تشرینی یەکەم 24, 2021 Omer وتار 0

جینۆسایدی هیندۆزەکان لە بەنگەلادیش
د. ئیبراهیم سادق
چەند ڕۆژێکە هیندۆزەکانی بەنگەلادیش کەوتوونەتەوە بەر هێرشی موسوڵمانە ڕادیکاڵەکانی بەنگەلادیش و پەلاماری ماڵ و پەرستگاکانی کەمینەی هیندۆزە ڕەسەنەکانی بەنگەڵادیش دەدەن و ترس و تۆقاندن لەناو ئەو کەیمینەیەدا گەیشتۆتە ئاستێكی قێزەون.
تا ئێستاکە بەسەدان هیندۆز کوژراون و سەریان بڕاوە و بەهەزاران برینداربوون. دەستدرێژییان کردۆتە سەر سەدان ژنی هیندۆزیی لەبەردەم هاوسەر و ئەندامانی خێزانەکانییانەوە. ماڵ و دوکان و بازرگانییەکانییان بەتەواوی تاڵانکراون. پۆلیس و هێزەکانی ئاسایشی بەنگەلادیش لەبەرامبەر ئەو تاوانەدا بێدەنگن و تەنها تەماشەڤانن.
ئەو دەستدرێژی و کوشت و بڕەی دژ بە هیندۆزەکانی بەنگەلادیش درێژدەبێتەوە بۆ 1947، ڕۆژی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی پاکستان، کە ئەوکاتە بەنگەلادیش ناوی نرا پاکستانی ڕۆژهەڵات. لەکاتی ڕاگەیادنی سەربەخۆییدا، هیندۆز و موسوڵمانەکان بەهەزارانییان لەیەکتری کوشت. بەدەیان هەزار موسوڵمانی هیندی پەنایان بردە بەر تازە دەوڵەتی پاکستان و بەهەزاران هیندی و سیخیش پەنایان بردە بەر هیند و لەسنووری پاکستان ڕایان کرد.
هەر ئەوکاتە، دوو ملیۆن هیندۆزیش لە بەنگەلادیش کەئەوکات ناوی (پاکستانی ڕۆژهەڵات) بوو کوژران و زیاتر لە یەك ملیۆنیش ئاوارەبوون و پەنایان بردە بەر هیندوستان.
لە 1950 جارێکی دیکە کەوتنەوە بەر پەلامار و ملیۆنێکی دیکەیا لێ کوژران و پێنج ملیۆنیش ئاوارەبوون بۆ هیندوستان.
هەروەها لەساڵي 1964 یش بەهەمان شێوە بەهەزارانییان لێکوژراون.
مێژووی هیندۆزەکانی بەنگەلادیش مێژووێکی پڕ لە چەوسانەوە و کوشتن و ماڵوێرانی و دەستدرێژیکردنە سەر ژنەکانییان بووە.
لێرەدا دەمەوێت بیرتان بێنمەوە، چۆن لەڕابردوو بۆبەرگری لە موسوڵمانەکانی بۆرما دوو جار پۆستم لەسەرییان کردووە و جارێکیش لەلەندەن بۆ پشتیوانی لێکردنییان لەگەڵ بۆرمییە موسوڵمانەکان کە بە بنەچە بەنگەلادیشین، ڕێپێوانمان کردووە، ئێستاش هیندۆزەکانی بەنگەلادیش ڕووبەڕووی هەمان چارەنوسی موسوڵمانەکانی بۆرما دەبنەوە.
نەخێر بۆ جینۆساید.
#Stop_Hindus_Genocide_in_Bangladesh See Less
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.