مارس 17, 2022 Omer بڕیارهدادوهرییهكان 0
١٦ی ئایار ڕۆژی گۆڕی بەکۆمەڵ لەعێراق
رۆژی ١٦/٥/ ٢٠٠٣ لەناوچەی محاویلی پاریزگای بابل، گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە، ئەوە سەرەتای دۆزینەوەی یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ بوو لەسەرئاستی عێراقدا، بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران -پەرلەمان- ئەوڕۆژەی بەرۆژی گۆڕی بەکۆمەڵ لەعێراقدا بەفەرمی ناساند.
هەڵبەتە ئەوە یەکەم گۆڕو دواگۆڕی بەکۆمەڵ نەبوو، پێشتریش هەر لەساڵی ١٩٩١ بەتایبەتی لەکوردستان هەتا ئێستاش بەردەوام لێرەولەوێ ولەم شارو ئەوشارو گوندەکانیان بەردەوام گۆڕی بەکۆمەڵ دەدۆزرێنەوە، ئەوانەی لەکوردستان دەدۆزرێنەوە بەزۆری قوربانیانی کیمبارانن یاخود ئەو گەنجانەن کە گوللەبارانکراون یان لەژێرئەشکەنجەدا مردون . ئەوانەشی لە پارێزگاکانی خواروی عێراق دەدۆزرێنەوە بەزۆری قوربانیەکانی کوردن و زۆربەشیان ئەوانەن کە لەساڵی ١٩٨٨ لەگوندەکانیاندا داگیراون و ئەنفالکراون و لە شوێنی جیاوازی عێراقدا بەکۆمەڵ گوللەبارن کراون و ژێرخۆڵدراون، یاخود ئەو عەرەبە شیعەمەزهەبانەن کە رژێمی بەعس بەنەیاری دەوڵەت تۆمەتباری کردوون و بەشیوازی جیاواز لە بیابانەکانی خواروی عێراقدا کوشتوونی، ئەوانەی تریش بارزانیەکان و فەیلیەکان و ئەوزیندانیانەن کە رژێم لە سێدارەی داون یان گوللەبارانی کردون. جگەلەوانە لە ئێستادا دەیان گۆری بەکۆمەڵی ئێزدییەکان لەپارێزگای موسڵ و قەزای شەنگالیش هەن و جاربەجار دەدۆزرێنەوە یان لەلایەن تیمەکانی هەڵدانەوە روپێودەکرێن وهەڵدەدرێنەوە.
جگەلەو قوربانیانەی دەستی رژێم، جۆرێکی تری گۆڕی بەکۆمەڵ هەن لە سەربازانی عێراق و ئێران و قوربانیانی دەستی گروپە تیرۆرستیەکان و جاربەجار دەدۆزرێنەوە، کەهێشتا روون نییە ئەوانە چۆن و کەی گوللەبارانکراون یان بەهۆی تر گیانیان لەدەستداوە.
نیسان 08, 2022 1
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە الأمم المتحدة: فظائع داعش في العراق قد ترقى إلى الإبادة الجماعية
ئازار 17, 2015 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە حقوق الإنسان: مشروع لشمول الفيليين بامتيازات رفحاء ولا نملك بيانات دقيقة عن ضحاياهم
شوبات 27, 2025 0
ئاب 11, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال : حەسەن محەمەد سێدەری چیرۆکی خۆیان وگوندەکەی دەگێڕیتەوە.
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە مستەفا قادر پیرۆت دەربارەی كیمیبارانی هەوارەخۆڵ دەدوێت .
ئاب 10, 2020 لێدوان نووسین ناچالاککراوە لە دیداری ئەنفال .. ئەو رۆژەی كە لێبوردنە گشتیەكە دەرچوو، براكەی من لە نوگرەسەلمان گیانی لەدەستدا.