پەلامارە سەربازییەکانی ئەنفال
ئامادەکردنی : ئەنفالستان
قۆناغی یەکەمی پرۆسه‌ی ئه‌نفال
قۆناغی یەکەم : ٢٣-٢-١٩٨٨ بۆسەر ناوچەی دۆڵەروت و دۆڵی جافایەتی و شارباژێر بوو، رۆژی دوایش ناوچەکانی بنگردو رۆژهەڵاتی سورداشی گرتەوەو لەچەندین قۆڵەوە پەلاماری ناوچەکە درا، هێزەکانی پێشمەرگە توانیان ماوەی ٤٠رۆژ بەرگری بکەن بەڵام سەرئەنجام پاشەکشەیان کرد‌و دوای دوو ڕۆژ سوپا‌و جاش گەیشتنە سەرگەڵو بەرگەڵو. رۆژی ١٩/٣/١٩٨٨ بەیانی کۆتایی هێزە جەکدارەکانی سوپای عێراق وفەیلەقی یەک خوێندرایەوە.
له 22/3 تــا 1/ 4/ 1988
قۆناغی دوه‌می ئه‌نفال بۆسه‌ر ناوچه‌كانی (قه‌ره‌داغ، بازیان، ده‌ربه‌ندیخان) بوو، لەم قۆناغەدا رژێم به هێرشی كیمیاوی بۆسەر گوندی سێوسێنان دەستی پێ‌کرد، سەر لە ئێوارەی رۆژی 22/ 3 / 1988 گوندی (سێوسێنان)ی به‌سه‌ختی بەچەکی كیمیاوی بۆردومان کرد، بووە هۆی شەهید بوونی ٦٩ کەس .
ئه‌م هێرشه بە پێشەوایەتی لیوارکن ئەیاد خەلیل زەکی بوو. پاش ئه‌وه‌ی رژێم ئه‌م ناوچه‌کەی داگیر كرد، سه‌رجه‌م گونده‌كانیشیان روخاند كه نزیكه‌ی (80) گوند‌و (2241) خانووبوون (12254) كه‌س له‌م ناوچه‌یه‌دا دەژیان نزیكه‌ی (5637) كه‌س بهرئەم پەلامارەی ئه‌نفال كه‌وتن، جگەلە پیرەکان ئەوانەی گیران کەسیان نەگەڕانەوە.
پەلامارە سەربازییەکەی ئەم ناوچەیە هەتا رۆژی ١ی نیسانی ١٩٨٨ی خایاند.
قۆناغی سێیه‌می ئه‌نفال
7/ 4تــا 20 / 4 / 1988
ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌نفال به پڕ زیانترین و ترسناكترین پرۆسه‌ی ئه‌نفال داده‌نرێت كه زۆرترین مرۆڤی كوردی تیادا ئه‌نفالكرا، سنوری ئه‌م ناوچه‌یه له رۆژئاواوه شاڕێی نێوان شاری پڕنه‌وتی كه‌ركوك و شارۆچكه‌ی دوزخورماتوه، له باكوره‌وه رێگای كه‌ركوك – چه‌مچه‌ماڵ، له‌لای رۆژهه‌ڵاته‌وه چیاكانی قه‌ره‌داغ و له باشوریشه‌وه هه‌رسێ شارۆچكه‌ی كهلارو كفری و پێبازه ئه‌م هێرشه به‌كاریگه‌رترین و كوشنده‌ترین و به‌زیانترین هه‌ڵمه‌ت داده‌نرێت ئه‌میش بۆسه‌ر ناوچه‌كانی (چه‌مچه‌ماڵ، سه‌نگاو، قادركه‌ره‌م، دوز، كفری، كه‌لار، بێباز، تیلهكۆ)، ئه‌م ناوچانه سه‌ر به‌هه‌رسێ پارێزگای (كه‌ركوك، سلێمانی، دیالا) بون، ئه‌میش فراوانترین هێرشی ئه‌نفال بو كه پتر له (500) گوندی گرته‌وه سه‌ره‌ڕای ته‌ختكردنی 4 ناحیه. له رۆژی (14 / 4/ 1988) لوتكه‌ی هێرشی ئه‌نفال بو، له‌م رۆژه‌دا به‌پێی خه‌مڵاندنی ( كۆمیته‌ی به‌رگریكردن له مافی قوربانیانی ئه‌نفال) نزیكه‌ی (20)هه‌زار له ژن و پیاو و پیرو مناڵ كۆكرانه‌وه‌و بهئیڤای سه‌ربازی و تراكتۆری گوندنشیهكان ره‌وانه‌ی قه‌ڵا سه‌ربازیه‌كه‌ی (قوره‌تو) كران و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و چاره‌نوسی نادیار رۆیشتن، هه‌ر بۆیه ئه‌م رۆژه كرا به‌رۆژی (ئه‌نفاله‌كان) ئه‌م هێرشه‌ی قۆناغی سێیه‌م له رۆژی 20 / 4 / 1988 كۆتایی هات و یه‌ك گوند له گه‌رمیاندا به پێوه نه‌ماو روخێنرا، خه‌ڵكه‌كه‌شی به‌زۆری له‌قادر كه‌ره‌م كۆكرانه‌وه‌و پاش ته‌واوبونی ئه‌م قۆناغه (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و بارق و سوڵتان هاشم) هاتن بۆ سه‌یری ئه‌و گیراوانه‌ی كه له قادر كه‌ره‌م كۆكرابونهوه. چه‌ند رۆژێك تهلهفیزیونهكانی رژێم پیشانی ئه‌دان.
قۆناغی چواره‌می ئه‌نفال
له 3 / 5 تـــا 15/ 5 / 1988
ئه‌نفالی چوار بۆسه‌ر بەشێک لەناوچەی سورداش لەتاسلوجەوە هەتا نزیکی هەیبەت سوڵتانی رۆژئاوای سورداشی گرتەوەو لەو دیویشەوە ناوچه‌كانی دۆڵی زێی بچوك و ده‌شتی كۆیه‌و ئاغجهلهرو ته‌قته‌ق و شوان و شێخ بزێنی هەتا دێگەڵەو پردێی گرتەوە. ئه‌نفالی چوار له رۆژی 3/5/1988 به كیمیایبارانكردنی هەردوو گوندی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر، سه‌ر به ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر ده‌ستی پێكرد، گازبارانەکە بووە هۆی كوشتنی نزیکەی ٢٠٠ كه‌س و برینداربوونی سه‌دان كه‌سی دیكه.
سوپا له‌رۆژی 15/5 سه‌رجه‌م گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی روخاند و ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌نفالیش بە بەردانەوەی ٣ێ پێشمەرگە لەکۆپتەرەوە كۆتایی هات.
قۆناغی پێنجه‌م
له 15 / 5 / 1988
قۆناغی پێنجەم، بۆ بێستانە و بەشیکی ناوچەی کۆیەو سماقوڵی و هێران و نازەنین بوو بەلام ئەم پالامارەو ئەوەی چوارەم جۆرە تێکەڵ بوونێک هەیە لە بناری چیای کۆسەرت و رۆژئاوای خەلەکان و چیای باواجیەوە هەتا هەتا نزیک شاری رانیەو سەروچاوە دەکەوێتە سنوری ئەنفالی پێنجەمەوە.
قۆناغی شه‌شه‌م وحه‌وته‌م. ٢٤/٥/١٩٨٨ تا ٣١/٨/١٩٨٨ بۆسه‌ر گوندەکانی خۆشناوەتی و دۆڵەکانی بالیسان و مەلەکان و چیاكانی (بێتواتەو شه‌قڵاوه و رهواندوزو سۆران) بوو له رۆژی ١٥ی ئایاری ساڵی ١٩٨٨ بەکیمیابارانی گوندی وەرێ دەستی پێ‌کرد، ئه‌م په‌لاماره‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنج یونس محەمەد ئەلزەرب سه‌رپه‌رشتیارو پێشەوای سەربازی ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌نفال بوو. کەدواتر بەرپرسیارێتی ئەنفالی ناوچەی بادینانی پێسپیردرا. بەڵام لەم قۆناغەو قۆناغی حەوتەمدا سوپا روبەری ئاستەنگ و بەرگرییەکی سەختی پێشمەرگەبووە و سێ مانگ پێشمەرگە بەرگرییان کرد . هێشتا قۆناغی حەوتەم کۆتایی نەهاتبوو کە قۆناغی هەشتەمی بادینان دەستی پێ‌کرد.
قۆناغی هه‌شته‌م و كۆتایی ئه‌نفال
26 / 8 تــا 6 / 9 / 1988
سنوری په‌لاماری قۆناغی هه‌شتی ئه‌نفال بریتی بو له: دهۆك، زاخۆ، باتوفه، كانی ماسێ، زێوه، دێره‌لوك، ئه‌تروش و زاوێته. له‌دوای وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان عێراق ئێران له 8/8/1988 سوپای عێراق ته‌واوی هێزه‌كانی له ناوچه سنوریه‌كان كشانده‌وه بۆ به‌ره‌كانی ئه‌نفال، كه له‌وكاته‌دا 7 قۆناغی ئه‌نفال كۆتایی هاتبو ته‌نها قۆناغی هه‌شته‌می ئه‌نفال مابو، قۆناغی هه‌شته‌می شاڵاوی ئه‌نفال بۆسه‌ر ده‌ڤه‌ری بادینانی سنوری توركیا بوو.
سەرەتای هێرشه‌كه‌ش بۆ چاوترساندنی خه‌ڵكه به كیمیابارانكردن ده‌ستی پێكرد، پاش كیمیابارانێكی خه‌ست رژیم هێرشی زه‌مینی له‌رۆژی 28 / 8 / 1988 ده‌ستی پێكرد، ئه‌م شاڵاوه له رۆژئاواوه له‌زاخۆوه تا ئامێدی درێژبوه‌وه له باشور‌و رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه شێخان و ئاكرێی گرته‌وه . پاش روخانی سه‌رجه‌م گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له رۆژی 6 / 9 خاتمه‌ی ئه‌نفال راگه‌یه‌نرا و هه‌ربه بۆنه‌یه‌شه‌وه لێبوردنی گشتی راگه‌یه‌نرا
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.