کانونی یەکەم 14, 2024 Omer ئهرشیف, ئهنفال, بهڵگهنامه 0
کاوە حوسامەدین، دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان و کۆلیژی هونەر بەشی شێوەکارییە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا چیرۆکی کاتی سەربازی خۆی بۆگێرامەوە و باسی بەڵگە گرنگەکانی ئەنفالی کرد، کە لەقەڵای نوگرەسەلمان دەستی کەوتوون، بەڵام داخی بۆ ئەوە دەخوارد، کە ئەوسا هیچ روناکاییەک نەبووە هەتا باش بیربکاتەوە و بیانهێنێتەوە بۆ کوردستان.
کاوە ساڵی ١٩٨٩ – ١٩٩٠ وەک هەر دەرچوویەکی زانکۆو پەیمانگاکان راپێچی ریزی سوپاکراوە و دوای تەواکردنی مەشقەکەی بەپێی بروانامەکەی بووەتە نائیب عەریف، دواتر گواستراوتەوە بۆ فەوجی مغاوێری تیپی ٣١ تیپەکە بارەگایان لە ناو قەڵای نوگرەسەلماندا بووە، کاوە دەڵێت کە چوین تازە نوگرەسەلمان لە دەستەبەسەرکراوە ئەنفالکراوەکان چۆڵکرابوو، هێشتا جل و بەرگی کوردی و بوخچە و تەنانەت حەتحەتۆکەی ڕەنگاو ڕەنگی منداڵان کە دەکرێت بە بیشکەوە بەرچاوم دەکەوتن، ڕۆژێک چومە تاکە ژورێکەوە لەسەربانی قەڵاکە، ئەوراق و بەڵگەنامەیەکی زۆری تێدابوو، لەوێ بەسەریەکدا وەک خەرمانێک هەڵڕێژرابوون، ئەو کاغەزانە بەزۆری بەڵگەی مردنی زیندانیکراوەکان بوون، قسەکانی کاوە بۆمن جێگەی بروابوون چونکە دەڵێت: بە زۆری هۆکاری مردنەکەیان وەستانی سوڕی خوێنیان لەسەر نوسراوە (ئەنفالستان پێشتر کۆمەڵێک لەم وەفاتنامەی دەستکەوتووەو لەژمارە ٤ دا بڵاوی کردوونەتەوە) بەڵام هێشتا ئەمە بەڵگە لەدەستچووەکە نیە، کە کاوە داخی بۆ دەخوات، ئەو دەڵێت سجلێکی گەورە کەوا نزیکە ٣٠٠ لاپەرە دەبوو، ناوی کوردەکانی تێدا نوسرابوو، ناوی سیانی و موالیدەکەی و قەزاو ناحێ و پارێزگاکەی، هەر لەمبارەیەوە دەڵێت : کورێکی کەلاریم لەگەڵدا بوو ناوەکەیم بیرچووەتەوە، بەڵام باریکێکی درێژ بوو، ژنەکەی و دوو کوڕی ئەنفالکرابوون، کە ئەو دیمانەنەی بینی ڕۆژێک توشی هێستریا بوو، باش بوو لەو کاتەدا چەکی پێنەبوو دەنا ڕەنگە خەڵکی بکوشتایە، ئیتر ئامرەکەمان کە زانی کێشەکەی چییە نەقڵی کرد، کورێکی کەرکوکیشمان لەگەڵدا بوو کە ناوەکانی ناو ئەو سجلەی دەخوێندەوە ناوی پوری و نەنکی و باپیری و هەندێک خزم وکەسی خۆی تێدا دۆزینەوە، وتی ئەوانە پیروپەککەوتەکان بوون و بەربوون و ئێستا لەکەلارن.
کاوە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت : لەبەر ئەوەی من نائیب عەریفی ئیعاشە بووم و دەچومە دەرەوە لەناو شار شتم دەکڕی و دەهاتمەوە، دوو خزمی خۆمان هەردوکیان (مامی باوکم) بوون لەسەماوە کرێکارییان دەکرد، زۆرجار شەوانیش لەلای ئەوان دەمامەوەو باسی نوگرەسەلمانیان بۆکردم کە کوردێکی زۆر لەوێ زیندانی بوون.
لەدوای ئەوە لە ناوقەڵاکە زۆر دەگەڕام، چومە ژێر زمینەکەوە زۆر تاریک و قوڵ وترسناک بوو، بەڵام چیم بینی، یەک دونیا جامی فیلمم بینی بەو ناوەدا بڵاوببوونەوە، نازانم شۆرابوونەوەیان نا، چونکە من وێنەکانم نەبینی بەڵکو هەر جامی فیلمەکان بوون، بە زۆری وێنەی ژن بوون، روتیان کردبوونەوە و وێنەیان گرتبوون، ئەوەی هەرگیز لە بیرم ناچێتەوە ژنێک بوو روتیانکردبووەوەو لەسەر مێزێک دایننابوو وێنەیان گرتبوو. کاوە داخ بۆ ئەوەش هەڵدەکێشی و دەڵێت باشە وا سجلەکەم نەهێنا بەڵام خۆ دەمتوانی بە ئاسانی جامی ئەو فیلمانە بهێنم و ئەمرۆ سودیان لێ ببینین بەداخەوە هێنانیان زۆر ئاسان بوون ! بەڵام لەدەستم چوون.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.