ئەمرۆ رێکەوتی ٣١ی تەموزی ٢٠٢٢ روفاتی ١٠٠ لە قوربانیانی جینۆسایدی بارزانییەکان لەبەغداوە هێندرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لەهەولێری پایتەخت مەراسیمی پێشوازی کردنیان بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەکەدا هەریەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشوی هەرێمی کوردستان و نێچیربارزانی سەرۆکی هەرێم و بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، بریارە سبەی روفاتی قوربانیەکان لە گۆرستان ومەزاری بارزانیە جێنۆسایدکراوەکان بەخاک بسپێردرێنەوە.
لەڕێکەوتی ۳٠ ــ۷ــ۱۹٨۳ هەتا ناوەراستی مانگی ئاب لە سێ قۆناغی جیاوازدا هێزەکانی گاردی کۆماری و ئاسایشی گشتی بەچاودێری فازل بەراک و دەزگای هەواڵگری بەچاودێری بەرزان تکریتی لەبەرەبەیانێکی زوودا گەمارۆی ئۆردوگاکانی (قوشتەپە، بەحرکە، دیانا و هەریر)یاندا لەماوەی هەرسێک پەلامارەکەدا نزیکەی ٨۰۰۰ هەشت هەزار مرۆڤی بێتاوانی پیاوان وکوڕانی بارزانیان دەستگیرکردو بەپاس گواستیاننەوە بۆ بەغداو پارێزگای دیوانییەو بەخێرایی لەدادگاییەکی نادادپەروەرانەدا بەسەرۆکایەتی دادوەری بەعسی ناسراو بەناوی عەواد بەندەر دادگاییەکی رۆتین کران و بریاری کوشتنیان بەسەردا سەپاندن و هەموویانیان لە بیابانەکانی پارێزگای سەماوە لە شەترەو شەنافیەو بادییە گوللەباران کردبوو. کاتی هەڵدانەوەیان ئەم ڕوفاتانە لەبادیەی پارێزگای سەماوە لە باشوری عیراق دۆزراونەتەوەو دوای ھەڵدرانەوەیان شیکاریان بۆکراوەو ئەمرۆ ھێنرانەوە بۆ زێدی خۆیان.
بەپێی ئامارەکان لەساڵی ۲۰۰۳ بەدواوە ڕوفاتی (597)لەجینۆسایدکراوی بارزانیەکان هێنراوەتەوە کوردستان.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.