نیسان 04, 2015 Omer هاوپۆلنهكراو لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئەمرۆ ٣٥ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی وراگواستنی کوردانی فەیلیە
ئەمرۆ ٣٥ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی وراگواستنی کوردانی فەیلیە
Anfalistan – سلێمانی :
ئەمڕۆ 4-4-2015 یادی کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلیە تاوانێکی تری جینۆسایدی کوردان کە ٣٥ ساڵ بە سەر کوشتنی بەکۆمەڵ و راگواستن و وڵاتبەدەرکردنی بەشێکی تر لە كوردانی باشور بەتایبەتیش فەیلیەکاندا تێپەڕدەبێت، ئەو تاوانەی کە دەرهەق بە کوردان بەتایبەتیش بەرانبەر ژنان و مندالانی کورد کرا، جینۆسایدێکی تەواو بوو، جگەلە کوشتنی گەنجەکانیان پاشئەوەی ناسنامەی عێراقیان لێسەندرایەوە لەوڵات دەریانکردن و دەستیان بەسەر ماڵ وسامانیاندا گیراو بەناو کێڵگە مینڕێژکراوەکانی سەرسنوردا رەوانەی وڵاتی ئێرانیان کردن، بێگومان کوردانی فەیلی هەر باجی کورد بونیان نەدا بەڵکو باجی شیعەبوونیشیاندا.
پاش ٢٣ ساڵ لە ئەنجامی تاوانەکە ئینجا رژێمی بەعس لە دەسەڵات لابرا، و دوای ٨ ساڵ لەروخانی بەعس سزای یاسایی بۆ سەدام وچەند بەرپرسێک لە دادگای باڵای تاوانەکان بۆ دۆسێی دوجەیل وئەنفال دادگایی کران .
ئەگەرچی هەرلەسەرەتای گرتنی سەدامەوە هەڵمەتێک بۆ كۆكردنەوەو ئامادەكردنی بەڵگەنامەو دێكۆمێنتەكانی کۆمەڵکوژی وراوەدونانی كوردی فەیلی لەوای ساڵی 2003 دۆسیەكە گەیەنرایە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، دادوەری لێكۆڵینەوەو داواكاری گشتی و دەستەی پارێزەرانی بەرگریكار لە دۆسیەكە دیاریكران، پاش چەندین دانیشتن و لێكۆڵینەوە لە پەڕاوەكان و گوێگرتن لە سكاڵاكارو شاهێدحاڵەكان. یەكەم دانیشتنی دۆسیەكە لە 26-1-2009 بە رێوەچوو، زیاتر لە “100” سكاڵاكارو شاهیدحاڵ ئامادەی دادگاکە ئامادەی شایەتی دان بوون و چیرۆکی مەینەتیەکانی خۆیان بۆ دادگایان گیڕایەوە.
لە 29-11-2011 لە دانیشتنی كۆتایی خۆیدا، كە چل و چوارەمین دانیشتن بوو، دادگا بڕیاری كۆتایی خۆیدا، كە كوردی فەیلی لەلایەن دەسڵاتدارانی عێراق و حزبی بەعسی فەرمانڕەوای عێراقەوە جینۆسایدكراوە. بۆ زانیاری دەتوانرێ وردەكارییەكانی بڕیارەكە لە دەقی بڕیارەكە كە لە كتێبەكە دانراوە بخوێنرێتەوە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
مارس 04, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.