• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان” …….نووسینی میران ئەبراهام
  • خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و لێکەوتەکانی .. هۆمەر محەمەد
  • یادی ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا ئەمڕۆ…………………هۆمەر محەمەد
  • وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد
  • سینەما وەک پارێزەری مێژوو کورد ڕزگاربوویەکی بەهێزە، نەک قوربانییەکی زەلیل. ………………..هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

مرۆڤ و جوانیەکانی لە یادی هونەرمەندی کۆچکردوو تەهاکەریمیدا

مارس 18, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مرۆڤ و جوانیەکانی لە یادی هونەرمەندی کۆچکردوو تەهاکەریمیدا


مرۆڤ و جوانیەکانی  لە یادی هونەرمەندی کۆچکردوو تەهاکەریمیدا

عومەرمحمەدtaha

ئایاری ٢٠١٤ سنە

بەو مەرجەی مرۆڤەكان ، نیرومێ‌ گەورەوبچوك بەكەرامەتی تەواوەوەو پیكەوە دوور لە ئیرەیی ودڵپیسی بژین، لەبری شكاندنی دەستی یەكتری یەكتر بنیات بنێینەوە هەوڵی سەركەوتنی یەكدی بدەن ..

ژیان ئێستا بەوە ناشرین و دزێوە كە لەبری ئەوەی دەستی یەكبگرن چاڵ بۆ یەكتر هەڵدەكەنن، راستە گەوجەكان چاڵ بۆ كەسانی بەهرەمەند هەڵدەكەنن .. بەڵام نازانم بۆچی بەهرەمەندەكان لاسایی گەوجەكان دەكەنەوە !! من بۆخۆم برینداری ئەو خەنجەرانەم كە دۆستەكانم لەپشتەوە لێانداوم، بەڵام شانازی بەخۆمەوە دەكەم كە جگە لە خۆشەویستی و لێبووردەیی هیچ شتێكی ترم نیە پێیان ببەخشم هەقوایە هەموومان ژیان واببینین بەلای كەمەوە من وام پێخۆشە ژیان بەو جۆرە بێت .. كەچی هەن ئەم دیدە تایبەتەم بە گوناه لەسەر حساب دەكەن !!

من لەوە تێناگەم كەسانێك كە توانای هاوكارییان نیە خۆ توانای ئەوەیان هەیە دوژمن نەبن..! ‌ خۆشەویستی و لێبووردەیی هەمیشە بۆ مرۆڤایەتی گرنگە، هەمیشە بەوە نیگەرانم و لەخۆ دەپرسم و ناگەمە ئەنجام ، داخۆ مرۆڤ بۆچی هێندەی ئامادەی جەنگ و دردۆنگیە هێندە ئامادەی خۆشەویستی و لێبوردەیی نیە !!؟ بۆچی بەمەرجی بەرژەوەندی تایبەت و چاوچنۆکانە نەبێت ئامادەی پێكەوە ژیان نیە ؟ بۆچی هەمیشە وەك مێگەل مل شۆڕ دەكەن بۆ بەرەكانی جەنگ ؟ دەچن براكانیان دەكوژن یان خۆیان بەدەست براكانیان بەكوشت دەدەن .؟! كەچی پركێشی ئەوە ناكەن بۆیەكجار بەڕوی سەرۆكەكانیاندا  بجەنگن ‌و بڵێن ( نا ) بۆ جەنگ ؟ من نازانم جەنگاوەرەكانی مەیدان ئەو ئازایەتیەی لە بەرەكانی جەنگ دەینوێنن بۆ لەبەردەمی سەرۆكە شەرانگێزەكان ناینوێنن  .؟! ئەم پرسیارانە دەمکوژن و ناگەمە وەلامێکی تەواو.

من و تەهای كەریمی پێكەوە دەستمان برد بۆ كارێكی هونەری، بێگومان هونەرێكی سوك‌و چروك نا، بەڵام هەموو گوناهی ئێمە ئەوە بوو كە بەپێچەوانەی ئاراستەی شەپۆلەكانەوە چوینە ناو دەریای كارەكەوە، پێكەوە كارمان لەسەر جاشێك كرد من لەپێش ئەوەی تەهای كەریمی بناسم ناوی ” موستەشاری سپی ” م لەو جاشە نابوو، كە تەهای جوانەمەرگ كارە هونەریەكەی تەواوكرد ناوی بەكرێ‌ گیراوی سپی لێنا .. ئێمە هیچمان نەمانوێرا ناوی “جاشی سپی” لە كارەكانمان بنێن، چونكە ئەوسا هەموو كەس وای بۆ دەچوون ئێمە باس لە كەرێكی سپی دەكەین .. بەڵام ئەو موستەشارە خۆی پركێشی كردوو لە گۆڤاری ئەنفالستان بە خۆی گووت “جاشی سپی” ئێستا قسە لەسەر رەش‌وسپی جاشێك نیە ئەوەندەی قسە لەسەر رەفتاری مرۆڤەكانە .. ئێستاش لەنیەتی شەرانگێزانەی ئەو كەسانە تێنەگەیشتم كە داخۆ بۆچی پەلاماری تەها كەریمی جوانە مەرگیاندا ؟ من  دوو ساڵ پێشئەوەی تەهای جوانەمەرگ بناسم كارەكەی خۆمم ناونابوو ” موستەشارێكی سپی ” دیداریشم لەگەڵ سازكردبوو یەك تاكە كەس نەهاتەسەرخەت‌ و ورتەیان لێوەنەهات ..كەچی وەك بلێی ئەوكەسانە لە بنەرەتەوە دژایەتیان لەگەڵ كاری جوان هەبی ..خەریك بوو كەمپین وهەلمەتی ریسواكردنی تەهاكەریمی دەستپێبكەن .. بۆیە لەجیاتی تەهای هونەرمەند من هاتمە وەڵام و نوسیم من راوێژكاری فیلمی بەكرێگیراوی سپیم .. چونكە لە هەموو ناوچەكانی كوردستان‌ و دەتوانم بڵێم زۆربەی هەرەزۆری كەسوكاری ئەنفالكراوان من دەناسن ‌و بە دۆستم دەزانن من ویستم ببمە زرێپۆشی تەهاو سینەمای كوردی .. كەچی عەجایەب ئەو هەموو ئەدەب و بیدەنگیەی تەهای كەریمی ئەو كەسانەی لە لاساری نەخست، لەدوای ئەوەی ڕاستییەکانیان بۆ دەرکەوت لەبری ئەوەی گەورەیی بنوێنن پۆزشێک بهێننەوە گزگلییان هەڵبژاردو بێدەنگ بوون، کە تەها کۆچی دوایی کرد، هەموومان بۆی پەرۆش وغەمناک بووین لەوەشدا هەربێدەنگ وگزگل بوون، نازانم مرۆڤ بۆهێندەی نالەبارو دۆستی خراپەکارییە، هێندە خۆی لەگەڵ جوانییەکاندا ناگونجێنێ؟ بۆچی ئامادەی هەڵلوشین وپیسکردنی ژینگەیە و ئامدەی ژینگە دۆستی نییە ؟ نازانم بۆ !!

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان”                                   …….نووسینی میران ئەبراهام
    پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان” ...

    نیسان 14, 2026 0

  • خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و لێکەوتەکانی .. هۆمەر محەمەد
    خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و...

    نیسان 14, 2026 0

  • یادی  ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا ئەمڕۆ…………………هۆمەر محەمەد
    یادی ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا...

    نیسان 12, 2026 0

  • وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد
    وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2026 0

  • سینەما وەک پارێزەری مێژوو کورد ڕزگاربوویەکی بەهێزە، نەک قوربانییەکی زەلیل. ………………..هۆمەر محەمەد
    سینەما وەک پارێزەری مێژوو کورد ڕزگاربوویەکی بەهێزە، نەک...

    نیسان 08, 2026 0

  • چاوەڕوانی لە نێوان عەشق و غەنیمەتدا گفتوگۆی من و پورزا عارف   ……………………هۆمەر محەمەد
    چاوەڕوانی لە نێوان عەشق و غەنیمەتدا گفتوگۆی من و پورزا عارف ...

    نیسان 08, 2026 0

  • لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم  دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە  ………………………هۆمەر موحەمەد
    لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە ...

    ئازار 16, 2026 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان”                                   …….نووسینی میران ئەبراهام
    پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان” …….نووسینی میران ئەبراهام

    نیسان 14, 2026 0

  • خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و لێکەوتەکانی .. هۆمەر محەمەد
    خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و لێکەوتەکانی .. هۆمەر محەمەد

    نیسان 14, 2026 0

  • یادی  ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا ئەمڕۆ…………………هۆمەر محەمەد
    یادی ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا ئەمڕۆ…………………هۆمەر محەمەد

    نیسان 12, 2026 0

  • وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد
    وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌