نیسان 15, 2023 Omer بهڵگهنامه, کۆمەک بەخشانی ئەنفالستان 0
کۆمەک بەخشانی ئەنفالستان ساڵی ٢٠٢٣
خوێنەری بەریز، ئەگەر ویستت هاوکاری گۆڤاری ئەنفالستان بکەیت یەکسەر بیرت بۆ پارەو کۆمەکی ماددی نەچێت دەتوانیت بە فۆتۆیەک بەڵگەیەکی گرنگ، چیرۆکێک، هەڵوێستێک تێرامانێک هاوکاربیت و بەشداری لە نوسینەوەی مێژووی میللەتەکەت دا، بکەیت. گرنگە بەشداربیت . ئەگەر هیچ یەکێک لە مانەت نەتوانی ئینجا هەڵوەستەیەک بکەو وابیری لێبکەیتەوە ئەگەر هیچت لەچەنگ نەیات دەتوانی بەکەمترین داهاتی خۆت بەشداری لەنوسینەوەی ئەم مێژووە بکەیت. بۆنمونە تۆ دەتوانیت مانگی تەنها ١٠٠٠ دیناری چاپی نوێ ببەخشیت کە لە ساڵێکدا دەکاتە ١٢٠٠٠ دوانزە هەزاردیناری عێراقی یاخود بە (١)$ یان زیاتر بەشداری بکەیت. بەڵام هەمیشە ئەوەت لە بیربێت کە لەدڵەوەو بەبرواوە ببەخشیت .
مەرجەکانی بەخشین :
لە وەرگرتنی کۆمەکدا ناچینە ژێرباری هیچ مەرجێکی بەخشەرەوە، (جگەلە ئەمانەتی خەرج کردن). بەپێچەوانەوە ئێمە مەرجمان هەیە لەوەرگرتندا. بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- کۆنە بەعسیەکان و جاشەکان .. نە هاوکاری ماددیان لێوەردەگیرێ و نە بابەتیان لە ماڵپەر و گۆڤاری ئەنفالستاندا بڵاودەکرێتەوە، مەگەر دیداری لەگەڵدا بکرێت یاخود زانیارییەکی گرنگی پێبێت دەربارەی جێنۆساید. هەر کۆمەکێکیش وەربگیرێ و پێمان نەزانی بێت، دوای (ئاشکرابوونی بەبەڵگەوە) ئەوسا پارەکەی بۆ دەگێڕینەوەو هۆی رەتکردنەوەکەشی بڵاودەکەینەوە. ئەوە بۆبڵاوکردنەوەی بابەتیش هەروادەبێت.
٢- کۆمەک لەهیچ حزبێکی سیاسی وەرناگیرێ جا لەدەسەڵاتدا بن یان لەدەرەوەی دەسەڵات.
٣- پارە لەهیچ کەس وەرناگیرێ ئەگەر قایل نەبێت ناوی سیانی و بڕی بەخشراو بڵاونەکرێتەوە.. بەڵام دەتوانێت بەناوی منداڵەکانی یاخود کەسێکی خۆشەویستی لەبری ناوی خۆی بڵاوبکاتەوە. بەواتایەکی تر دەبێت رون بێت کێیە کۆمەك دەبەخشێت وچەند دەبەخشێت.
٤- لەسەربەڵێن و کۆمێنت نوسین ناوی کەس ناچێتە لستی کۆمەک بەخشانەوە، هەتا بری کۆمەکەکە نەگاتە دەستمان. چونکە ئەزمونی تاڵمان لەگەڵ ئەو بەڵێنانە هەیە.
٥- مەرجە هاوکاری و بەخشین ئارەزومەندانە و بەبروایەکی تەواوەوە بێت. لەو هەستە قوڵەوە بێت کە وەک ئەرکی سەرشانت بەشداری نوسینەوەی ئەم مێژووە تراژیدییە دەکەی نەک وەک تەکلیف یاخود لەبەرخاتری کەسێک لەم ستافەی ئەنفالستان.
جۆرەکانی بەخشین :
١- مەرج نیە بەخشین تەنها بەپارە بێت بەڵکو یاوەرییەک یاخود چاوساغییەک لە دۆزینەوەی شایەتحاڵێک و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵیدا یاخود دۆزینەوەو ناردنی (وێنەیەک بەڵگەیەک).
٢- باشترین کۆمەک بەردەوام بوون و مانەوەتە لەگەڵمان.
٣- ئەگەر بەخشینەکەت تەنها بەپارە بوو، وا باشترە برێکی زۆر نەبەخشیت بۆ ئەوەی بتوانی بەردەوام ببەخشیت و لەگەڵماندا بمێنیتەوە. ئەمە هەم تۆ وهەم ئێمەش بەپێکەوەیی بوون شادودڵخۆش بین.
ئەوەش جێگەی ئاماژەیە هەندێک لەم خۆبەخشە بەرێزانە داوایان لێنەکراوە بەڵکو خۆیان هەستیان بەگرنگی کارەکەو بەشداری خۆیان لەم پرۆژەیەدا کردووە، ئەمەش کت ومت لەگەڵ ویستەکەمان دێتەوە کە دەمانەوێت هەمووان تاک بەتاکی میللەتەکەمان لەنوسینەوەی مێژووی میللەتەکەمان هەست بەبەرپرسیارێتی بکەن، تەنانەت ئەگەر بەکۆمەکێکی زۆربچوکیش بێت…بەشداربن لەنوسینەوەی ئەم مێژووە تراژیدییەدا.
ناوی کۆمەک بەخشەکان
کۆمەک بەخشین بە دۆلار
٢- کامەران کوردی بڕی ٢٦٠ دۆلاری ئەمریکی – — رێککەوتی ٨/١/٢٠٢٣
٣- محەمەد ئەمین –کرمانج بری ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی -ڕێککەوتی ١٥/٤/٢٠٢٣
٤- دکتۆر تەها رەسوڵ بڕی ٣٠٠$ دۆلاری ئەمریکی ڕێککەوتی ٢٠/٥/٢٠٢٣
هاوڕێ پشکۆ مستەفا بری ٣٠٠ $ دۆلاری ئەمریکی مانگی ئابی ٢٠٢٢
سالار حمەڕەش بڕی ٢٠٠$ دۆلاری ئەمریکی ١٤/٦/٢٠٢٣
فەخرەدین گەرمیانی بری ١٠٠$ دۆلاری ئەمریکی ١٤/٦/٢٠٢٣
کۆمەک بەخشان بەدیناری عێراقی
١- شەهید عومەرە سور بڕی ٥٠٠٠٠٠ پێنج سەد هەزار دینار ڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٣
٢- جیهاد محەمەد کەریم بری ٣٠٠٠٠ سی هەزار دینار رێکەوتی ١٥/٦/٢٠٢٣
٣- عوبێد تۆماری بڕی ١٥٠٠٠٠ سەدوپەنجا هەزار دینار رێکەوتی ٢٣/٦/٢٠٢٣
٤- نەوزاد شوانی بڕی ١٥٠٠٠٠ سەدوپەنجا هەزار دینار رێکەوتی ٢٣/٦/٢٠٢٣
٥- عەلی مەلا عارف بڕی ٢٥٠٠٠٠ دووسەدو پەنجا هەزار دینار ریکەوتی ٥/٧/٢٠٢٣
٦- شەهید عومەرە سور ١٢٥٠٠٠ سەدو بیست وپێنج هەزار دینار رێکەوتی ١|١|٢٠٢٤
٧- نەرمین حوسێن جەبار ١٢٥٠٠٠ سەدو بیست وپێنج هەزار دینار رێکەوتی ١|١|٢٠٢٤
٨ شیلان شەهید عومەرەسورە ١٢٥٠٠٠ سەدو بیست وپێنج هەزار دینار رێکەوتی ١|١|٢٠٢٤
٩- شەمیران شەهید عومەرە سور ١٢٥٠٠٠ سەدو بیست وپێنج هەزار دینار رێکەوتی ١|١|٢٠٢٤
١٠- بەکر ساڵح عەلی کوردۆس ٧٥٠٠٠ حەفتاوپێنج هەزاردینار رێکەوتی ١|١|٢٠٢٤
١١- وریا سدیق محەمەد مامڵێسی ٧٥٠٠٠ حەفتاوپێنج هەزاردینار رێکەوتی ١|١|٢٠٢٤
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.