تشرینی یەکەم 07, 2015 Omer توێژینه‌وه لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە ژنان و کچانی کورد له دۆزه‌خی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا
ژنان و کچانی کورد له دۆزه‌خی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا
ئاماده‌کردن و نووسینی
ئاسۆ بیاره‌یی
شیکردنه‌وه‌ی زانستی/ کۆلێژی ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی/زانکۆی خێڤده/سوێد
ئاسۆ بیاره‌یی. نێوان 2005 تا 2007
پێش ووشە
ئه نفال ، پراکتیزه‌کردنی بیروباوه‌ری شۆفێنستی عه‌ره‌بییه ، دروشمی قڕکردنی نه‌ته‌وه‌کانی تره ، به عه‌ره‌ب کردنیانه .
به‌عسی فاشستیش ئاڵا هه‌ڵگر و ته‌واوکه‌ری ئه‌و ڕێبازه بوو ، که 1400 ساڵ زیاتره له خاکی نیمچه دو‌رگه‌ی عه‌ره‌ب سه‌ری هه‌ڵدا . ئه‌نفال ، چه‌کی کوشنده و بێهۆشکه‌ری ده‌ستی ئه‌و مجاهدانه‌یه که سوپای به‌ناو ئیسلامیان پێکهێناوه و بووه‌ته کاکڵه‌ی مێشکیان .
له‌سه‌ره‌تادا پێویسته ئه‌وه بڵێم ، له‌کاتی ئه‌م لێدوانه‌دا ، له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌سانه‌دا ، بست به بستی ناوچه‌ی گه‌رمیان وه‌کو خه‌ونێکی گه‌نج ، هاته به‌ر پانتایی بینینی چاوه‌کانم . گونده‌کان ، ڕێگه‌کان و دۆڵ و هه‌رده‌کان ، هاوار و قیژه‌ی منداڵان و کیژانی دیلی سوپای داگیرکه‌ران و جاشه خۆ فرۆشه‌کان ، ئاهه‌ناڵه‌ی ڕاکردوه‌کان ، ده‌شتی کاکی به‌کاکی گیانمی ، سه‌ر له نوێ خسته‌وه ناو ئاهی هه‌بوه‌وه‌یه‌کی پڕ گریانه‌وه ، گریانێک که 16 ساڵه زیاتر ، هه‌موو نه‌ورۆزێک خۆی تێکه‌ڵ به هاژه‌ی فراوانی کوێستانه‌کان ده‌کات و له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی هیوای گه‌لێکی چل ملیۆنی ده‌بینێته‌وه .
به‌ڵێ : قه‌عقاع ده‌بینم عه‌گاله‌ی له ده‌ستی دایکێکی کوڕ له کێوان به‌ستووه و به‌داوی حوشتره‌که‌یدا ، به‌ناوی لمی ڕومادیدا ڕایده‌کێشێت ، گوێم له فه‌توای ئیمامه‌که‌ی مه‌ککه و مه‌دینه‌یه ، دنیا ئاخره ، کیژانی کورد ده‌کاتی جاریه و حه‌ڵاڵی سه‌حابه جاهله‌کانی ده‌کات . زۆڵه کورده‌کان ده‌بینم ، که بۆ تاڵانی و فه‌تحی خاکی باو باپیرانیان ، کۆڵ‌یان پڕ له که‌له‌سه‌ر کردوه .
ڕاسته ئه‌نفالچیه‌کان ، میلله‌تی کوردیان به زۆری شمشێر کرد به موسڵمان ، ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی سه‌ربه‌رزیه ئه‌وه‌یه که نه‌یانتوانی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک بتوێننه‌وه .
ئاسۆ بیاره‌یی/ئارام هه‌ورامی
٢٠٠٨ سوێد
مافی چاپکردنی ئەم توێژینەوە بەپێی یاساکانی چاپکردن پارێزراوە
بۆ خوێندنەوەی لێکۆلینەوەکە کلیک بکە
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.