• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • بۆ هۆمەر محەمەدی گەورە و منەوەر ڕەوا هەژار
  • جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌لی توتسی ………………………………….. سروە نوری ئەزیز
  • ئایدیاو چەمکسازی لە نێوان داهێنانی فیکری و بەرپرسیارێتیی زانستیدا……………… هۆمەر محەمەد
  • کوردە فەیلییەکانی عێراق.. پێکهاتەیەکی ناوازە، کە لەژیر توندوتیژیدا پلیشاونتەوە پڕۆفیسۆر دکتۆر سەیار جەمیل
  • لە پێناوی شکۆی پاڵەیی یاخود فەیلیەکاندا هەڵوەستەیەک لە بڕیای (٤٧٤) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لە یادی ساڵڕۆژی شیمیایی بارانی سەردەشت

ئازار 17, 2015 Omer كیمیاباران لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە لە یادی ساڵڕۆژی شیمیایی بارانی سەردەشت


anfalistan – سه‌رده‌شت:مێژووی كورد هەوراز و نشێو و شكان و هەستانەوە و كارەساتی زۆر جەرگبڕی بە خۆیەوە دیتوە. ئەم گەلە لە هەر دەرفەتێك بۆ گەیشتن بە ئامانجە لەمێژینەكانی خۆی بە گوێرەی هەلومەرجی مەكانی و زەمانی هاتۆتە مەیدان و تێكۆشاوە لە مافە سرووشتی و نەتەوەیی یەكانی خۆی بەهرەمەند بێ. 

هەر چەند كورد قەت تەماعی لە خاكی كەس نەكردوە و نەیویستوە كە مافی هیچ تاك و نەتەویەك پێشێل بكا بەڵام فەرمانڕەوایانی زاڵ بە سەر كوردستان، لەبری ئەوەی رێگایەكی مەنتقی و لۆژیكی بگرنەبەر ریگای زەبرووزەنگ وسەركوت وكوشتار و توانەوەی ئەم گەلەیان كردۆتە بەرنامەی كاری خۆیان.
لە جەریانی شەڕی كونەپەرستانە و كاولكارانەی نێوان ئێران و عێراق دا، بەشێك لەو خاكە لە هەر دوو بەشەكەی (رۆژهەڵات وباشوور) بە ئەنقەست كرا بە مەیدانی تەراتێنی هێزە سەركووتكارەكانی ئەو دوو رێژێمە و لە هەركام لەو پارچانە كوردەكان زۆرترین زەرەر و تەلەفاتیان بەركەوتوە كە دەتوانین ئاماژە بە بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت لە 7ی پووشپەڕی 1366لە لایەن فڕۆكە شەڕكەرەكانی رێژێمی عێراقەوە بكەین كە لە كۆمەڵكووژییە دا،سەدان كەس لە خەڵكی ئەم شارە بێ دیفاعە شەهید وهەزاران برینداری لێ كەوتەوە.

هەر چەند سەردە شت یەكەم قوربانی دەستی چەكی شیمیایی دوژمنانی سوێندخواردووی كوردە، بەڵام دەلێی قەدەری كوردە كە بە درێژایی مێژووی پڕاوپڕ لە خەبات و خوێن و كۆڵنەدان و فیداكاری و وەرێخستنی جووڵانەوەی رزگاریخوازانە، هاواری حەقخوازانەكەی پەنگ بخواتەوە وبە گوێی بیروڕای گشتیی و بە تایبەت ئازادیخوازان و كۆڕوكۆمەڵی داكۆكیكار لە مافەكانی مرۆڤ ومرۆڤایەتی نەگا.
ئەگەرچی ئێران و عێراق بە درێژایی چەند دەیە دوژمنی قەستەسەری یەكتر بوون و لە شەرێكی مان و نەمان دا، دەست و پەنجەیان لێك دەدا، بەڵام خودی ئێران بە هۆی كۆمەلێك تێبینی لە سەر ئەم شارە كوردە، لە ئاست قووڵایی كارە ساتەكەوە دژكردەوەیەكی وای لە خۆ نیشان نەدا و هەر لەو پێوەندی یەدا نەتەنیا نەیویست رەهەندەكانی لە ئاستێكی ناوچەیی و جیهانی دا،بڵاو بكرێتەوە بگرە لە بەرامبەر بەركەوتووەكانی بۆمبی شیمیایی ئەم شارە وەك پێویست ئەركی خۆی بە جێ نەگەیاند.
لە وانەیە بۆ زۆر كەس ولایەن ئەو پرسیارە بێتە گۆڕێ كە بۆ عێراق یەكەم ئامانجی بۆمبی شیمیایی خۆی ئاراستەی شاری سەردەشت كرد،لە وڵام دا دەبێ بلێم كە هێندێك فاكتەر وەك مێژوویی و جۆغرافیایی لەو كردەوەیە كۆمەڵكووژی یە دا كاریگەربوون.
سەردەشت و دەورووبەرەكەی بە گوێرەی هەڵكەوتەی جۆغرافیایی و مێژوویی یەوە لە زۆربەی جووڵانەوە و راپەرینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و تا رادەیەكیش باشووری كوردستان دا، رۆلی پۆزوتیڤ و باشی گێراوە و هەمیشە مەكوی بەرخۆدان و خۆراگری و سازماندان و رێكخستنی شانەی بەربەرەكانی بە دژی دوژمنانی كورد بووە كە دەكرێ ئاماژە بە شۆرشی شێخ عوبەیدیڵا نەهری(پەنا دانی هەمزاغای مەنگوڕ)، دامەزرانی كۆماری كوردستان، راپەرینی مەلا خەلیلی گۆڕەمەر، جووڵانەوەی چەكداری سالەكانی 67 -1346 و هەر وەها جووڵانەوە و شۆرشەكانی باشووری كوردستان بكەین.
هەر لەو رابیتەیە دا،ناكری رۆل ونەخشی ئەم شارە لە پاش هاتنە سەر كاری كۆماری ئیسلامی دا نادیدە بگرین كە تا چەند لە بواری دیفاعی و بەربەرەكانی و پاراستنی هێندێك ناوچەی ئازادكراوی كوردستان دا پێش قەدەم بووە وزەربەی گورچووبری لە پەلاماردەران وەشاندوە و لە لایەكی دیكەش بەشێك لەو خەلكە لە رێژیمەكانی پێشوو و ئێستا دا بە جۆرێك كە بۆیان لوابێ لە شۆرش و جووڵانەوەكانی باشووری كوردستان دا لە بواری تەدارووكاتی و پێرسۆنێلی یەوە بەشداری یان كردوە.
ئەم كۆمەلە فاكتەرانە بوون كە رێژیمی درەندەی عێراقی وادار كرد كە بە چەكی شیمیایی هێرش بكاتە سەری وشارەكە شەڵالی خوێن وفرمێسك بكا.
دە با لە یادی سالرۆژی یەكەم شاری قوربانی دەستی چەكی شیمیایی دا،ئەم یادە تالە بكەینە ئیرادەو هاندەرێك تا پێكەوە لە شادی وشایی وفرمێسك وشینی یەكتر دا، خەمخۆر و هاودەردی یەكتر بین و بە وەلانان و بە هێند نەگرتنی حەز وئاوات وبەرژەوەندییە تاكی وگرووپی وحیزبی یەكان تۆوی هیوا وبروا بەخۆبوون و رەچاوكردنی بەرژەوەندییە گشتی ونەتەوەیییەكان بكەینە رێبازی نەگۆری خۆمان و بە یەك وتاری و یەك هەڵوێستی، ئەركی پیرۆزی نەتەوەیی مان لە ئاست خاك ونیشتمان دا بە جێ بگەیەنین و لەوە زیاتر خەلكەكەمان لە چاوەروانی دا، رانەگرین.

ئیبراهیم زێوەیی

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

ڤیدیۆكان

وتار

  • بۆ هۆمەر محەمەدی گەورە و منەوەر                             ڕەوا هەژار
    بۆ هۆمەر محەمەدی گەورە و منەوەر ڕەوا هەژار

    مارس 04, 2026 0

  • جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌لی توتسی …………………………………..                                                                                                                  سروە نوری ئەزیز
    جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌لی توتسی...

    مارس 03, 2026 0

  • ئایدیاو چەمکسازی لە نێوان داهێنانی فیکری و بەرپرسیارێتیی زانستیدا……………… هۆمەر محەمەد
    ئایدیاو چەمکسازی لە نێوان داهێنانی فیکری و بەرپرسیارێتیی...

    نیسان 24, 2026 0

  • کوردە فەیلییەکانی عێراق.. پێکهاتەیەکی ناوازە، کە لەژیر توندوتیژیدا پلیشاونتەوە پڕۆفیسۆر دکتۆر سەیار جەمیل
    کوردە فەیلییەکانی عێراق.. پێکهاتەیەکی ناوازە، کە لەژیر...

    نیسان 22, 2026 0

  • لە پێناوی شکۆی پاڵەیی یاخود فەیلیەکاندا هەڵوەستەیەک لە بڕیای (٤٧٤)                          هۆمەر محەمەد
    لە پێناوی شکۆی پاڵەیی یاخود فەیلیەکاندا هەڵوەستەیەک لە بڕیای...

    نیسان 21, 2026 0

  • کۆمەڵێک بیرۆکەو پێشنیار بۆ دیدێکی نوێ بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی جێنۆساید …………………………هۆمەر محەمەد
    کۆمەڵێک بیرۆکەو پێشنیار بۆ دیدێکی نوێ بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی...

    نیسان 20, 2026 0

  • پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان”                                   …….نووسینی میران ئەبراهام
    پێشەکی نۆڤێلەی “سێوسێنان” ...

    نیسان 14, 2026 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • بۆ هۆمەر محەمەدی گەورە و منەوەر                             ڕەوا هەژار
    بۆ هۆمەر محەمەدی گەورە و منەوەر ڕەوا هەژار

    مارس 04, 2026 0

  • جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌لی توتسی …………………………………..                                                                                                                  سروە نوری ئەزیز
    جینۆسایدی گه‌لی کورد و گه‌لی توتسی ………………………………….. سروە نوری ئەزیز

    مارس 03, 2026 0

  • ئایدیاو چەمکسازی لە نێوان داهێنانی فیکری و بەرپرسیارێتیی زانستیدا……………… هۆمەر محەمەد
    ئایدیاو چەمکسازی لە نێوان داهێنانی فیکری و بەرپرسیارێتیی زانستیدا……………… هۆمەر محەمەد

    نیسان 24, 2026 0

  • کوردە فەیلییەکانی عێراق.. پێکهاتەیەکی ناوازە، کە لەژیر توندوتیژیدا پلیشاونتەوە پڕۆفیسۆر دکتۆر سەیار جەمیل
    کوردە فەیلییەکانی عێراق.. پێکهاتەیەکی ناوازە، کە لەژیر توندوتیژیدا پلیشاونتەوە پڕۆفیسۆر دکتۆر سەیار جەمیل

    نیسان 22, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌