مارس 05, 2016 Omer ههواڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە باهەموومان ١٠ی ئایار لە (جەلەمۆرد)بین
رۆژی ١٠ی ئایاری ٢٠١٦ یادی قوربانیانی تاوانی ئەنفالکردنی گوندی جەلەمۆرد، دەکرێتەوە، هەر بەوبۆنەیەوە لیژنەی ئامادەکاری یادەکە داوا لەخەڵکی کوردستان دەکەن بەشداری بکەن کە رۆژی ١٠ی ئایار کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە مۆنۆمێنتی گوندی جەلەمۆرد بەرێوەدەچێت. ئەم یادە لەکاتێکدا دەکرێتەوە کە لەزۆربەی ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان یادی ئەنفال بایکۆت کرا، بەڵام رۆژی ١٠ مانگ کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لە گوندی جەلەمۆرد ئەو یادە دەکەنەوەو رێز لە قوربانیەکانیان دەگرن .
بەرلە ئۆپەراسیونەکانی ئەنفال جەلەمۆرد یەکێک بوو لەو گوندە قەرەباڵغانەی بناری خاڵڵان، بەلام لەپەلامارەکەدا دوای کیمیابارانکردنی گۆپتەپەو عەسکەر لەرۆژی ٣ی ئایاردا هێزەکانی سوپا دەستیان کرد بەهێرش وپەلامارو گوندی جەلەمۆردو گوندەکانی دەوروبەری لە رۆژی ١١مانگی ئایاری ئەوساڵەدا بەرپەلاماری ئەنفالکەوتن و خەڵکێکی زۆر گیران و ئەنفالکران پەلامارەکە هێندە درندانە بوو تەنها لە گوندی جەلەمۆرد نزیکە ٥٠٠ کەس گیران و ئەنفالکران، کەسەرئەنجام ٤٧١ کەسیان بێسەروشوێنکران وجارێکی تر نەبینرانەوە، ئەگەرچی ناوچەکە خەڵکێکی زۆری ئەنفالکراون بەڵام جەلەمۆرد لەبەرئەوەی گورزی گەورەی بەرکەوتوو بەهۆیەوە زۆرترین رێژەی ئەنفالکراو و شەهیدیان بە ئازادی خەڵکی کوردستان بەخشیوەو کەمترین خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە. لەلای خەڵکی ناوچەکە نازناوی هەڵەبجەی دووهەمی وەرگرتووە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
مارس 22, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.