• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • ئێزدی نیم هۆمر محەمەد
  • لستُ إيزيدياً هومر محمد
  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
  • حەجاج دەستگیرکرا.
  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ……………………………هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ……………………………هۆمەر محەمەد

تەموز 31, 2025 Omer ئه‌رشیف, وتار 0


ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین …………………… هۆمەر محەمەد

٣٠ تەموز یادی جێنۆسایدی بارزانییەکانە، بەداخەوە ئەم یادەوەرییە تراژیدیەش هێشتا گرنگییەکی ئەوتۆی پێنەدراوەو لەسنورێکی ناوچەییدا گیری خواردووەو ناترازێتە ناو یادەوەرییەکی سەراسەرییەوە. بەلای کەمەوە دەبوو لە باشوری کوردستان وەک یادێکی سەراسەری پێشوازی لێبکرایە.

خانەوادەی لەتیف حاجی بارزانی – لە ئەلبومی خاتوو شەهلا لەتیف حاجی وەرگیراوە

ئەم تاوانانەی دەرهەق بەکورد کراون، شایانن وەک هۆڵۆکۆستی جووەکان ببن بەیادەوەریی جیهانی و ساڵانە لەبەردەم ڕای گشتی دابنرانایەتەوە، چونکە هیچیان لە هۆڵۆکۆست کەمترنییە. نەک هەر بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکان بەڵکو بۆئەوەی پرسیاری سیاسی و یاسایی و مرۆیی بوروژێنن و تەواوی مرۆڤایەتی لێ بەرپرسیار بکرایەو بۆ دۆسێی کوردیش خێرێکیان بدایەتەوە بەلای کەمەوە هاوسۆزییەکی نێونەتەوەیی بۆ مسۆگەر بکرایە.

ئەگەرچی سیاسی و دەسەڵاتداری کورد لەوە کەوتووە وەها ئەرکێکی گرنگی لێ چاوەڕوان بکرێت. بەڵام خۆ دەبوو تاکی کورد پابەندییەکی ئەخلاقی و مرۆیی لە ئەستۆ گرتبا، بەلای کەمەوە هونەرمەندان و نوسەرانی کورد هەتا ئەم ئاستە بێدەنگ و دەست وپێ سپی نەبوونایە لە ئاستیدا.

ئەوەش ڕوونە کەوا بەشێکی بێ باکی و خەمساردی و خوێنساردی مرۆڤی کورد دەگەڕێتەوە سەر نابەرپرسیارێتی و بێتوانایی دەسەڵاتداران.. بەتایبەتیش دوای ئەوەی زەق بەبەرچاوی هەمووانەوە تۆمەتباران و تاوانبارانی (جێنۆساید- هەموو دۆسێکان) لە کوردستاندا بەگشتی و پایتەختی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی باشتر لە قوربانیانی جێنۆساید دەژین و دەخۆن و دەنۆشن. بە خزمە هەرە نزیکەکانی سەدامیشەوە. بەڵام دۆسێی جێنۆسایدو قوربانی و چیرۆکەکانیان تەواو سەربەخۆن و تەنها ئەرکی سیاسییەکان و دەسەڵاتداران نین. بەڵکو ئەرکی تاک بەتاکی مرۆڤی کوردە.. هێندەی لەتوانایدایە ئەم دۆسێیانە بەسەربەخۆیی و دور لە هەموو کاریگەرییەکی حزبی و بنەماڵەیی ببینێت و هەرچی لەتوانایدا بیکات بەلای کەمەوە دەربرینی هاوسۆزی و هاوخەمی بۆ قوربانییەکان بەتایبەتیش بۆ ژنەئازاکان و دایکە هێشتا ڕەشپۆشەکان کارێکی هێندە گران نییە کەس نەتوانێت بیکات.
رێزگرتن لە قوربانیانی ئەم تاوانە ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی هەموومانە.

ئەگەرچی (جێنۆسایدی بارزانییەکان) پێنج ساڵی تەواو پێش تاوانی ئەنفال رویداو لە پێنج قۆناغی یەک بەدوای یەکدا (تەنها نێرینە)کانی گرتەوە، کە لە ئۆردوگاکانی (قودس و قادسیەو حریر و دیانا) و هەندێکیشیان لەناو شاری بەغداد دەژیان هەموویان دەستگیرکران و دوای ئەوەی بەخێرایی کۆکرابوونەوە لەدادگایەکی نا(عادل)دا بە بریاری عەواد بەندەر بڕیاری لەسێدارەدانیان دراو بەخێرایی کۆمەلکوژکران.

کەچی هەتا ئێستاش مێدیای کوردی و سیاسی و دەسەڵاتداری کورد ئەم دۆسێیەش دەخەنە ناو پرۆسەی ئەنفالەوەو بەئەنفال ناوی دەبەن بەمەش جۆرێک تەموومژ دەخەنە سەر دۆسێکە.. بەتایبەتیش بۆ نەوەی نوێ ئەوە کێشەیەو دەبێت چارەسەر بکرێت. چونکە جێنۆسایدی بارزانییەکان و ئەنفال دوو تاوانی تەواو جیاوازن و تەنانەت لە دادگای باڵای تاوانەکانیش دۆسێکانیان جیاواز و سەربەخۆیە. چونکە کات وشوێن و جەلادو قوربانیەکانیان جیاوازە.

لێرەدا تەنها بۆ بەرچاوڕوونی هەندێک لە جیاوازییەکان دەخەمە روو :

١- جێنۆسایدی بارزانییەکان لە ساڵی ١٩٨٣ روییداوەو ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٨.

٢- جێنۆسایدی بارزانیەکان لەشارەکاندا (هەولێر وبەغدا) رویداو ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٨ – ١٩٨٩ لە گوندەکاندا بوو.

٣ – جێنۆسایدی بارزانییەکان تەنها نێرینەی گرتەوە.. بەلام ئەنفال ژن و منداڵ و پیروگەنجی گرتەوە.

٤- جێنۆسایدی بارزانیەکان لەلایەن بارزان تکریتی و فازل بەراک و ئاسایشی گشتی بەغداوە ئەنجامدراوەو ئەنفال لەلایەن عەلی حەسەن مەجید و (مەنزومەی شیمالی) نوسینگەی ڕێکخستنی باکوری حزبی بەعس و هەردوو فەیلەقی یەک و پێنجی سوپاوەئەنجامدراوە.

٥- زۆربەی هەرە زوری قوربانیانی ئەنفال جوتیاربوون، بەڵام قوربانیانی بارزانیان کریکاری مەیدان (عەمەلە)ی رۆژانە بوون.

٦- جێنۆسایدی بارزانیەکان جاش ڕۆڵی تیایدا نەبووە بەڵام ئەنفال جاش رۆڵی بەرچاوی تێدا هەبووە.

ئەمانەو چەندین جیاوازی تر کەلەکتێبەکەمدا (جێنۆسایدی بارزانیەکان قۆناغێک بەرلەئەنفال)دا دەستنیشانم کردووەو ڕاڤەم کردوون.

جینۆسایدی بارزانیەکان دۆسێیەکی تری جینۆسایدی کوردەو بەپێوەری یاسا نێودەوڵەتییەکان و لەدادگای باڵای تاوانەکان یەکلایی کراوەتەوە. ئەگەر لەکاتی ڕووداوەکەدا حزبی کوردی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوەستەی پێویستیان لەبارەیەوە بکردایە رەنگە ئەنفال و هەڵەبجەش ڕوویان نەدایە.

بەرێزبێت یادی قوربانیانی جێنۆسایدی بارزانیان ئەو پیاوە رەنجدەرو زەحمەتکێشانەی کە لە سپێدەیەکی زوودا بەنیازی چوونەسەرکار خافڵگیرکران و خرانە ناو ماشێنەوەو جارێکی تر بەزیندوویی نەگەڕانەوە.

بەرێز بمێنن ئەو ژنانەی سەربەرزانە بەرگەی هەموو دڕندایەتیەکی بەعسیەکان و بەعسیزمی ناو کۆمەڵگەشیان گرت و بە گیانی بەرەنگارییەوە ئەو منداڵانەیان پەروەردەو گەورەکرد کە بەهەرهۆیەکەوە بووە لەچاوی دڕندەکانی بەعس رزگاریان کردبوون .

رێزو سڵاوم بۆ ئەو کوروکچانەی بارزانیان، کە بە دونیابینیەکی باشترەوە تەماشای مرۆڤایەتی دەکەن، نە ئەم تاوانە لەیاد دەکەن و نەدەشبنەوە بە پاسەوان و پارێزەری جەلادەکان.

وێنەکە: لەتیف حاجییە ژنەکان یەکێکیان براژنی و ئەوی دی خوشکی و منداڵەکە کچێکی بچوکێتی وێنەکە ٣ مانگ پێش دەستگیرکردن و بێ سەروشوێنکردنی چرکێندراوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ...

    ئاب 02, 2025 0

  • ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین  ……………………………هۆمەر محەمەد
    ئەمڕۆژەش لەیاد ناکەین ...

    تەموز 31, 2025 0

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • ئێزدی نیم                                                     هۆمر محەمەد
    ئێزدی نیم هۆمر محەمەد

    ئاب 03, 2025 0

  • لستُ إيزيدياً                                                  هومر محمد
    لستُ إيزيدياً هومر محمد

    ئاب 03, 2025 0

  • دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان!                                                                                                ………………………………………………………………..                                                                             ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد
    دەستگیرکردنی عەجاج، خاڵی وەرچەرخانی پرسی جینۆسایدە لەکوردستان! ……………………………………………………………….. ن/ ڕزگار عومەر – هۆمەر محەمەد

    ئاب 02, 2025 0

  • حەجاج دەستگیرکرا.
    حەجاج دەستگیرکرا.

    تەموز 31, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌