نیسان 08, 2026 Omer ئهنفال, وتار 0
چاوەڕوانی لە نێوان عەشق و غەنیمەتدا
گفتوگۆی من و پورزا عارف

هۆمەر محەمەد
٨/٤/٢٠٢٦- سلێمانی
ساڵانێکە لە دۆسێی ئەنفال دەکۆڵمەوەو ورد دەبمەوە، لەو ماوەیەدا دەیان چیرۆکی ئازاربەخشم گوێ لێ بووەو زۆریانم تۆمارکردووە لە نێویاندا قسەی پیاوێک کە خەڵکی گوند بە (پورزا عارف) بانگیان دەکرد. وەک تیرێک بەرم کەوت و ڕایوەستاندم. ئەو کە هاوژینەکەی و هەموو منداڵەکانی ئەنفالکراون، کاتێک لێم پرسی: هەتا کەی چاوەڕوانی ژن و منداڵەکانت کرد؟ ئەو بەبێ وەستان وەڵامی دامەوە بەڵام چ وەڵامێک ؟ قسەیەک؛ کە هەڵوەستەی پێکردم و تەزاندمی کاتێک وتی:
( ئەمە وای لێکردم بە سەرسوڕمانەوە سەیری ناو چاوەکانی بکەم و بە هێمنی و سۆزەوە) بپرسم:
ئەم دەربڕینە و تۆنی دەنگی و سوور هەڵگەڕانی ڕوخساریی و توڕە بوونەکەی وێنەیەکی سینەمایی هێندە بەهێزە کە زوو دێتەوە بەرچاوم کە قسەو روخساری لەیاد نەکەم .
قسەکەی پورزا عارف لە پڕئازارترین و قوڵترین ئەو ڕستانەیە کە لەزاری قوربانیانی ئەنفالەوە ساڵی ٢٠١٢ بیستوومە و دەکرێت هەمووان لەبارەی تاوانی ئەنفالەوە ببیستن. ئەگەرچی لەزۆر کۆڕو سیمنار و کۆنفرانسی زانستی وەزارەتەکان و زانکۆکاندا ئەم قسەیەم لەگەڵ وێنەی خۆی و هاوژینی بەسلایدێکی تایبەت خستووەتە بەرچاو بەڵام ئەفسوس هیشتا نەم بینیوە و نەمبیستووە هیچ خوێندنەوەیەکی بۆکرابێت لەکاتێکدا ئەم قسەیە تەنها گوزارشتێکی سۆزداری نییە، بەڵکو دیوێکی تەواو عەقڵانی و دیوێکی تری خەون و خەیاڵە، کە کۆمەڵێک ڕەهەندی فەلسەفی، دەروونی و ئەخلاقی لەخۆ دەگرێت بۆیە دیسان بەناچاریی هەربۆخۆم خوێندنەوەی بۆ بکەم و چیدی چاوەڕوانی کەس نەکەم کە دیدی من بەم شێوەیە دەخوێندرێتەوە:
ئەم پیاوە ئازارچەشتووەی ئەنفال لە ناخیدا بڕوای بەو تێڕوانینە دێرینە هەیە کە جوانی و چاکە پێکەوە دەبینێت. ئەو پێیوایە جوانی هێزێکی میتافیزیکی وای هەیە کە دەبێتە بەربەست لەبەردەم شەڕانگێزی وخراپەکاریدا. ئەو هێشتا بەگومانە کە مرۆڤ ئەوەندە دڵڕەق بێت دەستی بچێتە کوشتنی جوانییەکی پەتی. ئەمە جۆرێکە لە پەرچەکردار بەرامبەر بەو ناشرینییە ڕەهایەی کە لە ئەنفالدا بینیویەتی؛ ئەو بە جوانیناسییەکەی خۆی ڕووبەڕووی دڕندەیی فاشیزم دەبێتەوە و گومان دەخاتە سەر مرۆڤبوونی فاشیزم، یان هێشتا هیوایەکی هەیە کە لەناو دڵی فاشیزمیشدا شوێنێک بۆ بینینی جوانی یاخود مرۆڤانێک مابن.
بەڵام دیوەکەی تری دونیابینی ئەم کارەکتەرە، پێشبینیکردنە بەرلەوەی داعش دەربکەوێت. ئەو لەناو سوپای ئەنفال و پیاوانی دەوڵەتدا داعشی دیوە، کە ژن وەک دەستکەوتی جەنگ تەماشا دەکەن. زۆر باش لە عەقڵییەتی جەلادەکانی ئەنفال گەیشتووە و دەزانێت لای ئەوان، مرۆڤ بێ بەهایەو ژنی جوان وەک مرۆڤ نابینرێت، بەڵکو وەک غەنیمە و دەستکەوت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ئەم تێڕوانینە وای کردووە پێشبینی ئەوە بکات کە جەلادەکان بەو ئاسانییە دەستبەرداری ژنی جوان نابن و نایانکوژن و نایاننێژن، بەڵکو بەشی چێژ و کڕین و فرۆشتنیان لێ هەڵدەگرنەوە. هەر بۆیە پێیوایە پیاو و منداڵ و پیرەکان دەکوژن و ژنە جوانەکان دەهێڵنەوە.
ئازاری گەورە لەوەدایە کە جینۆساید واببینین کەتەنها کوشتنی بەکۆمەڵی مرۆڤەکانە. و لێکەوتەو نیازەکانی تری نەبینین. بکوژ کاتێک لەمرۆڤ بوون دەکەوێ ودەبێتە برغویەکی بە ماشێنی هاڕینەوە لەکاتی تاوانکردندا بەرامبەرەکەی وەک مرۆڤ یاخود وەک بوونێکی جوان نابینێت، بەڵکو تەنها وەک ژمارەیەکی بە ئامانج گیراو دەیبینێت. لێرەدا کێشە ئەخلاقییەکە دەردەکەوێت؛ قوربانییەکە بە چاوی مرۆڤانە و عاشقانە سەیری هاوژینەکەی دەکات، بەڵام بکوژ- جەلاد ئەوچاوەی نیە. لەبنەرەتدا فاشیزم زۆر زوو چاوو گوێ و مێشکی لەشوێنکەوتووەکانی خۆی زەوت کردووە، ئەم دژایەتییەی نێوان دیدگای قوربانی و جەلاد ئەوپەڕی تراژیدیایە.
لە ڕووی دەروونییەوە، مرۆڤ کاتێک ڕووبەڕووی شۆکێکی گەورە دەبێتەوە، هەوڵدەدات چۆک دانەدات، بۆیە لەپێناو مانەوەدا پەنا دەباتە بەر خەون و خەیاڵ و هەندێکجار پاساوی وا دادەتاشێت کە بتوانێت بڕوا بەخۆی بهێنێت و لە ژیان بەردەوام بێت. عارف بۆئەوەی نەڕووخێت، پێویستی بە هیوایە ئەو هیوایەشی لە جوانی هاوژینەکەیدا چڕکردووەتەوە. ئەمە جۆرێکە لە بەرگری ئەخلاقی. جوانی ئەم پیاوە لەوەدایە کە دەستبەرداری جوانی نابێت، جوانی هاوژینەکەی و چ جوانی ژیان هێشتا بەهادارن، بەهیوای ئەوەی تەنانەت جەلادیش ڕێزێکی کەمی بۆجوانی مابێت.
ئەو کەچیدی چاوەڕوانی منداڵەکان ناکات ئاماژەیەکی تاڵە بەڵام مانادارە. چونکە لۆژیکی ئەنفال و دڵڕەقی فاشیزمی ناسیوە. کەچی نایەوێت مەرگ بەسەر جوانی هاوژینەکەیدا بسەپێنێت. لای ئەو، هاوژینەکەی مرۆڤێکی جوانە هێمایە بۆ هەموو ئەو جوانانەی کە شایەنی لەناوچوون نین. لێرەدا زیرەکی و لێکدانەوەیەکی عەقڵانی عارف لە ئاشکرا کردنی ڕەهەندە ترسناکەکەی فاشیزم و عروبەدا دەردەکەوێ، چونکە ئەو پیاوە بەرلەوەی داعش ناوێک بێت لەسەر زەمینەی واقع بینیوێتی و پێشبینی کردووە لەشکری ئەنفال ژنان وەک کەنیزەک داگیر بکەن، ڕێک وەک ئەوەی داعش دواتر ئەنجامیدا. هەمان لێکدانەوەی بۆ دەوڵەتی عێراق و پیاوانی ئەو دەوڵەتە هەبووە.
پێشئەوەی داعش چەمکی سەبایا و کەنیزەک زیندوو بکاتەوە، بەعسیەکان لە ئەنفالدا بە کردەوە جێبەجێیانکرد. بەڵام عەقڵییەتی خێڵەکی حزبی سیاسی و کۆمەڵگەی کوردی بێگوێدانە ئەوەی بەم هەڵوێستەیان دیوە هەرەدزێوەکەی بەعس دەشارنەوە بێدەنگیان لێکرد دەنا هەمووشتێک ڕوون بوو زۆرێک لەو ژن وکچانەی لە تۆپزاوا و نوگرەسەلمان جیا کرانەوە، نە سۆراخیان هەیە و نەگۆڕ. دەنا زۆربەی کەسوکاری ئەنفال وەک ئەو پیاوە دەزانن کە فاشیزم و داگیرکەر وێرانکارە؛ و جەلادەکانی ژنی جوان ناکوژن نەک لەبەر ئەوەی ڕێزیان بۆ جوانی هەیە، بەڵکو بۆ ئەوەی جوانی ئەتک بکەن و بیخەنە ئاستی ناشرینی خۆیان.
لێرەدا ئازارەکە دەبێتە دوو هێندە؛ لە لایەک چاوەڕێیە هاوژینەکەی بێتەوە چونکە بروای وایە نەکوژراوە، بەڵام لەلایەکی ترەوە زیندوو مانەوەی ژنەکە بەمانای ژیان نییە، چونکە جوانی لێرەدا نەبووەتە مایەی ڕزگاربوون، بەڵکو بووەتە هۆکارێک بۆ بەزیندوومانەوە لەپێناوی چێژی جەلاددا نەک لە پێناوی ژیاندا. عەقڵ و ئەزموونی عارف وەک مرۆڤێکی ناوتراژیدیاکە پێیدەڵێت: ئەنفالچییەکان تەنها بکوژ نەبوون، بەڵکو دڕندەیەکی دووپێ بوون لە شێوەی مرۆڤ، کە پیاوەکانیان دەکوشت و بازرگانییان بە ژنەکانەوە دەکرد.
لە ڕاستیدا ئەنفال تەنها کۆمەڵکوژی نەبوو، بەڵکو پرۆسەیەک بوو بۆ تێکشکاندنی جوانی و کەرامەتی مرۆڤ. کەوتنی دەمامکی شۆڤێنیزمی عەرەبی بوو، کە لەسەدەی ڕابووردوودا روخساری بەعس و لەم سەدەیەشدا دەموچاوی داعشی تێدا دەرکەوت، بە واتایەکی دی لەسەردەمی دیکتاتۆرەکاندا بەعس و لەسەردەمی دیموکراتیشدا داعش بەرهەمی بوو.
ماوەتەوە بڵێین، ئەو دیدگایەی کە کەسوکاری ئەنفال لە گۆشەنیگایەکی بەزەیی وەک مرۆڤی زەلیل و کۆستکەوتوو دەبینێت، تەواو کورتبینانەیە و لە قووڵی تێگەیشتنیان بێئاگایە. ئەوەتا عارفی گوندنشین، بەبێ خوێندەواری و نازناوی زانستی و سیاسی، پێش هەموو سیاسی و ڕووناکبیرەکان توانیویەتی عەقڵییەتی فاشیزم بدۆزێتەوە. ئەمە بەڵگەیە کە قوربانییەکان باشترین لێکدەرەوەی مێژوون، نەک ئەو نوخبە سیاسی و ڕووناکبیرەی کە نەیانتوانیوە یان نەیانویستووە بچنە ناو قووڵایی ئەو عەقڵییەتە فاشستییەی کە هەر جارە و بە بەرگ و ڕەنگ و ناوێکی جیاوازەوە خۆی نیشان ددەدات. ئەم قسەیە گەورەترین مەحکومکردنی ئەخلاقی بکوژەکان و باڵاترین پلەی مرۆڤ بوون و وەفاداری و هۆشیاری قوربانییەکانە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
نیسان 08, 2026 0
نیسان 05, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.