• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

تاقانەكانی ئەنفال لەچاوەڕوانی دادگایی كردنی تۆمەتبارانی ئەنفالدان

تشرینی یەکەم 08, 2015 Omer دەربازبووان لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە تاقانەكانی ئەنفال لەچاوەڕوانی دادگایی كردنی تۆمەتبارانی ئەنفالدان


تاقانەكانی ئەنفال لەچاوەڕوانی دادگایی كردنی تۆمەتبارانی ئەنفالدان
تاقانەیەكی ئەنفال: ژیان بۆ ئێمە هیج مانایەكی نییە, هەتا تاوانبارانی ئەنفال راپێچی بەردەم داگا نەكرێن وسزای خۆیان وەرنەگرن .

راپۆرت: سمكۆ سابیر

بەروار : 3ی ئازار 2013 كاتژمێر 4ی پاشنیوەرو
شوێن : رزگاری

تةها رؤستةم حسيَن عةبدوللأَ
تاقانەكانی ئەنفال بەوكەسانە دەگوترێت كەلەسەرجەم ژمارەی ئەندامی خێزانێك،یاخانەوادەیەك,تەنها یەك كەس لەوخێزانەدا لەپرۆسەی ئەنفال دەربازبوون. ئەو تاقانانە تاساڵانێك لەمەوپێش هێندە بێكەس‌وبێناز ژیانیان بەسەر دەبرد، وەكو خۆیان گووتەنی هەررۆژەو لەكوچەوماڵێكدا رۆژیان كردۆتەوە.ئەوە جگەلەوەی زۆربەیان لەكاتی شاڵاوەكان خەریكی شوانكارەیی بوون‌وتەمەنیان لە12-14 ساڵ تێپەڕِینەكردبوو
.بۆیە لەو تەمەنە هەركەسێك تەواوی خانەوادەی لەماوەی چەند كاتژمێرێك،یاشەو رۆژێك لەدەست بدات،ئەبێ‌ ئەو دۆزەخە چ دۆزەخێك بێت،كەبەڕووی مێردمنداڵێكی ئاوابكرێتەوە؟!!
تەهارۆستەم محەمەد ئەمین تاقانەی ئەنفال دانیشتووی گوندی ملە سورەی ناحیەی تیلەكۆی كەلارە، تەها لەدایكبوی ساڵی( 1974)ە. لەكاتی پەلامارەكانی ئەنفالی سێ‌ لەگەرمیاندا ئەو تەمەنی 14ساڵان بووە، ئەو رۆژە كە سوپاوجاش پەلاماری گوندی ملەسورە دەدەن لە14/4/1988دا لەكێوو تەپۆڵكەكانی دەوروبەری ملەسوورە خەریكی لەوەڕاندنی ئاژەلەكانی بوو. دەڵێت: ئەگەرچی من ئەو كاتە میردمنداڵ بووم،وەكو پێویست هەموو وردەكاریەكم لەبیرنەماوە، بەڵام دەزانم كە ئەو رۆژە چی روویدا ؟.من لە ترسی شاڵاوەكە چەند رۆژێك لە دەوروەری ئاواییەكە خۆم حەشاردابوو، بەڵام هەستم كرد ئیتر دەرفەتی دەربازبوون لەبەردەممان نەماوەتەوە،چونكە ئاگام لێبووهەموو خەڵكەكە لەملە سورە كۆكرابونەوە،خەڵكەكەئامادەكارییان بۆجێهێشتنی گوندەكە دەكرد،هەركەسێك بەئۆتۆمبێل‌ومەكینەكەی( تراكتۆر) بەهۆی چڕبوونەوەی پەلامارو شاڵاوەكانی رژێم ، خەریكی ماڵباركردن‌و گواستنەوەبوو، ،چونكە هیچ كەسێك چاوەڕێ‌ ی روودانی ئەو رۆژە رەشەی نەدەكرد.بەڵام خەڵكی ملەسوورە كەس فریانەكەوت كەبەویستی خۆیان گوندەكە چۆڵبكەن‌ودووچاری ئەوتاوانەنەبن.،چونكە لەلایەن سوپاوە گەمارۆدران وهەمووی بەزیلی سەربازیی گوازرانەوە.تەهادەڵێت:دایكی من ئەو كاتە چاوەڕێی كردبووكەتراكتۆرەكانی خۆمان بچن بەشوێنیدابۆئەوەی تەواوی ماڵەكە بگوازنەوەوگوندەكە چۆڵبكەین،بەڵام سەربازەكان لەگەڵ خەڵكی گوندەكە یەكسەرسورای زیلیان كردبوون،ئیتر نەمانزانی چییان بەسەرهات؟!تەهابەهەناسەكی تەنگەوە،بەچاوی پڕلەحەسرەتەوەدرێژەبەباسەكەی دەدات‌و دەڵێت:دوای ئەوەی هیچ كەسێكم نەبینییەوە لەكەسوكارەكەم كەبریتی بوون لە6 كەس بەناوەكانی (رۆستەم محەمەد ئەمین-باوك،كەتان محەمەد رەسوڵ- دایك،دیمەن،كوێستان- خوشك،سامان، گەرمیان- برا) دوارتربەشەوبەهۆی چەندناسیاوێكەوەكەچەكداری رژێم بوون،رزگاریان كردین‌وگەیشتینە دەوروبەری رزگاری.بەڵام بێئەوەی یەك كەس لەخانەوادەم لەگەڵمدا بێتیاهەواڵێكمان هەبێت لەبارەیانەوە،.ئیتر لەو كاتەوەبەبێ‌ كەسوكارژیان بەسەردەبەم تاساڵی 2003 لەماڵی مامەكانم ژیانم بەسەربردووەوهەر رۆژەی لەشوێنێك ژیاوم.هەمیشە چاوەڕوان بووم هەواڵێكی خۆشی ئەو كەسوكارەم بزانم.بەداخەوەئەو هەواڵەم هەرنەبیست‌وچارەنووسی خانەوادەكەی خۆم هەرنەزانی.سەبارەت بەدادگایی كردنی جاش‌و مستەشارەكانی كەلەتاوانی ئەنفالدا رۆلیان هەبووە،تەهارۆستەم گووتی: لەڕاستیدا ئەو داوایە بۆدادگایكردنی ئەو تۆمەتبارانە،داوای هەموومانەبەڵام جێبەجێكردنی ئەولەئێستاو لەداهاتووشدا بەدووروقورس دەزانم، ئەویش بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسییەی كەلەكوردستاندا هەیە.ئەوە جگەلەوەی جێگەی داخە زۆرێك لەحزب‌و رێكخراوەكان بەردەوام نان لەسەرئێمەوپرسی ئەنفالەوئەو لایەنەیان زۆر بەخراپی بەكاریان هێناوە.لەئێستادا هەركەسێك هەڵدەستێت بەناوی ئەنفالەوە قسەدەكات‌وخۆی دەكات بەنوێنەری ئێمە،بەدەیان كەسیش خۆی بەئەنفال دەوڵەمەند كردووە.بێگومان كاری باشیش كراوە بۆئێمەی كەسوكاری قوربانبانی ئەنفال،بەڵام دەكرا كاری باشتربكرابایە.
تةها رؤستةمیەكێكی ترلەو تاقانانەی ئەنفال كەبەداخەوە ئەویش وەكو تەهارۆستەم هیچ كەسێكی خانەوادەكەی دەربازنەبووە،ئەنوەر حەمەلاوی گوندی توكنی گەرمیانە.ئەنوەر حەمەلاو بەو شێوەیە بۆئەنفالستان دوواو گووتی : من ناوم ئەنور حەمەلاو حەمەكەریمە،خەڵكی گووندی تووكنم لەساڵی 1972لەدایك بووم. لەكاتی پرۆسەی ئەنفال دا گووندەكەمان بەرشاڵاوی ئەنفال كەوت زۆربەی خەڵكی گووندەكەمان بەر ئەوشاڵاوەكەوت كە بریتی بووە لە 368 كەس لەناویاندا دایك و باوك و 4خووشك و دوو برام وو خۆم بەر شاڵاوی ئەنفالە كە كەوتین، بەڵام لەكاتێك دا رژێم لێ بووردنێكی دەر كرد من بەجیاگیرابووم لەخەڵكەكە دابرابووم بەر لێبووردنەكە كەوتم باوكیشم هەمان كات بەر لێبوردنەكە كەوت دوایی یەكی شەش مانگ زیندانی ئازاد كراین كاتیك گەرامەوە لەزیندان هاتمەوە دایكوو 4 خووشكە كەم ودووبراكەم نەگەڕانەوە لەپرۆسەی ئەنفال هەر خۆم ‌و باوكم بووین لەچەندین ماڵ ‌وشوێن ژیانێكی ناخۆشم بەسەربردووە، دوایی ماوەیەك من بەهۆیی نەبوونی ناسنامەوە لە(سمود) ناحیەی رزگاری ئێستا دەژیام جارێكی تر گیرامەوە لەئەمنی كەلار بە بیانووی ئەوی من ناسنامەوبەڵگەنامەی پێویستم نییە،و پێشمەرگە بوومە تەسلیم نە بوومەتەوە بەڵام ئەوەی زانیاری پێدابوون بەهەڵە دەرچوو،ئازدیان كردم تالەسالی 1990 بەهەرەزالەتێك بیت ناسنامەم دەرهێنا دواترلە1/9/1990 بەناچاری جلی سەربازیم لەبەركردوبەو بە بەعەسكەری،
دوایی چەند مانگێك لەسەربازی كردنم دەنگۆیی راپەرین هاتە ئاراوە منیش وەك هەموو كەسێك بەر لەوەی راپەرین دەست پی بكات فیرارم كرد‌و لە سمودبووم لەگەڵ راپەریندا منیش بەشدار بووم بەڵام بەداخەوە باوكم بەهۆیی نەخۆشی كووشندەی نوگرە سەلمانەوە گیانی لەدەست دا لەساڵی 1992 ئیتر خۆ م بەتەنها مامەوە تاوەكوو ساڵی 1995 خێزانم پێكەوەناو لەكەلار دەژیم لەئێستاشدا خاوەنی 5كوڕو 2 كچم بەناوەكانی ژیلون،گەرمیان ،ژیار،محەمەد،زانیار،شیلان. سایە.ئێستائەو تاقانەیەلەقەزای كەلار ژیان بەسەردەیات.بەڵام هەمیشەوەك چاڵاكوانێكی بواری ئەنفالیش،رەخنەی ئەوە دەگرێت كەتائێستا دەسەڵانی كوردی هەوڵی نەداوە ئەو كەسانەی كەتۆمەتباران بەبەشداریكردنیان‌وهاكرای كردنی سوپای بەعس لەتاوانی ئەنفال،نەدراونەتە دادگا‌و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا نەكراوە.بۆیە ئەو تاقانەیە دەڵێت: ژیان بۆ ئێمە هیج مانایەكی نییە تاوەكوو تاوانبارانی ئەنفال راپێچی بەردەم داگا نەكرێن و سزای خۆیان وەر نەگرن.
حسيَن عةبدوللأَتاقانەیەكی تری تاوانی ئەنفال لەگەرمیان حسێن عەبدوڵلاحەمە حەسەنە،كەلەدایك بووی 1972. ئەو تاقانەیە،خەڵكی ملەسورەی سەربەناحیەی تیلەكۆی قەزای كەلارەو 7كەس لەخانەوادەكەی بەناوەكانی ( (عەبدوڵاحەمە حەسەن-باوك- ئاسكە حەمەسەعید- دایك. ئافتا،توبا،گەلاوێژ- خوشك.سیروان‌وحەمەخان ) ئەنفالكراون.لەكۆی گشتیی حزم‌و كەسەكانیش هەمووی 51 كەسمان ئەنفالكراوە.حسێن سەبارەت بەئەنفالكردنی سەرجەم خانەوادەكەی خەمێكی قوڵ یەخەی دەگرێت‌وبەدەنگێكی نزم‌و لەسەرخۆبەئەسپایی باس لەو تاوانە دەكات كەبەسەر خۆی‌وخانەوادەوخەڵكی گوندی ملەسورەدا هاتووە.حسێن دەڵێت:ئێمەبەهۆی تەمەنمانەوە هەرخەریكی شوانی‌وبەخێَوكردنی ئاژەڵ بوون،لەكاتی شاَڵاوەكەدا،بەڕێكەوت بڕیارماندائاژەڵەكانمان بەرەو (سمود)بەرن،لەڕێگای حاجی عەوادەوەپەڕینەوە،دواترگووتیان جاش هاتن،دواتركەگەیشتینە سەر جاددەی سەرەكی كفری- كەلارسەربازەكان رێگەیان لێگرتین‌وئەفسەرێك ئێمەی دەستبەسەركردتابەیانی. كەخۆرهەڵات ئەو ئەفسەرە شەو قسەی زۆر خۆش بوو لەگەڵ ئێمە بەڵام بۆبەیانی هەڵوێستی زۆر بەرخراپی گۆڕاولێمان هەڵگەڕایەوە.دواترسەعید جاف كەموستەشاری رژێم بووهەرچۆنێك بووئێمەی لەو ناوە دوورخستەوەو زگاری كردین.لەترسی سەربازو جاشەكان،خۆمان لەدەوربەری گوندی سەیدەبەرەودێبنە شاردەوەوتوشی وەزعێكی زۆر ناخۆش هاتین،هیچ خۆراكێكمان پێنەبوو،ئەگەر شوانەكانی سەیدە نەبونایە ئێمە لەبرسان ئەمردین،چونكە زۆر هاوكارییان كردین.ئێمە جگەلەبرسێتییەكەش تەنهاجلەكانی بەرمان مابۆیەوە،جگەلەوەش ئاگامان لەكەسوكاریشمان نەمابوو.دوای چەند رۆژێك ئێمە لە(سموود) خۆمان شاردەوەوئیتر ژیانمان بووبەچاوەڕوانی هاتنەوەی كەسوكارەكانمان.تائێستاش من هەرچاوەڕوانم ئەگەرچی باشیش ئەزانم كەچاوەڕوانی هیچ سودێكی نییە‌وبێمانایە.ئێمە وەكو تاقانەی ئەنقال،25 ساڵە بێكەسوكار ئەژین،تەنهایەك كەسیشم نەماوە لەخێزانەكەم كەدڵم پێیخۆش بێت.دواتربۆئەوەی بژیم هەر رۆژەی لەشوێنێك رۆژم كردۆتەوە. منەتاساڵی 2003 هەر چاوەڕوانی كەسوكارەكەم بووم بەڵام كەبەعس روخاو هیچ كەسێك نەگەڕایەوە، ئیدی زانیم تائەبەد ئەبێت بێكەسوكاربژیم،پێمبڵێن بێكەس‌وتاقانە.سەبارەت بەدادگایكردنی جاش‌وموستەشارەكان،حسێن عەبدوڵا دەلێت:بێگومان دادگایكردنی ئەوانە هیواو داواكاری سەرجەم ئێمەی كەسوكاری ئەنفالكراوەكانە،بەڵام منیش پێموانییەئەو كارە بەحكومەت‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت‌وئەو داوایەی ئێمە جێبەجێبكرێت.هەرگیز من ئەو 3 ساڵەم بەتایبەت لەبیر ناچێتەوەلەساڵی 1988- 1991‌وتاكاتی راپەڕین كەلەچ دۆخێكی خراپ‌و نالەبار ژیانمان بردۆتە سەر.لەكۆتاییدا دەپرسین،ئایا كاتی ئەوە نەهاتووەكەحكومەتی هەرێم بۆدووئامانجی روون،هاوكات وەكو بەرپرسییاریەتێكی ئەخلاقی،بیرلەوەبكاتەوەوكارلەسەرئەوەبكات كەتۆمەتبارانی پرسی ئەنفال بەرەو دادگاكان راپێچ بكات‌و،هەروەهائەوخەم ودڵەراوكێیەونیگەرانییەی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال‌وتایبەت تریش، تاقانە دڵشكاوەكان،بەردەوام تێیدا دەژین دڵخۆشیان بكات بە هەنگاوەو ئیتردەستبكەبن بەپڕۆژەوكاری نوێترلەكەیسەكانی جینۆسایدو ئەنفال؟؟ هەنگاو گەلێكن هێندەسەخت ‌و دژوارنین بەقەد ئەوەی پێویستی بەئازایەتی بڕیاردان هەیەبۆئەوەی ئەو كێشەیە یەكلایی بێتەوەوكۆتایی پێبێت!!!

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌