ئیلول 13, 2025 Omer ئهنفال, وتار 0
رەنگە ڕۆژێک بیابان ببێت بەگوڵزار
ئەم نوسینەی بەردەستت ئایدیای چیرۆکێکی سینەماییە، بۆیە بڵاوی دەکەمەوە هەتا سینەماکاران و فیلمسازانی کوردی سودی لێوەربگرن و بەکەڵکیان بێت بۆ فیلمێکی سینەمایی، لە ئێستاوە ئەم ئایدیایەم پێشکەش بەهەرکەسێک بێت کە دەتوانێت فیلمێکی لێ بەرهەم بهێنێت.
گەشتی یەکەم :
ئێمە لە بیابی حەیدەرییەی پارێزگای نەجەفین، بیابانێکی وشک وبێ ئاوو بڕانەوەی بۆ نییە، هەتا چاوبڕکات پان وپۆڕە، بەڵام جگەلە حوشتر خۆرکە تاقە دارێک، تاقە گوڵێک چییە لەو بیابانەدا نەڕواوە، لمێکی زەردباوی بێ زەوق و فەزایەکە پڕە لە دڵتەنگی بەتایبەتی بۆ منی چیا نشین. ئێمە بەدوای ئێسک و پروسکی ئەنفالکراواندا دەگەڕێین و هیشتا هیچ سۆراخێک نییە. بەڵام ئێرەش گۆرستانی کوردەکان بووە وەک چۆن ١٠ ساڵ لەمەوبەر ئێسک وپروسکی ١٧٠ کەسی ئەنفالکراو لەم بیابانە دۆزرایەوە.
گەشتی دووەم:
سەرم کردە سەرسەرین بەنیازی ئەوەی سبەی زوو هەستم و بکەومەڕێ بۆ بیابان هێشتا هیچ سەرەداوێکمان بەدەستەوە نییەو لەگەڕانیش ناکەوین، بەیانی هەستاوم و لەگەڵ هاوسەفەرەکانم بەرەو خوار بووینەوە، لەرێگا لەچێشتخانەیەک لاماندا، کەناڵە عەرەبیەکان هەواڵێکی سەیریان بڵاو دەکردەوە حەشاماتێکی زۆر لەو بیابانە بەدشداشەی سپی و ڕەشەوە کۆبووبوونەوەو سوپاسی خوایان دەکرد کە نیعمەتی بەسەردا باراندوون، هەریەکەو بە جۆرێک شرۆڤەی دەکرد، پیاوێکی پیر عەگال بەسەر عەباکەی بەسەرشانیدادابوو لەبەردەم کامێرا دەیگوت :
هیچ شتێک لەخوای گەورەوتەعالا عاسی نابێت، ئیتر ئەوە ئیشی خوایەو ئێمە هەر سوپاسی یەزدانمان لەسەرە . گەنجێکیش بەبسم اللە الرحمان الرحیم دەستی پێکردو گوتی: ئەوە دیاری خوای گەورەیە بۆ عەبدەکانی ئەو دەزانێت ئێمە نەوەی پێغەمبەرین و شایان بەهەموو شتێکی جوانین ئەمەش دیاری خوای گەورەیە بۆ بەندەکانی خۆی.
جاربەجار وێنەی گوڵزارێکی نیشان دەدا کە لەو بیابانە ڕواوەو خەڵکی بیابان نشین لەشارەکانەوە قەتارەیان بەستبوو دەچوون بۆ تەماشاکردنی . ئەو بیابانە وشکەی ساڵی ڕابووردو وەک خۆی نەمابوو یەک پارچە بوو بوو بە گوڵزار !!
هێشتا نانمان بۆ نەهاتبووە سەرمێزەکە چونکە خاوەن چێشتخانەو وەستاو شاگرد هەموو بەدیار شاشەی تێڤی و هەواڵەکەو نیشاندانی گوڵزارەکەوە حەپەسابوون و قەڵەمی دەست وپێیان شکابوو، بۆیە ئاگایان لە خزمەتکردنی میوانەکانیان نەمابوو. ئێمەش دوای نانخواردن سواری ماشێنەکانمان بووینەوەو بەرەوخوار ملمان پێوەناو یەکەو ڕاست چوین بۆ شوێنی گوڵزاری تازە سەرهەڵداوی بیابان ..
کاتێک گەیشتین هێشتا خەڵکی بیابان نشین لەوێ بوون دیمەنێک زۆر سەرنجبەر بوو، پیاوان لەسەر ئەو لمە نوێژی سوپاسگوزاریان بۆ خوای گەورەو ئەو نیعمەتەی بۆی ناردوون دابەستبوو. ریزی نێژکەران و دوعاکاران تا دەهات درێژترو فراوانتر دەبوو. هەموو پێکەوە دەستیان بۆ ئاسمان درێژ دەکردو شوکری خویان دەکرد ..
کاتێک لەگوڵەکان ورد بوومەوە هەمان ئەو گوڵە کێویلەو سروشتیانە بوون کە لەکوردستان دەڕوێن، ئەوەی زوو سەرنجی بردم لەنیاویاندا یەک دوو دانەی گەڵاسەوزی پان بوون بەتەنیشت یەکەوە روا بوون کاتێک وردبوومەوە ناسیمەوە کەئەو گەڵاپانانە داری بەڕوون.. هەر زوو لەنهێنی ئەو گوڵزارە تێگەیشتم، ئەمە هەمان چیرۆکی ئەو گوڵەیە کە لەنوگرەسەلمان ڕوابوو، کاتێک جەلادێک ویستبووی لەنهێنی روانی ئەو گوڵە تێبگاو ژێرگوڵەکەی هەڵدابووەوە لەبەر خۆیەوە وتبووی ئۆو هەردەبوو بزانم : ئەوەی بینی تۆوی گوڵە هێرۆی کوردستان بوو لەفەقیانەی پیرە ژنە ئەنفالکراوێکدا گرێ درابوو.
چ شەرمەزارییەکە دەست وپەنجەی ئازیزانمان لەبیابان هەڵوەریبن و تێکەڵ بەلم بووبن و ئێمەش لێرە دەست وپەنجەی یەکتری بشکێنین ؟!
نیسان 08, 2022 1
ئیلول 13, 2025 0
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
ئیلول 13, 2025 0
ئیلول 08, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.