نیسان 13, 2018 Omer ئه‌رشیف, ئه‌نفال, وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە له یادی ٣٠ ساڵه‌یدا ئه‌نفال، ئه‌و حیكایهتەی تائێستاش هه‌ر بۆ خۆمانی ده‌گێڕینه‌وه . . محه‌مه‌د حه‌مه ساڵح تۆفیق
له یادی ٣٠ ساڵه‌یدا
ئه‌نفال، ئه‌و حیكایهتەی تائێستاش هه‌ر بۆ خۆمانی ده‌گێڕینه‌وه
نووسینی: محه‌مه‌د حه‌مه ساڵح تۆفیق
تێبینی: خوێنەری بەڕێز، رەنگە ئەم نووسینە بۆ یادی ١٠ ساڵە و ٢٠ ساڵەش هەر راست بێت و ئەگەر هەر لە سەر ئەم رێچکە و داروبارەی ئێستا بین پێدەچێت ئەم نووسینە بۆ یادی چل ساڵە و ئەولاتریش هەر راست بێت.
راسته لای گه‌لانی جینۆسایدزهدهی چه‌شنی ئێمه‌ی كورد، جینۆساید كۆن نه‌بووه‌و له مێژووی ئهنجامدانو بهرپابوونیهوه لای ئه‌و میلله‌تانه هه‌ر رۆژه‌و هه‌ر جاره‌و كه‌ره‌سته‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌رهه‌م دێنن بۆ ناساندن‌و ئاشناكردنی له پێشدا به نه‌وه‌و وه‌چه‌كانی خۆیانۆو پاشانیش به دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان‌و هه‌ر هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش بۆ ئامانجێكی سه‌ره‌كییه كه جارێكی تر تاوانی جینۆساید ده‌رهه‌قیان دووباره نه‌بێته‌وه‌و كوردی لێ بترازێت هه‌ر هه‌موو ئه‌و گه‌لانه تا ئێستا له‌م ئامانجه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون‌و نه‌یانهێشتووه لێیان دووباره بێته‌وه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا كردوویانه به هۆكارو چه‌كێكی كاریگه‌ر بۆ بهدیهێنانو به‌رجه‌سته‌كردنی ئامانجه نهتهوهییو نیشتمانییه‌كانی تریانو به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كۆن نه‌بوونی كرده‌ی جینۆسایدیان چه‌سپاندووه كاری گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه‌و هه‌نگاوی زۆر كاریگه‌ریان بڕیوه‌و شكست‌و غه‌درێك كه له سه‌روه‌ختێكی مێژوودا به‌سه‌ریاندا هاتووه پێچه‌وانه‌یان كردووه‌ته‌وه به چه‌شنێك له سهركهوتنو سوودی گه‌وره‌شیان لێوه‌رگرتووه بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگاكانیان له بواری جۆراوجۆردا. ئه‌وان به‌م رێچكه‌یه‌ی گرتوویانه‌ته به‌ر رێز‌و قه‌درگرتنی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆشیان ده‌سته‌به‌ر كردووه‌و ئێستا به‌هه‌مان جۆش‌و خرۆشیی ئه‌و میلله‌تانه دنیا هاوسۆزیانهو وه‌ك خۆشیان ته‌واوی داواكارییان دهسهلمێننو بگره له ره‌وتی خه‌باتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی مرۆڤ‌و پرۆسه‌ی دیموكراتیزهكردندا تا دێت زیاتر‌و زیاتر پشتیوانی‌یان لێده‌كرێت.
ئه‌ڵبه‌ته هه‌موو ئه‌مانه له خۆڕا نه‌هاتووه‌و بێگومان ئهقڵو پلانی تۆكمه له پشت كاری ئه‌و میللهتانهوهیه كه كه رێنماییان ده‌كات وا به سه‌ركه‌وتوویی ره‌فتار بكه‌ن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی قڕكردن‌و جینۆسایدهكانیاندا تا توانیویانە ئاوها به‌رگێكی رێز‌و پیرۆزییان به باڵادا ببڕن‌و كه‌س نه‌توانێت ئه‌و به‌هاو پیرۆزییه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌یان بڕووشێنێتو پێشێلی بكات.
له‌م رووه‌وه با نموونه‌ی جووله‌كه بهێنینه‌وه، هه‌رچه‌نده جیاوازیمان ئاسان‌و رێسمانه. ئه‌وان كه‌لێن‌و قوژبنی ئه‌م جیهانه پان‌و به‌رینه نه‌ماوه به تراجیدیای جینۆسایده‌كه‌ی خۆیان، واته هۆڵۆكۆست، ئاشنای نه‌كه‌ن‌و هه‌ست وسۆزو پشتیوانی گه‌لانی دنیا‌و بڕیار به‌ده‌ستانی بۆ لای خۆیان رانهكێشنو كارێكیان كردووه كه ته‌نانه‌ت له ئاستی تاكه‌كه‌سیشدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك گومان بخاته سه‌ر مه‌رگه‌ساتیان په‌لكێشی دادگا دهكرێتو حوكمی یاسایی ئه‌و وڵاته وه‌رده‌گرێت. ئه‌وان تائێستاش قه‌ربووی مادی و مه‌عنه‌وی وه‌رده‌گرن له ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیای ئه‌م رۆژگاره كه به میراتگری حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای نازیی داده‌نێن و تا ئێستاش به‌نكه‌كانی سویسرا قه‌ره‌بووی میراتگرانی قوربانیانیان ده‌كه‌نه‌وه. له ئێستادا زیاد له دوو سه‌د مۆزه‌خانه‌و مۆنۆمێنتو شوێنی یاده‌وه‌ریی هۆڵۆكۆست له سه‌رانسه‌ری دنیادا ههنو بێجگه له ئاشناكردن سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشیشن بۆ هاوكاری‌و پاره په‌یداكردن بۆ جووله‌كه. تائێستاش كهمپو سه‌نته‌ره‌كانی گرت‌و له‌ناوبردنی جووله‌كه له ئه‌ڵمانیاو پۆڵه‌نداو نهمساو چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپادا جووله‌كه‌و غه‌یره جووله‌كه‌ی تێدا به‌ند كراوه‌و قه‌تڵوعام كراوه وه‌ك مۆرزهخانه ساڵانه ملیۆنان كه‌س سه‌ردانیان دهكهنو هه‌ڵوێستی هاوسۆزیو پشتیوانی وه‌رده‌گرن له ئاست قوربانیانی جوولهكهداو هه‌ر كه‌سێ له ئێمه سه‌ردانی كه‌مپه‌كانی ئاوشڤیتز و ساكسنهاوزنو بۆخنڤاڵدو داخاو و مۆزه‌خانه‌كانی تری یاده‌وه‌ریی هۆڵۆكۆستی كردبێت ناتوانی له هه‌ستی مرۆڤایه‌تی خۆی داماڵێت‌و فرمێسكی سۆز‌و پشتیوانیی ههڵنهڕێژێت بۆ قوربانییه غه‌در لێكراوه‌كانی ئه‌و جینۆسایده. وا باسی ده‌كرێت كه هه‌ر سه‌رۆك وڵات یان وه‌فدێك یان ته‌نانه‌ت گه‌شتیاریش كه سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات ده‌یبه‌نه مۆزه‌خانه‌ی «یاد ڤاشیم» كه مۆزه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی زیندوو راگرتنی یاده‌وه‌ریی هۆڵۆكۆسته له‌وێ و هه‌موو كه‌س له ئینته‌رنێته‌وه ده‌توانێت زانیاریی له‌سه‌ر به‌ده‌ستبێنێت، كه هۆڵۆكۆست به ورده‌كارییه‌كانیه‌وه به‌رجه‌سته دهكاتو به زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌كانی دنیا ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ردانی ده‌كات. بێجگه له‌وه‌ش ئه‌م ده‌زگایه سهدانو بگره هه‌زاران سه‌رچاوه‌ی تێدایه له‌سه‌ر جینۆساید بهگشتیو هۆڵۆكۆستی جووله‌كه به‌تایبه‌تی له كتێب‌و گۆڤار‌و فیلم‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی جۆراوجۆر ئه‌م ده‌زگایه ساڵانه نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار كه‌س تێیدا مێژووی هۆڵۆكۆست ده‌خوێنێت، به خولی جۆراوجۆر و ئه‌مانه بریتین له سه‌ربازی ئیسرائیل‌و خوێندكاری زانكۆكان‌و جووله‌كه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل. له‌م ده‌زگایه‌دا ئینستیتوتی توێژینه‌وه ساڵانه به‌رهه‌می زانستیی جۆراوجۆر له‌سه‌ر هۆڵۆكۆست ئه‌نجام ده‌داو كۆنفرانس‌و سیمیناری بواره‌كانی جینۆساید‌و ده‌رهاوێشته‌كانی رێكده‌خات.
هه‌ر له‌م ده‌زگایه‌وه تا ئێستا زیاد له بیست‌و پێنج هه‌زار كه‌سی غه‌یره جووله‌كه رێزلێنانیان بۆ كراوه، له‌وانه‌ی كه له سه‌رده‌می هۆڵۆكۆستو قڕكردنی جوله‌كه‌دا فریایان كهوتوونو ژیانی خۆیانیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه بۆ رزگاركردنی خێزانێكی جووله‌كه یان زیاتر له ده‌ستی نازییه‌كان و ئێستا به‌مانه ده‌وترێت چاكه‌كارانی میلله‌تانی تر‌و له باخچه مۆزه‌خانه‌ی یاد ڤاشیمدا دارێكیان به ناوه‌وه دهڕوێنرێتو بێجگه له رێزی مه‌عنه‌وی له ڕووی مادییه‌وه بۆیان هه‌یه ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسرائیل وه‌ربگرن بێجگه له ئیمتیازاتی تر‌و ئه‌م مافانه بۆ نه‌وه‌كانیشیان ده‌سته‌به‌ره.
من به‌ش به‌حاڵی خۆم كۆمه‌ڵێك مۆرزهخانهو یاده‌وه‌ریی هۆڵۆكۆستم له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا بینیوه‌و سه‌ردانی وردی دوو كه‌مپی گرتن‌و قڕكردنی جووله‌كه‌م كردووه كه كه‌مپی ساكسنهاوزن له ئه‌ڵمانیاو ئاوشڤتیز له پۆڵهندانو تا شوێنگه‌لێكی له‌و جۆره نه‌بینیت د‌رك به سامناكیی ئه‌و تاوانه ناكه‌یت كه ده‌رهه‌ق به‌و قوربانییه بێتاوانانه‌ی جووله‌كه‌و خه‌ڵكانی تری وڵاتانی ئه‌وروپا ناكه‌یت كه چی‌یان به‌سه‌رهاتووه له‌سه‌رده‌ستی نازییه‌كاندا.
به‌ڵام جووله‌كه به چاكی ئه‌م غه‌درو تاوانه‌یان قۆستووه‌ته‌وه‌و به زیرهكیو پلانی تۆكمه‌و لێبوورده‌یی خه‌ڵكانی خاوه‌ن سامان‌و ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی رۆژئاوا‌و ئه‌مریكادا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیان دروستكرد و وه‌ك هێزێكی گه‌وره‌ش پێی خۆیان قایم كردووه‌و كه‌س ده‌ره‌قه‌تیان نایه‌ت، ئه‌گه‌رچی دهرپهراندنو سته‌می زۆریشیان له عه‌ره‌بی فه‌له‌ستین پاساوێكی نیه.
نموونه‌ی دووه‌م ئهرمهنو مامهڵهكردنیانە له‌گه‌ڵ قهتڵو عامو جینۆسایدهكهیاندا له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه له ساڵی 1915 دا گه‌یشته ترۆپك و نزیكه‌ی ملیۆن‌و نیوێكیان لێ كوژراو ده‌ربه‌ده‌ر كرا. ئه‌مانیش به پله‌ی دووه‌م له دوای جووله‌كه دێن بۆ ناساندن‌و ئاشناكردنی دنیا به جینۆسایدهكهیانو توانیویانه زۆرێك له پهرلهمانو دام‌و ده‌زگاكانی دیموكراتی‌و مافی مرۆڤ دۆست له جیهاندا به‌لای خۆیاندا رابكێشن‌و پاڵپشتی مه‌سه‌له‌كه‌یان بن‌و ئه‌مڕۆ بێجگه له مۆزه‌خانه‌و یاده‌وه‌ریی جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن له شاری یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستان چه‌ندین مۆزه‌خانه‌و شوێنی یاده‌وه‌ریی دیكه‌ی ئه‌رمه‌ن له ئه‌وروپاو ئه‌مریكادا ههنو جیهانیان پێ ئاشنایه‌و سه‌دان فیلم‌و به‌ڵگه‌نامه‌و كتێب‌و توێژینه‌وه له خزمه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا له كاردایهو به‌رده‌وام نه‌وه له دوای نه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نی پێ ئاشنا دهكرێتو ملیۆنان کەس له جیهاندا هاوسۆزو پشتیوانیانه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه توركیای ئه‌مڕۆ به‌ره‌نگاری دنیا بووه‌ته‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن ناسهلمێنێتو ئاماده نیه هیچ قه‌ره‌بوویه‌كی مادی‌و مه‌عنه‌ویی ئه‌رمه‌ن بكاته‌وه‌و تا بێت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ناشیرین‌و دزێوتر ده‌بێت.
ئه‌ڵبه‌ته جینۆسایده‌كانی كهمبۆدیاو روانداو دارفورو باشووری سوودان‌و میانمار‌و كۆسۆڤۆ و پێشتریش قڕكردن‌و راگواستنی دانیشتووانی ره‌سه‌نی كیشوه‌ری ئه‌مریكا، كه به هندییه سووره‌كان ناوزه‌د كراون‌و كیشوه‌ری ئوسترالیا‌و گه‌لێ شوێنی هه‌موو كه‌م تا زۆر جێی خۆیان كردووه‌ته‌وه له ویژدانی مرۆڤایه‌تی و ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی مافی مرۆڤ‌و بزوتنه‌وه رزگاریخوازه‌كانی میللهتانو دام‌و ده‌زگاكانی ئاشتیخوازی جیهانو نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانداو له ئێستا پهڵەی ره‌شن له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌سه‌ر هه‌ڵپه‌و په‌لاماری سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی جیهانو ده‌رهاویشته‌كانی له كۆڵۆنی كردنی جیهانی سێیهمو دابین كردنی بازاڕی زیاتر بۆ كاڵا‌و چه‌ك فرۆشتن‌و قۆرخ كردنی نهوتو ئهڵماسو ئاڵتون‌و كانزاو سامانه سروشتیه‌كانی تری سه‌ر زهویو به‌رهه‌مهێنانی ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و حكوومه‌تی ستهمكارو تاكی فه‌رمانڕه‌وای دكتاتۆرو ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی ناكۆكی‌و جهنگو ئاشوب‌و ده‌ره‌نجامیش گه‌یشتن به لووتكه‌ی قڕكردنی به كۆمه‌ڵی گرووپی ئیتنی‌و ئاینی‌و ره‌گه‌زی كه به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێناسه‌ی «جینۆساید» ی بۆ به‌كارهاتووه.
له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا جینۆساید و ناساندنی دنیایه‌ك ته‌مومژ و به‌رژه‌وه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی زلهێزه بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی جیهانی لێئاڵاوه و به‌پێی چه‌مكی ململانێ‌و قازانج‌و زیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له ئاستی زلهێزه ركابه‌ره‌كانی جیهانو به‌تایبه‌تی ئه‌مریكادا، كه به ئاشكرا سیاسه‌تێكی دووفاق و دژه مرۆڤایه‌تی پیاده ده‌كات له‌م بواره‌دا. له‌م رووه‌وه ناساندن‌و سه‌پاندنی مافی مادی‌و مه‌عنه‌ویی گه‌لانی گرفتاری ده‌ستی جینۆساید په‌یوه‌سته به ئاستی هۆشیاریی ئه‌و گه‌له‌وه كه تا چه‌ند په‌ی به مهترسیو كاریگه‌ریی ئه‌و زامه ده‌بات كه‌وا كراوه‌ته جه‌سته‌و میكانیزم‌و پلانی سیاسی -ئابووریی – كۆمه‌ڵایه‌تی-فه‌رهه‌نگی چیه بۆ ساڕێژكردنی ئه‌و زامهو ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و باره ترسناكه‌ی پرۆسه‌ی جینۆساید به‌سه‌ریدا هێناوه‌و كاریگه‌ریی ئه‌و میكانیزم‌و پلانه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی میللهتهكهو ده‌ره‌وه‌ی خۆی چیه و چۆن مامه‌ڵه بكات. ئه‌مه‌یان له حاڵه‌تی كورددا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ میلله‌تانی تری هاوشێوه‌یدا، له ئاستێكی زۆر نزمدایه، چ له‌سه‌ر ئاستی میللی‌و په‌یوه‌ستبوون به نۆرم‌و به‌هاو پیرۆزییه‌كانی میلله‌ته‌وه‌و چ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و حیزبانه‌وه كه لافی پێشه‌نگی‌و رابه‌رایه‌تیی لێده‌ده‌ن‌و له واقیعدا نوقمی بازرگانییه‌كی بێ‌ئامان بوون به خوێنی خه‌ڵكه‌وه.
راسته ئێمه تا ئێستا، له عێراقدا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رژێمێكی سیاسیی وادا ده‌كه‌ین كه له ناوه‌رۆكدا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نیه له‌گه‌ڵ رژێمی پێشوودا ته‌نها ئه‌وه‌یه كه به هۆكاری لاوازی‌و بێده‌سه‌ڵاتی هه‌مان ره‌فتاری پێشووی خۆی دووباره ناكاته‌وه. بێگومان گرووپه سیاسیی- ئاینی شیعه‌كان‌و به‌تایبه‌تی ده‌عوه هه‌ڵگری هه‌مان ئایدیای ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بن‌و هه‌مان ره‌فتاری شۆڤێنیی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستیان هه‌یه، به‌ڵام له به‌رگێكی دینیی- مه‌زهه‌بیدا، كه پابهندیو په‌یوه‌ستبوونیان به ئه‌جێندای ئیقلیمییه‌وه له هه‌موو ئیراده‌و خواستێكی نیشتمانی دایبڕیون. ئه‌ڵبه‌ته لایه‌نه سوننه ناسیۆنالیسته داخراوه‌كانیش له‌مان باشتر نین له دیدوبۆچوونو ته‌نانه‌ت رهفتاریشیانداو به‌رجه‌سته‌كاری هه‌مان ئایدیای به‌عسن. ئه‌م دوولایه‌نه به‌رده‌وام له مه‌ڵاسدان بۆ په‌لاماردانی كورد‌و سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌رده مافه‌شی كه به ههوڵو خه‌باتی خه‌ڵكه‌كه‌ی لهلایهكو گۆڕانی بارودۆخی سیاسیی عێراق‌و ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر بووه‌و مه‌سه‌له‌ی به‌شداریی هێزی سیاسیی كوردیش له حوكمی عێراقدا، كارێكه زیاتر ده‌چێته خانه‌ی خۆفریودانه‌وه.
وه‌ك له هه‌ر شتێكی تر‌و ململانێكهشی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسی‌و مه‌زهه‌بییه‌كانی تری عێراقدا زیاتر له شه‌ڕی ده‌سكه‌وت‌و تاڵانی ده‌چێت وه‌ك له‌وه‌ی شه‌ڕو ناكۆكی بێت له‌سه‌ر مافی ره‌وای خه‌ڵك‌و ئه‌ڵبه‌ته هێزه به‌ناو سیاسییه‌كانی عێراقیش هه‌مان ئاكارو كرداریان هه‌یه‌و هیچ ره‌فتارێكیان له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی عێراقدا نیه.
ئه‌ڵبه‌ته ناكرێ چاو له‌و راستییه‌ش بپۆشین كه هێزی دیموكراتخوازو نیشتمانپه‌روه‌ری راسته‌قینه له عێراق‌و كوردستاندا له ئاستێكی لاوازدایه‌و كاریگه‌رییه ئه‌وتۆی نیه تا دڵی پێخۆش بكرێت‌و رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بێت له بنیاتنانی دهوڵهتو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا كه یاسا‌و ده‌ستوور تێیدا سه‌روه‌ری بێت‌و به‌رجه‌سته‌كردنی مافی خه‌ڵك به قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی‌و جینۆسایده‌وه ئامانجی هێزه سیاسیه‌كان بێت‌و ئه‌وی كه هه‌ڵبژاردنی به‌ناو نوێنه‌رانی خه‌ڵكیشه له گه‌مه‌یه‌كی سیاسیی بێتام‌و شانۆییه‌كی كرچ‌و كاڵ وسێرك ئامێز به‌ولاوه هیچی تر نیه‌و ره‌وایی دانه به تاڵان‌و بڕۆی زیاتر‌و به پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی‌و كوردستانیش به‌ره‌و هه‌ڵدێری زیاتر‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زیاتر بردووه‌و كار به راده‌یه‌ك كه‌وتووه كه به‌هاكانی خهباتو قوربانیدان تا ئاستێكی ترسناك كاڵبووهتهوهو كاریگه‌رییان له ناخ‌و ویژدانی خه‌ڵكدا كه‌مبووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا كه ئه‌مه‌یان له مێژووی تێكۆشانی خه‌ڵكدا پیرۆزییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له پێوه‌ری نیشتمانپه‌روه‌ریدا، كه‌چی ئێستا به ده‌ردێك چووه هیچ كه‌س خۆزگه‌ی پێناخوازێتو بێگومان سووچ‌و گوناهی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و حیزب‌و هێزانه‌ی وڵاتیان به‌م ده‌رده بردووه. به‌ش به حاڵی ئه‌م «هه‌رێمه جوانهشمان» له ساڵی 1991 وه هێزه باڵاده‌سته‌كانی كه‌مترین پلانیان له هه‌گبه‌دا نه‌بووه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستان پاش ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانی‌و سووتماكییهی رژێمه‌كانی پێشووی عێراق به‌سه‌ردا هێنای، به پێچه‌وانه‌وه‌و له ئه‌نجامی بێلایهنیو ململانێیه‌كی ناڕه‌واو دزێودا و دواجاریش گه‌نده‌ڵییه‌كی بێئاماندا ته‌واوی پردی خه‌ڵكیان دا به ده‌م ئاوه‌وه‌و له جیاتی بنیاتنانی پێگه‌و زه‌مینه‌ی قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی تۆكمه، كه چه‌ندین نه‌وه‌ی میلله‌ت به‌رخوودانی بۆ كرد‌و قوربانی زۆری دا، تا گه‌یشته لووتكه‌ی قڕكردن‌و جینۆساید كه‌چی تا هات پایه‌كانیان له‌رزۆك‌و لاواز كرد‌و خه‌ڵكیان نائومێد‌و هه‌ناسه سارد كرد تا ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا خه‌ڵكی كورد به‌گشتی زۆر به‌گومانه‌وه ته‌ماشای ئه‌م پرۆژه ناسیۆنالیستیه‌ی خۆی بكات بۆ به‌رجه‌سته‌كردن و ده‌سته‌به‌ركردنی لانی كه‌می هیواو ئاواته نهتهوهییو نیشتمانییهكانیو ئه‌وه‌ی كه حیزبی كوردیش وه‌ك دروشمی سیاسی به‌رده‌وام جاڕی بۆ ده‌دا خه‌ڵكه‌كه پێی وایه له پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی زیاتری پێ نیه له‌مه‌ڕ یه‌كخستنی ریزه‌كانی عهرهبو سه‌ندنه‌وه‌ی مافی فهلهستینو «فڕێدانی ئیسرائیل بۆ ناو ده‌ریا» ئێستا له سایه‌ی ئه‌م پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی حیزبه عرووبییهكانی سه‌روه‌ختێكی به‌ناو بووژانه‌وه‌و گێڕانه‌وه شكۆمه‌ندیی مێژووی فتوحاتی عه‌ره‌ب، له‌هه‌ر ساتێكی مێژوویان زیاتر په‌ڕاگه‌نده‌و لاوازن‌و له هه‌ر ساتێكی مێژوویان زیاتر نائومێد‌و پشووسوارو وابه‌سته‌ی ئه‌ملاو ئهولانو له بری ئه‌وه ئیسلامی سیاسی بووژایه‌وه و به»به‌هاری عه‌ره‌بی» زیاتر بنكۆڵی كردن. تۆ بڵێی پرۆژه‌ی ناسیۆنالیستی ئێمه‌ی كورد له‌وه‌ی عه‌ره‌ب زیاتر پێبێت!
كورد ده‌ڵێ مانگه‌شه‌و سه‌ر له ئێواره دیاره‌و كاری ئێمه‌ش له‌م په‌نده‌ی تێپهڕاندووهو هه‌ر بوارێك ده‌ستی بۆ ده‌به‌یت وێرانه‌یه، له ئه‌نجامی بێپلانیو كاری سهرپێیو ئه‌مڕۆ با وابێت خوا كه‌ریمه بۆ سبه‌ی.سه‌باره‌ت به كه‌یسی جینۆسایدهكهشمان هه‌روا مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كردووه. راسته وه‌ك پێشتر باسم كرد ئه‌و ئهقڵو ره‌فتاره‌ی ئێستا حوكمی عێراق ده‌كات شتێكی ئه‌وتۆی جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ رژێمی پێشوو و له بواری ناساندنی ئه‌نفالدا و هه‌روه‌ها جینۆسایده‌كانی تریش، نه‌هاتووه‌ته ژێرباری قه‌ره‌بووی مادی‌و مه‌عنه‌ویی قوربانیان‌و به‌جێماوان له ئۆپه‌راسیۆنی تاوانه‌كان، سه‌رباری بڕیاری به‌جینۆساید ناساندنی له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق‌و پهرلهمانو حكومه‌تی عێراق، ئه‌و حكومه‌ته‌ی به‌پێی یاسای نێودهوڵهتیو به‌پێی عورفی دیپلۆماتێكی جیهانی میراتگری حكومه‌ته‌كانی پێش خۆیه‌تی، كه‌چی ئاماده نیه پۆزش بۆ گه‌لی كورد بێنێته‌وه له‌پای تاوانه گه‌وره‌كانی كه ده‌رهه‌قی كراوه، له‌كاتێكدا سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای دوای سه‌رده‌می نازییه‌كان به‌پێی خۆی ده‌چێته ئیسرائیل‌و له په‌رستگای سه‌ره‌كیی جووله‌كه‌دا (سیناگۆگ) به‌ناوی گه‌لی ئه‌ڵمانیا پۆزش بۆ گه‌لی جووله‌كه ده‌هێنێته‌وه له پای ئه‌و تاوانه‌ی نازییه‌كان كاتی خۆی ئه‌نجامیان داوه. به‌هه‌مان شێوه‌ش پۆزش هێنانه‌وه‌ی ژاپۆن بۆ ئه‌و قێزه‌ونه‌ی له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سوپای ئیمپراتۆریه‌تی ژاپۆن له‌كاتی داگیركردنی كۆریاو به‌شێك له چین‌و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كاتێ كه زیاد له دووسه‌د هه‌زار ژنی گه‌نجی ده‌سبه‌سه‌ر كرد‌و به‌كاری ده‌هێنان بۆ ئاره‌زووی سێكسی سه‌ربازه‌كانی و ئه‌مه‌ش ناونرا «جینۆسایدی رابواردن» ژاپۆن ئه‌م پۆزشه‌ی له‌م ساڵانه‌دا هێنایه‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌و كهسو كاری ژنه قوربانیه‌كان، له‌كاتێكدا كه حكوومه‌تی ئێستای چ په‌یوه‌ندییه‌كی نیه به‌و حكومه‌ته میلیتاریستهی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه حكومه‌تی ئێستا میراتگره.
باشه با وایدانێین كه عێراق هیچی ئه‌مانه ناكات، كه وڵاتان‌و میلله‌تانی شارستانی كردوویانه‌و ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر فشار نه‌بووبێت له‌خۆوه نه‌یانكردووه، ئه‌ی ده‌بوو خۆمان وه‌ك خه‌ڵك‌و وه‌ك هێزی سیاسی و وه‌ك حكوومه‌ت‌و وه‌ك دام‌و ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی زانكۆ و په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار (كه پێموایه هه‌مووی هه‌ر په‌یوه‌ندیداره)و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مهدهنیو مافی مرۆڤ‌و چی چیتر چیمان بكردایه‌و بیكه‌ین؟ ئه‌ی نه‌ده‌بوو له‌و چه‌ند بینا رهقو تهقو بێناوهرۆكهی كاتی پاره زۆرییهكه بێ پرس‌و ڕا به شاره‌زاو پسپۆرێكی دهرهكیو ناوخۆی قوتمان كردنه‌وه به حیساب مۆنۆمێنتو یاده‌وه‌ریی ئهنفالو كه‌یسه‌كانی تر جینۆسایدمانن كه‌چی هیچ شتێكی ئه‌وتۆ به‌ده‌سته‌وه نادهنو نه مۆزه‌و نه یادهوهریو نه مێژووی دوێنێی قوربانی‌و نه پانوراما و نه سه‌رچاوه‌و به‌ڵگه گه‌لێكی ئه‌وتۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی غه‌یره خۆمان رووی تێكردن شتێك له مێژووی دوێنێی تاوانه وه‌ده‌ست بێنێت. باشه خۆ ئه‌مه كارێكی ئاسان بوو، ته‌نها تۆزێك وردبوونایهتهوه له‌و مۆزه‌و مۆنۆمێنتو كارانه‌ی خه‌ڵكانی تری هاوشێوه‌ی ئێمه بۆ جینۆسایدهكانیان كردوویانه‌و به‌پێی توانا یه‌ك له چلانتان وه‌ربگرتایه‌و هیچیتر. یان ئه‌وه‌تا هه‌ندێك خه‌ڵكی به‌ناو بڕیار به‌ده‌ست ئه‌و شوێنانه‌شیان بینیوه‌و به‌ڵام هێنده‌ی بایه‌خ به ئیفادو گهشتو سه‌یرانه‌كه‌ی داوه نیو هێنده له خۆی نه‌پرسیوه با شتێكی له‌م چه‌شنه ئه‌نجام بدهمو هه‌ر سه‌رپێیانه‌و به‌پێی میزاجی شه‌خسی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كه‌دا مامه‌ڵه‌ی كردووه، یان ئه‌وه‌تا نه گۆشت به قهسابو نه نان بهنانهوا سپێردرا و ته‌واوی مه‌سه‌له‌كانمان بوون به قوربانی خاترانه‌و ململانێی پڕ سه‌یرو سه‌مه‌ره. ئاخۆ تا ئێستا كه بیست‌و نۆ ساڵ تێپه‌ڕیوه ئێمه له خۆمان پرسیوه ئه‌وه بۆ كه‌یسی ئهنفالو بێگومان جینۆسایده‌كانی تریش به‌م رهنگهیهو له 14/4 بترازێت یان 16/3 بۆ هه‌ڵه‌بجه ئیتر باسێكی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر نیه‌و ئه‌و رۆژه‌ش ته‌نها گریان‌و ڕۆڕۆی رووكهشو وتاردانی بێناوهرۆك، كه هه‌موو ساڵێك وه‌ك خۆیان دووباره ده‌بنه‌وه‌و هه‌ندێك گورو هووڕی میدیا‌و ته‌له‌فزیۆنه ناوخۆییه‌كان‌و نمایشێكی رووكه‌شانه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتار له‌ولاو ئه‌و وه‌زیر له‌ملا، كه له موزایه‌ده‌ی سیاسی تێپه‌ڕ ناكات له‌كاتێكدا كه به‌جێماوی قوربانی هه‌ر به خهمو ده‌ردی خۆیه‌وه ده‌تلێته‌وه‌و ساڵ به ساڵ چه‌ندانیان به نائومێدی‌و كۆمه‌ڵێك زام‌و نه‌خۆشیی ده‌روونییه‌وه سه‌رده‌نێنه‌وه. لای ئێمه قوربانی هه‌ر به‌شی كوڕووزانهوهیهو ته‌نها بووه به مه‌خلووقێكی پاسیڤ‌و چاو له ڕێ و كه‌س به هاناوه نه‌هاتوو، كه‌چی هه‌موو قوربانیان هۆڵۆكۆست لای جووله‌كه به «قاره‌مان» له قه‌ڵه‌م دهدرێنو به كرده‌وه‌ش هه‌ر به‌و چه‌شنه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سوكارو نه‌وه‌ی بهجێماویاندا ده‌كرێت. ئه‌مڕۆ له پاش بیست‌و نۆ ساڵ سه‌رۆك خێڵێكی «موقاتیل»و كه‌وڵ سووری به‌ر له‌شكری ئه‌وی رۆژێی سوپا كوردكوژه‌كه‌ی به‌عس پاش سه‌نگه‌ر گۆڕینێكی ساده‌ی ته‌نها له كورد چوو، ئیمیتیازهكهی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی زیادی كردووه‌و بڕیار به دهستیشهو كه‌سیش بۆی نیه له ئاستیدا سه‌ربه‌رز بكاته‌وه، له‌كاتێكدا قوربانییه‌كه و كهسو كاری به‌جێماوی هه‌ر به سه‌ركزی خۆی ده‌خواته‌وه‌و كه‌سیش لای لێناكاتهوهو وتاردان‌و سمڕسمڕی بابای خوتبهچی هیچ له باره گرانه‌كه‌ی ده‌روونی ئه‌م كه‌م ناكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ له جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه قوربانیه‌كه له‌سه‌ر ئه‌رزو ئاوی خۆی له گونده‌كاندا بڕوێنرێتهوهو بكرێنه‌وه به‌خه‌ڵكه به‌رهه‌مهێنه كشتوكاڵییه‌كه‌ی جاران و هاوكاریی ئه‌م بواره بكرێن، ئه‌و وهچانهیان كه بهجێماونو پێگه‌یشتن كرانه پۆلیس‌و پاسهوانو پشت به‌ستوو به ئابووریی به‌رخۆر و له ئوردوگا به‌دناوه‌كانی زه‌مانی رژێمی پێشوودا جێگیر كرانه‌وه‌و خرانه پاڵ سوپا به‌رخۆره بێ به‌رهه‌مه‌كه.
ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی نوێ له دام‌و ده‌زگای په‌روه‌رده‌و زانكۆكاندا هیچ شتێك له‌سه‌ر مێژووی دوێنێ فێر ناكرێت‌و ته‌نها له دروشمه‌كانی میدیا‌و گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ته‌كانی دوێنێ شتێكی كاڵ‌و كرچ له‌باره‌ی ئه‌نفال و جینۆسایده‌وه ده‌درێت به گوێیداو هیچ هۆكارێك نیه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا قووڵ بێته‌وه‌و زۆرێكیشی ئه‌وه‌نده وشه‌ی جینۆسایدی بۆ وتراوه‌ته‌وه هه‌ر له توێكڵه‌كه‌ی تێگه‌یشتووه‌و خه‌ریكه وه‌ك وشه‌گه‌لی جاش‌و گه‌نده‌ڵی له مانای راسته‌قینه‌ی خۆی دادهنرێتو كاڵ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئهنفالو جینۆساید كراوه‌ته ئه‌و حه‌كایه‌تی گورگانه شهوێیهی كه‌سی پێ ژیر نابێت‌و واش له خه‌ڵك كرا دڵی به‌وه‌ش خۆیش نه‌بێت هیچ نه‌بێت بۆ ساتێكی ئارامبه‌خش به ده‌روونی خۆی بچێته سه‌ر مه‌زاری ره‌مزیی ئازیزیانی.
ئه‌م حیكایه‌ته ئێستا فرمێسكی له چاوی چژنه كوڵۆڵهكانیشدا وشك كرد‌و چیتر به‌كوڵ نالاوێنن و توانیان نه‌ماو پشتیان له‌ژێر باری خه‌م چه‌می.
ئه‌مڕۆ ئێمه ئه‌م حیكایه‌ته به‌م دۆخه‌ش هه‌ر بۆ خۆمانی ده‌كه‌ین‌و كه‌سی ده‌ره‌وه‌ی خۆشمان زۆر گوێ ناگرن‌و زۆرێكیشیان هێشتا هه‌ر به‌گومانن و راستی‌و دروستیی تاوانه‌كه به ته‌واوی ناسه‌لمێنن چونكه خۆمان لێی بێباكینو بایه‌خدانمان به ئاقاری تردا رۆیشتووه ئێمه هێشتا ئه‌نفالمان له پشتی خۆمانه‌وه به جێنه‌هێشتووه‌و تائێستاش له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و مێژوودا دهچینو هێشتا نه‌بووین به هۆكاری بهربهستو دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌تا دوێنێ ئێزیدی‌و خه‌ڵكانی ترمان داعشی تاوانكار په‌لكێشی ئهنفالێكی تری كردن‌و له سه‌رده‌می ئه‌نفالی به‌عس خراپتری پێكردن. ئه‌ڵبه‌ته داعشی تریش بهڕێویهو كێ ده‌ڵێ خراپ‌و خراپتر نابینین‌و ئه‌گه‌ریش له خۆمان بپرسین بۆ ئه‌وه وه‌ڵام حازر به‌ده‌سته‌و كهمتهرخهمیو بایه‌خ نه‌دان به مێژوومان و ده‌رس وه‌رنه‌گرتن لێیه‌وه باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ترسی ئهنفالو ئه‌نفالی تریشمان لێ بنیشێتو ئه‌گه‌ر له مه‌ترسیی دۆخی سه‌ختی خۆمان وه‌ئاگا نه‌یه‌ینه‌وه هه‌ر زوو به گورگان خواردوو چووین.
ئه‌مڕۆ ره‌نگه هاوشێوه‌مان له‌سه‌ره ئه‌م زه‌وییه ته‌نها ده‌وڵه‌تی باشووری سوودان بێت، كه پێش چه‌ند ساڵێك ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان راگهیاندو سه‌رۆكی سوودانیش كه ێی جیابوونه‌وه، پیرۆزیایی لێكردن‌و لاریی له‌و سه‌ربه‌خۆییه نه‌بوو، ئێمه‌ش كۆڵێك دڵمان به‌وه خۆش بوو و ده‌مانه‌وێ رێچكه‌ی ئه‌و بگرین كه‌وا گه‌لێك ئێمه ئاسا له خه‌باتی رزگاریخوازیدا ده‌یان هه‌زار قوربانی بهخشیو جینۆسایدیشیان به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدرا. به‌ڵام بهداخهوهههر وه‌ك خێڵ مانه‌وه‌و نه‌بوون به نه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر نه‌وتی پارێزگای ئابیە و كانزای تر دوو خێڵی سه‌ره‌كییان نیشتنه سكی یه‌كتر، خێڵی سه‌رۆك و خێڵی جێگری سه‌رۆك، كه پێشتر هه‌ردوكیان ره‌مزی رابهرایهتیو قوربانیدانی گه‌له رزگاریخوازو ره‌شوڕووته ئهفریقییهكهی باشووری سوودان بوون. ئێستا ئه‌وانیش گهندهڵیو بازرگانیی نه‌وت و ململانێی نێوانیان له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌و پرزه‌ی لێبڕیونو جاڕدانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌و فرمێسكانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕی جۆن گارانگی رابه‌ریان ههڵیانرشت له كاتی جاڕدانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا دادی نهدانو خه‌ڵكه‌كه‌ی ئێستا له جاران برسی تر‌و ماڵوێرانترنو شاخی په‌شیمانییان لێڕواوه.
من لێره‌دا ده‌پرسم ئاخۆ ئێمه به‌م داروبارهمانهوه له كێ ده‌چین، له قه‌ومی جووله‌كه، ئه‌رمه‌ن، رواندا، كهمبۆیا، ڤێتنام، كۆسۆڤۆ یان له باشووری سوودان ده‌چین. ئاخۆ ئه‌گه‌ر فریای خۆمان نه‌كه‌وین، كه لاموایه هێشتا نه‌چووه بچێت، له باشووری سوودان‌و سۆماڵ‌و یهمهنو سوریا، كه زۆر هاوشێوه‌ی ئێمەن خراپترمان به‌سه‌ر نایهتو كورده له‌گه‌ڵ تۆمه!
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.