کوردستانی نوێ ، هه‌موو میدیای ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستانی هه‌ژاند ،رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ….ژنان ….روناکبیرانی گه‌له‌که‌مان و له ناوه‌و …له‌ده‌ره‌وه …..سه‌عات [2 و 30 ] – 28 / 6 / 2003گه‌رامه‌وه بۆ ماڵه‌وه ،چه‌ند که‌سێک خه‌ڵکی نه‌وجول و دوزخورماتو سه‌ردانیان کرد م ، وتیان [چوین بۆ لای سه‌لاح ره‌شید – ی وه‌زیری شه‌هیدان وئه‌نفال و کیمیاباران و ئاواره‌کان ، نه‌مانتوانیوه بیبینین وتوتیان کۆبونه‌وه‌ی هه‌یه ].
له ناویان داعه‌بدول خالق که له‌سیمایدا خه‌مێکی قوڵ ده‌بینرا ، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد :
سه عات 6 –ی ئێواره بوو له باره‌گای حیزبی شیوعی کوردستان له دوزخورماتوو دانیشتبووم ، له‌وکاته‌دا که‌مال حه‌سه‌ن [کوردستانی نوێ] ی بۆ هێنام ، به‌ڵگه‌نامه‌که‌و نوسینێکی تیا بڵاو کرابووه.به ناوی [نهێنی کچه پاکیزه‌کانی ئه‌نفالی دوای ئه‌نفال] ، رووم کرده بازاڕ نمونه‌یه‌کم له فۆتۆکۆپی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه ده‌ست که‌وت له ناو لیستی کچه پاکیزه‌کانا ناوی [عیسمه‌ت قادر عه‌زیز] –ی خوشکم بینی ،نوسینه‌که سه‌راپا ناخ و ویژدانی هه‌ژاندم ….گریام ….بۆ خوشکه‌که‌م…بۆ هه‌موو کچ و ژنانی کورد …بۆ بێ که‌سی کورد …بۆ ئه‌م بار‌و دۆخه دژواره‌ی تێ ی که‌وتوین …..زیاتر ماهیه‌تی به‌عس –م بۆده‌رکه‌وت ، که چه‌ند نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی ورد‌و قوڵی هه‌بووه بۆ تێکشکانی که‌سایه‌تی [مێ ینه]ی کورد ، له رووی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی یه‌وه، ستراتیجی به عس سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی و تێكشکانی که‌سێتی مرۆڤی کورد بووه ، له ئه‌نفاله‌کانه‌وه [30] که‌سی بنه‌ماڵه‌که‌مان بێ سه‌رو شوێنه ، دوای 16 ساڵ ئه‌مجا زانیم خوشکه‌که‌م و هه‌موو کچانی گه‌رمیان و… بادینان و….. کوردستانه‌که‌م روو به رووی ئه‌م تراژیدیا یه‌بونه‌ته‌وه .
عه‌بد ولخا لق رووی کرده من و وتی[ ئێمه به‌ناوی که‌س و کاری کچه پاکیزه‌کانه‌وه سوپاسست ده‌که‌ین ، له‌و کاته‌وه‌ی که‌که‌سو کاره‌که‌مان بێ سه‌روشوێنه ئه‌مه یه‌که‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه سه‌ره داوێک له باره‌یانه‌وه بخاته روو.
6 ی نیسانی 1988
عه بد ول خا لق له باره‌ی هێرشه‌کانی سوپای ئه‌نفال و بێ سه‌رو شوین کردنی که‌س وکاری و خه‌ڵکی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد:
[کادری حزبی شوعی بووم له نه‌وجول ، له‌و کاتانه‌دا پێشمه‌رگه‌کانی تیپه‌کانی یه‌کێتی له شه‌رێکی به‌ره‌یی فراوان و به‌رده‌وام دابوون ، هه‌واڵ به ئێمه‌ش گه‌یشت که سوپای تۆتالیتاری عێراق نیازیه‌تی په‌لاماری گه‌رمیان بدات ،ئێمه‌ش هێزه‌کانمان کۆکرده‌وه‌و نارد مان بۆ[ بناری گل ….گوندی تازه شار….. گوندی تاڵاو ..گوندی باش ته‌په …ئاوایی چه‌چان ….ساڵه‌یی……چه‌وری …..له گه‌ڵ هێزی پشتگیری ناوچه‌که ، خۆمان ئاماده کرد بۆ رووبه‌رووبونه‌وه .
سه‌عای 4 –ی ئێواره‌ی 6 / 4 /1988 سوپای عێراق له زنجیرگردۆڵکه‌ی[ لفتی ئاغا]-ه‌وه ، به پاڵپشتی ده‌بابه وموده‌ره‌عه‌و تۆپی قورسی دوورهاوێژ ….کۆپته‌ره‌وه ،هێرشیان کرده سه‌ر ناوچه‌که ،پێشمه‌رگه‌کانی [ یه‌کێتی ،شیوعی ،سۆشیالیست ] له باش ته‌په‌و ئاوایی چه‌چان رووبه‌رووی ئه‌و هێزه زه‌به‌لاحه بوونه‌وه ، تێکیان شکاندن و سوپا گه‌ڕانه‌وه بۆ داوه و شۆفڵێکیان لێ به‌جێما.
به‌یانی 7 /4 /1988 جارێکی تر سوپای عێراق به هه‌موو ته‌کنه‌لۆژیای سه‌ربازی نوێ وه هێرشیان کرده‌وه‌بۆ سه‌ر ناوچه‌که . جارێکی تر پێشمه‌رگه‌کانی ی ن . ک به سه‌رپه‌رشتی[ سه‌ید جه‌وهه‌ر ….حه‌مه ئاخه ] له‌قۆڵی [شۆراو] . قۆڵی دوڕاجی ] –ه‌وه رووبه رووی سوپاکه بونه‌وه ، له‌قۆڵی شه‌ڕی به‌رگری لفتی ئاغا دا دوو پێشمه‌رگه‌ی ی ن ک وله به‌رگریه‌کی که‌م وێنه‌دا شه‌هید کران به‌ناوی [خه‌لیل ] و [تارق محه‌مه‌د] ، هێزه‌کانی سوپا به‌رده‌وام بوو له سه‌ر زنجیره په‌لاماره‌کانی و به به‌رده‌وامی هێزی تری ده‌هێنا، خه‌ڵكی گونده‌کانی گه‌رمیان په‌رته‌وازه‌بوون …..که‌س به‌که‌سه‌وه نه‌بوو ….شه‌پۆلی خه‌ڵکه‌که رویان کرده [خۆر نه‌وازان و تاوێره‌که ] ،شه‌ڕ له [چه‌وری و لفتی ئاغا] به‌رپا بوو ، پێشمه‌رگه‌کانی[ یه‌کێتی و شیوعی وسۆشیالیست ] له گه‌ڵ هێزی به‌رگری ناوچه‌که له یه‌ک سه‌نگه‌ری به‌رگری دا بوون بۆ رووبه‌رووی سوپای ئه‌نفال.
سوپای عێراق بێ شومار بوو….له‌چه‌ندان قۆڵی تروه په‌لاماری گه‌رمیانیان دا، چوارده‌وری گه‌رمیانیان گرت ، پێشمه‌رگه‌کان ماندوو بوون، به پێ ی ژماره‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌وان ئه‌زمونی جه‌نگی پارتیانیان هه‌بوو ، ته‌قه‌مه‌نی و خواردنیان که‌م بووه وه ، خه‌ڵکی گونده‌کان په‌رته‌وازه‌بون ، که‌س به که‌س نه‌بوو ،پێشمه‌رگه توانای شه‌ڕی به‌ره‌یی فراوانی نه بوو، ئه‌م هێڕش و به‌رگریانه تا 12 / 4 / 1988 به‌رده‌وام بوو ، پێشمه‌رگه‌کان به ناچاری به پێی نه‌خشه‌یه‌کی پارتیزانی کشانه‌وه بۆ بناری [ زه‌نگنه] ، دواتواتر زۆر له شه‌پۆلی خه‌ڵکه‌که ژن و پیاو و منداڵ رویان کرده قۆڵی خۆرنه‌وازان و …..ناو زه‌نگنه که بریتی بوون له خه‌ڵکی [ داوده ….توکن….عه‌زیز قادر …چوارشاخ …هۆمه‌ر بل …..قه‌واڵی ….له‌کی قادرسه‌رهه‌نگ ….. باوه‌کر …..دێی بنه‌که…..خانی سه‌روو …خانی ژووروو ….ناوشانه ].
دواتر خه‌ڵکه که رروویان کرده قۆڵی خانی سه‌روو ،خانی ژووروو ..ناوشانه ]خوارو ….ئه‌و خه‌ڵکه بێ شوماره‌ی گونده‌کانی گه‌رمیان ،سوپای عێراق له شه‌وی 14-15 /4 /1988 له مله سووره ده‌سگیری کر ان ، بران بۆ سمودو که‌لارو قۆره‌توو دواتر گوێزرانه‌وه تۆپزاوه‌و دبس و دوزخورماتو تکریت و نوگره‌سه‌لمان ، به‌شێکی تری شه‌پۆلی خه‌ڵکه که رویان کرده قادرکه‌ره‌م و له‌وێ ده‌سگیر کران ، له‌و کاته‌وه هیچ هه‌واڵیکیان نازانین ..
کاک عه بدولخالق ده‌ڵێت : ئێمه هێزه‌کانما کرد به‌سێ به‌شه‌وه ، له بناری سه‌نگاو….قه‌ره‌داغ …خۆمان حه‌شار دا له 15 / 4 /1988 بڕیارمان دا له قازانقایه بکه‌وینه رێ ، که‌وتینه که‌مینی جاشه‌کانه ، که‌مینه‌که‌مان شکاند ، سه‌عات 4 ی به‌یانی 17- 18/ 4 / 1988 به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی زه‌نگه‌نه و ئه‌سکه‌نده‌ر له ئه‌ڵایی په‌رینه‌وه و بۆ ناوچه‌ی شوان …له‌و کاته‌وه‌چاوه‌ڕوانی هه‌واڵ و ده‌نگ و باسی که‌س و کاره‌کانمان و خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌که‌ین .
ناوی نه‌وجول له [نۆجیل یا نۆ خێڵه‌وه ]هاتووه .گوندێک بوو له پێ ده‌شتی گه‌رمیان، [30] کیلۆمه‌تر له سه‌روی رۆژهه‌ڵاتی دووز خورماتوه‌وه یه . له1974 کراوه به ناحیه ، شوێنێکی گرنگه که‌وتوه‌ته ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی داوده ،له‌رۆژهه‌ڵاتییه‌وه پێ ده‌شتی گه‌رمیانه،له‌رۆژئاوایه‌وه که‌رکوکه ،خواره‌وه‌ی دوزخورماتووه ،سه‌ره‌وه‌شی جه‌به‌لی بناری گله 200 ماڵ ده‌بوو، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تا یی و ناوه‌ندی و نه‌خۆشخانه‌ی تیا‌بوو ، زۆربه‌ی خه‌ڵکی گه‌رمیان که‌وتنه ناو تۆری ئه‌نفالچییه‌کانه‌وه و بێسه‌روشوین کران .
له ناو میوانه‌کانم له ماڵه‌وه … به‌شاره‌ت ئه‌مین هه‌مزه وتی:
[ئێمه 14 که‌سمان له ئه‌نفالی سێ وه بێ سه‌روشوێن کراوه ، له ناوکچه پاکیزه‌کان دا ناوی [ حه‌سیبه ئه‌مین هه‌نزه ] ی خوشکم و ناوی هه‌ردوو خوشکه‌زاکه‌م [نه‌جیبه حه‌سه‌ن عه‌لی] و [شلێر حه‌سه‌ن عه‌لی ] –م بینی ، ناوی براژنه که‌م [حه‌سیبه حه‌سه‌ن هیدایه‌ت ئیبراهیم ]له ناو دیکۆمێنته‌که‌دا بوو ، نازانم چۆن گوزارشت له‌م تاوانه گه‌وره‌یه بکه‌م ، له‌وڕۆژه‌وه ده‌ڵێم خۆزگه زووتر ئه‌م نوسینه پڕله جورئه‌ته که هه‌موو نهێنی و راستییه‌کان به به‌ڵگه‌وه ده‌خاته روو بڵاو بکرایه‌ته‌وه……بێ ئه‌وه‌ی بزانم چی ده‌ڵێم له گه‌ڵ خوشکه‌که‌م…خوشکه زاکانم …..براژنمدا ده‌دوێم …هه‌میشه روخساری پیرۆزی وه‌فاو ئه‌مه‌کی ئه‌وانم له به‌رچاوه که پره له ره‌وشتی به‌رزی به‌های کلتوری کورده‌واری …گوێم له ئازاری ناخی برینداریانه …هه‌ردوو لامان وه‌ک دوو هێڵی ته‌ریبین قه‌د ناگه‌ین به یه‌ک …جارێکی تر یه‌کتری نابینینه‌وه ….به چ یاسایه‌ک ..پێوه‌رێک کچانی کورد بکرێن به کۆیله و دوور له هه‌موو به‌هاو یاسا‌و رێسا و برگه‌کانی مافی مرۆڤ روو به‌رووی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌یان بکه‌نه‌وه.
خه‌یره‌وڵڵا عه‌بدوڵڵا تۆفیق [17] که‌سیان ئه‌نفالکراوه ، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له ناوبه‌ڵگه نامه‌که‌دا [ خۆراسان عه‌بدوڵڵا تۆفیق ] ی خوشکم بینی . ناوی خوشکه‌زاکانم[چیمه‌ن نازم عه‌باس ] و [له‌یلێ نازم عه‌باس ] –م بینی ، خگه له ناوی [گه‌لاوێژ عادل ره‌حیم] برازای حه‌کیم ره‌حیم .
له ناو به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا ناوی [لیلى عه‌باس جه‌وهه‌ر] ، تۆمارکرابوو ، ئامۆزای مامۆستا[ یوسف یونس جه‌وهه‌ر-ه ، ناوی [خوله ئه‌حمه‌د فه‌خره‌دین ] –ی خه‌ڵکی نه‌وجول –ی تیا بوو .
له ناو لیستی به‌ڵگه نامه‌که‌دا [10 ] کچیان خه‌ڵکی گوندی نه‌وجوله‌و کچه‌کانی تر خه‌ڵکی گونده‌کانی تری گه‌رمیانن .
عه‌بدل خالق عه‌زیز له 1 / 7 /2003 – وه‌ک نوێنه‌ری که‌سو کاری18 کچه پاکیزه‌ییه‌کان و هه‌موو کچانی پاکیزه‌ی کوردستا ن داوا له [ مام جه‌لال ، مه‌سعود بارزانی ،هه‌ردوو حکومه‌تی ئه‌وسای هه‌رێم و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان و عێراق ورێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ژنان و ئافره‌تان و کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ووڵاتانی هاوپه‌یمان وهه‌موو تاکی کورد‌و دنیا] ئه‌که‌ین بۆ ئه وه‌ی چاره‌نوسی ئه‌م کچه پاکیزانه و هه‌موو کچانی پاکیزه‌یی کورد بخه‌نه روو .

+ وێنه‌ی که‌س و کاری کچه پاکیزه‌ییه‌کان له لایه‌ن سه‌نگه‌ر عه بدوڵڵا-ه‌وه گیراوه
کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفال-ی ….دوای ئه‌نفال
به‌شی : پێنجه‌م
دوای ئه‌وه‌ی [26]ساڵ به‌سه‌ر راپه‌رین و…. ئازادکرنی که‌رکوک و…..ده‌سگیر کردنی به‌ڵگه نامه‌ی ژماره [1601] ی کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفالی دوای ئه‌نفال دا تێ په‌ڕی ،له‌دوای راپه‌رینی 1991 ه‌وه که شاری که‌رکوک ئازاد کرا ،زۆر که‌س ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی دیبوو، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی نوسین له سه‌ر دیکۆمێنتێکی وا دژواره‌و کارێکی سانا نی یه ، ئه‌وانه‌ی دیبویان هه‌ر هه‌مووی خۆیان لێ لاده‌دا ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه نامه‌که‌یان پێشکه‌ش به به‌رگی دووه‌می کتێبی[ ره‌شه‌بای ژه‌هر و ئه‌نفال ] کرد ،له 24 / 6 / 2003 . له ژماره [3100] ی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ دا بڵاو م کرده‌وه ،هه‌موو میدیای ناوه‌وه‌و و دنیای ده‌ره‌وه‌ی هه‌ژاند .
زانیم ته‌نیا چاره‌نوسی ئه‌م 18 پاکیزه‌یه به‌م تراژیدیایه نه‌براوه ، هه‌موو کچه پاکیزه‌کانی کورد له [8] زنجیره ی ئه‌نفاله‌کان ، له 21 /2 /1988تا 6 /9 /1988له سنوری گونده‌کانی [دوز خورماتو ، کفری ،سه‌رقه‌ڵا ، که‌لار ، باوه‌نور] ، تا داوا سنووری زاخۆ به‌م مه‌رگه‌ساته تاڵه براون .
ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌راپا وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت گه‌وره‌ترین پاڵپشتی سه‌دام بوون ،چه‌کی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ و کۆکوژیان پێ ده‌فرۆشت ،میدیاکانیان له ئاستی قه‌باره‌ی تاوانی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه …. له به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌دام دا بوو ، که کاردانه‌وه‌ی وایان نه‌بوو به قه‌د گه‌وه‌ریی تاوانی…..ئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و کوردستان، که‌له تاوانه‌کانی[ جینۆسایدی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م] که‌متر نه‌بوو ، دوای ئه‌و هه‌موو پرۆتۆکۆڵه ی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کۆکوژی به به‌رچاوی هه‌موومیدیای دنیاوه کورد به‌و چه‌کانه جینۆساید کرا ، ئه‌و کاته جه‌نگی ساردی نێوان هه‌ردوو زلهێزه‌که ی جیهان ئه‌مه‌ریکاو سۆڤیه‌ت له ئارادابوو،هه‌ردووکیان دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران بوون ، خومه‌ینی دژی هه‌ردوکیان بوو ، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌کردن ، خومه‌ینی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی هه‌بوو شه‌پۆلی ئیسلامگه‌ری شیعه له ئێرانه‌وه بگه‌یه‌نێته وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی ئیسلامی ، کوردستانی باشور‌و رۆژهه‌ڵاتیان کرد به شه‌ڕگه‌ی جه‌نگی سوپای سه‌دام وپاسدارانی خومه‌ینی ، زۆربه‌ی قه‌زاو ناحییه‌و گونده‌کان خاپور کران .
وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامیش[میسر، سعودییه ، کوێت ،یه‌مه‌ن ،ئه‌رده‌ن ،جه‌زائیرو وڵاتانی عه‌ره بی تر هه‌ر هه‌موویان، گه‌وره‌ترین پاڵپشتی مادی ومه‌عنه‌و ی سه‌دام بوون
هه‌مووی میدیای بینراو بیستراوتۆماری وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامی هه‌مان ستراتیجی میدیای عێراق یان په یڕه‌و ده‌کرد بۆچه‌واشه‌کردنی دنیای عه‌ره‌بی وئیسلامی وجیهان ، که جنۆسایدی کورد ره‌وایه ، کورد کافرن و دژی ئاینی ئیسلامن ، هه‌میشه کورد له جوغرافیای نیشتیمانی عه‌ره‌بی دا مه‌ترسین بۆخه‌ونی ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتوی عه‌ره‌بی ئیسلامی کورد نۆکه‌ری فارسی مه جوسن . له‌ناو بردن و توانه‌وه‌یان کارێکی ره‌وایه.
گه‌ر بروانییه دیکۆمێنتی [ 1601 ] نوسراوه [سری و على ا لفور ] واته [نهێنی و خێرا] .
ئه‌م دیکۆمێنته له ئیستیخباراتی پاریزگای تامیم-ه‌وه نێراوه بۆ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی موخابه‌رات –ی عێراق له به‌غداد ،….. له‌وێشه‌وه بۆمیسر .
ئه‌و کاته عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جد ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم له مه‌نزومه‌ی ئه‌منی شیمال کاره‌کانی هه‌ڵده‌سوڕاند هه‌موو دام و ده‌زگاکان خرابووه ژێر جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی
1- ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی حوکمی زاتی .
2- پارێزه‌ری پارێزگاکان ،سه‌ره‌کییه‌که‌ی حوکمی زاتی.
3- ده‌زگا ی موخابه‌رات ، هێزی ئه‌منی ناوخۆ‌و ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری .
4- سه‌رکردایه‌تی جه‌یشی شه‌عبی.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نفاله‌کان کۆکرانه‌وه و له تۆپزاوه پۆلێن کران ، کچه‌گه‌نج و ژنه‌کانیان نه‌کوشت ،له زیندانه‌کانی ئه‌نفال جیا کرانه‌وه بۆ ئه‌م شێوه به‌رنامه‌یه‌ی که له دیکۆمێنتی [1601 ] دا خراوه‌ته روو.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه لام بۆ ئه‌بێت مام جه‌لال ومه سعود بارزانی ، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌ریم ،به‌رهه‌م ساڵح و نیچیرڤان بارزانی پرسیاری چاره‌نوسی ئه‌م پاکیزانه‌ی کورد له حسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر‌و سۆزانی هاوسه‌ری موباره‌ک بکه‌ن…یاپرسیار له عه‌مر موسای سه‌رۆکی جامیعه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و دام وده‌زگاکانی میسر بکه‌ن..
ئایا ئه‌وان ده‌ڵێن به‌ڵێ ئه‌و کچانه له وڵاتی ئێمه‌دان و ئێمه له گه‌ڵ سه‌دام له سه ر ئه‌و پرۆسه‌یه رێک که‌وتوین. ئه‌وکاته ی ئه‌نفال ی کورد کرا ئێمه هاوکاری وپشتگیری سه‌دامان کردوه .
به‌مه‌ش ئه‌منی قه‌ومی وڵاته‌که‌یان ب‌خنه مه‌ترسی یه‌وه …و میسریش ده‌بێت به تاوانباری تاوانی ئه‌نفال و جینۆساید ی کورد وبه‌پێ ی پرۆتۆکۆڵه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌درێت به‌دادگا، نه‌ده‌بوو ئه‌م سه‌رکرده به‌رێزانه که له ئاستی باڵای بریاره حاسمه‌کاندان، ئاوا خۆش باوه‌ڕبن به و قسانه که له رووی لۆژک و په‌یڕه‌وی یاسا رێساوه ده‌ستوره‌وه قسه‌کانیان بێ بنه‌مایه ، به عه‌قڵی مه‌زاجیانه‌ش بڕیاربده‌ن مادام سه‌رۆکی میسر‌و سۆزان موباره‌ک و عه‌مر موسای سه‌رۆکی جامیعه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ڵێن دیکۆمێنته‌که ته‌زویره.….سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ش هه‌مان قسه‌ی ئه‌وان بکه‌نه‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره، پرۆسه‌یه‌کی نهینی و خێرا‌و موخابه‌راتی یه ، ئه‌م سه‌رکردانه ……………………………..
ده‌بوایه که‌سێکی شاره‌زا ی به‌ئه‌مه‌ک ،نمونه ی هه‌موو به‌هاکان ، شاره‌زای وڵاتی میسر به نهێنی بۆ ئه‌و کاره ته‌رخان بکردایه ، یه‌کێک له کچه پاکیزانه‌ی بدۆزایه‌ته‌وه، ئه‌وکاته ده‌توانرا ، به دنیای ده‌ره‌وه و کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بسه‌لێنین …ته‌نیا عێراق جینۆسایدی کوردی نه‌کردوه ئه‌وه میسریش..به‌مه‌ش تاوانی ئه‌نفال له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بوو به جینۆساید …ته‌نیا به تراژیدیا ی جینۆسایدی کورد …ده‌توانین هه‌نگاوی گه‌وه‌رو یاسایی ، له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی بنێین بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی ….نه‌ک به سیناریۆو عه‌قڵی مه‌زاجی کۆڵه‌واری سه‌رکردایه‌تی نه‌خۆشی نه‌جه‌رسیه‌تی کورسی و عاشقی پله پایه و… دزینی قوتی خه‌ڵک.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
مارس 22, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.