مارس 05, 2015 Omer وتار لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ئایا وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پارێزه‌ری ئه‌نفالچییه‌کانه؟!
ئایا وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پارێزه‌ری ئه‌نفالچییه‌کانه؟!
هیوا ناسیح
له‌م رۆژانه و لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی )ئاراستە(ی رادیۆی نەوادا دادوەر ئومێد موحسین، وتەبێژی
ئەنجومەنی داوەری هەرێمی كوردستان رایگەیاند: (( بە نامەی تایبەتی بارزانی و تاڵەبانی و نەو‌شیروان مەستەفا مشتەشارەكان لە 5 ی ئازاری 1991 راپەرینیان كرد !! …هتد، ئینجا گوتی(( بەرەی كوردستانی ئەو كات لێبوردنی گشتی بۆ جاش و مستەشارەكان دەركردووە.))
به‌رێز وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌گه‌ر به هه‌ق دڵسۆزی داد و دادپه‌روه‌ریی بوایه، ده‌بوو ویژدانی به‌کاربهێنایه، ده‌بوو خاتری ئه‌و لایه‌نه‌ی نه‌گرتایه که ئه‌و پۆسته‌یان پێداوه، ئه‌گه‌ر به لۆژیک ئه‌و زانیارییه دادوه‌ریی و یاساییانه‌ی هه‌یه‌تی به‌کاربهێنایه له گوزارشتکردن له که‌یسی ناوبراودا، ده‌بوو وا نه‌دوابا، به‌ڵکو ده‌بوو ره‌خنه‌ی له ده‌سته‌ڵاتدارێتی هه‌رێم گرتبا که کارێکیان کردوه، یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت و رێڕه‌وی خۆی نه‌گرێت و دادگا و دادوه‌ره‌کان ئازاد نه‌بن له بڕیاردان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی دۆسیه‌کاندا، که زه‌ڕی بۆ (په‌زه‌کان) هه‌یه.
من هه‌رگیز نه‌مبیستوه که له مێژووی ئه‌و گه‌لانه‌ی له ژێرده‌سته‌یی رزگاریان بووه، تاوانبارانی نێوخۆیی و خۆفرۆشه تاوانکاره‌کانیان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له کۆمه‌ڵکوژی و تاوانه گه‌وره‌کاندا به‌شدار بوونه، هه‌روا به بریارێکی سه‌رپێی سه‌رکردایه‌تی شۆرشه‌که‌یان لێبوردنیان بۆ ده‌رچوبێت و له هه‌موو تاوانه‌کانیان بورابن و له راکێشانیان بۆ دادگا پارێزرابن. بۆ نمونه شۆرشی جه‌زایر که له ساڵی 1962 له ژێر ده‌ستی فه‌ره‌نسییه‌کان رزگاریان بوو، سه‌رکردایه‌تی شۆرشه‌که بریاریدا هه‌موو ئه‌و سه‌رۆک میلیشیا چه‌کداره به‌کرێگیراوانه‌ی ناوخۆ ،که ژماره‌یان نزیکه‌ی چوار هه‌زار که‌س بوون، له وڵات ده‌ربکات و مافی نیشته‌جێبوون و هاووڵاتی بوونیان لێبه‌سه‌ننه‌وه، ئه‌وه‌ش بوو هه‌موویان به‌ره‌و فه‌ره‌نسا وڵاتبه‌ده‌ر کران. هیچ دادوه‌رێکی به‌رێزیش نه‌هات خۆی بکات به پارێزه‌ریان.
به‌رێز دادوه‌ر ئومێد موحسین مافی خۆیه‌تی وه‌ک که‌سێک، که وته‌بێژی ده‌زگایه‌کی گرنگی وه‌ک (ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه) بێت و دادکۆکی له‌و ده‌زگایه بکات، چونکه ئه‌وه کاره‌که‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یر و جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ناوبراو، که خۆی به حساب دادوه‌ره، بێت به‌رگری له بریارێکی سیاسیی ئه‌و کاتی سه‌رکردایه‌تی (به‌ره‌ی کوردستانی) بۆ ئه‌و بارودۆخه بکات، نازانم چۆن ئه‌و مافه به‌خۆی ده‌دات، که به بیانوی ئه‌و بریاره سیاسیه‌ی له سه‌روه‌ختی راپه‌ریندا ده‌رچوه، بێت و ( ته‌نانه‌ت ئه‌مرۆش دوای ٢٤ ساڵ) پارێزگاری له داگایینه‌کردنی ئه‌و ئه‌نفالچیانه بکات و پاساو بۆ تاوانه‌کانیان بهێنێته‌وه؟ ئاخر من لێره‌دا له ناوبراو ده‌پرسم:
پرسیاری سه‌ره‌کی ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ده‌کرێت ئه‌م بیانو و پاساوه ساده و لاوازانه‌ی ناوبراو هێناویه‌نیته‌وه، کارێک بکات له دادگایی‌کردن و لێکۆڵینه‌وه له‌و که‌سانه بدزرێته‌وه؟
باشه گه‌ر ئێمه ئاماده نه‌بین ئه‌و تاوانبارانه‌ی کوردن و له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن ده‌سگیریان بکه‌ین و راده‌ستی داد و یاسایان بکه‌ین، چۆن داوا بکه‌ین، که داوای دادگایی‌کردن و ده‌سگیرکردنی ئه‌و 155 تاوانباره غه‌یره کوردانه‌ی تر بکه‌ین، که له لیسته‌که‌دا هه‌ن و له دادگای باڵای تاوانه‌کان بریاری دادگایی‌کردنیان ده‌رچوه؟
پێم وایه دادگایی‌کردنی بێ قه‌یدومه‌رجی هه‌ر تاوانبارێکی که‌یسی ئه‌نفال نابێت له ژێر هیچ بیانویه‌ک و پاساوێکدا په‌ک بخرێت، جا هه‌ر که‌س و سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێک بێت، ئاخر ئه‌مه جگه له بواره یاسایی و دادوه‌رییه‌که ره‌هه‌ندێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییشی هه‌یه، چونکه گه‌ر ئه‌و گه‌وره‌تاونبارانه راکێشرێنه دادگا و لێکۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت و سزای یاسایی خۆیان وه‌رگرن، ئه‌وا گه‌وره جاش و به‌کرێگیراوانی کورد له پارچه‌کانی تری کوردستانیشدا ناتوانن بێخه‌م و بێ بیرکردنه‌وه له پاشه‌رۆژی خۆیان، تاوان و پێشێلکاری گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن، چونکه ئه‌و که‌یسه ده‌بێته نمونه و وانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وان، دیاره بۆ ئه‌مه پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر راسته.
به‌داخه‌وه ده‌سته‌ڵاتی کوردیی باشور لە دوای ڕاپەڕینی ٩١ ەوە جگە لەوەی داڵدەی تۆمەتبارانی ئەنفالیان داوە، بە پلە و پۆست و ئیمتیازات خەڵاتیشیان دەكەن و موچەی خانەنشینی بۆ خۆیان و پاسەوانەكانیان هە‌روەها دیوەخانانەیان بۆ دەبڕنە‌وە. هه‌ڵبه‌ت به پشت به‌ستن به‌و بڕیاره‌ی به‌ره‌ی کوردستانی دوای راپه‌رین حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان له جاش و موسته‌شاره‌کان خۆش بوون، ئه‌وه ئه‌وانن له حزبه‌کان خۆش نه‌بوون و ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر ده‌که‌ن!! ئاخر ره‌وشی دادوه‌ریی و دادگاکانمان گەیشتۆتە ئەو ئاستەی، هەندێك لە دادوەرە بە هەڵوێستەكان ناچاربكرێن دەستلەكاربكێشنەوە، لە نموونەی حاكم “فەرهاد حاتەم”، یاخود لە ژێر پەردەی فەرمانی كارگێڕیدا، سزا بدرێن‌و دوور بخرێنەوە، وەك دادوەر (هاوژین حامید).
له راستیدا ده‌بوو ئه‌و دادوه‌ره یاساپه‌روه‌ر و عه‌داله‌تخوازانه خەڵات بكرێن و پاداشت بدرێنەوە نەك سزا بدرێت، ئەوە ئەنفالچییەكان و تۆمەتبارانی كۆمەڵكوژی و گەلكوژییەكانی میللەتەكەمانن دەبێت سزای یاسایی خۆیان وەربگرن. تەنانەت دۆخی دادوەریی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی، هەندێك لە دادوەرە عەدالەتخوازو بە هەڵوێستەكان ناچاربكرێن، لەبەر بێهودەیی هەوڵ‌و تەقەلا جددیەكانیان، دەستلەكاربكێشنەوە، لە نموونەی حاكم “فەرهاد حاتەم”، یاخود لە ژێر پەردەی فەرمانی كارگێڕیدا، سزا بدرێن‌و دوور بخرێنەوە، وەك ئەو ناهەقییەی بەرامبەر دادوەر (هاوژین حامید حسێن) ئەنجامتاندا. تەنانەت دۆخی دادوەریی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی، هەندێك لە دادوەرە عەدالەتخوازو بە هەڵوێستەكان ناچاربكرێن، لەبەر بێهودەیی هەوڵ‌و تەقەلا جددیەكانیان، دەستلەكاربكێشنەوە، لە نموونەی حاكم “فەرهاد حاتەم”، یاخود لە ژێر پەردەی فەرمانی كارگێڕیدا، سزا بدرێن‌و دوور بخرێنەوە، وەك ئەو ناهەقییەی بەرامبەر دادوەر (هاوژین حامید حسێن) ئەنجامتاندا. تەنانەت دۆخی دادوەریی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی، هەندێك لە دادوەرە عەدالەتخوازو بە هەڵوێستەكان ناچاربكرێن، لەبەر بێهودەیی هەوڵ‌و تەقەلا جددیەكانیان، دەستلەكاربكێشنەوە، لە نموونەی حاكم “فەرهاد حاتەم”، یاخود لە ژێر پەردەی فەرمانی كارگێڕیدا، سزا بدرێن‌و دوور بخرێنەوە، وەك ئەو ناهەقییەی بەرامبەر دادوەر (هاوژین حامید حسێن) ئەنجامتاندا. تەنانەت دۆخی دادوەریی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی، هەندێك لە دادوەرە عەدالەتخوازو بە هەڵوێستەكان ناچاربكرێن، لەبەر بێهودەیی هەوڵ‌و تەقەلا جددیەكانیان، دەستلەكاربكێشنەوە، لە نموونەی حاكم “فەرهاد حاتەم”، یاخود لە ژێر پەردەی فەرمانی كارگێڕیدا، سزا بدرێن‌و دوور بخرێنەوە، وەك ئەو ناهەقییەی بەرامبەر دادوەر (هاوژین حامید حسێن) ئەنجامتاندا. تەنانەت دۆخی دادوەریی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی، هەندێك لە دادوەرە عەدالەتخوازو بە هەڵوێستەكان ناچاربكرێن، لەبەر بێهودەیی هەوڵ‌و تەقەلا جددیەكانیان، دەستلەكاربكێشنەوە، لە نموونەی حاكم “فەرهاد حاتەم”، یاخود لە ژێر پەردەی فەرمانی كارگێڕیدا، سزا بدرێن‌و دوور بخرێنەوە، وەك ئەو ناهەقییەی بەرامبەر دادوەر (هاوژین حامید حسێن) ئەنجامتاندا.
فشارلێکردن و سزادانی ئەو دادوەرانە جگە لەوەی دژ بە هەموو پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و یاسا و ڕێسا و رێککه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه، هاوكات ناپاكییەكی گەورەشە بە گیانی پاكی قوربانییانی ئەنفال و هە‌روەها بەرامبەر كەسوكار و نەوەی قوربانییەكان.
هه‌ڵبه‌ته مه‌سه‌له‌ی جێبه‌جێکردنی داد و یاسا وه‌ک پره‌نسیپ ده‌بێت وه‌ک گه‌رانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراو، هه‌روه‌ها سزا بۆ که‌سی تاوانکار لێی بڕوانین نه‌ک وه‌ک مه‌سه‌له‌ی تۆڵه‌کردنه‌وه له تاوانکار، به‌ڵام له کۆی گشتی بابه‌ته‌که‌دا واش ده‌که‌وێته‌وه، که ئاهێک به دڵی نه‌وه و که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی ئه‌و تاوانبارانه‌دا بێت کاتێک بریاری سزای یاساییان بۆ ده‌رده‌چێت و ده‌بینن بکوژان و ئه‌نفالکه‌رانی ئازیزانیان سزای یاساییان وه‌رگرتوه و وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رنه‌چونه، هه‌روه‌ها سه‌رکردایه‌تی کورد و حکومه‌تی هه‌رێم بێخه‌م نییه له ئاست خه‌م و ئازار و مه‌رگه‌سات و مه‌ینه‌تییه‌کانیان.
به داخه‌وه ده‌ڵێم، ناوبراو وه‌ک پارێزه‌ری ئه‌نفالچییه‌کان قسه‌ی کرد، نه‌ک وه‌ک وته بێژی باڵاترین ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ریی له هه‌رێم کوردستاندا. به‌راستی ده‌بوو ناوبراو له نێوان به‌ره‌ی که‌سوکاری قوربانییان و ئه‌نفالچییاندا یه‌که‌میان هه‌ڵبژێرێت، با به زه‌ره‌ری خۆی یان لایه‌نه‌که‌شی ته‌واو بوایه، که له‌و پۆسته دایانناوه، ئه‌وه لێپرسراوانی سه‌ر به ده‌سته‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتین شکۆی داد و دادگاکانیان نه‌هێشتوه نه‌ک که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی قوربانییانی ئه‌نفال و داواکارییه ره‌واکانیان.
تێبینی:
ده‌قی لێدوانه‌که‌ی به‌رێز وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بۆ رادیۆی نه‌وا لێره‌دایه:
http://www.radionawa.com/view.aspx?n_=20624&m_=1
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
مارس 04, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.