• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد
  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام
  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
  • خەڵکی ئەنفال کردووەو بێباکانە لە بۆنەکاندا دەردەكەوێت. ……………زانا یادگار
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

هەڵەبجە بکەنەوە بەشار …………………………هۆمەر موحەمەد

ئازار 16, 2022 Omer كیمیاباران 0


هەڵەبجە بکەنەوە بەشار …………………………هۆمەر موحەمەد

دەبێت هەموومان بەتایبەتی هەڵەبجەییەکان بیزانن، ئەوە هێزو هونەری مرۆڤ بوونمانە هەڵەبجە بەپێیوە دەهێڵتەوەو بەزیندویی رایدەگرێت، نەک فشو هوڕو دروشمبازی، ئەگەر مرۆڤ رۆحی مرد، یادەوەرییەکانیشی دەمرن، کەم نین بەڕیگادا دەڕۆن و دەخۆن و دەنوشن و مردون، زۆرن بەسەر زیندون و بەڕۆح مردوو ! کۆمەڵگەیەک نەتوانێت یادەوەری بکاتە هێزی مانەوەی، زۆر ناژی و دەمرێت، نابێت بەوە قایل بین بەزیندومانەوەش ناوبنێین ژیان، ئەفسوس کۆمەڵگە لەگیانەڵادایەو پێویستی بە حەکیمە، دەزانم هۆی ئەم پەتایەی کورد تەنها ڤایرۆسێک نییە، گەنەو ڤایرۆسەکان زۆرن، سیاسی و کلتوری و ئایدۆلۆژین. بانگەشەی درۆی دیموکراسی و مەکرو حیلەبازی ئیسلامی سیاسی کە بەجلی کوردییەوە خەریکی تەعریبن، میننگەمینگی عەلمانی پاسیف و بانگەشەی بێ گیانی کوردایەتی کە خەریکی فرۆشتنی کوردستان و بێ بەهاکردنی یادەوەریین، هەموو ئەوانە بوونە بەڵای ئەم کوردە مەینەتبارو بریندارە.باش بیرمە رۆژی ١٦ی سێی ساڵی ٢٠٠٥ هاوارم کرد:هەڵەبجە بکەنەوە بەشار بەشارکردنەوەی هەڵەبجە باشترین بەرپەرچدانەوەی ١٦ی سێ و کلتوری بەعسیزمە، کە دەڵێم (کلتوری بەعسیزم) هەموو ناشرینیەک دەگرێتەوە بەشەڕی ناوخۆی حزبەکانیشەوە، کەچی هەندێک، لەوانەی کە هەمیشە گا بەگونان دەناسنەوەو یادی هەڵەبجەیان بەسفرە رازاندنەوەو بەخەڵاتی ڕێزلێنانیان بەڕێکردووە، لێم ڕاستبوونەوەو بەمۆڕەوە گوتیان : بۆمەگەر هەڵەبجە شارنییە ؟ تۆ لە سلێمانییەوە هاتویت و پۆز بەسەرمانەوە لێدەدەی؟ ئاخ نەیانزانی کە چی دەڵێم و گوێشیان نەگرت لێک تێبگەین ! ئاخر ئازیزان، یاران ، دۆستان، شار هەرهۆتێل و دوکان و بازار نییە، شار کلتورو مەعریفەو شوێنی بیرکردنەوەیە، هەڵەبجە شاری شاعیران بوو، شاری گۆران و ئەحمەد موختار بوو. لەپێش گازبارانیش شاری موزیک وشانۆکاران بوو. هەر زۆر زوو لەبانگمدا و داوامکرد هەڵەبجە بکەنە شاری ئاشتی نەک بەبریارو بەتابلۆ بەڵکو بەکردەوە بیکەنە شوێنی ئاشتبوونەوەی هێزە نەیارەکان، بیکەنە شارێکی داماڵدراو لە چەک.نوسیم مەیکەن بە پارێزگا بیکەن بەشارێکی رەمزی و شکۆدار لەروی مەعنەوییەوە لە ئاستی پایتەختدابێت. لەروی کلتوریی و رەمزییەوە شاری زیندووان بێت نەک شاری مردوان .. لەبری ئەوەی ناوی (هەڵەبجەی شەهید)بێت ناوی هەڵەبجەی ژیان، لەشاری دڵشکاوەوە ببێتە شاری داهێنەرانی شکۆمەند، هەرهیچ نەبێت ناوی هەڵەبجەی شەهیدان بێت. نەک هەڵەبجەی شەهید !ئێستاش نەچووە بچێت دەتوانین هەموو شتێکی باش بکەین.. هەڵەبجەییەکان دەتوانن هەموو کارێکی باش بکەن بۆ نایکەن ؟ حکومەت نایکات ؟ ئێ خۆهەموو ماڵێک دەتوانێت ناوی شەهیدەکانی لەسەردیواری حەوشەکەیان و بەتەنیشت دەرگای دەرەوەی ماڵەکەیەوە هەڵوسێت ؟ خۆ دەتوانن رۆژی ١٦ی سێ وەک رۆژانی جەژن بەسەریەکەوە بگەڕێن و ئەوەی دڵی لێک ئێشاوە هەرهیچ نەبێت بۆ حورمەتی شەهیدەکان ئاشت ببنەوە. وەک بەعسیەکان شارەکەیان ڕوخاند مەهێڵن دەسەڵاتی کوردیش مرۆڤەکانی بڕوخێنێ.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم!  إعداد المحامية: رولا باش إمام
    في حضرة الفناء… الإبادة الجماعية منذ آلاف السنين وحتى اليوم! إعداد المحامية: رولا باش إمام

    ئیلول 07, 2025 0

  • دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
    دووەمین كۆنفرانسی “جینۆساید ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەرومیدیادا” لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

    ئاب 30, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌