مارس 05, 2015 Omer هاوپۆلنه‌كراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە کەسوکاری ئەنفالکراوان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کۆبوونەوە
کەسوکاری ئەنفالکراوان : حاکم هاوژین پاڵەوانی خەونەکانی ئێمە
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری : بەکەسوکاری شەرمەزارییە بوو بۆمان .
ئه‌مڕۆ ٥/٥/٢٠١٥ سێشه‌ممه له شاری هه‌ولێر نوێنه‌رانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان بۆماوه‌ی ٣:٣٠ كاتژمێر له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریدا كۆبوونه‌وه، کە لەسەر داوای ئەنجومەنی دادوەری بۆكۆتایی هێنان به‌وكێشه‌یه‌ی له نێوان كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و دادگاكانی كوردستاندا دروستبووه ئەمرۆ لەگەڵیاندا کۆبووەوە”. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری دانی بەهەڵەی خۆیاندا ناوەوبەکوسکاری قوربانیانی ئەنفالی راگەیاندووە ئەوەی رویداوەو بە ئێوە گوتراوە شەرمەزارییە بۆمان هاوکات هەر لەو کۆبوونەوەیەدا به‌ڵێنی نوێكردنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال وكۆتایی هێنان به‌مانگرتنی دادگاكانی كوردستان درا.
وەهاب ئەحمەد، یەکێک له نوێنه‌رانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان وتاقە دەربازبووی خانەوادەکەیەتی لە پەلاماری ئەنفالدا ئەمڕۆش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بووە، به ماڵپەڕی ئەنفالستانی راگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری بووه و لەوێ نوێنەری کەسوکاری ئەنفالکراوان قسەی باشیان کرد، ئێمە هەموو ئەوتۆمەتانەمان رەتکردەوە کە خرابووەپاڵمان، گوایە پەنجەرەمان شکاندووە، ئەوەشی وت کە ئەوان زۆریان لەسەر حاکم هاوژین گوت وئێمەش وتمان ئەو حاکمە پاڵەوانی خەونەکانی ئێمەی کەسوکاری ئەنفالکراوانە
حەسەن عەلیش کەهەر تاقانەیەکی ئەنفالە بەئەنفالستانی راگەیاند: “ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڵێنی دا فه‌رمانی گرتنی موسته‌شاره‌كان نوێ بكاته‌وه‌و ره‌وانه‌ی بنكه‌كانی پۆلیس وئاسایشی بكات به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن و وتیشی رەنگە وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری بگۆڕین “
به‌قسەی یەکێکی تر لە ئامادەبوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش پاساویان هه‌بووه به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بڕیاری گرتنی تۆمه‌تبارانی جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆیه داوایانكردووه هه‌ر به‌رپرسێكی حكومی بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ربكرێت.
عەدالەت عومەرساڵح کە چالاکوانێکی ئەنفالەو ئاگاداری ئێش‌وئازاری ئەنفالکراوانە بەئەنفالستانی راگەیاند کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو بووەو نزیکەی ٣٠ کەس ئامادە بوون وهەموو قسەیان کردووەو سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری داوای بەڵگەی کرد لەسەر ئەو خروقاتانەی دەرهەق بەکەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ ئەوەی ئیجرائات بکات. ئەوەش راگەیاندرا کە ئەنجومەنی دادوەری سەرلەنوێ دۆسێی گرتنی تۆمەتبارانی ئەنفال کەلەکوردستان جاش وموستەشارەکان زۆرینەی تۆمەتبارانی ئەنفال پێکدەهێنن .
لەسەرداوای کەسوکاری ئەنفالکراوان ئەمرۆ بەدەبوو سەرنوسەری ماڵپەری ئەنفالستانیش ئامادەبوایە بەلام بەهۆی بوونی ئەرکێکی ترەوە نەیتوانی ئامادەبێت .
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان وێڕای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ئه‌رێنی وه‌سفده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به ناڕه‌زایه‌تی تا ئه‌وكاته‌ی داواكاریـیه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت .
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
مارس 04, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.