کانونی دووهەم 25, 2026 Omer ئهرشیف, ئهنفال 0
وەزارەتی ئەوقافی ئایینی حکومەتی سوریا بە سورەتی ئەنفال دەست پێدەکات و هێرشەکانی بۆسەر هێزەکانی هێزەکانی ڕۆژئاوا بە “فەتح” ناودەبات.
وەزارەتی ئەوقافی سوریا گشتاندنێکی بۆ پێشنوێژ و وتارخوێنانی مزگەوتەکانی سوریا دەرکردووە، تێیدا هێرشەکانی بۆ سەر کوردانی ڕۆژئاوا بە “فتوحات” ناودەبات. گشتاندنەکەی بەئایەتی (٩) سوورەتی “ئەنفال” لە قورئانی پیرۆز دەستپێکردووە.
نوسراوەکە لەلایەن محەممەد ئەبو خەیر شوکری، وەزیری ئەوقافی کۆماری عەرەبی سوریا واژۆ کراوە و ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بەسەرەوەیە.
وەزیری کاروباری ئاینی سوریا داوای لە وتارخوێنانی مزگەوتەکان کردووە لە هەر پێنج فەرزەی نوێژەکاندا سوژدە بەرن و نزا بۆ سەرکەوتنی سەربازانی سوپای عەرەبی سوریا بکەن.
وەزیری ئەوقاف داوای لە پێشنوێژ و وتارخوێنانی مزگەوتەکانی سوریا کردووە کە لە مزگەوتەکانەوە (تەکبیر) لێبدەن و (اللە اکبر)بکەن وەک دەربڕینی خۆشی بۆ ئەو “فتوحات و سەرکەوتنانەی” کە سوپای عەرەبی سوریا لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ناوچە کوردییەکان بەدەستی هێناون.
دەکرێت کورد ئەم گشتاندنەی وەزیری ئەوقافی سوریا وەک درێژە پێدەری هەڵمەتەکانی ئەنفال لەکوردستانی عێراق ببینێ کە لە ساڵانی ١٩٨٧ و ١٩٨٨دا، بەعسیەکان کە حکومەتی عێراقیان بەدەستەوە بوو، پەلامارە سەربازییەکانیان لەسەربنەمای ئایەتی (٨) و سورەتی ئەنفال ناونا و بە هەشت قۆناغ تەواوی کوردستانیان وێرانکردو سەرجەم دانیشتوانەگوندنشینەکانیان کۆمەڵکوژکرد، کە ژمارەیان ١٨٢ هەزار کەس بوون، کە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ئێسک وپروسکیان دۆزرانەوە.
بەپێی شەریعەتی ئیسلامی و تەفسیرەکان، “فتوحات” تەنها دژی “کافران” ئەنجام دەدرێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف لەو کاتەدا بوو کە سوپای عەرەبی سوریا دوای وێرانکردنی هەردووک گەرەکی کورد نشینی شێخ مەقسودو ئەشرەفییەی لە شاری حەڵەب وێران کردبوو دوای ئەوەش سەرەری ڕێکەوتنیش لەسەر کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئەوبەری روباری ڕۆژهەڵاتی فورات بەڵام سوپای سوریاو هێزە مورتەزەقەکانی سەربە تورکیا بێ گوێدانە ڕێککەوتنەکە پێشڕەوییان بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات، کرد لە تەبقە و ڕەققە و دێرەزوور، لەکاتێکدا وەزارەتی ئەوقاف دەبوو ڕۆڵی ئاشتی لەناکۆکییەکاندا بگێڕێ و ڕێگربێت لە پێکدادان و ئاژەوەی ناوخۆ بەڵام وەک بەشێک لەسوپا چووەتە ناوشەڕەکەوەو سەربازانی سوریای هانداوە کەئەوەی دەیکەن فەتح و ئەنجامدانی ئەرکێکی ئاینیە.!
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشەکانی سوپای سوریادا “تاوانی جەنگ و جینۆساید” دژی مەدەنییەکان ئەنجامدراوە. ئەمەش بەپێی بەندەکانی پەیماننامەی نیودەوڵەتی بۆ قەدەغەکردنی تاوانی جێنۆساید وەزیرو بانگخوازانی مزگەوتەکە تۆمەتباردەبن بەهاندانی جێنۆساید.
بارودۆخی مەیدانی ئاڵۆزتر بووە، چونکە هەسەدە حکومەتی دیمەشق تۆمەتبار دەکات بە هێرشکردنە سەر زیندانەکانی داعش و ئەنجامدانی “تاوانی جەنگ”، هەروەها دەڵێت کۆنتڕۆڵی زیندانی “شەدادی”یان لەدەستداوە.
وەزارەتی ئەوقافی ئاینی وەک دامەزراوەیەکی دەوڵەت پێشڕەوییەکانیان و سەرکەوتن بەسەر هێزەکانی رۆژئاوادا بە “گەڕانەوەی سەروەری دەوڵەت” دەبینێت و داوا لە دامەزراوە ئاینییەکان دەکات ڕۆڵی خۆیان لە پشتگیریکردنی ئەم قۆناغەدا بگێڕن.

نیسان 08, 2022 1
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
کانونی دووهەم 25, 2026 0
ئیلول 21, 2025 0
ئیلول 21, 2025 0
ئیلول 13, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.