نیسان 23, 2015 Omer دەربازبووان لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئه‌و مرۆڤه‌ی نه‌كه‌وته دۆزه‌خی به‌عسه‌وه
ئه‌و مرۆڤه‌ی نه‌كه‌وته دۆزه‌خی به‌عسه‌وه
كه‌ركوك، مه‌حمود نامۆ
فه‌ره‌ج محه‌مه‌د عه‌زیز له‌ساڵی 1950ی گوندی تۆپخانه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م له‌دایكبووه، له‌ساڵی 1988و له‌ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا به‌ر شالاوی ئه‌نفال دهكهوێتو به‌خت یاوه‌ری دهبێتو زینده به‌چاڵ ناكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك له‌رۆژان ببێت بهشایهتحاڵی گۆڕه بهكۆمهڵهكانو ئه‌و به‌سه‌رهاته بگێڕێته‌وه كه به‌چاوه‌كانی خۆی بینیویه‌تی.
ئه‌نفال ئه‌و تاوانه‌یه به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد كراو‌و تیایدا هه‌وڵی لهناوبردنو سڕینه‌وه‌ی كورد درا، كاتێك باس له‌ئه‌نفال ده‌كرێت هه‌موو كه‌سێك هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك دهكاتو نه‌فره‌ت له‌پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال ده‌كات، بیهێنه به‌رچاوی خۆت له‌به‌ر چاوی خۆتدا وێنه‌ی چاڵێكی گه‌وره دروست بكه‌ن و مرۆڤه بێتاوانه‌كان زیندهبهچاڵو گولله‌باران بكرێن، به‌شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵكوژی، ئه‌وانه‌ی به‌برینداری له‌و ده‌یان هه‌زار كه‌سه‌ی رزگاریان بووه‌و وه‌كو شایه‌تحاڵێك بۆ مێژو و ماونه‌ته‌وه ژماره‌یان 13 كه‌س بووه‌و سێ كه‌سیان بێسهرو شوێننو 10 كه‌سیان ئێستا له‌ژیاندا ماون، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ئه‌نفال بۆ نه‌وه‌كانی كورد بگێڕنه‌وه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش حاجی فه‌ره‌جی تۆپخانه‌یه.
له‌چاڵی مه‌رگدا
حاجی فه‌ره‌جی تۆپخانه كاتێك ئێمه خۆیان ته‌سلیم به‌سه‌ربازه جه‌لاده‌كان ده‌كه‌ن و ئیفاده‌ی ته‌واویان لێوهردهگرنو هه‌موو زانیارییه‌كیان ده‌ستكه‌وت، هه‌ر له‌ناو و ته‌مه‌ن تا پرسیاری ژنهێنام و چه‌ند منداڵیان هه‌یه و كێ دراوسێیان بووه، وتیشی: (له‌دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ئێمه خراینه ناو جۆره ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه له‌ژیانمدا شتی وام له‌عیراقدا نه‌بینیووه، به‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هی ده‌وڵه‌تێكی تر بێت‌و داربێت به‌عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی كوردی پی له‌ناوبه‌رێت)
فه‌ره‌جی تۆپخانه به ئاهو حه‌سره‌تی دڵێكی پڕ لهبرینهوه باسی ئه‌و دیمه‌نانه ده‌كات كه له‌ناو پاسه‌كه‌دا ئازاریان پێگه‌یاندووه، به‌چاوی خۆی پیاوی وه‌های دیووه میزه‌كه‌ی خۆی لهتینواندا كردووه‌ته ناو تاكه پێلاوهكهیو خواردویه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌تینوێتیدا نه‌خنكێت، باس له‌و دوو كوڕه گه‌نجه ده‌كات كه پۆلێك خۆزگه‌و ئاواتیان به‌دونیا هه‌بووه‌و به‌نیازی چه‌ند ساتێكی تر بوون تا به‌ترس ژیان بكه‌ن، هه‌ر كاتێك دووان له‌وان ده‌برا بۆ گولله باران كردن، ئه‌و دوو كوڕه لاوه خۆیان ده‌دایه پاڵ یه‌كتر، ئه‌وه زۆر ئازاری فه‌ره‌ج دهداتو فه‌ره‌جیش بهساڵحی ئامۆزای ده‌ڵێت:(با ئێمه پێش ئه‌م دوو كوڕه گه‌نجه بكه‌وین، توخوا با مه‌رگیان به‌چاوی خۆم نه‌بینم، ئیتر ئێمه‌یان پێش ئه‌و دوو كوڕه برده سه‌ر چاڵه ههڵكهندراوهكانو دهستو چاوی ئێمه‌یان به‌ستو له‌سه‌ر چۆكو له لێواری چاڵه‌كه به‌رده‌ستڕێژی گولله دراین، دوایین شت كه من وتم شایه‌تی دان بوو به‌خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری مه‌زن(د،خ)، كاتێك گوێم له‌ده‌نگی ته‌قه بوو، هه‌ستم كرد له‌گه‌ڵ ساڵحدا شۆڕ بووینه‌ته‌وه بۆ ناو چاڵه‌كه‌و من هیچ هه‌ستم بهبرینداریو ئه‌وه نه‌كرد كه مردبێتم، دوایی له‌دڵی خۆمدا وتم، ره‌نگه گولله‌م بهركهوتبێتو ئێستا گه‌رماو گه‌رم بێت هه‌ستی پی نه‌كه‌م .)
حاجی فه‌ره‌ج كه‌مێك له‌سه‌ر قسه‌كانی وه‌ستاو دواتر فرمێسكه‌كانی سڕی و ده‌ڵێت:(دوای بۆم ده‌ركه‌وت كه گولله‌م به‌رنه‌كه‌وت بوو، پارچه گۆشت‌و خوێنی ساڵحی ئامۆزام بهرگیانم كه‌وتبوو، ئیتر به‌وه‌یا زانیم كه ساڵح مردووه.)
دوای ئه‌وه‌ی كه فه‌ره‌ج ده‌كه‌وێته چاڵهكهوهو ته‌رم له‌سه‌ر ته‌رم فڕی ده‌درێته سهریو ئه‌ویش ورده ورده خۆی به‌كردنه‌وه‌ی دهستو چاوی خه‌ریك دهكاتو كاتێك چاوی كرده‌وه سه‌یری كرد، ته‌رمی دوو كوڕه گه‌نجه‌كه له‌لایه‌وه كه‌وتوون. ئه‌و ده‌ڵێت:(بینینی ئه‌و دوو كوڕه زۆر عه‌زابیان دام، چونكه ئه‌وان به‌ئاواتی ژیان بوون).
حاجی فه‌ره‌ج ده‌ستی به‌گریانێكی زۆر كرد‌و بهههنسكێكهوه وتی:(ئه‌و رۆژه تا خۆرئاوا بوون من له‌ناو ته‌رمه‌كاندا مامه‌وه، كه هی وای تێدابوو هێشتا هه‌ر گیانی ده‌دا كه ده‌نگی ته‌قه نه‌ما یه‌كێك لهجهلادهكان هاته ناو چاڵه‌كه‌و ده‌ستی كرد به‌جنێودان بهكوردو بهتاڵهبانیو بارزانی، ئه‌وه‌ی گیانی تێدامابوو كوشتی، منیش وتم، ئێستا لێی راست ده‌بمه‌وه‌و ده‌یكوژم، دواتر بیرم لێكرده‌وه، سێ رۆژه من نانم نه‌خواردووه‌و بێهێزم، ئیتر روحیش شیرینه، نه‌متوانی ئه‌وه بكه‌م، بۆیه قه‌ده‌ری خواش وابوو كه من بمێنم بۆ ئه‌وه‌ی ببمه شایه‌تێك بۆ سه‌ر جه‌لاده‌كان له‌دونیادا)
حاجی فه‌ره‌ج هه‌ر دهگریو به‌رده‌وامه له‌گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی، كاتێك خۆرئاوا دهبێتو شه‌وی به‌سه‌ردا دێت، هه‌نگاو دهنێتو هه‌وڵی خۆ دوورخستنه‌وه ده‌دات له‌و شوێنه، له‌شه‌وێكدا كه چاڵه‌كان هه‌مووی پڕكرابوون له‌ته‌رمی رۆڵه‌ی كورد، فه‌ره‌جیش بهناچاریو بێئه‌وه‌ی بزانێت له‌چ شوێنێكدایه هه‌ر رێدهكاتو وه‌ك خۆی ده‌ڵێت:(خوێن‌و گۆشتێكی زۆر بهجلهكانمهوه بوو، تووشی سێ سه‌گی هار دهبێتو زۆر لێیان ده‌ترسێت، سه‌گه‌كان به‌بۆنی خوێنی سه‌ر جله‌كانی ئه‌و ده‌هاتن بۆی، ئیتر منیش هه‌ردوو ده‌ستم خسته سه‌ر زهویو خۆم وه‌كو ئه‌وان لێ‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی لێم بترسن چه‌ند جارێك وامكرد تاكو لێم دوركه‌وتنه‌وه كه سه‌گه‌كان دووركه‌وتنه‌وه جله خوێناوییهكانم كرده ژێره‌وه‌و جله‌كانی ژێره‌وه‌شم كرده سه‌ر ئه‌و جلانه‌ی كه خوێن‌و پارچه گۆشتی پێوه بوو)
ئێستا له‌ئه‌مریكایه
فه‌ره‌ج ئه‌و شه‌وه هه‌ر رێگا ده‌بڕێت به‌سكی برسی‌و به‌ترسێكی زۆره‌وه به‌دوای شوێنێك یان كه‌سێكدا ده‌گه‌رێت كه هاوكاری بكه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت:(هه‌ر رێم دهبڕیو چاوم ده‌گێڕا، بێئه‌وه‌ی بزانم بۆ كوی ده‌رۆم، ورده ورده رۆژ دهركهوتو دنیا روناك بووه‌وه، زۆریش ده‌ترسام، تا گه‌یشتمه شوانێك، نه‌موێرا باسی هیچ شتێكی بۆ بكه‌م، شه‌ویش هه‌ر به‌ده‌م رێگاوه بیرم ده‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر تووشی یه‌كێك ببم چی پێ‌بڵێم، ئیتر وتم: هه‌ر كه‌سێك بمبینێتو پرسیارم لێبكات، ئه‌ڵێم لهئیشغاڵ ئیش ده‌كه‌م، سهیارهكهمان تێكچووه‌و تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتووین، ئیتر له‌گه‌ڵ شوانه‌كه كه‌وتمه قسهكردنو سه‌یرم كرد شوانه‌كه‌ش كورده، له‌و كورده ئێرانیانه‌یه كه له‌ئۆردوگایه‌كی نزیك رومادی ده‌ژیان، له‌ئۆردوگای ئاڵتاش، له‌گه‌ڵ شوانه‌كه‌ش چووم بۆ ئۆردوگاكهو چووینه ماڵێكه‌وه ژنه‌كه‌یان خه‌ریكی نانكردن بوو و پیاوه‌كه‌شی له‌ماڵه‌وه نه‌بوو، ئیتر رۆیشت كه‌سێكی خزمی خۆی بانگ كرد‌و له‌لای من دانیشت، ژنه‌كه‌ش نانی گه‌رمی بۆ هێنامو چای بۆ كردم تا پیاوه‌كه‌ی هاته‌وه، بۆم ده‌ركه‌وت پیاوه‌كه‌ی ئۆتۆمبێلی پێیه له‌هێڵی رومادی – به‌غدا ئیش ده‌كات، زۆر تكام لێ‌كرد ئه‌و رۆژه بمگه‌یه‌نێته به‌غدا، به‌لام نه‌یتوانی، چونكه رۆژانه بۆیان هه‌بوو یه‌ك كاروان بكه‌ن ئه‌ویش به‌ژماره بوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماڵی ئه‌و پیاوه خۆم تێركردو برسێتیهكهم شكا، داوام له‌پیاوه‌كه كرد كه بمبات بۆ دوكانێك جووتێك نه‌عل بكڕم، چونكه ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ش پێم په‌تی بوو له‌و بیابانه.)
حاجی فه‌ره‌ج به‌ره‌و به‌غدا بهڕیدهكهوێتو له‌رێگا عوزێر ده‌دۆزێته‌وه، عوزێریش رزگاربووهیهكی تری گۆڕٍه به‌كۆمه‌ڵه‌كانه، فه‌ره‌ج ده‌ڵێت:(كاتێك كه عوزێرم بینی له‌ترسی گیانی خۆمدا نه‌مده‌وێرا قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌س ئه‌وه‌نده نه‌بێت چاك‌و چۆنیو سه‌لامێكم لێ‌كرد، ئێستا ده‌ڵێم: من یه‌كه‌مجار قسه‌م له‌گه‌ڵتدا كردوه، عوزێریش ده‌ڵێت: من چاك‌و چۆنیم له‌گه‌ڵتدا كردووه، ئه‌وه‌م به‌ته‌واوی له‌بیرنه‌ماوه، به‌هه‌زار ترس‌و دڵه‌ڕاوكی گه‌یشتینه به‌غدا، ئیتر له‌وی له‌ناو گه‌راجه‌كه‌دا یه‌كێك له‌و جه‌لادانه‌ی ئیستخباراتی عیراقم بینی كه رۆژی پێشتر لهتۆپزاوه ئیفادی لێمانوهرگرت، بۆئه‌وه‌ی بماننێرێت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی چاڵه‌كانیان تێدا هه‌ڵكه‌ندبوو، ئه‌و جه‌لاده‌م بینی ناسیمه‌وه، زۆر بهعوزێرم وت، وه‌ره با له‌شوێنێكی تره‌وه بڕۆین بۆ كه‌ركوك، ئه‌و نه‌هات له‌گه‌ڵمدا، له‌وێش له‌یه‌كتر دابڕاین، ئیتر دوایی من هاتمه‌وه بۆ كه‌ركوك‌و به‌هه‌زار حاڵ تا لهكهركوكیشهوه خزم‌و كه‌سه‌كانم ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵیان كردم.)
دوای 10 ساڵ لهشالاوه به‌دناوه‌كانی ئهنفالو له‌ساڵی 1998 ئه‌مریكیه‌كان، فه‌ره‌جیان برد بۆ ئه‌مریكا، ئێستاش حاجی فه‌ره‌ج تۆپخانه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی له‌ویلایه‌تی مێریلاند ده‌ژین له‌ئه‌مریكا، له‌كاتی دادگاییكردنی ده‌سه‌لاتدارانی رژێمی به‌عسی روخاو فه‌ره‌ج وه‌ك شایه‌تحاڵی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان شاهێدی بۆ مێژوودا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌ره‌ج خۆی له‌و كۆمه‌ڵكوژییه رزگاری بووه، به‌لام 10 كه‌س له‌خێزانه‌كه‌ی به‌رشالاوی ئه‌نفال كه‌وتوون.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 20, 2024 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
ئازار 20, 2024 0
ئازار 16, 2024 0
کانونی دووهەم 29, 2024 0
تشرینی دووهەم 28, 2023 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.