نیسان 05, 2026 Omer ئهرشیف, ئهنفال 0
ئاماری ئەنفالکراوانی گوندەکانی داوێی گەرمیان
هۆمەر محەمەد
٦/٤/٢٠٢٦ سلێمانی
ئەم لیستەی لەبەردەستدایە، ئاماری ئەنفالکراوانی هەندێک لە گوندەکانی گەرمیانە، بێگومان ناکرێت تەنها وەک ئامارێک یان کۆمەڵێک ژمارە بیان بینین بەڵکو ناوی کۆمەڵێک گوندن کە هەر یەکێکیان ژمارەیەک یان زیاتری لەتەنیشت دانراوەو هەر ژمارەیەکیش مرۆڤێک بوون و پێش ئەنفال ناوێکیان هەبووە.
ئەم ئامارە تەنانەت سەرژمێرییەکیش نیە بەڵکو گوزارشتە لە تراژیدیایەکی گەورە و وونبوون و کوژرانی ڕۆح و تەمەن و بڕانەوەی ڕەگێکی قووڵی مرۆیی لە خاکی گەرمیاندا.
کاتێک سەیری وێنەی گوندی توکن دەکەین پێش تاوانی ئەنفال، تابلۆیەکی کەلتووریی نیشان دەدات ئەگەرچ وێنەکە هیچ سەوزاییەکی تێدا نییە بەڵام لە ئاوەدانی و جووڵەی مرۆیی تێدا دەبینین کە تێیدا مرۆڤ و خاک لە پەیوەندییەکی هەمیشەییدا بوون. ناوچەی داوێ لە گەرمیان بە ئەنفالکردنی مرۆڤەکانی زیانێکی گەورەی بەرکەوت بەڵام بەعسیەکان نەیانتوانی لەسەر نەخشە بیسڕنەوەو نەشیانتوانی خەڵکەکەی لەکوردبوون بخەن، ئەم ئامارە کە بەڵگەی ئەنفالکردنی ٣٢٨١ سێ هەزار و دوو سەد و هەشتا و یەک مرۆڤ، ڕەنگە هێشتا ئامارێکی تەواو نەبێت بەڵام دەتوانین لە ئێستادا وەک ئامارێکی نافەرمی مامەڵەی لەگەڵدا بکەین. هەرچۆنێک بێت ئامارەکە نیشانمان دەدات کەوا ئەم ناوچەیە لەگەرمیاندا گەورەترین سەرمایەی مرۆیی و هێزی بەرهەمهێنانی خۆی لە دەست داوە.
ئەگەر ئەم هێزە مرۆییە گەورەیە لە ژیاندا بمابانایە، ئەمڕۆ سیمای سیاسی و کۆمەڵایەتی گەرمیان بە تەواوی جیاواز دەبوو. لە ڕووی سیاسییەوە، ئەم خەڵکە دەنگێکی ڕەسەن و هێزێکی جەماوەریی کاریگەر بوون کە دەتوانرا لە پرۆسەی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی وڵاتدا وەک قورساییەکی نەتەوەیی بەکاربهێنرێن. لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە، ئەمانە پارێزەری ڕاستەقینەی بەها و نەریتە بەرزەکانی کوردەواری بوون، کە بە لەدەستدانیان، بۆشاییەکی گەورە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکەدا دروست بوو.
لە ڕووی ئابووری و هێزی کارەوە، گەرمیان دڵ و زەخیرەی کشتوکاڵی کوردستان بوو. ئەم هەموو مرۆڤە ئەنفالکراوە هێزی هەرە چالاکی ناو مەزراو کێڵگە و پێدەشتەکانی ناوچەکە بوون. ئەوان پسپۆڕی بواری وەرزێری و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بوون. ئەگەر ئەنفال نەبوایە، ئەمڕۆ ئەم گوندانە دەبوونە ناوەندێکی گەورەی بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ و دانەوێڵە، و گەرمیان دەبووە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنییەکان بۆ هەموو کوردستان. بە ئەنفالکردنیان، نەک تەنها مرۆڤەکان، بەڵکو زەوی و بەرهەم و ئاسایشی خۆراکی ناوچەکەش ئەنفال کرا.
لە هەمووی دڵتەزێنتر، لایەنە کلتوورییەکەیەتی. کێ دەزانێت لە ناو ئەو سێ هەزار مرۆڤە بێتاوانەدا، چەند مەقامبێژی دەنگخۆشی میللی وناوچەیی هەبوون، کە مەقامی ئەوشار و گەرمیان و ئای ئای و خورشیدییان لە سنگدا بوو؟ چەند حیکایەتخوانی میللییان تێدا بووە، کە مێژووی زارەکی و چیرۆکە نەبیستراوەکانی ئەم خاکەیان لەگەڵ خۆیاندا برد بۆ ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان؟ ئەنفال تەنها کوشتنی مرۆڤ نەبوو، بەڵکو هەڵتەکاندنی ژێرخانێکی گەورەی کەلتووریی و مۆزەخانەیەکی فراوان و ئاوەدانی مەقام و دەنگ و حیکایەتی کوردی بوو کە ئەستەمە شوێنیان پڕببێتەوە.
ئەمەی خوارەوە لیستی ئەو گوندە ئەنفالکراوانەیە کە لە ناوچەی داوێ بوون بە قوربانی ئەو پەلامارە دڕندانەیەی لەلای بەعسیەکان شانازیی و لەلای کوردیش شوناسی ستەمکاریی و دەستی ڕەشە:
ئاماری ئەنفالکراوانی گوندەکانی گەرمیان لە تاقانەی ئەنفال ئەنوەر حمەلاو وەرگیراوە
١- گوندی توکن: ٣٤٥ کەس
٢- گوندی گەرمک: ٢٨٣ کەس
٣- گوندی عەزیز قادر: ٢٢٥ کەس
٤- گوندی زینانەی ژوور: ١٩٦ کەس
٥- گوندی زینانەی خواروو: ١٦٣ کەس
٦- گوندی حەیدەر سوور: ١٥٢ کەس
٧- گوندی دووڕاجی: ١٥١ کەس
٨- گوندی پیرەمونی: ١٤٧ کەس
٩- گوندی صاڵەیی: ١٤٥ کەس
١٠- گوندی نەوجول: ١٣٥ کەس
١١- گوندی قەڵاچەرمۆڵە: ١٣٣ کەس
١٢- گوندی وارانی خواروو: ١٣١ کەس
١٣- گوندی تاڵاو: ١١٢ کەس
١٤- گوندی قەواڵی: ٩٣ کەس
١٥- گوندی بەلەگەی ژوور: ٨٩ کەس
١٦- گوندی چەوری: ٨٨ کەس
١٧- گوندی گۆمەیی: ٦٥ کەس
١٨- گوندی مەحمود بەگ: ٥٧ کەس
١٩- گوندی لفتی ئاغا: ٥٦ کەس
٢٠- گوندی وارانی ژووروو: ٥٥ کەس
٢١- گوندی نەهرەوان: ٥٢ کەس
٢٢- گوندی پەڵکانە: ٤٨ کەس
٢٣- گوندی چوارشاخی خواروو: ٤٤ کەس
٢٤- گوندی بەلەگەی خواروو: ٣٨ کەس
٢٥- گوندی ئیمام محەمەد: ٣٦ کەس
٢٦- گوندی قوم پەڵک: ٣٥ کەس
٢٧- گوندی لەک: ٣٢ کەس
٢٨- گوندی ئۆمەر سوفی: ٣٢ کەس
٢٩- گوندی نامیق: ٢٢ کەس
٣٠- گوندی قەڵا: ٢٢ کەس
٣١- گوندی پاش تەپە: ٢١ کەس
٣٢- گوندی شۆراو: ١٩ کەس
٣٣- گوندی حەسەن: ١١ کەس
٣٤- گوندی جوامێر ئاغا: ١١ کەس
٣٥- گوندی قوڕی چایی: ١٠ کەس
٣٦- گوندی پارەپارە: ٩ کەس
٣٧- گوندی سنگور: ٥ کەس
٣٨- گوندی چەچان: ٤ کەس
٣٩- گوندی ئاخ جەمەشێت: ٣ کەس
٤٠- گوندی جین گڵاوە: ٣ کەس
٤١- گوندی قوشەلان: ١ کەس
٤٢- گوندی تەپەسەوز: ١ کەس
٤٣- گوندی عەرەب ئاغا: ١ کەس
کۆی گشتی: ٣٢٨١ کەس بوونە قوربانی ئەنفال.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
نیسان 05, 2026 0
ئازار 17, 2026 0
ئازار 04, 2026 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.