ئازار 16, 2017 Omer ئه‌رشیف, كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە نامه‌یه‌ک بۆ باوکم .. ئاوات نصراللە
بابه‌گیان ٢٩ساڵه بە دڵ بیرت ده‌که‌م و بە چاو فرمێسکت بۆ ده‌ڕێژم. من هه‌موساڵێک دوور لە هەر چالاکیه‌ک ده‌چمه‌وه نێو هەستێکی قووڵ و ده‌مه‌وێت ئیحساسی ئه‌و ساته‌بکه‌م کە چۆن مرۆڤێک به‌گازی کیمیایی ده‌خنکیت و ژیان و دۆست و ئازیزانی به‌جێده‌هێڵێت . دەمەوێت خۆم هه‌ڵسه‌نگێنم بزانم ئایا به‌وه‌فام بەرامبەر بە تۆ و ٤٩٩٩ هاوه‌ڵه‌که‌ی دوا سه‌فه‌رت. من تەنها و تەنها ده‌مه‌وێت بیرتان بکەم له‌وینه‌کانتان بروانم و گوێ لە مامؤستا میدیا حسین بگرم من ده‌مه‌وێت ئەو ئیحساسه قول بکه‌مه‌وه کە دەکرا منیش له‌گه‌ل ئیوه هاوسه‌فه‌ربم هه‌بؤیه جارجاره به‌ده‌م خۆمه‌وه ( به‌ته‌نیا جێم مه‌هێڵن ) ده‌ڵیم بەڵام لەجیاتی وتنی(ئه‌مشه‌و زریان دمچێنێ مانگه‌شه‌و ده‌مڕفێنێ) بۆ نیوه دێڕێک ده‌گه‌رێم بڵێم ( هه‌موشه‌وێ هه‌مو ڕۆزێ خه‌فه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌خۆم شەهیدان به درێژایی مێژووی کورد خوێنیان تەنها خه‌فه‌تی بۆخوراوه، پاش ساڵانێکی زۆر خەبات و به‌رخۆدان هێشتا ئه‌م گه‌له نەک هەر وەک خۆی نیه بەڵکو خراپتره و نه‌وه‌ی ئێستا بێهیوایه و باوه‌ری وایه ئه‌گه‌ر گیانیشی به‌خت بکات خێروبێری ئەم وڵاته هه‌ربۆ بێگانه‌یه و هیچ شتێک ڕێگرنیه لە شه‌ڕی ناوخۆ و دوبه‌ره‌کی و بازایه‌دانی هه‌موو سەرچاوه‌کان. بەڵام من بێهیوانیم و تۆش ئارامبه چونکه هێشتا که‌سانێکی وەک من هه‌ن به‌قوڵی هه‌ستده‌که‌ن به‌ساته‌وه‌ختی دوا هه‌ناسه‌کانتان و ئه‌زمونی گیاندانی ئێوە.
نیسان 08, 2022 1
ئیلول 21, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
ئیلول 21, 2025 0
ئیلول 21, 2025 0
ئیلول 13, 2025 0
ئیلول 08, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.