• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان” …….نووسینی میران ئەبراهام
  • خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و لێکەوتەکانی .. هۆمەر محەمەد
  • یادی ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا ئەمڕۆ…………………هۆمەر محەمەد
  • وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد
  • سینەما وەک پارێزەری مێژوو کورد ڕزگاربوویەکی بەهێزە، نەک قوربانییەکی زەلیل. ………………..هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

خەونی من و پیرە ئۆپڵ

مارس 17, 2015 Omer هاوپۆلنه‌كراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە خەونی من و پیرە ئۆپڵ


خەونی من‌وپیرە ئۆپڵMEDION Digital Camera

عومەر محەمەد

من دەمزانی ئۆپڵە پیرماندو پەرێشانەو بە بەنزینی خراپ‌و گرانبەهاوە دەخوازێت بیسەلمێنێت كە هێشتا بە گۆڕترە لە و ئۆتۆمبیلە گرانبەهایانەی پیاوی بیابك و بێخەم‌و خەمساردی ناوهۆتیلەگرانبەهاكان دەگوازێتەوە نێو یادو بۆنەکانی ئەنفال وکیمیاباران و بە تیژرەوی بە تەنیشتیدا تێدەپەرن‌و تۆزوخۆڵی رێگای بەسەردا دەكەن. زۆریشن ئەوانەی لە نێو كەلاوەكانی‌ ناو ئۆردوگاكانەوە هاتوون كە زیاتر لە 25 ساڵە تیایدا دەژین‌و رۆژانە لەچاوەڕوانی ئەنفالكراوەكانیاندا دەسووتێن.. وەلێ هیچ كام لەوانیش لە تاوی ئازاری خۆیان ئاوڕ لە سەر نشینانی نادەنەوە.. هیچ كەسێك لە دەست‌و پێی خوداوەندە خوێنخۆرەكان‌و ئەفسەر و بازرگان‌و میرەكانی‌ جەنگ، راوكەرانی‌ خەون‌و خەیاڵ‌‌و خوێن‌و خەندەو خۆزگەكانی‌ خەڵكانی‌ ناوئۆردوگا زۆرەملێكان‌و گەڕەكەكانی‌ دۆزەخ ئەو چیرۆكانە بە پولێك ناكرن كە سەرنشینی ئەم ئۆپڵە پیرە گوند بەگوندو ناوچە بەناوچەی ئەنفالكراو دەگەڕێ‌‌و بە ریكۆردەری هاكەزایی تۆماردەكرێن‌و دواتر دەخرێنە سەركاغەزو دەنوسرێنەوە، تەنانەت لەو وێنانەش هەڵنارٍوانن كە بە كامێرایەكی هەرزانبایی گیراون‌و خەم‌و تراژیدیای میللەتێكی ئەنفالكراوی سەدەی بیستەمیان بەروخسارەوە ماوەتەوە..

هەر هەموویان كەڕو كوندو دڵ مردوو.. هێڕو كەیل‌و بێئاگا لە ناو هۆتیل‌و مۆتیلەكان نەبێ‌ نەدەزانن قسە لە بارەی ئەنفالەوە بكەن نەدەشزانن لەناو ئەنفالدا چ تراژیدیایەك گوزەراوەو ئێستا چی تراژیدیایەكی بۆ بەجێهێشتووین؟! كەچی لە یادەكانیشدا بە قات‌و بۆیمباخ‌و سەیارەی كەشخەوە دێن‌و هەلەكەسەمای‌ چونە سەر مایكرۆفۆن‌و كامێرای تیڤیەكان دەكەن‌و خۆیان بەسەر خەون‌و خەمی ئەم مرۆڤە مەینەتبارانەو بەسەر ئێسك‌و پرووسك‌و كەللەسەری‌ بەجێماوی ناو لمی بیابانەكەوە بادەدەن.. ئێمەی ناچار‌و نائومێد‌و جەرگ و دڵسووتاوی ئەنفالكراوەكانی گەرمیان‌و كوێستانیش.. بەسەر چەندین پلانی‌ ڕەش‌و نهێنی‌ نامەردانەی ئەومرۆڤە بێباكانەوە بەسەر خۆپەرستی و نابەرپرسیارێتی چالاكواناندا دەمانەوێ‌ بازبدەین‌و لەخەم‌و خەونی ئەوخەڵكە نزیكبینەوەو دڵگەرمانە خەریكی نوسینەوەی حیكایەتە تراژیدیەكانیانین بە زەحمەت دەتوانین لە دەروازەی هەمیشە كراوەیانەوە بچینە ژورەوە، چونكە ئەوانیش دەزانن ئەوانەی دوێنێ‌ خزمەتیانكردوون‌و حەواندوییاننەوە ئەمرۆ هەریەكەو نوسینگەو كۆمپانیای بۆ فرۆشتنی‌ رووبار‌و مێرگ‌و شاخ‌و خوێن‌و نامووسی‌ خاك‌و خۆزگەكانی‌ خەڵك‌ كردووەتەوەو بووەتە فیرعەونی سەردەم. كەندووی‌ بەتاڵی‌ بێوەژن‌و خەیاڵی‌ زۆر شەرمنی‌ قەیرە كچانی‌ جێماو‌و ئافەرۆز لە دوای‌ ئەنفال‌و ئافاتەكان.. بە حەسرەت‌و گڕ‌و هاواری‌ خنكاوتر لە هەناسەی خنكاوەكانی‌ بیابان و بەزۆرو بە كۆمەڵ كوژراو بەكۆمەڵ لە گۆڕنراوی‌ ژێر خۆڵ‌و لمی‌ بیابانەكان لە رومادی و لەحەزەر لە سەرسنوری سعودیەو كوێت لە “عەرعەر”.

ئۆپڵە پیر ماندوو بووەو خەونم بوو لەیەكێك لە مۆنۆمێنتەكانی ئەنفال دایبنێم و بۆ مێژوو بەمیللەتەكەم بلێم مێژوو تەنها قەڵەمە هەژارەكان بەراستی دەینوسنەوە، ئەم ئۆپڵە ئەڵمانیە كەنەفتە دەبێت لە یادەوەری كەسوكاری ئەنفالكراواندا بمێنێتەوەو لە یادەكانی ئەنفالیشدا بەهەموو ئەوسەرنشینانە بڵێت ئێوە جگەلە كۆمەڵە كەسێكی بێباك و درۆزن و فشەكەر واوەتر شتێكی تر نین . دەبوو ئۆپڵەپیرەكەی ئەنفالستان بەرێزەوە لەوێدابنرایەو هەموو ژمارەكانی ئەنفالستانی بەخۆیدا هەڵبواسیبایەو هەرمیوانێكی ئەو مۆنۆمێنتە بیزانیبایە كەسانێك هەن بەو دەروێشییە كاریان بۆ نوسینەوەی حیكایەتەكانی ئەنفالكردووە وەلێ ئەفسو هێشتا هەرخەونەو نەهاتووەتە دی .

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان”                                   …….نووسینی میران ئەبراهام
    پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان” ...

    نیسان 14, 2026 0

  • خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و لێکەوتەکانی .. هۆمەر محەمەد
    خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و...

    نیسان 14, 2026 0

  • یادی  ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا ئەمڕۆ…………………هۆمەر محەمەد
    یادی ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا...

    نیسان 12, 2026 0

  • وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد
    وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2026 0

  • سینەما وەک پارێزەری مێژوو کورد ڕزگاربوویەکی بەهێزە، نەک قوربانییەکی زەلیل. ………………..هۆمەر محەمەد
    سینەما وەک پارێزەری مێژوو کورد ڕزگاربوویەکی بەهێزە، نەک...

    نیسان 08, 2026 0

  • چاوەڕوانی لە نێوان عەشق و غەنیمەتدا گفتوگۆی من و پورزا عارف   ……………………هۆمەر محەمەد
    چاوەڕوانی لە نێوان عەشق و غەنیمەتدا گفتوگۆی من و پورزا عارف ...

    نیسان 08, 2026 0

  • لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم  دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە  ………………………هۆمەر موحەمەد
    لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە ...

    ئازار 16, 2026 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان”                                   …….نووسینی میران ئەبراهام
    پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان” …….نووسینی میران ئەبراهام

    نیسان 14, 2026 0

  • خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و لێکەوتەکانی .. هۆمەر محەمەد
    خوێندنەوەی پشت قسەکانی عەلی حەسەن مەجید. دەربارەی ئەنفال و لێکەوتەکانی .. هۆمەر محەمەد

    نیسان 14, 2026 0

  • یادی  ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا ئەمڕۆ…………………هۆمەر محەمەد
    یادی ئەنفال؛ لە «مریشکە بەکرەکەی» عەلی کیمیاوییەوە هەتا ئەمڕۆ…………………هۆمەر محەمەد

    نیسان 12, 2026 0

  • وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد
    وانەیەک بۆ مێژوو……….. هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌