• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

سەرجەم كاتەكانی دادگایی تیابەت بەدۆسیەی ئەنفال

تشرینی یەکەم 10, 2016 Omer بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سەرجەم كاتەكانی دادگایی تیابەت بەدۆسیەی ئەنفال


سەرجەم كاتەكانی دادگایی تیابەت بەدۆسیەی ئەنفال

لە BBc عەرەبیەوە لەڕۆژنامەی (الافق الجدید)ەوە ژ:205(26/6/2007)ل3

و: حسێن محمود هەڵەبجەیی

لە (BBc) عەرەبی

*سێ‌ شەممە (22) ئاب:

sadamسەدام هەروەك دادگاییەكانی دوجێل ڕەتی ئەو تۆمەتانەی كردەوە كە ئاڕاستەی كرابوون، بەبیانووی گومان لەسەر شەرعیەتی دادگاییەكە.

هەروەها كوڕی مامی صەدام (علی حسن مجید) ناسراو بە (علی كیمیایی) ڕەتی تۆمەتەكانی دایەوە سەرۆكی دادگاش فەرمانیدا بە تۆماركردنی ڕەت دانەوەكانی صەدام و عەلی كیمیایی.

دوای ئەوەی داواكاری گشتی باسی دۆسیەی ئەنفالی كرد، كە تیایدا (182.000) سەدو هەشتاو دوو هەزار كەس لەكاتی ئەوهەڵمەتانەدا گیانیان لەدەستدا كەڕژێمی عێراقی ئەوكاتە ناوی نابوو (ئەنفال) داواكاری گشتی ووتی: هەموولادێكان سەراپا تەختی زەوی بوونوچەند جارێك گازە ژەهراویەكانی تیادا بەكار هێنرا، تیایدا بەساڵاچوان وئافرەتان ومنداڵ تووشی بارودۆخێكی مەترسیدار و ترسناك بوون لە گرتوخانەكاندا، ئەو كارانەی ناوبرد بە (بەربەری) صەدام بەتوڕەییەوە بەرپەرچی ووتەكانی داواكاری گشتی دایەوە سەبارەت بە دەستدرێژیی كردنە سەر ئافرەتان لەگرتووخانەكاندا…

*سێ‌ شەممە (22) ئاب

بەكورتی: دادگا گوێی لە دووشایەتحاڵ گرت كە باسیان لەهێرشەكان دەكرد بەچەكی كیمیایی بۆسەر لادێكانیان.

دووشایەتەكە بەزمانی كوردی دەدوان و ئاماژەیان بەوەدا كەئەو گازە بۆن ناخۆشە بووە هۆی كوێر بوون و ڕشانەوەی دانیشتوان، یەكێكیان ووتی: زۆرێكی لەوكەسانە بینی كەبەهۆی ئەوهێرشەوە مردبوون..

بەڵام دوان لەتاوانباران كەبەرپرسی باڵا بوون كاتی خۆی، ووتیان: شاڵاوی ئەنفال مەبەست لێی هێزەكانی ئێرانی و ئەوچەكدارە كوردانە بوون كەیارمەتی ئێرانیان داوە.

یەكێكیان كە وەزیری بەرگری پێشوو بوو، “سوڵتان هاشم” ووتی: لەپێش هەڵمەتەكەدا، دانیشتوان گوازراونەتەوە بۆشوێنە ئاسایشەكان.

*چوار شەممە: (23) ئاب

بەكوروتی: دادگا گوێی لەشایەتیدانی كۆمەڵێ‌ شایەتحاڵی ترگرت دەربارەی هێرشەكان بە گازە ژەهراویەكان لەكۆتایی هەشتاكاندا… دادگاییەكە دواخرا بۆ 11 سێپتەمبەر/ئەیلول.

گرنگترین بەڵگەكان: شایەتحاڵێكی ئافرەت كەناوی (ئەدیبە عەوڵا بایز) بوو ژنی شایەتێكی پێشووتر بوو بەناوی (عەلی مصگفی حمە) ووتی: فڕۆكەكان موشەكیان نابەلادێكەمانەوە، (بالیسان) ئەمە لە 16/ئەبریل/نیسان/1987ز، كە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی دوكەڵێك بۆنەكەی لەبۆنی (سێوی گەنیو)ی دەكرد..

شایەتحاڵەكە ووتی: ئێمە هەستمان كرد كەدووكەڵەكە ژەهراویە دوای ئەوەی سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەمان نیشانەی نەخۆشیان تێدا دەركەوت و بۆچەند ڕۆژێكیش دوای هێرشەكە كوێر بوو بوون.. ووتی: بە دادگا: لە ڕۆژی پێنجەمدا توانیم كەمێك چاوم بكەمەوە، دیمەنێكی ترسناكم بینی، پێستی لەشی خۆم و منداڵەكانم ڕەش داگیرسابوون..

ووتی: یەكێك لەمنداڵەكانم مردن و خۆشم دوای ئەوە دووجار منداڵم لەبار چوو.. شایەتحاڵێكی تر كە ئافرەت بوو خەڵكی گوندی (بالیسان) بوو ناوی (بەدریە سەعید خدر) بوو ووتی: حەوت لەكەسوكارم لەو هێرشەدا مردن، لەناویاندا مێردەكەم و كوڕێكم و باوكم..

وە ئێستاش حاڵەتی تەندروستیم تەواو نیە بەهۆی ئاسەواری ئەو هێرشەوە..

پێشمەرگەیەكیش كەناوی (موسا عبدالله موسا) بوو ووتی: چەندین هێرشم بینیوە لەساڵانی 1987،1988ز،و برایەكم و كوڕێكی خۆمم بینی بە مردوویی باوەشیان بەیەكتریدا كردبوو..

*دووشەممە (11) سێپتەمبەر/ئەیلول

بەكورتی: پاش سێ‌ هەفتە دادگایی دەستی پێكردەوەو ژمارەیەكی زۆر لەكوردەكان باسی بەسەرهاتی خۆیانیان كرد لەناو ئەو هێرشە كیمیاییانەدا.

صەدام ووتی بە دادگا: من هەرگیز دژی كورد نەبووم، بەشێكی گرنگی سوپاكەشم پێكهاتبوون لەكورد.

صەدام ڕەخنە لەسەركردەی كورد (مەسعود بارزانی) گرت، دەربارەی ئەو دەنگۆیەی لەسەر ئاڵای عێراق دروستی كردبوو كەنابێ‌ بەسەر دام و دەزگا حوكمیەكانی كوردستاندا هەڵبكرێت.. صەدام ووتی: ئێمە ئاڵامان لە باوباپیرانەوە بۆماوەتەوەودامان نەهێناوە.

گرنگترین بەڵگەكان: لەم دانیشتەدا دكتۆرە (كاترین ئیلیاس میخائیل) بوو كە دانیشتووی ووڵاتە یەكگرتووەكان بوو، پێشتر یەكێك بوو لەپێشمەرگەكان.. وەسفی ئەوەی كرد كەچۆن خۆی هێرشی كیمیاوی بینیوە لەمانگی یۆنیۆ/حوزەیرانی ساڵی 1987ز.

ووتی: فڕۆكەكان موشەكێكیان هەڵدەدا كاتێ‌ كەدەتەقیەوە وەك شێوەیەكی ئاسایی ناڵەیەكی زۆری لێوە نە ئەهات..دانیشتوانەكەی توشی ڕشانەوە پاشان كوێریی دەكرد، هەندێكیان بۆچەند هەفتەیەك بەوشێوە دەمانەوە..

ئەو شایەتحاڵە هێرشی كردە سەر ڕێكخراوو كۆمپانیا جیهانییەكان كەرژێمی عێراقی پێشوویان بەو چەكانە پڕچەك كردبوو.

وە چەند هاوڵاتیەكی كوردی مەدەنی باسیان لەوە كرد كەچۆن لەماڵ‌وحاڵیان دەركراون وگیراون و ئەشكەنجە دراون، ئەندامانی خێزانەكانیان كوژراون..

*سێ‌ شەممە (12) سێپتەمبەر/ئەیلول

بەكورتی دادگا گوێی گرت لەشایەتیدانی (3) كورد ئەوسیانە باسیان لە بێ‌ سەروشێن بوونی خاوخێزانی خۆیانیان دەكرد لەمیانی شاڵاوەكانی ئەنفالدا..

یەكێ‌ لە شایەتحاڵەكان كە ناوی (غەفور حەسەن عبدالله) بوو، دوای (15) ساڵ لەدیارنەمانی كەس و كارەكەی، پاشتر بۆی ئاشكرابوو كەچارەنوسیان بەكوێ‌ گەشتووە، دوای دۆزینەوەی ناسنامەكانیان.

شایتەكە بەصەدامی ووت: ((پیرۆزت بێت صەدام حسێن، ئێستا تۆ لەقەفەزدایت))

صەدام ووتی: ووشەی (پێشمەرگە) واتا (الفدا‌و).. بەڵام ئەوەی كەڕوویدا یاخی بوون بوو لەدەوڵەت.. پێشنیار دەكەم زاراوەی پێشمەرگە بگۆڕدرێت بۆ یاخی بوون لەم دادگاییەدا..

صەدام پرسی: ((ئایا لەهیچ وڵاتێكدا یاخی بوون هەیەودەوڵەت بەرەنگاری نەبێتەوە بەهێزەكانی؟)) كاتێك یەكێ‌ لەپارێزەرانی مافی گشتی ووتی: ((ئەنونە شەرەفە كورد یاخی ببێت لەڕژێمێكی دیكتاتۆری)) سەدام حەماسەت گرتی و ووتی: ((ئێمە سەری ئێوەمان پان كردەوەو سەری هەموو یاخیەكیش پان دەكەینەوە)) وە هەروەها صەدام داوای كرد كەپێویستە لەلایەن ووڵاتانی بێلایەنەوە پشكنینی ئەوبەڵگانە بكرێت كە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا بەدیاردەكەون بۆ نموونە سویسرا..

*چوار شەممە (13) سێپتەمبەر/ئەیلول

بەكورتی: داواكاری گشتی (منقژ ال فرعون) داوای لەسەرۆكی دادگا (عبدالله العامری) كرد كە دەست لەكار بكێشێتەوە بەتۆمەتی ئەوەی لەبەرژەوەندی صدام حسین قسەدەكات.. داواكاری گشتی ووتی: بواری فراوان دەدرێت بە تاوانباران بۆ هەڕەشكردن لە شایەتەكان و پێشكەش كردنی ووتاردانی سیاسی.

دادوەر بەرپەرچی ووتەكانی دایەوە كە بەدادپەروەرانە دادگاییەكە بەڕێوە دەبات‌و نزیكەی (25) ساڵە لەو بوارەدا پسپۆڕیی هەیە..

گرنگترین بەڵگەكانی: شایەتحاڵی مەجید ئەحمەد ووتی: گوندەكەمان (سەرگەڵو) نزیكەی بیست ڕۆژ لە ژێر بۆردوماندا بوو، كە ناچار كرا دانیشتوانەكەی ڕابكەن بۆ ئێران.

وە ووتی: كاتێ‌ گوندنشینەكان گەڕانەوە بۆعێراق خۆیان دا بەدەست سوپای عێراقەوەو ڕەوانەی بەندیخانە كران، ئاماژەی بەوەدا كە لەوكاتەوە كەس هەواڵیان نازانێت..

شایەتحاڵێكی تر كەناوی عمر عپمان محمد بوو ووتی: فڕۆكەیەكی سەربازی چەند باڵۆنێكی هەڵدا كەپێ‌ دەچوو چەكی كیمیایی تێدابێت، پاشان بە موشەك بۆردومانی كردین..

*5 شەممە (14) سێپتەمبەر/ئەیلومل

سەرۆكی دادگا دادوەر (عبدالله العامری) ووتی: صەدام حسێن دیكتاتۆر نیە.. ئەمە پاش ڕۆژێك لە ڕەخنەگرتن لێی كەلایەنگری صەدامە لەدادگاییەكەدا.

وە دادوەر ووتی: صەدام بەپێی بۆچوونی دەوروبەرەكەی وەكو دیكتاتۆر دەردەكەوێت..

ئەم لێدوانە پاش ئەوەبو كەصەدام ڕوونكردنەوەی دا لەسەر ووشەی شایەتێكی كورد كە باسی لە لێدوانێكی خۆی دەكرد لەگەڵ صەدامدا لە ساڵی 1989ز. بەڵكو سۆزو بەزەیی بجوڵێت وچارەنوسی خێزانەكەیان بزانێت كە گیراون..

صەدام پرسیاری لە شایەتەكە كرد: بۆچی هەوڵتدا بمبینیت لەكاتێكدا دەتزانی كە من دیكتاتۆرم؟ لەو كاتەدا دادوەر عبدالله العامری ووتی: ((تۆ دیكتاتۆر نیت.. خەڵكی چواردەورت بەوشێوەیە وێنای تۆ دەكەن)) صەدامیش سوپاسی كرد..

گرنگترین بەڵگەكان: شایەتحاڵ عبدالله محمد حسین ووتی: دوای دیارنەمانی خێزانەكەیان لەشاڵاوی ئەنفالدا داوای یارمەتی لە صەدام كرد كەچارەنوسیان ئاشكرا كات. ڕوونی كردەوە ووتی: صەدام پرسیاری لێ‌ كردم: لە كوێ‌ گیران؟ لەوەڵامدا ووتم: لەشارەكەی خۆمان.. وەڵامی دامەوە: بێدەنگبە. خێزانەكەت لە شاڵاوی (ئەنفال)دا ڕۆشتووە..

شایەتەكە ووتی: ئێسك و پروسكی كەسوكارەكەی پێش دوو ساڵ لەیەكێ‌ لە گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا دۆزرایەوە..

*سێ‌ شەممە: 19 سێپتەمبەر/ئەیلول.

بەكورتی: دوای ئەوەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە گۆڕان بەسەر سەرۆكی دادگادا (عبدالله العامری) دا هات بە تۆمەتی لایەنگری.

ووتەبێژێك بەناوی حكومەتەوە ووتی: ئەو داوای گۆڕینی دادوەركراوە بە تۆمەتی ئەوەی  (بێلایەنی خۆیی لە دەست داوە).

وە هەروەها داوەری گشتی (عبدالله عامری) تۆمەت بار كرد كەلایەنگری صەدام بوو.. چونكە لە دانیشتنێكی دادگادا صەدامی بەوە وەسف كردووە كە(دیكتاتۆر نیە).

گرنگترین بەڵگەكان: شایەتحاڵ ئەسكەندەر  محمود عبدالرحمن باسی لە هێرشێك  كرد بەچەكی كیمیای بۆسە رگوندەكەیان لە ساڵی 1988ز دا.

ووتی: خۆمان دا بەزەویدا هەورێكی سپی بۆن ناخۆش دایپۆشین، لێدانی دڵم زیادی كرد، هێڵنجم ئەداو هەستم بە ڕشانەوە دەكرد، چاوەكانم دەسوتانەوەو نەم توانی بە پێوە بوەستم)) شایەتەكە كراسەكەی لەبەردەم پەیامنێرانی دادگاكەدا داكەند تا شوێنەواری برینەكان ببینن بەپشتیەوە ووتی: پزیشكە ئێرانیەكان پێستە سوتاوەكانیان لابرد.

*چوارشەممە 20 سێپتەمبەر/ئەیلول

صەدام لەهۆڵی دادگا دورخرایەوە دوای ئەوەی دانی نا بەسەرۆكی دادگا (محمد عریبی الخلیفە).. كە لەپاش دادوەر (عبدالله العامری) كرا بەسەرۆكی دادگا.. پێشتر (عامری) بەهۆی لایەنگیری یەوە لابرابوو..

سەرۆكی لابراوی عێراق ڕازی نەبوو دانیشێت، بۆیە (محمد عریبی الخلیفە) داوای لە صەدام كرد لە هۆڵی دادگا بچێتە دەر.

دوای صەدامیش پارێزەرانی بەرگریكەر لەصەدام چوونە دەرەوە، ووتیان: نایەینەوە تاوەكو حكومەتی عێراقی وەڵاممان دەداتەوە..

ڕێكخراوی (هیومان رایتس ووچ)ی بەرگریكەر لەمافەكانی مرۆڤ ڕەخنەی لەحكومەتی عێراقی گرت بەهۆی گۆڕینی دادوەری پێشوەوە.. ڕێكخراوەكە ووتی: داواكاریی حكومەت بۆ گۆڕینی دادوەر دادەنرێ‌ بە ((پێشلێلكردنێكی ئاشكرا)) بۆسەربەخۆیی دادگا.

*دووشەممە: 25 سێپتەمبەر/ئەیلول

بەكورتی: جارێكی تر صەدام دوور دەخرێتەوە لە دادگا دوای ئەوەی كە دەیڵێت: من نامەوێ‌ بێمە ئەم قەفەزەوە (ئاماژەیە بۆ دادگا)، دادوەریش داوای لێكرد كە ڕێزی داگاییەكە بگرێت و ووتی: من سەرۆكی دادگام و منیش بڕیار دەدەم كێ‌ لێرەدا ئامادەبێت، فەرمانی دا بەپاسەوانەكانی ووتی: بیكەنە دەرەوە..

ئەو پارێزەرانەی بەرگریان لە صەدم دەكرد نەهاتنە دادگاكەوە، بەبیانوی گۆڕینی دادوەری پێشوو، كە حكومەتی عێراتی تۆمەتباری كردبوو بەلایەنگریی كردنی صەدام.

گرنگترین بەڵگەكان: شایەتحاڵ محمد رسول مصگفی كە تەمەنی لە حەفتاكاندا بوو باسی لەوە دەكرد كە فڕۆكەكانی بینی بوو گوندێكی نزیك گوندەكەی خۆیانی بۆردومان دەكرد، لەوكاتەدا هەورێك دروست بوو كە بۆنی لەبۆنی سێوی دەكرد، ئەمی توشی تەنگە نەفەسی كرد، دوای ئەوەی خۆی لە بەندیخانەدا بینیەوە بۆ دواهەمین جار ژنەكەی و پێنج منداڵەكەی لەبەندیخانەدا بینی، وە دەیگێڕایەوە كەپیاوێكی بینی بوو بەهۆی سەختی لێدانەوە بەدەستی پاسەوانەكان كوژرا، وە ووتی: نزیكەی 400 بۆ 500 هاوڵاتی كوردی لەبەندیخانەدا مردن.

شایەتحاڵێكی تر كەناوی ڕەفعەت محمد سعید بوو باسی لەوە دەكرد كە چەندین كچ لەگەڵیدا لە گرتوخانەی (نوگرەسەلمان) بەندكرابوون، لەوێ‌ منداڵان لەبرساندا دەمردن، ئەفسەرێك كەنای (حەجاج) بوو، ئازاری خەڵكەكەی دەداو دەست درێژی دەكردە سەر ئافرەتەكان، وە ووتی: منداڵێكی زۆر بەهۆی برسێتیەوە لەوێ‌ مردن.. ئاژەڵە كێویەكانیش ئەوتەرمانەیان دەخوارد كە كەسوكارەكانیان ئەسپەردەیان دەكردن لەو بیابانەدا..

*سێ‌ شەممە: 26 سێپتەمبەر/ئەیلول

بەكورتی: بۆجاری سێ‌ یەم لەمیانی ئەو هەفتەیەدا صەدم دوورخرایەوە لەهۆڵی دادگا، دوای پابەند نەبوونی بەڕاگرتنی هێمنی.

پێش دەركردنی تۆمەتبار، سەرۆكی دادگا (محمد عریبی خلیفە) ئاگاداریەكی توندی ئاراستە كرد و ووتی: دەتوانیت بەرگری لەخۆت بكەیت و پرسیار ئاراستەی شایەتەكان بكەیت و من ئامادەم ڕێگای ئەوەت پێ‌ بدەم، بەڵام دەبێ‌ بزانیت كە ئێرە دادگایەو شوێنی ووتاردانی سیاسی نیە..

سەرۆكی لابراو (صدام حسین) پەیامێكی درێژی خوێندەوە، كە لەسەر كاغەز نوسرابوو، بەهۆی ئەوەوە مایكرۆفۆنەكان كوژێنرانەوە..

*دووشەممە: 9 ئۆكتۆبەر/ تشرینی یەكەم

بەكورتی: دوای دووهەفتە دواخستنی دادگایی دەستی پێكردەوە، حەوت تاوانبارەكە ئامادەبوون بەڵام پارێزەری بەریگەریكەری سەرەكی ووتی: تیمەكەی بەشداریی دادگاییەكە ناكەن، دادگا گوێی لەشایەتە كوردەكان گرت.

گرنگترین بەڵگەكان: شایەتحاڵێكی ئافرەت كە تەمەنی 31 ساڵ بوو ووتی: هێزەكانی عێراقی لەكاتی بۆردومان بۆسەر گوندەكەیان لە باكوری عێراق هەشت كەس لەئەندامانی خێزانی ئەمیان گرتووە.. ئەو شایەتحاڵە كە ئەو كاتە تەمەنی 13 ساڵ بوو، ووتی: هەندێ‌ لە خزمانم دەناسمەوە كەبەزیندویی دفن كران.

لەپارێزگای سەماوە لەباكوری عێراق لەگۆڕێكی بەكۆمەڵدا پێناسی هەشت خوشكی ئەم شایەتحاڵە دۆزرایەوە.

شایەتحاڵێكی تر ووتی: دوای ئەو بۆدرومانە كە كرایە سەر گوندەكەمان لەساڵی 1988ز ئیتر ژنە سك پڕەكەم و دایكم و دوو برام و دوو خوشكم نەبینیەوە لەوكاتەوەبێ‌ سەروشوێنن.

*سێ‌ شەممە 10 ئۆكتۆبەر/تشرینی یەكەم

دادوەر (محمد عریبی)، (صەدام حسین)ی دەركرد لەهۆڵی دادگا، دوای ئەوەی هەوڵی دا ووتارێكی سیاسی بدات كە بەئایەتێكی قورئان دەستی پێكرد..

ئەمە جاری چوارەمە كە لەماوەی چەند هەفتەیەكی كەمدا صەدام لەهۆڵی دادگا دەكرێتە دەرەوە.. وە هەروەها تاوانبار (حسێن رشید تكریتی) دەركرا كەیەكێك بوو لەسەركردە سەربازیەكانی صەدام.. (حسین رشید تكریتی) هەوڵی دابوو كەهێرش بكاتە سەر یەكێ‌ لەپاسەوانەكان لەكاتێكدا ئەوپاسەوانە لەهەوڵی ئەوەدابوو داینیشێنن لەسەر كورسیەكەی..

گرنگترین بەڵگەكان: دادگا پێش دەركردنی تۆمەتباران گوێی لە شایەتیدانی ئافرەتێكی كوردی گرت لە پشت بەردەوە كە باسی دەردی سەری خۆیی دەكرد لەبەندیخانەدا..

ووتی: چەند پیاوێك كە ڕوو بەندیان بەسەرەوە بوو جلی خۆپارێزیان لەبەردا بوو مادەیەكیان وەشاند بەناو بەندكراوەكانی ناو سەربازگەكەدا كە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەسپێ‌ و نەخۆشی نموونەی كۆكەو هەوكردنی بۆریەكانی هەناسە، كە لەئەنجامداچەندینی منداڵ وەفاتیان كرد..

شایەتە ئافرەتەكە ووتی: بەخراپی مامەڵەیان لەگەڵ ئافرەتێكی سك پڕدا كرد، ئافرەتێكی تریش لەئاو دەستەكاندا منداڵی بوو، پاشان بەهۆی شوشەیەكی شكاوەوە ناوكی منداڵەكەی بڕی..

*چوار شەممە: 11 ئۆكتۆبەر/تشرینی یكەم 2006

بەكورتی: صەدام حسین ڕەخەنەی لەسەرۆكی دادگا (محمد العریبی) گرت بەهۆی كوژاندنەوەی مایكرۆفۆن لە دانیشتنی پێشوودا، وە صەدام شكاتی لەوەكرد ڕێگای پێ‌ نەداوە بەرگری لەخۆی بكات..

بەڵام دادوەر ووتی: كوژاندنەوەی مایكرۆفۆن بەهۆی سەپاندنی سیستەمە لەدادگاكەدا.. دادگاییەكە  دواخرا بۆ ڕۆژی (4شەممە 17ئۆكتۆبەر/تشرینی یەكەم).

*دووشەممە 30 ئۆكتۆبەر/ تشریی یەكەم 2006

بەكورتی: دادگا دەستی كرد بەدانیشتنەكانی دوای مۆڵەتێك بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە.. دادگا دەستی پێكرد بەتێهەڵگژانی قسەی نێوان سەرۆكی دادگاو سەرۆكی دەستەی بەرگریكردن لە صەدم حسین كە هۆڵی دادگای بەجێ‌ هێشت بە بیانوی ئەوەی كە ئەم دادگایی كردنە دادپەروەرانە نیە.

دادگا كۆمەڵێ‌ پارێزەری بەرگری نوێی دانا پاشان گوێی لەچەند شایەتحاڵێكی كورد گرت، كە شایەتیان دەدا لەسەر هێرشەكان بەچەكی كیمیایی كە لەنێوان ساڵانی  1987-1988ز دا..

بەڵگە: شایەتێكی كوردی كە ناوی (جەمال سلێمان قادر) بوو باسی كرد بۆ دادگا كەچۆن لەڕۆژی هێرشەكاندا گەڕاوەتەوە بۆگوندەكەیان كەهەر بەڕاستی لە ڕۆژی قیامەتی دەكرد..

وە باسی لەوە دەكرد چۆن لاشەی منداڵ لەنێوان كۆمەڵێ‌ لاشەی زۆردا كەوتبوون..

ووتی: هەندێ‌ لە منداڵەكان هێشتا بسكیت و شیرینی بەدەستیانەوە بوو، یان شرینی جەژن چونكە ئەو ڕۆژەی هێرشەكەی تیادا ئەنجام درابوو دواهەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بوو.

لەشایەتیدانی شایەتحاڵێكی تردا كە ناوی (فاخر علی حسین) بوو ووتی: ئەو بۆنەی بەگوندەكەدا بڵاوبوویەوە لەبۆنی سێوی گەنیوی دەكرد، دوای ئەوەی كە گوندەكەمانیان موشەك باران كرد.. وە لیستێكی پێشكەش بە دادگاكرد پێكهاتبوو لە (35) ناو كە لەمیانی ئەو هێرشانەدا كوژرابوون كەهێزەكانی صەدام كرد بوویان بۆ سەر گوندو دێهاتەكانی دەورووبەر.

*سێ‌ شەممە: 31 ئۆكتۆبەر/ ترشینی یەكەم 2006

بەكورتی: پێنج شایەتحاڵ لەمیانی كۆكردنەوەی بەڵگە شایەتیاندا: سەبارەت بە كرداری كۆكوژی كە دانیشتوانی مەدەنی كورد دووچاری بوو بوون لەسەر دەستی هێزەكانی صەدام حسێن لەمیانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا.

پاشان دادگاییەكە دواخرا بۆ بەرورای 7 نۆڤەمبەر/ تشرینی دووەمی 2006 كاتێك كەبڕیاری دادگا دەردەچێت لەسەردۆسیەی (دوجێل)..

بەڵگە: شایەتحاڵێكی كورد لەپشت پەردەوە ووتی: كەئەو لەنێوان دەیان كەسی گیراودا لەناو پاسدا ڕەوانەكران بۆخۆرئاوای عێراق بۆ ئەنجامدانی لەسێدارە دانیان لەئەبریل/نیسان 1988 وە ووتی: پاسەوانەكان هەرجارەی دووكەسیان دەبرد پاشان بە فیشەك دەیان كوشتن، ولاشەكەیان دەسختە ناو چاڵێكی گەورەوە.

وە باسی لەوە كرد چۆن چاویان بەستووەو دەستیان بە ستووە وە داوایان لێ‌ كردووە بەزەویدا بكەوێت پێش ئەوەی سەربازەكان گوللەبارانی بكەن.

ووتی: دوای فیشەك بارانەكە خۆم وانیشاندا كەمن مردووم..

شایەتحاڵێكی تر كە ناوی (بەفرین فەتاح ئەحمەد) بوو تەمەنی (46) ساڵ بوو: كابانی ماڵ بوو، باسی لەوە كرد كە بەهۆی بەركەوتنی گازی ژەهراویەوە كوێر بووە، وە دوای ئەوەی فڕۆكەجەنگیەكان هێرشیان كردە سەر گوندەكەیان كوڕەكەی و مێردەكەشی لە دەستدا..

*چوار شەممە 7 نۆڤەمبەر/ تشرینی دووەم 2006

دوای دوو ڕۆژ لە حوكم دانی صەدام حسین بەلەسێدارەدان لەدۆسیەی (دوجێل)دا، دادگا دەستی كردەوە بە دانیشتنەكانی.

صەدام بێدەنگیەكی نائاسایی پێوە دیار بوو وە داوای لەعێراقیەكانی كرد كەیەك بگرن ئەمە كاتێك كە فەرمانی لەسێدارەدانی درا، ووتی: داوا لە هەموو عێراقیەك دەكەم بەعەرەب و كوردەوە كە یەك ببورن و ڕێبكەون (ئاشتەوایی بكەن).

بەڵگە: دادگا گوێی لەچەند كوردێك گرت لەیەك گونددا كەشایەتحاڵ بوون لەسەر شاڵاوی ئەنفال.. لەشایەتیەكانیاندا باسیان لەوە دەكرد، چۆن سەربازە عێراقیەكان دەیان پیاویان گرتووە پاشان گوللە باران كردوون دوای ئەوەی بەڵێنیان پێ‌ دابوون كە لێیان خۆش دەبن..

قهار خلیل محمد ووتی: بردینیان بۆ دەرەوەی لادێكە پاشان پیاوەكانیان لە ژنەكان جیاكردەوە، ژمارەی پیاوە جیاكراوەكان 37 پیاو بوون، منیش لەنێوانیاندا بووم، داوایان لێكردین بەڕێز بووەستین پاشان گوللە بارانیان كردین..

ووتی: ڕزگارم بوو لەمردن هەرچەندە لەچەند شوێنێكەوە بریندار بوو بووم، ئەمە لەكاتێكدا 33 كەسی خەڵكی گوندەكەم تیاچوون.

بەڵام صدام حسین گومانی كرد لەشایەتیدانی (خلیل  محمد) ووتی: ناتوانرێ‌ جەخت بكرێت لەسەر دروستی ئەوهەواڵەوە شایەتێكی تر بەناوی (عبدالكریم نایف) هەمان شایەتی دا لەسەر هەمان ڕووداو، وە بەبەرچاوی ئەمادەبوانی دادگاوە شریتێكی ڤیدیۆ لێدرا كەپاشماوەی چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵی نیشاندەدا كە لەناوچەكەدا دۆزرابوویەوە.

*چوار شەممە 27 نۆڤەمبەر/ تشرینی دووەم 2006

بەكورتی: دادگا دەستی پێكرد بەگوێگرتن لەشایەتیدانی یەكێك لەو كوردانەی كە لەدەستی تیمەكانی گوللەبارانكردن ڕزگاری بوو بوو، لەكاتێكدا یەكێ‌ لەپارێزە بەرگریكەرەكان ووتی بیانیەك ناوی لیستێك شایەتی پێداوە كەدەتوانێ‌ پەیوەندیان پێوە بكات..

بەڵگە: دادگا گوێ‌ لەشایەتیدانی چەند هاوڵاتیەكی كورد گرت كە لەشاڵاوەكانی ئەنفال ڕزگاریان بوو بوو.

شایەتی یەكەم لە دانیشتنی ئەمڕۆدا كەناوی (تەیمور عبدالله) بوو لە شایەتیدانەكەیدا باسی لەوە دەكرد كە چۆن لادێ‌ نشینە كوردەكان كوژراون.

ئاژانی هەواڵەكانی فەرەنسە لەسەر زاری ئەمەوە ووتی: چاڵێك هەڵكەندرابوو داوامان لێركابوو بەڕێز لەناویدا بوەستین پاشان سەربازێك هەستا بەگوللەباران كردنمان )) لەلایەكی ترەوە پارێزەری بەرگریكەر (بادی العارف) ووتی: كەسایەتیەك كە لەوانەیە ئەمریكی بێتی یان كەنەدی هاتووە بۆ ماڵیان لیستێكی پێ‌ داوە كە ناوی سێ‌ شایەتی تێدا بووە دەتوانرێت بانگ بكرێن بۆ وەرگرتنی شایەتەكانیان.

لە ووت و وێژێكی تونددا دادوەر ئارامی نەما بەهۆی خاویی پارێزەرەكەوە لە پێشكەشكردنی لیستی ناوی شایەتە پێشنیاركراوەكاندا.

*پێنج شەممە 28 نوڤەمبەر، ترشینی دووەم 2006

بەكوتی: زانایەكی ئەمریكی كەناوی دكتۆر (كلاید سناو) بوو پسپۆڕ بوو لە باری بەڵگە تاوانیەكاندا بەبەڵگەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كەكوردە عێراقیەكانیان تیادا دفن كراوە ئەوانەی ساڵی 1988 كوژراون.. دكتۆر سناو یەكەمین پسپۆڕ بوو كەدەستەی داواكار هێنابوویان بۆ پێشكەشكردنی شایەتیەكانی لەبەردەم دادگادا..

بەڵگە: دەستەی دادگا گوێیان گرت لە شایەتیدانی دكتۆر (سناو) كەباسی ئەوی كرد چۆن سەفەری كردووە بۆ گوندی (كوریمێ‌) لەباكوری عێراق لەساڵی 1991 بەو سیفەتەی كە ئەندامێك بوو لە تیمێكی پزیشكی دادوەریدا..

دكتۆر سناو هەواڵی دا بەدادگا كە 27 پیاو منداڵ كوژراون لەلایەن هێزەكانی عێراقیەوە لەشاری ناوبراو.. پاشان نمایشێكی ڤیدیۆیی نیشاندا كەتیایدا پاشماوەی ئێسك و پروسكی قوربانیانی نیشان دەدا كە دەری هێنابوو بەكۆمەكی تیمە پزیشكیەكە لەو گۆڕە بە كۆمەڵانەدا كە دفن كرا بوون تیایدا..

وێنەكان ئێسكە پەیكەرەكانی نیشان دەدا كە لەسەر زەویەكە بوون لەپاڵی هەندێكیشاندا زەرزەنگی نوێژكردن یان پشتێنی كوردەواری بەدرێژی باسی ئەوەی كرد كە زیاتر لە 80 برینی پێوەی لەئەنجامی گوللە بارانكردندا..

یەكێ‌ لەدادوەرانی دادگا ئەوشكاتەی ڕەت كردەوە كە صەدام حسێن پێشكەشی كرد كە بریتی بووە لەوەی نابێ‌ دادگا ڕێگا بەدكتۆر( سناو) بدات شایەتیدانی خۆی پێشكەش بكات چونكە ئەمریكی یەوە شایەتیدانەكەی لایەنگیرانەیە، صەدام ووتی: وێنەی ئەولاشانەی نمایش كرا لەوانەیە لەجێگای ترەوە هێنرابن بۆ ناو ئەو گۆڕانە.

*چوار شەممە 29 نوڤەمبەر/تشرینی دووەم 2006

بەكورتی: پسپۆڕانی بەڵگەی تاوانەكان (ئەمریكیەكان) بەردەوام بوون لە نیشاندانی ئەو بەڵگانەی كە باس لە گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەكات كەكوردەكانیان تیادا دفن كرابوو لەساڵی 1988 ز دا.

سەرۆكی دادگا فەرمانیدا بە دەركردنی یەكێ‌ لە پارێزەرانی بەرگریكەر لە صەدام لەهۆڵی دادگا بەهۆی  سوكایەتی كردنیەوە بەدەستەی دادگایی كردنەكە.

بەڵگە: پسپۆڕێك لەبەشی بەڵگەكانی تاوان  (دۆگلاس سكوت) ووتی قەباغی ئەو ڕەشاش و فیشەكانەی دۆزراونەتەوە لەناو لاشە دفن كراوەكاندا لەگۆڕە بەكۆمەڵەكاندا لە گوندێكی كوردیدا بۆمان ئاشكرا دەكات كە قوربانیەكان لەسێدارە دراون لەلایەن ((تیمی لەسێدارەدانی ڕژێمەوە)) وە ووتیشی بەلانی كەمەوە 7 سەرباز هەستاون بەپێوەنانی (124) فیشەك لەڕەشاشی كڵاشینكۆفەوە بۆسەر قوربانیەكان.

لەمیانی دانیشتنی دادگاییەكەدا، سەرۆكی دادگا (محمد عرێبی الخلیفە) فەرمانیدا بە دەركردنی پارێزەری بەریگریكردن (بادی عارف) لەهۆڵی دادگا.

پسپۆڕێكی تر كە فیزیاییەكی ئەمریكی بوو ناوی (ئەصفان دیار شكری) بوو، لەبەردەم دەستەی دادگادا شایەتیدا، لەكاتی پشكنینی پەناهەندە كوردەكان لەنزیك سنووری توركیا دەركەوت كە گازی خەردەلیان بەركەوتووە لە ساڵی 1988ز دا.

ووتی ئەوگازی خەردەلە بەكار هاتووە لەهەمان ئەو گازە دەكات كە نازیەكان لەجەنگی دووەمی جیهانیدا بەكاریانهێناوە..

*دووشەممە 4 دیسەمبەر/كانونی یەكەم 2006

بەكورتی: سەرۆكی دادگا ڕەزامەندی نیشاندا سەبارەت بەو داواكاریەی كەدەستەی داواكار پێشكەشیان كردبوو كەبریتی بوو لەكۆتایی هێنان بەگوێ‌ گرتن لەشایەتەكان دوای ئەوەی لەبەردەم دەستەی دادگادا نزیكەی (70) كەس شایەتیان لێ‌ وەرگیرا وە پێویستە دەستەی داواكار جەخت بكات لەسەر ئەو بەڵگەنامانەی كەپێی وایە كەتاوانباران دەبەستێتەوە بەو تاوانی كوشتنانە كەتاوانباركراون پێیان..

بەڵگە: شایەتحاڵی پێش كۆتایی كەوانەبێژی كیمیابوو ناوی عبدالقادر عبدالله بوو لە بەڵگەیەكدا ڕوونی كردەوە كە چۆن (22) كەسی نزیكی لەمیانی هێرشە كیمیاییەكاندا لەدەستداوە كەلەلایەن هێزەكانی صەدامەوە كراوەتە سەریان.

*5 شەممە 5 دیسەمبەر/كانونی یەكەم 2006

بەكورتی: صەدام حسین داوای لە دادگاكرد كە ڕازیی بێتبە ئامادەنەبوونی دانیشتنەكانی تر، وەبەوە وەسفی دەكرد كە دادگاییەكی بێ‌ سەروبەرە.

صەدام حسێن نامەیەكی سپارد بەخەتی خۆی نوسرابوو تیایدا سەرۆكی دادگاو دەستەی داواكاری تۆمەتبار كرد بوو كەئیهانەی دەكەن.

لەنامەكەدا هاتبوو (دادگا مۆڵەتم ناداتێ‌ قسە بكەم لەكاتێكدا كەدەمەوێ‌ ڕاستی ڕوون بكەمەوە ئەوەش بە بەرزكردنەوەی دەستم سێ‌ جار، دادگاییەكە دواخرا..

*چوار شەممە 6 دیسەمبەر/كانونی یەكەم 2006

بەكورتی: صەدام حسێن لەبەردەم دەستەی دادگادا بەخەندەو دڵخۆشیەوە دەركەوت ئەمە لەكاتێكدا ڕۆژی پێشوو هەڕەشەی لێكرابوو.

بەڵگە: كارایەكی كورد لەبواری پزیشكیدا ڕوونی كردەوە بۆ دادگا كەچۆن قوربانیانی هێرشەكانی تیمار كردووە كە بەگازی كیمیایی هێرش كرابووە سەریان لەلایەن هێزەكانی (صەدم حسێن)ەوە لەساڵی 1987ز دا.

*دووشەممە 8ینار/كانونی دووەم 2007.

بەكورتی: دادگایی دەستی پێكردەوە دوای مۆڵەتێكی (21) ڕۆژی، وە دەستەی دادگا بڕیارێكی دەركرد كە وازهێنان لەو تۆمەتانەی ئاراستەی سەرۆكی عێراقی صەدام حسێن دەكرێت دوای لەسێدارەدانەكەی.

*یەك شەممە 10یۆنیۆ/ حوزەیران 2007

بەكورتی: سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراقی (محمد عرێبی خەلیفە) لە دانیشتنی كۆتاییدا كەتەنها چەند  خولەكێكی خایاند حوكمی دادگا سەبارەت بەو شەش تاوانبارە لەدۆسیەی ئەنفالدا لەبەرواری 24 یۆنیۆ/حوزەیران 2007ز دەردەچێت..

*یەك شەممە 24 یۆنیۆ/حوزەیران 2007ز

بەكورتی: حوكمی دادگا دەرچوو بەسەر ئەو شەش تاوانبارانەدا لەدۆسیەی ئەنفالدا بەم شێوەیەك:

یەكەم: هەرسێ‌ تاوانبار (عەلی حەسەن مەجید) و (سوڵتان هاشم ئەحمەد) و (حسێن ڕەشید تكریتی) بڕیاری لەسێدارەدانیان دەرچووە.

دووەم: وە هەردوو (فەرحان الجبوری)و(صابر عبدالعزیز) بۆ هەمیشەیی حوكمی بەند كردنیان بەسەرا درا.

سێ‌ یەم: تاوانبار (گاهر توفیق العانی)یش، دادگا دەستی لەو تۆمەتانە هەڵگرت كە ئاراستەی كرابوو بەهۆی ناتەواوی بەڵگەكانەوە

دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق حوكمی دەركرد بەسەر ژمارەیەك لە یارمەتیدەرانی سەرۆكی پێشووی عێراقدا، دیارترینیان كوڕی مامی (عەلی حەسەن كیماوی) ووەزیری پێشووی بەرگری (سوڵتان هاشم ئەحمەد) لەو دۆسیەدا كە ناسراوە بە (شاڵاوی ئەنفال) كە قوربانیانی مەزەندە دەكرێتب بە زیاتر لە (100) هەزار هاوڵاتی كورد.

خودی صەدامیش لەهەمان دۆسیەدا حوكمدرا پێش ڕاپەڕاندنی حوكمی لەسێدارەدان لەدۆسیەیەكی تردا بەناوی (دۆسیەی دوجێل)ەوە..

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌