• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

هێشتا یادی هەڵەبجەو ئەنفال نەکراوەتەوە ! ………………هۆمەر محەمەد

ئازار 16, 2024 Omer ئه‌رشیف, وتار 0


هێشتا یادی هەڵەبجەو ئەنفال نەکراوەتەوە !

omer


هۆمەر محەمەد

١٦ی ئازاری ٢٠٢٤ – سلێمانی

ئەفسوس ئەمرۆ لەیادی هەڵەبجەدا لەبری ئەوەی دەستکەوت وشانازییەکانمان بژمێرین، هاتووین بەدوای جوانیەکان ودەستەکەوتەکانیشدا دەگەڕێین هەتا توڕیانبدەینە خانەی شەرمەزارییەکانمانەوەو توڕیان بدەینە ناو کۆی ئەودەستکەوتانەشەوە کە لەپێش ڕاپەڕین هەمان بوون و لەدوای ڕاپەڕین دۆڕاندومانن. کورت وکوردی دەردمان زۆرەو حەکیم کەم لەم دەرمانی و بێحەکیمەشدا، نازانم لەکوێوە دەست پێبکەم، باجارێ لەدەردە گوشندەکەوە زارهەڵهێنمەوە .

دەردی گرگنی

بەدرێژایی ئەمڕۆ (١٦ی ئازار) یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، سەرباری سەرقاڵییەکی کوشندەش، لەگەڵ خۆم لە گفتوگۆدابووم، خۆم و کەسی ترنا، دەبێت چ بڵێم و چ نەڵێم لەم یادەدا، بەداخەوە نەمتوانی شتێک بنوسم شایان بە تراژیدیای هەڵەبجەو گیانی قوربانیەکانی و ئەو شکستە شەرمهێنەرەی کوردبێت کە لەدوای تراژیدیاکە پێیگەیشتین! بەبیری کێدا دەهات لە دوای ئەنفال وکیمیابارانکردنمان، لەدوای دەسەڵاتی بەعس، دەسەڵاتداری کورد هێندە بێ باک و بێ هەیبەت و بێ توانا بێت بەرانبەر بەو هەموو خوێنەی لەبەرکورد ڕۆیشت ؟ بەتایبەتیش خوێنی ئەوهەموو منداڵ وخەڵکە بێچەکەی هیچ دەسەڵاتێکیان نەبوو لەشەڕو ئاشتی نێوان شەرەکەرەکاندا، بێباک بەرانبەر تاوانبارانی هەڵەبجە و ئەنفال !؟

هەمیشە لە‌ خۆم دە‌پرسم چۆن “شۆرشگێڕەکان!” لەڕویان هات هەڵەبجە ! بکەنە مەیدانی شەڕی ناوخۆ؟ ئینجا هەرخۆم وەڵامی خۆم دەدەمەوە: بۆ نا، دڵرەقی و توندرەفتاری ئەوان گەیشتە ئاستێک لەبێویژدانی دەستیان چووە‌ خوێن و قوتی خەڵکیش .

تۆ واز لە سیاسیەکان بێنەو تەماشایەکی روماڵی میدیاکان و ئەو یادکردنەوە گاڵتەجاڕیانە بکە!؟ میدیاکارو سەماکار بەسەر برینی هەڵبەجەوە خوێدەکەن بەبریندا، سەما هونەرێکی باڵایەو لەتوانایدایە گوزارشت لەتراژیدیا بکات، کێشەکە هونەرەکە نییە، بەڵکو بێ هونەرییە، ئەو کیژانەی سەماکارنین و هونەری سەمایان پێسپێردراوە، ئەو میدیاکارانەی لوتیان لە ئاسمانەو خۆیان لێبووەتە فیرعەونی فەزای راگەیاندن و هێشتا نازانن چەمکەکانی (هەڵەو تاوان) یاخود (ڕزگاربوون و ئازادبوون)لێک جیابکەنەوە، کەچی دەستەواژەی قەبە لەزاریان دێتەدەرێ ! ئینجا گوێ لەسیاسیەکان بگرە مرۆڤ نازانێ لەبەرانبەریان بگری یان قاقا پێبکەنێ ؟!

لەم یادەشدا دیسان جەخت دەکەمەوە، هێشتا یادی هەڵەبجەو ئەنفال نەکراوەتەوە ! بەڵام هیوام هەیە کە رۆژێک دێت جوان و بەهادارو شایان بەکوردو قوربانیەکان یادیان دەکرتەوە. ئەو رۆژەی کورد بەئاگایەو خەریکی خود نەفرەتی نییە، بەڵکو خەریکی بەرهەمهێنانی مانایە لە شکست وسەرکەوتندا و خۆی بنیات ناوەتەوە، دەنا حزبی پاسیف و رێکخراوی پاسیف و زۆربڵێی بێ قسە یادی ئەنفال و هەڵەبجەیان پێناکرێتەوە..

کاتێک ئەخلاق لەمەترسیدایە

کاتێک مرۆڤ باوەری لەدەستدا ئەخلاق و مۆراڵی دەکەوێتە مەترسییەوە، کاتێک متمانەی دەمرێ و ئەخلاق لەدەستدەدات، با کەسوکاری شەهیدو ئەنفالکراوانیش بێت، ئەگەر نەشبێتە درندە، دەبێتە هیچ و پوچترین و قێزەونترین بوونەوەر، پاسیف وروخێنەر، نەرێز لە خۆی دەگرێ و نە لەشەهیدو ئەنفالکراوەکەی. شەڕی ئەو جۆرەکەسانە لەروکاردا وادەردەکەوێ لەگەڵ دەسەڵاتداری کوردە، بەڵام بەپێچەوانە شەڕی ئەوە دەکات کەخۆی نەبووەتە دەسەڵاتدارو پشکێکی لەگەندەڵی وستەمکاریدا نیە. ئەوکەسانە ڕێک و ڕون شەڕیان لەگەڵ بەهای ئینسانە. خۆ رەنگە زۆربن لەوانە کە بە پاسەوانییەک یان بەبرێک پارە زۆر مەمنون و ڕازین، دەنا شەڕی ڕاستەقینە لەگەڵ دەسەڵاتداری کورد، شەڕە لەگەڵ بەعسیزم. هەر هیچ نەبێت دام و دەزگاکانیان پڕن لە کۆنەبەعسی. ئیدی خێرە لەدژی ئەوان پەلاماری هەموو جوانیەکی کورد بدەیت و دوعای خێر بۆ سەدام بکەیت ؟! لەکاتێکدا مرۆڤی هوشیارو بوێر رێگە بەخۆی نادات لەڕقی دەسەڵاتدارانی ئێستا سەدام جوان نیشانبدات، بەڵکو دەسەڵاتداران دەتوانێت بیانخاتە هەمان خانەی سەدام و سەرئەنجام هەمان قەفەزی تاوانکاری بەعسیەکانەوە.

لۆژیکی ئەنفال لە عێراق و کوردستان، هێشتا پابەندییەکی زۆری بە لۆژیک و بیرکرنەوەو ڕەفتاری بەعسەوە هەیە، مرۆڤ پەراوێزەو حزب و سەرۆک سەنتەرن، ڕاستە بەعس وەک دەسەڵات لەسەر شانۆی عێراق نەماوە، بەڵام کورد وتەنی لە کەوڵی ترو فۆرمیتردا ئامادەیە تەنانەت لەناو خانەوادەی قوربانییەکانیشدا، هەر تەنها بەسوک تەماشاکردنی مرۆڤی ئەنفالکراو ئەخلاقێکی بەعسیانەیە، بەعسییەکان کەسوکاری ئەنفالیان وەک پەراوێزخراوێک فرێدابووە تەنیشت مەرگەوە. ئایا لەجەوهەردا نەک لە روخساردا هیچ گۆڕاوە ؟ بیرکردنەوە و مامەڵەی حزبە سیاسیە کوردیەکان هەمان بەسوک تەماشاکردن نییە؟.

ئایا عێراقی دوای بەعس عێراقی هەمووانە؟ یان هی بنەماڵە دەستڕۆیشتووەکانە؟ ئایا دەسەڵاتدارانی عێراق و کوردستان بە کوردو عەرەبەوە بەسوننەو شیعەوە لەبەرانبەر تاوانی ئەنفال و هەڵەبجەدا هەست بە خەجاڵەتی و شەرم دەکەن؟ عەرەبەکان بەزمان و ئاماژەی جیاواز جەخت لە پیرۆزی عەرەب و جەخەت لە عەرەبی بوونی عێراق ناکەنەوە؟ ئەمە هەمان لۆژیکی بەسوک تەماشاکردن و هەمان لۆژیکی ئەنفالە لە فۆرمی جیاوازدا.

لە هەمووان مەترسیدارتر دەسەڵاتداری کوردە، کە سوکتر لە هەر شتێک تەماشای ژیان و مەرگی مرۆڤی کورد دەکات. ئەمەش دەرگای بۆ هەندێک کردووەتەوە هەتا لەکاردانەوەدا دوعای خێر بۆ سەدام بکات! کارگەیشتە ئەوەی ئەمرۆ لەیادی هەڵەبجەدا لەداخی دەسەڵاتداری کورد دەنگی ناشاز بڵندبووەوە و گەردنی سەدام ئازاد دەکات.. ئەمە با کەسوکاری قوربانیش بێت شایانی گوێ لێگرتن نییە بەڵکو شایانی ڕیسواکردنە، چونکە بەرلەوەی سوکایەتی بەو هەموو خوێنە بکات شەقێک لەبەهای ئینسانی خۆی هەڵدەدات. ئینجا لەرۆحی قوربانیەکانی هەڵەبجە.

ڕاستە ئەمانە ئەگەر لەخۆرئاوابوایەن و دوعایان بۆ هیتلەربکردایە بەسەریانەوە نەدەچوو لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکراو لەدادگا سزادەدران، چونکە لەوێ یاسا هەر بۆسزادان نیە ڵکو بۆ خزمەتگوزاریش هەیە. لێرە وەک قانون نیە میدیاش وێرانە، دەنا بەچ لۆژیکێک قسەی ئاوا شایانی سەرشاشەی تیڤی وناو میدیایە. لەزاری کێ؟ لەزاری کەسی یەکەمی قوربانیانەوە ؟!

دەی وا دەسەڵاتداران و دادگاکان و میدیاکان باکیان بەم نەخۆشکەوتنەی قوربانی و بەم (ریسواییە) نەبوو، ئەی چەند چالاکی ڕێکخراوی مەدەنی و چەند کەسوکاری شەهیدەکان و چەند بریندار و چەند ئازادیخواز سەریان ماڵیاندا کردوو چوون بەهانایەوە بۆ دڵنەوایی هەتا باری لاری راست بکەنەوە ؟ کێ چوو گفتۆگۆی لەگەڵدا بکات و بەوپەڕی ڕێزەوە، دەرگای پزیشکێکی دەرونی نیشاندا هەتا کەسایەتی بنیاتبنێتەوەو نەهێڵێت لەوە وێرانتر بێت ؟

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌