ئاب 06, 2023 Omer شهنگال, وتار 0
سزادانی تاوانبارانی جێنۆساید، ڕێگردەبێت لە دوبارەبوونەوەی تاوان
گەشە دارا حەفید
٥ی ئابی ٢٠٢٣ – سلێمانی
ئەگەر بۆ مێژووی دوریش نەرۆین هەر لە شۆرشەکانی شێخ محمودی نەمرو شێخ سەعیدی پیران و راپەرینی دێرسیم …هتد تاوانباران بەبێ سزا دەربازبوون. رژێمە داگیرکارەکانی عێراق سوریاو تورکیاو ئیرانیش هەر تاوانی گەورەی نێودەوڵەتیان بەرامبەر کورد ئەنجامداوە،لە باشور دەوڵەتی عیراق چەندین تاوانی جینۆسایدی ( فەیلیەکان. بارزانیەکان. هەڵەبجەو ئەنفال)ی ئەنجامدا. هەرچەندە هەموو ئەم دۆسێیانە لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بەتاوانی جێنۆساید یەکلایی کرانەوە واتا هەموویان تاوانی گەورەو مەترسیداری نێودەوڵەتین. کەچی هێشتا دانیشتنەکانی ئەنفال وهەڵەبجە تەواو نەببوون سەدام بەتاوانی دوجەیل سزادراو لەسێدارەدراو ! چەند کەسێک لە دارو دەستەکەی دادگایی کران، کە هەق بوو نیزامەکە دادگایی بکرایە نەک تاکەکەس. ئەوەش ستەمێکی تری مێژوویی بوو دەرهەق بەئێمەی کوردکرا، بێگومان کەمتەرخەمی خۆشمانی تیادا بوو .
جینۆسایدی ئێزدییەکان لەمەش خراپترە چونکە تۆمەتبارانی ئەوتاوانە هەتا ئێستا وەک تۆمەتباری جێنۆساید وتاوانەکانی تری نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت بەڵکو وەک تاوان بەرانبەر تاکە کەس بەیاسای تیرۆر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت! ئەمە لەکاتێکدایە کەپرسی ئێزدییەکان جێنۆسایدی رەچەڵەکێکی ئاینیە و قوربانییەکانی ئەو تاوانە وەک هەر گروپێکی ئیتنیکی دەستنیشانکراون بۆ کوشتن و سوکایەتی پێکردن. بۆیە هەرچی بەشداری راستەوخۆو ناراستەوخۆیە هەقە بگیرێت و بەتاوانی بەشداری کردن لەتاوانی جێنۆساید لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت و دادگایی بکرێت. داعش تاوانی کردوە پیوییستە وەک تاک بەتاک لیپرسینەوەی لی بکری کە تاوانی بەرامبەر بە رەچەڵەک و پێکهاتەی ئاینی کردوە نەک تەنها وەک تاوانێک بەرامبەر تاکێک ئەنجام دراوە ئێستا ئەندامانی داعش لەسەر بنەمای تاوانی تیرۆر بەپێی یاسای تیرۆری عێراق و هەرێمی کوردستان دادگایی دەکرین یاخود بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعش و کوشتنی بەئەنقەست.
بەم پێیە پرسی ئێزدیەکان لەم دادگایانە وەک پرسی تاک دەردەکەوێ کە تاوانی بەرامبەرکراوە نەک وەک پرسی کۆمەڵکوژی رەچەڵەک و پێکهاتەیەکی مرۆیی کە بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانی قەدەغەکردنی تاوانی جینۆساید- ١٩٤٨ و رێککەوتنامەکانی جنێف ١٩٤٩ وپرۆتۆکۆلەکانی ١٩٧٧و سیستەمی رۆما دەبێ پارێزراوبن. داعش بەهەموو پێوەرێک یاسای نێودەوڵەتی پێشێلکردوەو تاوانی گەورەی نێوەدەوڵەتی دژە بەئیزدییەکان ئەنجامداوە، چ کۆمەڵکوژی و چ دەستدرێژی سێکسی کۆیلەکردنی ژنان و کچان و لاقەکردن و بەزۆر سکپرکردنیان و کرین و فرۆشتن و بازرگانی پێوەکردنیان، تێکدانی ژێرخان و سەرخانی ئابوری و کۆمەڵایەتیان، هەڕەشە لە کلتورو تایبەتمەندیان لە شوێنە ئاینی و شوێنەوارە مێژووییەکانیان ،هەموویان دەچنە خانەی تاوانی دژە مرۆڤایەتییەوە. کەچی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئامادەنین دۆسێکەیان لەدادگایەکی دادپەروەرانەی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتی یەکلایی بکەنەوە !
ئەگەر بەزوویی فشار دروست نەکرێت، ئەوا دۆسێکەیان لەبەین دەچێ و شایەتحاڵ و بەڵگەکانیان ون دەبن ئەوسا هێزوبەهای یاساییان نامێنێت.
ئەرکی فراکسێۆنە کوردیەکانە لە پەرلەمانی عێراق پرۆژەیان بۆ ناساندنی دۆسێکەیان بە تاوانی جێنۆساید هەبێت. بۆئەوەی دادگایەکی تایبەتمەندی بۆ دابمەزرێ و دادوەرو مافناسی تاوانە نێودەوڵەتیەکان و پسپۆرانی بۆ ئامادە بکەن، ئەگەر لەناوخۆش دەستەبەر نەبوو دەتوانرێت لەدەرەوەی وڵات دادەوەری بۆ بهێنن لەوانەی کە ئەزموونیان لەم جۆرە دادگاییکردنانەدا هەیە و بەشێکیشیان لە دادوەرانی ناوخۆ .هەروەک ئەوەی لە سیرالێۆن کەمبۆدیا دامەزرا بۆ ئەو تاوانانەی لە جەنگە ناوخۆییەکانیاندا ئەنجامدرا.
دەبێت کورد بەتایبەتی و عیراقییەکان بەگشتی تێبگەن و بزانن، کە هۆکاری سەرەکی بەردەوامی تاوانەکان لەسەر بنەمای نەتەوە و ئاین ئەوەیە کە تاوانبارانی جێنۆساید سزانەدراون، خۆ ئەگەر چەکدارو ئەندامانی داعش لە بەرامبەر تاوانی جێنۆسایدی ئێزدیەکان، بێ سزا دەربازبن ئەوا عیراقیەکان بە کوردو عەرەبەوە بەسوننەو شیعەوە هەمیشە لە ژێر هەرەشەی دووبارەبوونەوەی زوڵم و ستەمکاریدا دەمێنینەوە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.