• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

لەپەراوێزی یادی کۆمەڵکوژی بارزانیەکاندا هۆمەر محەمەد

ئاب 01, 2023 Omer وتار 0


لەپەراوێزی یادی کۆمەڵکوژی بارزانیەکاندا

هۆمەر محەمەد
٣١/٧/٢٠٢٣ – سلێمانی

لەوەتای شانم داوەتە بەر نوسینەوەو تۆمارکردنی چیرۆکی قوربانیانی جەنگ و جینۆساید باشتر لەوە تێگەیشتووم کە من و دەسەڵاتداران ئاومان ناچێتە جۆگەیەکەوە کە ئاشی ئەوانی پێدەگەڕێ، بۆیە ئەو شانازییەم بەردەکەوێ کە پشکم نییە لەوشەرمەزارییەی بەرانبەر خەڵک و مێژوو هەیانە. ئەم هەستەم لە منداڵییەوە هەیەو لە ئێستاشدا بووەتە بروایەکی قوڵ. لەدۆسێی ئەنفالیشدا باشتر تێگەیشتم ئەو هەستەی منداڵیم، لەخۆڕاو بێ بنەما نەبوو، چونکە ئەزمونی ئەوەم کرد، کە دەسەڵاتێک لەسەر بنەمای ستەمکاریی و ناداد وەستابێ، نەشکۆی مرۆڤی لەکنە نەسۆزی بۆی دەبێ، ئەزموون نیشانیدام کە ئەوان مرۆڤی زیندوو مردویان تەنها بۆ خزمەتکاری خۆیان دەوێ .. نەک بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە، چ جای بێن و بەدوای چیرۆکی مردووەکان و هێنانەوەی ئیسک وپروسکیان وکولتورسازی و یادەوەرییەوەبن!

لە گەرمەی کارکردنم لەم دۆسێیەدا لەناو ئەو هەموو مرۆڤە زۆرلێکراوو هەلاهەلابووەی ئەنفالکراوان و کیمیابارانکراوان و کەسوکاری شەهیدان و ئەوانەش کەلەسەنگەری بەرگریدا یاخود لەشەڕی ناوخۆدا لە پێناوی دەسەڵاتداراندا کوژرابوون. بە بروایەک گەیشتم کە نەک هەر دەسەڵات تەنانەت تاقە کەسێکیش ئەگەر بەخەم ژیانی شکۆمەندانەی زیندووەکانەوە نەبێت، هەرگیز وەفاداری مردووەکان نابێ و هەرچی بڵێت درۆیان بەدەمەوە دەکات..

هێشتا ئەو درۆیەی بەعسیەکان لە گوێمدا دەزرنگێتەوە کە دەیانگوت: “الشهداء اکرم مینا جمیعا- واتا شەهیدان لە هەموومان شکۆدارترن”، کەچی رۆژانە بەپۆل مرۆڤیان بە کورەی جەنگدا دەکرد.. ئیدی ئەو پرسیارەم لەکن دروست بوو.. یاران ئەمە چ درۆیەکی گەورەیە؟ باشە ئەگەر شەهیدان لەوان شکۆمەندترن، ئەی بۆ بەزیندوویی بێ ڕێزن ؟ ئەی بۆ هەتا سەربازو جەنگاوەری زیندوون بێ شکۆو بێڕێزن ؟! تێگەیشتم ئەمانە مردوپەرستیش نین، بەڵکو درۆ بەدەم مردووانەوە دەکەن و مەرگی هەمووانیان لەپێناوی سەرۆک و کورسی دەسەڵات پێباشترە لە ژیانیان جا بەهەر نرخ و دەردی سەرییەکیش بێت.. دەنا سەرکردەو سەرۆکی ژیاندۆست.. هانی جەنگاوەرەکانی نادا بمرن، بەڵکو پێیان دەڵێت ( لەجەنگیشدا هەوڵمەدەن مەمرن).. چ جای ئەوەی شوێنکەوتووەکانی بەکورەی جەنگدا بکات و نەیارەکانی بەگۆڕی بەکۆمەڵدا؟!

دوای ڕاپەڕینی ئازاری ساڵی ١٩٩١ ئەم درۆیە لەکن دەسەڵاتداری کوردیش هەر بەردەوام بوو، بەهەمان نەغمەو بەهەمان زمان و بەهەمان واتا، تەنها یەک جیاوازییان لەدەربریندا کردبوو کە دەیانگوت: “شەهیدان تاجی سەرن” “شەهیدان لە ئێمە بەرێزترو بەرزترن” .. بەڵام لەراستیشدا ئەمە درۆیەکی گەورەبوو چونکە شەهیدان فەرامۆشکراوی ناوگۆڕستانەکان و کەسوکاریان لەوپەڕی مەینەتیدا دەژیان و هەر لەبۆنە حزبیەکاندا وەبیردەهێنرانەوە !

هێشتا بەعس بەهەزار ئاو لەچاو دەسەڵاتی کوردی شۆرابووەوە، بەلای کەمەوە کەسوکاری سەربازێکی کوژراوی بەرەی جەنگ بەیاسا کۆمەڵێک مافی وەک یەکیان بۆ ڕێکخرابوو، هیچ پێویستیان بەواسیتەو پارانەوە نەبوو، لە هیچ دام و دەزگایەکی حکومەتدا کەس مافی ئەوەی نەبوو لەمامەڵەدا دەستی دەستی و بێنەوبەرەیان پێبکا.. چ جای سوکایەتی ئاشکرایان پێبکات.. ئێ لە دەسەلاتدارێتی کوردیدا ئەوەش نەبوو! راستە بەیاسا زەوییان پێدەدرێ و موچەو ئیمتیازیان بۆدیاری کراوە، بەڵام لەسەد لاوە دڵیان شکاوەو هەمیشە نیگەران و دڵشکاوی بەر شاشەی تیڤیەکانن.

کورد میللەتێکی ستەملێکراوەو خوێنی زۆری لەبەر ڕۆیشتووە، لەبری دۆسێیەکی کۆمەڵکوژی چەندین دۆسێ و چیرۆکی کۆمەڵکوژی هەیە، بەلای کەمەوە چواریان لە دادگای باڵای تاوانەکان بەیاسا وەک تاوانی جێنۆساید ساغ بوونەوەو بریاریان لەبارەوە دراوە. یەک لەوانە دۆسێی جێنۆسایدی بارزانییەکانە کە تەنها (پیاوان- نێرینە)یان کۆمەڵکوژکران. کە لەڕۆژی ٥/٣/ ٢٠١١ لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق وەک تاوانی جێنۆساید بریاری لەبارەوە درا.. ئەمە سەرەتایترین ئەرکی دەسەڵاتدارن بوو کە ئابرومەندی بۆ عێراق بگێڕنەوە، بەپێچەوانەی دەوڵەتی پێشوو دەوڵەتێک بنیات بنێن کە دادپەروەری شوناسی نوێی بێت.

هیچ کام لەقوربانیانی ئەم دۆسێیانە لەلایەن دەوڵەتی عیراقەوە قەرەبوو نەکراونەتەوە. ئەوەش دیوێکی پەیوەندی بە ستەمکاری و بێباکی دەوڵەتی ناوەندییەوە هەیەو دیوێکی پەیوەندی بەدەسەلاتی کوردییەوە هەیە، چونکە دەسەڵاتداری کورد لەبەغدا کێشەی سەرەکی پوڵ وپۆست و سامانە نەک جێنۆساید و بەهای مرۆڤی کورد. داهاتی نیشتمانی کردووە بەبابەتی گفتوگۆ نەک نیشتمان، ئەوەی بەلایەوە جێگەی بایەخە پۆستە نەک ئینسان و هاونیشتمانی و بەها مرۆییەکەی .

ئەمە بۆهەموو دۆسێکان وایە هەر لە دەرکردن وکۆمەڵکوژیی فەیلیەکانەوە هەتا دەگاتە دوا کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەشەنگال. چونکە دەسەڵاتداری عێراقی هێشتا هەمان دیدو تیفکرینی سەدەکانی رابوردوی هەیەو دەسەڵاتداری کوردیش هەمان عەقڵیەتی شاخ و داواکارییەکانی زۆر بچوکترن لەوەی هاوڵاتی کورد دەبێت هەیبێت ! ئەوەی ئەوان لەبەغدا شەری لەسەر دەکەن دەستکەوتی مادییە بۆخۆیان و ئەوەی خەڵک دەیەوێ دەستکەوتی سیاسی وفیکری و کولتورییە کە پەیوەندی بەئێستاو ئایندەیەوە هەیە پەیوەندی بەژیان و کەرامەتییەوە هەیە، ئەوەی هاوڵاتی داوای دەکات ژیان و ئارامی و دادپەروەرییە. بەڵام ئەوەی دەسەڵاتداری کورد خەوی پێوەدەبینێت مانەوەیانە لە دەسەڵاتدا جابەهەر نرخێک بێ و بەهەر شێوەیەک بێت.

هەموو شێوازێکی نادادپەروەری و ناڕەوایان ئەزموون کردووەو هەموو رێگەیەکیان گرتووەتە بەر بۆئەم ئامانجەتایبەتیەی خۆیان. بۆیە هیچ سەیر نییە ئەمرۆ کەیادی کۆمەڵکوژی بارزانییەکانە خەڵک بێدەنگ بەدیار ئەو مێژووە دانیشتوون، چونکە تێگەیشتوون لەو راستیەی ئەوەی دەسەڵاتداران لەبارەی ئەو مێژووە دەیڵێن درۆیە، ئەگەرنا هەرێمێکیان هەیە بۆئەوەی مرۆڤ تیایدا شکۆمەندبێ و هەست بەخۆی و بەهای کوردبوون و مێژووی خۆیەوە بکات و ئەو ستەمکارییەش لەیاد نەکات کە دەوڵەتی عێراق دەرهەقی کردوویەتی..

جا هاوڵاتی بەدەنگ بێت یان بێدەنگ دانیشێت، ئەوەی دەیەوێ دادپەروەرییە، دادێک کە تیایدا دەسەڵاتدارانیشی بەکوردو عەرەبەوە تێدا دادگایی بکات، چ لەمەر مافی مردووەکانەوە چ لەمەر مافی زیندووەکان. چ ئەوانەی ئەنفالکران و کۆمەڵکوژکران و چ ئەوانەی لەشەڕی ناوخۆدا کوژران مافیان بەسەر دەسەڵاتدارانەوە هەیە..

دەنا دەوڵەت و سەڵاتێک ئاوڕ لە جێنۆساید نەداتەوەو بتوانێت ئەو هەموو مەینەتیەی ژنانی فەیلی و بارزانی و هەڵەبجەو ئەنفال و شەنگال نادیدە بگرێت هەر شایانی ڕەتکردنەوە نییە بەڵکو هەقی دادگایی کردنیشە.

کاتی بەخاکسپاردنەوەی روفاتی بارزانییە بەکۆمەڵکوژراوەکان

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌