• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ……………………………هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

ئاب 03, 2025 Omer ئه‌رشیف, وتار 0


ئێزدی نیم هۆمەر محەمەد

  • Homer muhamad

ئەمڕۆ ٣ی ئاب لەبەردەم خەمی قوربانیانی جێنۆسایدێکی تری نەتەوەیی و ئاینی داین، بەڵام کارەسات ئەوەیە لەیادەوەریدا خەمی بونیاتنانەوەی مرۆڤایەتیمان نەبێت و بەدانانی وێنەی چاوبەفرمێسک و گریانی قوربانییەکانی بسپێرین یاخود خۆمان بەوە دڵخۆش بکەین بەدەربرینێکی سۆزدارانە یان بەهەستێکی نەتەوەیی دەمارگیرانەوە یادمان کردوونەتەوە.

یادەوەری لەبنەڕەتەوە بۆ خۆدامەزراندنەوەو خۆبنیاتنانەوەیە، نەک بۆ گریان و شیوەن. ئەگەر ئەمڕۆ دونیای کوردی تەماشا بکەین دەبینین چەندە بێ باک و بێخەمە لە یادکردنەوەی ئەم تراژیدیایەدا. هەر ئێستا سۆشیال میدیاو میدیای کوردی، لێوانە لە بێهەستی و لەڕق و کینە ! ئەمانە توخمی دروستکردنی یادەوەریی نین بەڵکو بەرهەمهێنەرەوەی زەلیلین ئەوەش کارەساتێکی ترە.

ئەمرۆ یادی جێنۆسایدی ئێزدییەکانە، یادەوەریی تاوانێکە پڕە لە خوێنڕشتن و سەربڕین و کۆیلەکردنی ژن و بە سبییە کردن و دەستدرێژی سێکسی دڕندانە. کەچی هێندەی وێنەی عەجاج و باسی ئەو تاوانبارە و ناردن و نە ناردنی کۆمەک بۆ غەززە بابەتن، نە یادی جێنۆسایدی دوێنێ بارزانییەکان و نەهی ئەمڕۆی ئێزدییەکان جێگەی باس و بایەخ نین.! ئەمە نیشانەیەکی ڕوون و ئاشکرایە بە جەستەو ڕۆحی نەتەوەیەکەوە کە زیاد لە جارێک جێنۆسایدکراوە و هێشتا بێباکە لەچارەنوس وئایندەی خۆی ! نامەوێ تۆوی نائومێدیی بڕێژم و ئینگەیەک لە کۆمەککردن بە غەززەدا بکەم. بەڵکو بابەتێکە بۆ تێڕامان لەخود لە بوون لە چاکەکاری و بەخشندەیی و شکۆی مرۆیی و نەتەوەیی و لە کوردبوون.

ئەگەر تۆ تەنها دڵت بۆ (ئەنفال) ژان دەکاو نەفرەت لە جاش و جەلادەکان دەکەی ئەوا گومانم لە دڵ باشی و نەفرەتەکانیشت هەیە. چونکە یادەوەری بەنەفرەت لێکردن دروست نابێت. مرۆڤی ساخلەم دژی ستەمکارییە، نەک ستەمی لەسەر لایەک پێ ناڕەوا بێ و لە دژی یەکێکی تر ڕەوا. کەی ئەنفال شەنگالی بیربردیتەوە یان بە پێچەوانەوە ئەوا خەلەلێک لە بیرکردنەوەتدا هەیە. ئەگەر دژی جێنۆسایدبی و کوشتاری غەززە و هۆڵۆکۆست پێکەوە بەتاوان نەزانیت ئەوا کێشەیەک لە ویژدان و فیکرتدایە.

هەست دەکەم ئەم بێباکییە زۆر قوڵتر ڕۆچووە لەوەی دەیبینین، هەندێک تەواو خۆیان کوشتووە بۆ غەززە و لە کوشتنی نزیکترین مرۆڤەکانی تەنیشت خۆی لە هاونیشتمانی و  هاودین و هاوزمانی خۆی بێباکە! هەندێکیش لەشینی ئەنفال و شەنگالدا بەباسکردنی غەززە دڕدۆنگ دەبێ. چونکە پێیوایە عەرەب سەرچاوەی نەهامەتیەکانێتی. بەگومانم لەوەی کەسێک بە پاساوی ئاینی دڵی بۆ کوشتاری نەتەوەکەی و هاونیشتمانەکەی نەسوتێ و شین و هاواری بۆ منداڵانی غەززە خۆ نواندن نەبێ. یاخود کەسێک هاتوهاواری بەجێنۆساید ناساندنی کوشتارەکانی نەتەوەی خۆی بێ و کوشتاری غەززە مووی نەجوڵێنێ !

مرۆڤی بەویژدان بەڕەفتارو گفتار دژی کوشتنە جا کوژراو هەرکەسێک بێ و هەر دینێکی هەبێ یان نەی بێت یان سەربەهەر نەتەوەو زمانێک بێت. مرۆڤ کە دژی فاشیزم بوو پێویستی بەوەنیە هاواربکات و نەفرەت بنێرێ چونکە بەڕەفتارو گفتارییەوە دیارە، ئەو مرۆڤانە توخمە فاشیستیەکەی ناو ناخی خۆیان کوشتووەو لەپێش هەمووانەوە فاشیزمی نێو ئاین و ئایدۆلۆژیاو حزبەکەی خۆی ڕەتدەکاتەوە، بەهیچ پاساوێک ڕەوایەتی بەهیچ کوشتارێک نادات.

مرۆڤی بەویژدان بەوەدا دەرناکەوێ چەندێک دەبەخشێت بەڵکو بەوەدا دەردەکەوێت بۆ دەبەخشێت ؟ چۆن دەبەخشێت، لەبنەرەتدا بەخشین بۆ ڕیا نییە بەڵکو بۆ ئەوەیە مرۆڤ لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێ نەک چاو بەرەژێری بەخشندە نەبێت.

ئاخر هەندێک هەڵوێست و ڕەفتارو گفتار زەق بەبەرچاوانەوەن، ئەوەی بۆ خۆنواندنە کاتێک لە یادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندا دەڵێت (منیش ئێزدیم) هاوسۆزی بۆ ئێزدی پێوە دیارنییە بەڵکو بۆ خۆ نواندنە، یاخود لە سۆنگەی ئێزدییەکانەوە دەیەوێت ئامانجێکی کەسی یان سیاسی بپێکێت بۆیە هێندەی لە ڕقی لەلایەنێکی دژە ئێزدییە هێندەش پێیەوە دیارە کەخەمەکە ئێزدی و هاوسۆزیی بۆ ئێزدییەکان نییە.

کاتێک ئیخوانییەک بەهات و هاوار بێگوێدانە مەینەتی ئێزدییەکان کۆمەک بۆ غەززە کۆدەکاتەوە هێندەی بانگەشە سیاسیەکەی دیارە دوو هێندە نیازە مرۆییەکەی وننە. دەنا بوغزاندنی نەیارە سیاسیەکانی بەتەنیشت غەززەوە نەدەکردە ئامانجی بانگەشە.  

لە هەمووشی ناخۆشترو نامۆتر و بەئازارتر ئەوەیە، کە ئەم هەڵای کۆمەک ناردنە بۆ غەززە هیچی لەتێڕوانینی دونیای عەرەبی و ئیسلامی بەرانبەر ئێمەی کورد و تراژیدیاکانمان نەگۆڕیوە. نەک هەر ئەوەندە بگرە هیچ کات خەڵکی فەلەستین هێندەی ئێستا جنێویان بەکورد نەداوە و لە دژی کورد بەشان و باڵی سەدام و ئەردۆگانیان هەڵنەداوە.. هەر ئەمڕۆ گەنجێکی عەرەب لە بەریتانیا بەڕیشێکی درێژی داعشییەوە لە ڤیدیۆیەکدا دەیگوت: کورد ئیسلام نین و بەپێی قورئانیان لەگەڵدا بکەن کە بینیتانن خوشک و ژنیان بگرن و سەبییان بکەن” !! بەڵام هێشتا نابێت مرۆڤبوون و کلتورمان ڕێگە خۆش بکات بۆ ڕقبوونەوە لە عەرەب، بەڵکو هەر هاوکارییەک ڕەوایە کە خەڵکی ستەملێکراوی غەززە پێویستیان پێیەتی و بەرێزەوە لێمان قبوڵ دەکەن.

ئەم نمونەیەم لەیادی سەبی کردنی خوشک و ژن و کچەکانمان لە شەنگال هێنایەوە. هاوکات ئەو گەنجە ئێزدییەم بیرکەوتەوە کە چوارساڵ لەمەوبەر لەسەیرانگایەکدا بینیم کاری دەکرد، کاتێک بەنیازی دڵنەوایی و هاوسۆزی لێمپرسی تۆ ئێزدیت ؟ بەشەرمێکەوە گوتی نا ئیزدی نیم.. تێگەیشتم ئەو گەنجە لەژینگەیەکدا دەژی کە ئێزدی بوون تیایدا رێزلێنەگیراوە.

لەمڕۆدا ناڵێم ئێزدییم، بەڵام هەموو ڕۆژێک ئێزدیی بوون رێزلێگیراوە

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • حەجاج دەستگیرکرا.
    حەجاج دەستگیرکرا.

    تەموز 31, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌