ئازار 17, 2015 Omer تاوانی جه‌نگ, توێژینه‌وه لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە سه‌نته‌رى دیكۆمێنتارى و پێویستیه‌كانى پاراستنى به‌ڵگه‌نامه‌كانى تاوانى به‌عس
anfalistan – هه‌ولێر: رۆژانى 8-9/8/2007 له هۆتێلى شیراتۆن له هه‌ولێر ، نوسینگه‌ى مافى مرۆڤى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكارى عێراق (UNAMI) وۆرك شۆپێكى به ناونیشانى ( دادپه‌روه‌رى گوازراوه، گۆرِینى مه‌ینه‌تیه‌كانى رابردوو ، به بهڵگهنامهكردنى پێشێلكاریه‌كانى مافى مرۆڤ له كوردستان ) سازدا ، له‌و وۆرك شۆپه ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له نوێنه‌رانى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى پارێزگاكانى هه‌ولێر و كه‌ركوك و سلێمانى و دهۆك و موسڵ و تكریت و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى كوردستان و دادوه‌ر و مامۆستاى زانكۆ به‌شدار بوون.
دوو ته‌وه‌ر گفتوگۆیان به جددى ده‌رباره كرا ، یه‌كه‌میان بریتى بوو له ( دۆكۆمێنتارى له دادپه‌روه‌رى گوازراوه – Documentation in Transitional Justice ) كه له لایه‌ن خاتوو كوردستان دهلۆیى – سه‌رۆكى په‌یمانگاى نێوده‌وڵه‌تى یاساى مافه‌كانى مرۆڤ و راوێژكارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بابه‌تێك پێشكه‌ش كرا و بابه‌تى دووه‌م له لایه‌ن تایرۆن ساڤاج – راوێژكارى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ى دامه‌زراندنى لێژنه‌كانى وتنى راستى له هه‌رێمى كوردستان ،به‌نده وه‌كو نوێنه‌رى په‌یمانگاى كوردستان بۆ پرسه سیاسیه‌كان به‌شدارى ئه‌و گفتوگۆیانه بوو له میانه‌ى ئه‌و دوو بابه‌ته كۆمه‌ڵێك خاڵ گهلاَله بوون كه له خواره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م تیشكیان بخه‌مه سه‌ر .
بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كان گرنگن ؟
دیاره به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌و ده‌رگایانه‌ن كه مرۆڤ لێیانه‌وه رابردوو دهبینىَ و رووداوه‌كانى دوێنىَ ده‌خوێنته‌وه ، له چاوى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى رووداوه‌كان دهگێرِنهوه مرۆڤ دهتوانىَ گه‌لى راستیه‌كانى دوێنێى بۆ ئاشكرا بێت كه تا ئه‌مرۆ نهێنین و شاراوه‌ن ، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه سهروهتى نیشتیمانى و مۆڵكى گشتین ، ته‌نیاش به‌ڵگه‌نامه ئه‌و كاغه‌زه نوسراوه نیه كه مۆرى سه‌رۆك كۆمار یان ده‌زگاى هه‌واڵگرى گشتى به‌سه‌ره‌وه‌یه ، به‌ڵكو دهكرىَ كاسیهتى ده‌نگ یان كاسیهتى ڤیدیۆیى ، یان ئه‌و رووداوه زارهكیانهى له‌سه‌ر زارى شاهێد عه‌یان و قوربانیانى نێو كاره‌ساته‌كان وه‌كو چیرِۆكى دڵته‌زێن و ویژدان هه‌ژێن دهگێرِدرێنهوه ، ببنه مایه‌ى ئاشكرا كردنى گه‌لى تاوان و رووداوى ون ، بۆیه پێویسته ئه‌و دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌نامانه وه‌كو بیلبیله‌ى چاو پارێزگاریان لىَ بكرىَ ، جاران رژێم سیاسه‌تى هه‌ڵته‌كاندنى گۆرِستانه كۆنه‌كانى شارى كه‌ركوك و ناوچه كوردیهكانى دیكه‌ى به بیانووى جیاجیا پهیرِهو ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى له مه‌وداى دوور بڵێت ئه‌و شاره كوردنشین نیه ، ئا ئه‌ى ئه‌وه نیه نابینن كه‌سى مردووى لىَ نیه ، یان گۆرِستانێكى كۆنى نیه كه باپیرانى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى لىَ ژیا بێت ، مه‌به‌ستمه بڵێم ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى سه‌رده‌مى رژێم سه‌لمێنه‌رى ئه‌و تاوانانه‌ن كه ده‌رهه‌ق به میلله‌ته‌كه‌مان و گه‌لانى عێراق كراوه ، جگه له سوود وه‌رگرتن له‌و به‌ڵگه‌نامانه بۆ دادگایى كردنى تاوانباره‌كان ، دهكرىَ وه‌كو به‌شێك له مێژووى خوێناوى ئه‌و رژێمه و تاوانه‌كانى به‌رامبه‌ر گه‌لان بنوسرێته‌وه و تێزى ماسته‌ر و دكتۆراى له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرىَ ، كوردستان دهلۆیى باسى له‌وه كرد كه له كه‌مبۆدیا به هۆى دۆكۆمێنته حكومیه‌كان 19 هه‌زار گۆرِى به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه ، له عێراقیش گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ى حه‌زه‌ر له كاتى دادگایى كردنى سه‌رانى ئه‌نفال به هۆى دۆكۆمێنتێكى سه‌رده‌مى به‌عس دۆزرایه‌وه ، بۆیه پێویسته هاولاَتى كورد د‌رك به‌وه بكات چه‌نده ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و دۆكۆمێنتانهى ده‌زگاى ئه‌من و سیخورِى به‌عس كه دواى راپهرێنى 1991 یان دواى پرۆسه‌ى ئازادى 2003 كه‌وتنه ده‌ست خه‌ڵك و پارته سیاسیه‌كان ، بپارێزرێن و نهفهوتێنرێن تا ده‌زگایه‌كى نیشتیمانى تایبه‌ت به هه‌ڵگرتن و ساغ كردنه‌وه‌ى دۆكۆمێنته‌كان دادهمهزرىَ ، چه‌نده گرنگه ئه‌و دۆكۆمێنتانه وه‌كو سه‌روه‌ت و مۆڵكیهتى گشتى بپارێزرێن و هه‌ڵبگیرێن ، چونكه وه‌كو ئاماژه درا ئه‌وانه گێرِهرهوهى دوێنىَ سه‌خت و پرِ نه‌هامه‌تى ئه‌و میلله‌ته‌ن .
لێژنه‌ى وتنى راستى
ئه‌و بابه‌ته له لایه‌ن به‌رێز تایرۆن ساڤاج راوێژكارى UN و پسپۆرِى باشوورى ئه‌فریقیا خرایه روو ، ناوبراو باسى له‌وه كرد چه‌نده پێویسته له دواى گۆرِینى هه‌ر سیستمێكى سیاسى لێژنه‌یه‌كى وتن و دۆزینه‌وه‌ى راستیه‌كان ده‌ست به‌كار بێت و لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوان و خراپه‌كاریانه بكات كه له سه‌رده‌ستى رژێمى رابردوو ئه‌نجام دراون ، ناوبراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشت به‌ستنى به دۆكۆمێنته‌كان به یه‌كێك له رێگاكانى ئه‌و كاره زانى ، ناوبراو وته‌یه‌كى میللى زیمبابۆى هێنایه‌وه كه ده‌ڵێت ( كاتێك ته‌ور دارێك دهبرِێتهوه ، ته‌وره‌كه زوو له بیرى ده‌چێت ، بهلاَم داره برِاوهكه هه‌رگیز له بیرى ناچێت ) ، له‌و سۆنگه‌یه‌وه دهكرىَ باس له‌وه بكه‌ین كه تاوانباران زوو تاوانه‌كانى خۆیان له بیر ده‌چێته‌وه ، بهلاَم سته‌ملێكراو و قوربانیان ئه‌سته‌مه ئه‌و تاوانانه له بیر بكه‌ن ، بۆیه پێویسته دواى هه‌ر گۆرِانكاریهك لێژنه‌ى روونكردنه‌وه‌ى راستیه‌كان بێته كار و ئه‌و سته‌مانه بخاته روو ئاشكرایان بكات ، تا مافى قوربانیان نه‌فه‌وتێت ، لێره‌وه له كوردستان دواى رووخانى به‌عس 2003 و زووتریش له راپهرێنى 1991 بارودۆخێك هاته ئارا كه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى تاوانیشیان كردبوو توانیان بمێننه‌وه و به‌شێكیشیان دووباره بێنه‌وه نێو دهسهلاَت ، ئێستا ئه‌و زه‌مینه‌یه هاتۆته ئارا كه لێژنه‌ى ئاشكرا كردنى راستیه‌كان دابمهزرىَ و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسى ئه‌و كه‌سانه بكات كه تاوانكارن و به شێوه‌یه‌كى یاسایى داوایان له دژ تۆمار بكرىَ و به سزاى خۆیان بگه‌یه‌نن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دیاره بوونى دۆكۆمێنتى پێویستى نوسراو یان ڤیدیۆیى یان ده‌نگ یان ته‌نانه‌ت شاهێد عه‌یان و چیرِۆكى زاره‌كى پێویستن كه پێویسته ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى له نێو ئه‌و رووداوانه بوونه یان هه‌ر جۆره به‌ڵگه‌یه‌كیان لایه به‌شدار بن له هه‌وڵێكى له‌م جۆره كه دیاره خه‌ریكه ده‌ست دهكرىَ به نواندنى چالاَكى و جولانه‌وه بۆ پێویستى داموزراندنى لێژنه‌ى راستیه‌كان و كۆمیسیۆنى پاراستنى به‌ڵگه‌نامه‌كان ( سه‌نته‌رى دۆكۆمێنتارى ) ، دیاره ئه‌و جۆلانهوانه خه‌ریكه به هاوكارى و زه‌مینه‌سازى یۆنامى و به‌شدارى و ئه‌كتیڤى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى ده‌ست پێده‌كات كه دواجار پێویست ده‌كات لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانى حكومه‌ت و پارتهسیاسیهكانى كوردستان و كه‌سایه‌تیه‌كانى بوارى راگه‌یاندن و داموده‌زگاكانى میدیا و زانكۆ و په‌یمانگا و نوسه‌ر و توێژه‌ران وه‌كو ئه‌ركێكى نیشتیمانى و بۆ ساغ كردنه‌وه‌ى راستیه‌كان و پاراستنى ئه‌و دۆكۆمێنتانه پاڵپشتى له‌و ههولاَنه بكه‌ن .
سه‌نته‌رى دۆكۆمێنتارى بۆ؟
وه‌كو ئاماژه درا چ لێژنه‌ى ده‌رخستنى راستیه‌كان یان دادگایى كردن و نوسینه‌وه‌ى مێژووى دوێنىَ و ناسینه‌وه‌ى تاوانه‌كان پێویستیان به دۆكۆمێنت هه‌یه ، دۆكۆمێنته‌كان له دواى راپهرێنى 1991 و دواى رژێمى به‌عسیش له 2003 بلاَوبوونهوه و ده‌ست چه‌ندین لایه‌نى جیاجیا كه‌وتن ، كه به گوێره‌ى ههندىَ زانیارى له دواى راپه‌رینى 1991 سێزدهتهن به‌ڵگه‌نامه‌ى رژێم ده‌ست به‌ره‌ى كوردستانى كه‌وت و بۆ پاراستنى ره‌وانه‌ى ئه‌مریكا كرا و ئێستا دواى ئه‌وه‌ى به سیستمى دیجیتهڵى كراون و خراونه‌ته نێو كۆمپیوته‌ر وێنه‌یه‌كى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌درێنه ده‌ست دهسهلاَتى سیاسى كوردستان ، و دواى 2003 به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى زۆر ده‌ست پارته سیاسیه‌كانى كوردستان كه‌وت و ته‌نانه‌ت ده‌ست ههندىَ خه‌ڵكى ئاسایش كه‌وتووه ، دیاره ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه پێویستیان به پاراستن هه‌یه به شێوه‌ى ستانداردى جیهانى ، چونكه ته‌مه‌نى كاغه‌ز دیاركراوه و پاش به‌سه‌ر چوونى چه‌ندین ساڵ له‌ناو ده‌چێت ، بۆیه پێویسته بۆ پاراستنى سه‌ره‌تا بیر له دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێك یان كۆمیسیۆنێك بكرێته‌وه كه ئه‌ركى كۆكردنه‌وه و رێكخستن و پاراستنى ئه‌و دۆكۆمێنتانهیه ، پێویسته ده‌ست به جولانه‌وه و بیركردنه‌وه و گهرِان بكرێت بۆ خوێندنه‌وه و ناسینى ئه‌زموونى ده‌وڵه‌تانى دونیا كه دواى رووخان و نه‌مانى سیستمى دیكتاتۆرى ، ده‌ستیان كردووه به دامه‌زراندنى سه‌نته‌رى پاراستنى دۆكۆمێنته‌كان ، نمونه‌ى ولاَتان زۆرن كه دهكرىَ ئێمه وه‌كو خه‌ڵكى كوردستان سوودیان لىَ وه‌ربگرین ، به نمونه جه‌زائیر ، ئێران ، ئه‌ڵمانیا ، ئیتاڵیا … چه‌ندین ده‌وڵه‌تى دیكه ، پارێزه‌ر تاریق جامباز ى نوسه‌ر و ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌و وۆرك شۆپه باسى له ئه‌زموونى ئه‌ڵمانیا كرد كه به‌رێزیان سه‌ردانى كردووه و نمونه‌ى ئه‌وێى دیووه ، چه‌ندین كه‌سایه‌تى دیكه‌ش هه‌ن كه دهكرىَ سوود له تواناكانیان وهربگیرىَ بۆ ده‌ست كردن به‌و كاره ، له‌و وۆرك شۆپه نوسینگه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكارى عێراق- UNAMI ئاماده‌یى و پاڵپشتى خۆیان پیشان دا بۆ هاوكارى كردنى دامه‌زراوه‌كانى مه‌ده‌نى كوردستان بۆ ده‌ست كردن به‌و كاره ، به تایبه‌ت ئه‌وان ئاماده بوون دانیشتن و كۆبوونه‌وه رێكبخه‌ن و پسپۆرِى ده‌وڵه‌تانى ده‌ره‌وه و ئه‌زموونى جیهانى پێشكه‌وتوو بهێنن و هاوكاریمان بكه‌ن ، بۆیه دهشىَ كاتى ئه‌وه هاتبێت بیر له دروست كردنى ئه‌و سه‌نته‌ره بكه‌ینه‌وه ، كه دهشىَ له ئێستا چونكه ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان هێشتا له قۆناغى رهشنووسیدایه و به‌رده‌وام ده‌وڵه‌مه‌ند دهكرىَ ، هه‌وڵ بدرىَ له ریزى كۆمیسیۆنه سه‌ربه‌خۆكان جێى دامه‌زراندنى كۆمیسیۆنى دۆكۆمێنتارى و ده‌رخستنى راستیه‌كان بكرێته‌وه ، كه بكرێته كۆمیسیۆنێكى سه‌ربه‌خۆ و له ده‌ستور ئاماژه بكرىَ كه به یاسا كاروباره‌كانى رێكده‌خرێت ، و دواتر له په‌رله‌مانى كوردستان یاسایه‌ك بۆ رێكخستنى ئه‌رك و ئامانج و چالاَكیهكانى ئه‌و كۆمیسیۆنه دیاربكرێت كه رهشنووسهكهى له لایه‌ن رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و پسپۆر و كه‌سانى رۆشنبیر و مامۆستایانى زانكۆ و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى له مه‌ینه‌تى و نه‌هامه‌تیه‌كان به ئێمه ده‌چن ، كه ئه‌مه یه‌كێك بوو له راسپارده‌كانى گروپى دۆكۆمێنتارى وۆرك شۆپهكهى یۆنامى .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هێمن میرانى،، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرِى په‌یمانگاى كوردستان بۆ پرسه سیاسیه‌كان / یه‌كێك له به‌شدارانى وۆرك شۆپهكهى یۆنامى
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.