مارس 05, 2015 Omer هه‌واڵ لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مریەم به‌شوێن خانه‌واده‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت و دەڵێت رەنگە منیش هەڵەبجەیی بم
مریەم به‌شوێن خانه‌واده‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت و دەڵێت رەنگە منیش هەڵەبجەیی بم
٤/٥/٢٠١٥
ئەنفالستان – سلێمانی : دەزگاکانی راگەیاندن بەبێ ئەوەی هێشتا ساغ بووبێتەوە هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی مناڵێكی ون بووی تاوانی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کردەوە سەردێڕی هەواڵەکانیان. ئه‌مڕۆ 3-5-2015 مرییەم (ئه‌و مناڵه‌ی دەڵێت هەڵەبجەییم) هێنرایه‌وه هه‌ڵه‌بجه و له كۆنگره‌كی رۆژنامه‌وانیدا چیرۆكی ون بوونی خۆی گێرایه‌وه و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانیش ئاماده‌یی پیشانداوە پشكنینی (D NA) بۆ ئه‌و مناڵه بکات بەمەبەستی دۆزینەوەی خانەوادەکەی و شادبوونه‌وه‌ی به خانه‌واده راسته‌قینه‌كه‌ی.
مریه‌م له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: من ناوم مریه‌م-ه له ته‌مه‌نی (8) مانگیەوە له‌لایه‌ن خانه‌واده‌یه‌كی ئێرانییه‌وه به‌خێوكراوم ئیێستا ته‌مه‌نم بوه به (27) ساڵان، ئێستا ناسنامه‌ی ئێرانیم بۆ ده‌رهێنراوه دوای مردنی ئه‌و باوكه‌ی كه به‌خێوی كردوم له ئێران، پێموترا كه من خه‌ڵكی كوردستان‌م و به‌خێو كراوم ئێستاش دڵنیا نیم خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بم هاتووم بزانم خانه‌واده‌ی راسته‌قینه‌م ده‌دۆزمه‌وه یاخود نا. وتیشی: من وێنه‌ی ته‌مه‌نی (8) مانگیم پێیه و پێشتریش سه‌ردانی شاره كوردییه‌كانی ئێرانم كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئاخۆ كامانه‌ن خانه‌واده‌ی راسته‌قینه‌ی من و هیواش ده‌خوازم له رێگه‌ی پشكنینی (DNA) وه ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی من دیاری بكرێت.
ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌نجام دانی چه‌ندین گفتوگۆ له پێشتر و ئێستاشدا له رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌و كچەمان هێنایه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له ئێستادا هه‌ن دڵنیاین خه‌ڵكی كوردستانه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌موو رێكاره یاساییه‌كان ده‌گیرینه به‌ر بۆ ئاشناكردنه‌وه‌ی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
ئێستا مریه‌م ته‌مه‌نی (27) ساڵانه‌و كۆلیژی كارگێری و ئابوری له وڵاتی ئێران ته‌واو كردوه و له شاری ره‌شت ی ئێران ژیاوەو گەورە بووە، هەرچی مریەمە دەڵیت پیان وتوه كه بروات خانه‌واده‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه .
به‌پێی ئاماره‌كان ژمارەی منداڵە وون بووەکان شاری هەلەبجە بەهۆی کیمیاباران وئاوارەبوونی خەلکەکەیەوە (62) مناڵن ون ببوون هەتا ئێستا (8) منداڵ دۆزراونه‌ته‌وه.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
مارس 04, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.