• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە ………………………هۆمەر موحەمەد
  • ئەنفاڵ، لە رەشەوە بۆ سپی! عەلی مەولود
  • ردّ شرعيّ قاطع على أنفال الكورد المسلم في سوريا ……………………………د.سەربەست نادر
  • وەزارەتی ئەوقافی سوریاو ئەنفالێکی تری کورد.
  • ئەنفالستان ژمارە (١٧)
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە ………………………هۆمەر موحەمەد

ئازار 16, 2026 Omer ئه‌رشیف, وتار 0


لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم

دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە

هۆمەر موحەمەد

ساڵانە یادی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەینەوە، بەڵام بەداخەوە دەبێت دان بەو ڕاستییە تاڵەدا بنێین کە نە هەڵەبجەییەکان و نە کورد بەگشتی لە ئاستی گەورەیی ئەو تراژیدیایەدا نەبووین. کورد هێشتا لەئاستی ئەوەدا نییە بتوانێت گوزارشت لەتاوانە گەورەکە بکات دەنا هەڵەبجە تەنها شارێکی بریندار نییە، بەڵکو شوناسی هێزو هێزی شوناسی نەتەوەیەکە، هەر بۆیە دەبوو ئێستا ئەم شارە لە ڕووی سومبولییەوە لە ئاستی پایتەختدا بوایە.

پێویست بوو هەڵەبجە خاوەنی گەورەترین یاریگای نێودەوڵەتی و هۆڵی شایستە بێت بۆ کۆنفرانسە جیهانییەکان بێت هەتا مەکۆیەک بێت بۆ کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی، نەک هەر بۆ ئەوەی دەنگی مەزڵومییەتی ئێمە بە زیندوویی ڕابگرێت. بەڵکو دەنگی هەستانەوەو داهێنان و گیانی بەرەنگاریی ئێمە بێت. بەداخەوە کەمتەرخەمی و بێباکی لە ئاست ئەو خوێن و تراژیدیاو تاوانە گەورەیە گەیشتە ئاستێک هەڵەبجە بەتابلۆیەک فریو بدرێ، واتا بەتابلۆیەک پارێزگاو لەناوەوەش هەر قەزاکەی جاران بێت.

بۆیە لە ڕووی مەعریفی و مێژووییەوە. دەبوو زۆر پێشبکەوێت دەبوو گەنجانی دڵسۆزی ئەو شارە قۆڵیان لە نووسینەوەی چیرۆکی ماڵ بە ماڵ و تاک بە تاکی هەڵەبجە هەڵماڵیایە. هەتا هیچ ماڵێک نەمایە کە چیرۆکەکەی وەک کتێبێک چاپ نەکرابێت و لە مۆنۆمێنتەکەدا بەشێکی تایبەتی بۆ تەرخان نەکرابێت.

لەم یادەدا دوو پێشنیار ئاڕاستەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەڵەبجە دەکەم:

یەکەم: هەوڵبدەن لەگەڵ ئیدارەی مۆنۆمێنتەکە ڕێکبکەون لەسەر ئەوەی هەر لەمۆنۆمێنتەکەدا بەشێکی تایبەت تەرخان بکەن بۆ کتێبخانە و کۆکردنەوە و پاراستنی هەموو ئەو چاپەمەنی و نووسینانەی، کە دەربارەی هەڵەبجە و گازبارانەکردن و لێکەوتەکانی نووسراون.

دووەم: ستۆدیۆیەکی مۆدێرن لەناو مۆنۆمێنتەکەدا یان لەهەر شوێنێک کە گونجاوە (باشترە لەگەڵ ئیدارەی مۆنۆمێنت)ەکەدابێت دروست بکرێت و ڕۆژانە بە شێوەیەکی سیستماتیک (٣-٥) کەس لە ڕزگاربووان و شایەتحاڵەکان بانگهێشت بکرێن هەتا چیرۆکەکانی خۆیان بگێڕنەوە و بەڤێدیۆ و کامێرای باش تۆمار بکرێت.

لەهەنگاوی یەکەمدا تەنها تۆمارکردن و نەفەوتان گرنگترینە، چونکە لەهەڵەبجە لەگەڵ مردنی هەرکەسێک زیاد لەچیرۆکێکیش دەمرێت.

پاشان مۆنتێرێکی شارەزا فیلمی دۆکیومێنتاری لەو گێڕانەوانە بەشێوەیەکی هونەریی و پێی ستانداردە جیهانییەکان لێدروست بکات.

ئەم کارە تەنها دۆکیومێنتکردن نییە بەڵکو باشترین ڕێزلێنانە بۆ ڕۆحی شەهیدەکان و دەبێتە جۆرێک لە سەبووری و ئارامیش بۆ بریندارەکان، کە دەبینن ئێش وئازارەکانیان وەک مێژوویەکی زیندوو بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمێنێتەوە.

لەیادی هەڵەبجەدا جگەلە وشەو ڕێزو خۆشەویستی و ئەم دوو پێشنیارە لەئەمساڵدا هیچم نییە پێشکەشی خەڵکی شارەکەی بکەم ؟

جگەلە وەفاداریی هیچی ترم نییە بۆئەم یادە کە تێیدا کوردەکان مردنێک مردن لەمردنی هیچ کەس نەچوو، بەکۆمەڵ مردن بێ ئەوەی دڵۆپێک خوێنیان لێ بێت.

ڕۆحی شەهیدەکان شاد بێت و ئێوەی ئازیزیش سەلامەت بن.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم  دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە  ………………………هۆمەر موحەمەد
    لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە ...

    ئازار 16, 2026 0

  • ئەنفاڵ، لە رەشەوە بۆ سپی!                      عەلی مەولود
    ئەنفاڵ، لە رەشەوە بۆ سپی! عەلی مەولود

    ئازار 04, 2026 0

  • رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار …………………………….هۆمەر محەمەد
    رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار...

    ئیلول 13, 2025 0

  • لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم                                               هۆمەر محەمەد
    لەمێژە لەم ڕۆژە ترساوم هۆمەر محەمەد

    ئیلول 08, 2025 0

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية
    اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە اربيل .. ضرورة تعريف الجرائم بحق الطوائف الدينية كجرائم للابادة الجماعية

  • عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية
    عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە عدم إنضمام العراق لمحكمة الجنايات الدولية يحول دون الإعتراف بالابادة الجماعية

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم  دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە  ………………………هۆمەر موحەمەد
    لە یادی تاوانە گەورەکەی سەدەی بیستەم دوو پێشنیار بۆ هەڵەبجە ………………………هۆمەر موحەمەد

    ئازار 16, 2026 0

  • ئەنفاڵ، لە رەشەوە بۆ سپی!                      عەلی مەولود
    ئەنفاڵ، لە رەشەوە بۆ سپی! عەلی مەولود

    ئازار 04, 2026 0

  • ردّ شرعيّ قاطع على أنفال الكورد المسلم في سوريا ……………………………د.سەربەست نادر
    ردّ شرعيّ قاطع على أنفال الكورد المسلم في سوريا ……………………………د.سەربەست نادر

    کانونی دووهەم 25, 2026 0

  • وەزارەتی ئەوقافی سوریاو ئەنفالێکی تری کورد.
    وەزارەتی ئەوقافی سوریاو ئەنفالێکی تری کورد.

    کانونی دووهەم 25, 2026 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    4 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌