• ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌

سه‌ردێره‌كان

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد
  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد
  • ماڵه‌وه‌
  • هه‌واڵ
  • ئه‌نفال
  • شه‌نگال
  • كیمیاباران
  • به‌ڵگه‌نامه‌
  • ئامار
  • دەربازبووان
  • توێژینه‌وه‌
  • گۆڤاری ئەنفالستان
  • بڕیاره‌دادوه‌رییه‌كان
  • الكورد والابادةالجماعية

یادەوەری کۆمەڵکوژی کورێمێ ………………………..هۆمەر محەمەد

ئاب 26, 2022 Omer ئه‌نفال, هه‌واڵ 0


یادەوەری کۆمەڵکوژی کورێمێ ………………………..هۆمەر محەمەد

کورێمێ گوندێکی ناوچەی دۆسکی دەڤەری بادینانە، سەربە ناحێی مانگشیک و قەزای ئامێدییە لە پارێزگای دهۆک.

رۆژی ٢٥ی ئابی ١٩٨٨ قۆناغی هەشتەمی پەلاماری ئەنفال لە تەواوی ناوچەی بادیناندا بە چەکی کیمیایی دەستی پێکرد، ئەگەرچی ڕێژەیەکی زۆر کیمیایی بەکارهات و گەڵێک گوندی بادینان کەوتنە بەرهێرشی کیمیایی، بەڵام جگەلە گوندی برجینی لە هیچیاندا کۆمەڵکوژی نەخستەوە. کەچی ڕۆژانی دوایی لە گوندی کورێمێ کۆمەڵکوژییەک رویدا کە لەحەوت قۆناغی پیشتردا روی نەدابوو، سەرباز هەر لەجێدا خەڵک بکوژن!

هاشم محەمەد رەشید دەربازبووی کۆمەڵکوژی کورێمێ

ڕۆژی ٢٨ی ئاب خەڵکی گوندی کورێمێ و هەندێکی گوندی چەلکێ دوای هەوڵێکی شکستخواردو بۆ دەربازبوون و پەڕینەوە لەسنوری تورکیا بەناچاری گەڕانەوە بۆ گوندی کورێمێ و هەروا ٢٠٠ مەترێک لەخوار گوندەکەیان لەناو شیوو دۆلەکاندا خۆیان شاردەوە. بەڵام لەگەڵ سپێدی بەیاندا هێرشی ئەنفالچیان (جەیش و جاش) گەیشتنە سەریان، پیاوانی گوندی کورێمی و ئەوانەی چەلکێ کەوتنە گفتوگۆو بیرورایان گۆڕییەوە، گەیشتنە ئەو بڕوایەی دەربازبوونیان مەحاڵە، بۆیە باشترین بژاردەیان ئەوە بوو خۆیان رادەست بکەن.. لەپێشەوە چەند پیرێکیان ئاڵای سپیان هەڵکردو چونە لای ئەفسەری فەرماندەی ئەو هێزەی گەیشتبوونە ناوچەکە. ئەفسەرەکە زۆر بەنەرمی پێشوازی لێکردبوون و ئەوەشی گوتبوو بڕۆن هەموو ئەوانە بێننەوە کە لەو شێوودۆلانەدا خۆیان شاردووەتەوە، لەسەر بەڵێنی شەرەفی خۆم و سەرۆکی فەرماندە بەڵێنتان پێدەدەم هێچی خەراپتان بۆ نەبێ ..

کاتژمێر لەدەوربەری ٨ی بەیانیدا تەواوی ئەو خەڵکەی خۆیان شاردبووەوە هاتن و خۆیان رادەستی سوپاو جاش کرد، سەرەتا زۆر بەنەرمی مامەڵەیان لەگەڵدا کردبوون و تەنانەت ئاوو جگەرەشیان پێدابوون، هەر بەو نەرمییە ژن و منداڵەکانیان لەپیاوەکان جیاکردبووەوە، ٣٣ پیاویان بەریز بەتەنیشت یەکەوەوە دانابوو کەوا ژن ومنداڵەکانیان بەسەیارەی سەربازی رەوانەی ناحێی مانگێشک و قەڵای نزارکێ کرد.. هێشتا ژن ومنداڵەکان لەپاشی زیلەکاندا بوون کەبەرەو هەوراز ملی رێیان گرتبوو کە دەنگی تەقەو دوا هاواروناڵەی پیاوەکان تێکەڵ بەدەنگی ئیڤاکان بوون.. هەربەدەم رێگاوە ژن ومنداڵیش دایان هاوارو گریان و چاولەسەر دوکەڵ ومەرگی بەکۆمەڵی پیاوەکان لەچیاکە بەرەو مانگێشک ئاوابوون .

دوای ئەوەی ژن ومنداڵەکانیان رەوان کردبوو، هیشتا پیاوەکان لەچاوەروانیدابوون ئەگەرچی ١٠ سەرباز بەرامبەریان بەریز لەئامادەباشیدا بوون بەڵام دۆخەکە ئارام بوو، سەربازەکانی تر نەرم لەگەڵیاندا دەجولانەوە دوو ئەفسەر فەرماندەییان دەکردن کە هەردوکیان پلەیان ملازم بوو بەناوی (محمدو عباس) بەڵام ئەم چاوەروانیەش درێژەی نەکێشا هەر ئەوەندەی ملازم محمد لە پەیوەندییەکەی بووە کە بەهۆکی تۆکی لەگەڵ سەروخۆی قسەی دەکرد . جیهازەکەی داخستەوەو یەکسەر وتی ارمی ئیدی دونیا بەسەریاندا وێران بوو، ئەبابەکر هەرزوو لەریزەکە هەستاو رایکرد بەڵام ١٠٠ مەتر هەنگاوی ناوئەویشیان بەچەند فیشەکێک خست. هاشم دەڵێت هەتا ئەوکاتەش من هیچ فیشەکێکم بەرنەکەوتبوو بەڵام کە ئەفسەرەکە فەرمانی کرد (گوللەی بەزەیی)مان پێوە بنێن سەربازێک هاتە ناوتەرمەکانەوەو هەریەکەی فیشەکێکی پێوەناین لەوەدا فیشەکێکم بەرکەوتوو برینداربووم .

دەربازبووانی ئەو کۆمەڵکوژییە ٦ کەس بوون من بەختی ئەوەم هەبوو کە ٥ کەسیان بدوێنم و دیداری درێژیان لەگەڵدا ئەنجام بدەم، بەداخەوە ئێستا دوانیان لەژیاندانەماون و یەکێکیشان هەر بەسەر زیندووەو ئەوانی تریشیان هەریەکەیان بەنەخۆشی و ئاوارەیی گرفتێکی کۆمەڵایەییەوە دەناڵێنێ . دەربازبوانی ئەو کۆمەڵکوژییە (فەتاح عەبدولقادر – کەدوای رزگاری بوونی لەکۆمەڵکوژییەکە هەر ئەو رۆژ دەستگیرکرایەوەو رۆژانی دواتر لەقەڵای نزارکێ بەبەرچاوی ژن ومنداڵ وخزمەکانیەوە ئەمنەکان بەبلۆک شەهیدیان کرد.. ئەبابەکر عەلی سەعید بەنەخۆشی کۆرۆنا ساڵی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کرد، عەبدولقهار خەلیل چەندساڵێکە باری تەندروستی تێکچووە) هاشم محمەد رەشید لەژیاندا ماوە بەڵام هەردەڵێی بۆ مەینەتی رۆژگار ماوە، عەبدولکەریم نایف لەدهۆک دەژی و سدقی عەبدولقادر بەناهەندەی وڵاتی سویدە.

چیرۆکی ئەم دەربازبوانەو ئەوانەشی دواتر لەقەڵای نزارکێ دەربازبوون زۆر درێژو تراژیدیە، بۆیە لێرە دەرفەت نابێت، زۆریان لەبارەوە بڵێم .. تۆی خوێنەر دەتوانیت لەگۆڤارەکانی ئەنفالستاندا یاخود لە گەشتەکانی ئەنفالستاندا کە دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم کۆی کردوونەتەوەو چاپ وبڵاوی کردووەتەوە بیخوێنیتەوە.

لەسەردانەکانمدا بۆ بادینان گەلێک چیرۆک و بەسەرهاتم دەربارەی قوربانیەکانی تاوانی ئەنفال یاداشت کردووە، بەڵام ئەفسوس ژیان و رۆژگار هاوکار نەبوون زیاتری لەبارەوە بکۆڵمەوە دەنا ئەنفالی بادینان هێشتا ئاورێکی ئەوو تۆی لێنەدراوەتەوە تەنانەت راپۆرتەکەی میدیل ئێست ۆچیش وەک پێویست گرنگی پێنەداوە. ئەگەرچی هەرئەوان بوونە هۆی ئەوەی ساڵی ١٩٩٣ هەم ئەو چاڵانە هەڵدرانەوە کە لاشەی پیاوەکانی کورێمی تێدا داپۆشرابوون و هەم ئەوەی بورجینیش کە بەبۆمبارانی کیمیایی مردبوون .

سەبارەت بەو تیمەی کە گۆرەبەکۆمەڵەکەی کورێمێیان هەڵداوەتەوە لەسەردانێکمدا چاوم بەشایەتحاڵێک کەوت بەناوی فاخر مستەفا دوای ئەوەی چیرۆکی کۆمەڵکوژییەکەو رۆژانی قەلای نزارکێ و سەربازگەی سەلامییەی بۆ گێڕامەوە دەربارەی کاری تیمەکە خاڵێکی گرنگی باسکرد: وتی تیمی گۆرهەلدانەوە کارەکانیان زۆر بەوردی دەکرد. رۆژێک هەر بەناویەکدا دەهاتن و دەچون و مشتومریان بوو، ئێمەش هیچ لەزمانەکەیان تێنەدەگەیشتین .. دوایی تێگەیشتین کەپەنجەی یەکێک لەروفاتەکان ونە ئینجا کەسوکاری ئەو روفاتە فریا کەوتووەو وتوویەتی ئەگەر ئەوە کێشەکەتان بێت ئاسانە چونکە پیاوەکە هەرخۆی بەزیندووی پەنجەیەکی نەبووەو بڕدراوەتەوە.

وێنەکان : گوندی کورێمێ – شوێنی کۆمەڵکوژییەکە . وێنەی یەکەم حاجی عوسمان ومن شوێنی گۆرەبەکۆمەڵەکەم بۆ دەدۆزیتەوە. وێنەی دووەم هاشم محەمەد رەشید باسی ناوچەکەم بۆ دەگێرێتەوە.

سه‌رنجه‌كان


  • tweet

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ڤیدیۆكان

وتار

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. ...

    نیسان 16, 2025 0

  • سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء)   هۆمەر محەمەد
    سەرنجێک لەسەر دەرکەوتنی (بەراء) هۆمەر محەمەد

    شوبات 27, 2025 0

  • دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا. هەڵوەستەیەک لەسەر قسەکانی کاک شۆڕش حاجی
    دیسانەوە دۆسێی ١٨ کچە فرۆشراوەکە لەنێوان ساختە و ڕاستیدا....

    کانونی دووهەم 26, 2025 0

  • گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد حەمە ساڵح توفیق
    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و عێراق لەمەشدا بەدناوترینە…. محەمەد...

    کانونی دووهەم 05, 2025 0

  • دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ …………..نەریمان ئاغالی
    دەتوانین نەوەیەک پێبگەێنین کە شکۆی پێ لەپێش هەرشتێکی ترەوە بێ...

    تشرینی یەکەم 08, 2024 0

  • بینراو
  • دوایین
  • تاگ
  • بەرەویادی ئەنفال                             ………………….هۆمەر محەمەد
    بەرەویادی ئەنفال ………………….هۆمەر محەمەد

    نیسان 08, 2022 1

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
    الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية

  • حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
    حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

    ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم

  • دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین
    دەربارەی پرسی ئەنفال مافی خۆمانە بپرسین

    مارس 20, 2025 0

  • ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد
    ناڵەو هاواری کورد لە بیابان…………….هۆمەر محەمەد

    مارس 20, 2025 0

  • تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا.                      هۆمەر محەمەد
    تاوانی ئەنفال و زیانە کلتوورییەکانی کورد لەکوردستانی باشوردا. هۆمەر محەمەد

    نیسان 16, 2025 0

  • ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە
    ڕۆڵی سینەما لە پاراستنی یادەوەری ئەنفالدا – وانەیەک لە هۆڵۆکۆستەوە

    نیسان 12, 2025 0

  • هەرگیز لەیادیان نکەین زەداخەوە چیرۆکێکی بەسوێ و ناخ هەژێن و دڵتەزێنە...

    3 ساڵ ago

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

دیدار

  • عەلی رەحیمی:  دوای جەنگی جیهانی دووەم  سەردەشت یەكەمین شارە  بە چەكی كیمیاویی لێبدرێت
    عەلی رەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەكەمین شارە بە...

    کانونی دووهەم 01, 2022 0

  • مەرگی مرۆڤێکی مەزن
    مەرگی مرۆڤێکی مەزن

    ئاب 13, 2020 0

  • دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
    دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی...

    ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.

  • مستەفا قادر پیرۆت  دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .
    مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ‌ دەدوێت .

  • دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.
    دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من...

    ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.

توێژینه‌وه‌

  • پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە، کولتوور…………………فەرەیدون سامان
    پرسی فەیلییەکان، زمان، ناسنامە،...

    شوبات 27, 2022 0

  • فیلمی هەموو دایکانی من
    فیلمی هەموو دایکانی من

    نیسان 08, 2021 0

  Designed and developed by ENG.Ali Qader|| © 2015 ||
  • ڤیدیۆ
  • ئه‌رشیف
  • تاوانی جه‌نگ
  • دیدار
  • وتار
  • ئاگاداری
  • په‌یوه‌ندی
  • ئێمه‌