• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

هیومان رایتس ۆوچ داوا لە حكومەتی عێراق دەكات هەوڵەكانی چڕبكاتەوە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان

ئاب 14, 2024 Omer ئه‌نفال, هه‌واڵ 0


تیمی هەڵدانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ- ئەرشیڤ ئەنفالساتن

هیومان رایتس ۆوچ داوا لە حكومەتی عێراق دەكات هەوڵەكانی چڕبكاتەوە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان

رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ رایگەیاند، تەرمی سەدان هەزار قوربانی کە بەنایاسایى کوژراون لەسەرتاسەرى عێراق لە گۆڕى بەکۆمەڵدا نێژراون، داوا دەكات حكومەتی عێراق هەوڵەكانی چڕبكاتەوە بۆ هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانەو دیاریكردنی ناسنامەی قوربانییەكان ئەوەش لەپێناو بەدیهێنانی عەدالەت بۆ كەسوكاری قوربانیان و زانینی چارەنوسی ئازیزانیان.

ئەنفالستان: ئەو گۆڕانەی رێكخراوەكە لە راپۆرتەكە ئاماژەی پێکردوون، بریتین لەڕوفاتی قوربانیانى پێکدادانە یەک لەدواى یەکەکان، لەناویشیاندا جینۆسایدى سەدام لەدژى کوردەکان لە ١٩٨٨ و کوشتنى بەکۆمەڵ لەلایەن گروپى چەکدارى توندڕەوی (داعش) لەنێوان ٢٠١٤ بۆ٢٠٠٧

وەك رێكخراوەكە ئاماژەی پێداوە، (UNITAD) کە تیمى لێکۆڵینەوەیە کە لەلایەن ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتوەکان دروستکرا بۆئەوەى زنجیرەیەک تاوانى داعش لە عێراق تۆمار بکات، لەماوەى کارەکانیاندا پشتیوانیى لە بەڕێوەبەرایەتى گۆڕە بەکۆمەڵەکان و بەڕێوەبەرایەتى پزیشکى-یاسایى حکومەتى عێراق کرد بۆ هەڵدانەوەی ٦٧گۆڕى بەکۆمەڵى پەیوەست بە داعش. بەڵام لە کۆتاییەکانى ٢٠٢٣، لەسەر داواى حکومەتى عێراق، ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى ئەرکى (UNITAD) بۆ تەنیا ساڵێکى دیکە، ئەوەش ماناى وایە کارەکانى لە ئەیلولى ٢٠٢٤دا دەوەستێت.

هیومان رایتس ۆوچ ئاماژەی بەوەداوە كە کۆتاییهاتنى تیمى نەتەوە یەکگرتوەکان نیگەرانی دروست دەکات لەبارەى دۆزینەوە و هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و دەستنیشانکردنى ناسنامەی قوربانییەکان.

سارە سەنبار، لێکۆڵەرى عێراق لە ڕێکخراوى هیومان ڕایتس وۆچ، ڕایگەیاندوە، هەڵدانەوەى ئەو گۆڕانە زۆر گرنگە بۆئەوەى دەرفەت بدرێت بە خێزانى قوربانییەکان تا هیوایەکى دادوەرییان هەبێت و برینەکانیان ساڕێژ بکات.” 

وتوشیەتی، “خەڵکى مافى خۆیانە کە بزانن چارەنوسى کەسە نزیکەکانیان چى لێهاتوە و بەشێوەیەکى گونجاو و بەکەرامەتەوە بیاننێژن.” 

بەپێی راپۆرتەكە، سەنتەرى ستراتیژیی بۆ مافەکانى مرۆڤ لە عێراق پێشبینی ئەوەی كردوە كە گۆڕە بەکۆمەڵەکانى عێراق تەرمى ٤٠٠ هەزار کەسیان تێدایە. عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى کە زۆرترین کەسانى ونبوى هەیە لەجیهاندا، کە لەنێوان ٢٥٠ هەزار بۆ یەک ملیۆن کەس خەمڵێندراوە، کە پێدەچێت زۆرێک لەوانە لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدا نێژرابن.

ڕێکخراوى هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاندوە، بۆ بەرەوپێشبردنى دادوەریى و بەرپرسیارێتى بۆ قوربانیان و خێزانەکانیان، دەبێت حکومەتى عێراق هەوڵەکانى خۆى چڕبکاتەوە بۆ هەڵدانەوەى ئەو گۆڕانە، دەستنیشانکردنى قوربانییەکان، گێڕانەوەیان بۆ کەسوکارەکانیان بۆئەوەى بەشێوەیەکى گونجاو بیاننێژن و بەڵگەنامەى گیانلەدەستدانیان بۆبکەن، و قەرەبوى خێزانەکان بکرێتەوە، وەکو ئەوەى بەپێى یاسای عێراق دیاریکراوە.

زیا کەریم تەعمە، بەڕێوەبەرى گشتیى لە بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى گۆڕە بەکۆمەڵەکان و پاراستنیان سەربە حکومەتى فیدراڵیى عیراق، بە هیومان ڕایتس ۆوچى ڕایگەیاندوە، لە ساڵى ٢٠٠٣ەوە دامەزراوە فەرمییەکان زیاتر لە ٢٨٨ گۆڕى بەکۆمەڵیان هەڵداوەتەوە. تەعمە هەروەها وتوشیەتی”تاوەکو تۆمارێکى نیشتمانیى یەکگرتو نەبێت، ئێمە بەهیچ شێوەیەک نازانین کە چەند کەس لەناو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدا نێژراون.”

لەنێوان ٢٠١٧ و ٢٠٢٣دا، (UNITAD) یارمەتى دەسەڵاتدارانى عێراقیداوە بۆ هەڵدانەوەى ١٢٣٧ گۆڕى بەکۆمەڵى قوربانیانى کۆمەڵکوژیى کامپى سپایکەر، کە لەلایەن داعشەوە ١٧٠٠ سەرباز، خوێندکار و خۆبەخش کوژران و ئەوانەى کە ویستویانە لە ئەکادیمیاى ئاسمانیى تکریت خۆیان دەرباز بکەن لەنێوان ١٢ بۆ ١٤ى حوزەیرانى ٢٠١٤، کە لە ١٤ گۆڕدا بون و دو تاوانى نزیک ڕوبارەکان. ڕاپۆرتى مانگى حوزەیرانى ٢٠٢٤ى (UNITAD) بەڵگەى پێویستى خستوەتەڕو کە بڕوابکەین بەوەى ئەو کۆمەڵکوژییە بە ئامانجیى جینۆساید ئەنجامدراوە، ئەمەش دەچێتە قاڵبی تاوانەکان دژ بە مرۆڤایەتى و تاوانەکانى جەنگ نیشان دەدەن.

لەم دواییانەدا لە ٢٨ى ئابى ٢٠٢٤، دەسەڵاتدارانى عێراق و (UNITAD) ڕایانگەیاند کە دەستیانکردوە بە هەڵدانەوەى گۆڕى بەکۆمەڵى چاڵى عەلۆ عەنتەر، کە گۆڕێکى بەکۆمەڵى ناوچەى تەلعفەرە. گۆڕەکە، نزیکەى ٥٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاواى موسڵەوەیە، بڕوا وایە کە تەرمى زیاتر لە ١٠٠٠ کەسى تێدابێت. لەنێوان ساڵانى ٢٠١٤ و ٢٠١٧دا، داعش ئەو چاڵەى بەکارهێناوە بۆ کۆمەڵکوژیى و تەرمى هەڵداوەتە ئەو ناوچەیەوە.

بەڵام لەکاتێکدا کە ١٧ى ئەیلول وەکو دوابەروار نزیک دەبێتەوەو بڕیاردەدرێت لەسەر کارەکانى (UNITAD) لە عێراق، نیگەرانیى هەیە لەبارەى ئەوەى کە ئەو بۆشاییەى ئەوان بەجێى دەهێڵن لەلایەن دەسەڵاتدارانى عێراقەوە بەباشى پڕناکرێتەوە.

“تەنها هیوایەکى ئێمە وەکو قوربانیان و ڕزگاربوان بریتییە لە (UNITAD)،” پیاوێک کە باوک، برا، و دو مامی لە گۆڕێکى بەکۆمەڵدا لە باشورى شنگال دۆزراوەتەوە بەوشێوەیە قسەى بۆ هیومان ڕایتس وۆچ کرد. هەروەها دەڵێت “زۆرێک لە شتەکان خراپتر دەبن کاتێک ئەوان ئێمە بەجێدەهێڵن. دڵنیانیم کە حکومەتى عێراق تواناى ئەوەى هەبێت کە ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە کە بەهۆى جێهێشتنى (UNITAD)ەوە دروست دەبێت.”

تەعمە دەڵێت “بەدڵنیاییەوە، بۆشاییەک دروست دەبێت کاتێک ئەوان [UNITAD]  ئێرە جێدەهێڵن.” هەروەها دەڵێت “بەڵام حکومەتى عێراق بڕیاری خۆی داوە کە ماوەى کارکردنى تیمەکە کۆتایى هاتوە، و پێویستە ئێمە پلانێکى جێگرەوەمان هەبێت.”

لەدرێژەى ئامادەکارییەکان بۆ دەرچون لە وڵاتەکە، (UNITAD) پشتیوانیى لە تاقیگەى (دى ئێن ئەى) بەڕێوەبەرایەتى پزیشکیى-یاسایى دەکات بۆئەوەى دانپێدانانى نێودەوڵەتى وەربگرێت لە ڕێکخراوى نێودەوڵەتى ستاندارد، ISO/IEC ١٧٠٢٥. دانپێدانانەکە ماناى وادەبێت کە ئەو دەرنجامانەى لەلایەن تاقیگەکەى بەغداوە دەردەچن بڕواپێکراودەبن لەئاستى نێودەوڵەتیى، دەرفەتى ئەوە دەبێت کە دەرەنجامەکانى وەکو بەڵگە لە دادگاکانى جیهاندا قبوڵ بکرێن.

خەبات عەبدوڵا، کە ڕاوێژکارە لە وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە هیومان ڕایتس وۆچى ڕاگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتى لێکۆڵینەوەى تاوانى سەربە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان تاقیگەیەکى هەیە بۆ دەستنیشانکردنى (دى ئێن ئەى) کە ڕۆژانە تواناى ٥ بۆ ٧ کەیسى هەیە. بەڵام بەپێى یاسای پاراستنى گۆڕە بەکۆمەڵەکان (ژمارە ٥ى ساڵى ٢٠٠٦)، تەنها تاقیگەکەى بەغدا ڕێگەپێدراوە بۆ شیکارى نمونەى (دى ئێن ئەى)ى گۆڕە بەکۆمەڵەکان.

خەبات عەبدوڵا، راوێژکار لەوەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرێوبەری گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بە هیومان ڕایتس وۆچى ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا، نزیکەى ٢٥٠٠ کورد کە لەنێوان ١٩٨٠ و ١٩٨٨دا کوژراون گۆڕەکانیان دۆزراونەتەوەو گەڕێندراونەتەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌